وه‌ڵامێک بۆ خاڵه حه‌مه ... هۆگر محه‌مه‌د
ئه‌وه‌ی که شکم لێی نییه و دڵم پێی خۆشه. له هه‌ر چوار پارچه
کوردستانه‌که‌ماندا. ئه‌زمونی کوردستانی باشووره. بریا ئه‌و هه‌وێنه
ده‌چووه ناو هه‌ویری پارچه‌کانی تری وڵاته‌که‌مه‌وه. تا ئێستاش له
کوردستانی باکورمان له سه‌ر مۆزیکی کوردی خه‌ڵکی زیندانی ده‌کرێت. مانگی
ڕابردوو دوو ئه‌ندامی پارتی ده‌هه‌ب-یان (DEHAP)
زیندانی کرد. له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گۆرانی کوردیان خستووه‌ته نێو کۆبونه‌وه و
بۆنه‌کانی پارته‌که‌یانه‌وه.
تازه تازه له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات سه‌رۆکێک هه‌ڵده‌بژێردرێت ده‌ستی به
خوێنی شه‌هید قاسملۆ سووره. و له کوردستانی ڕۆژئاواش هه‌ر هه‌موومان
گوێمان لێ‌بوو چی‌یان به‌سه‌ر ئه‌و کورده چه‌وساوانه‌دا هێنا. که له ژانی
قامچی سه‌ر پشتیان ده‌نگیان هه‌ڵبڕی.
من لێره‌دا ده‌مه‌وێت بچمه ناو باسه‌که‌مه‌وه له 8-7-2005 له
کوردستاننێت بابه‌تێک بڵاو کرایه‌وه به ناوی
(وه‌رامێک بۆ پرسیارێکی کوردستان (تی. ڤی) . . خاڵه‌حه‌مه) .
ئه‌مه لینکه‌که‌یه‌تی گه‌ر ده‌ته‌وێت بیخوێنیته‌وه
http://kurdistannet.org/7-2005/8-7/weramek.htm
خاڵه حه‌مه وه‌کوو ڕۆشنبیره‌کانی شه‌سته‌کان وا ده‌زانێت هه‌ر
ڕه‌خنه‌یه‌ک له پارته کورده‌کانی کوردستانی باشوور بگرێت. ئیتر ئه‌وه
مانای ئه‌وه‌یه له هه‌موو پارته‌کانی کوردستانی باشوور زرنگ تره و ئیتر
گه‌لی کورد ده‌بێت گوێ له‌و ڕاگرێت.
من ڕاو بووچوونه‌کانم ئاراسته‌ی خاڵه حه‌مه ناکه‌مه‌وه به ته‌نها. زۆر
که‌سانێکمان هه‌ن به‌و شێوه‌یه داده‌بزنه سه‌ر ئه‌و ئه‌زموونه‌ی که له
کوردستانی باشوور هه‌یه و هه‌مان بۆچونیان هه‌یه به‌رامبه‌ر ئه‌و
ده‌یه‌ها پارته شۆڕشگێره‌ی که ئیستا له کوردستانی باشوور ڕۆڵ ده‌گێڕن.
خاڵه حه‌مه له سه‌ره‌تای نوسراوه‌که‌یدا ده‌فه‌رموێ:
(له‌باشووری کوردستاندا قوڕێکی خه‌ستیان بۆ کوردی هه‌ژار گرتۆته‌وه و
ئێستاش پرسیاری بێ جێ و گه‌وره گه‌روه‌و قه‌به له‌خه‌ڵکی ده‌که‌ن و
ئه‌یانه‌وێ کوردی نه‌گبه‌تی سه‌رلێشێواو گیرۆده‌ی وه‌ر‌امدانه‌وه‌ی ئه‌و
هێزه بکه‌ن که سه‌دان جار له دڕنده‌کانی سه‌دام دڕنده‌ترو قیمترن. .
ئه‌یانه‌وێ به‌رپرسیاری له‌سه‌ر شانی خۆیان و سه‌رۆکه‌کانیان لابه‌رن و
خه‌ڵکی سڤیلی کورد رووبه‌رووی ئه‌نجامی هه‌ڵه زۆره بێسه‌وروبه‌ر‌کانیان
بکه‌نه‌وه که‌چاره‌سه‌ریان بوو به گریکوێره‌و چاوه کوتوکوێرکان و
مێشکه بچکۆلانه‌که‌ی کورد هه‌رگیز بۆی نا‌یکرێته‌وه‌و ته‌نها لای
دوژمنه‌کانمان ماوه‌ته‌وه ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییه‌کیان به ڕابوردووی
خوێناویماندا بێته‌وه) .
من پێم وایه. گه‌ر ئه‌و که‌سانه به‌ڕاستی نه‌ته‌وه‌یین. با جارێک ڕووی
قه‌ڵه‌مه‌کانییان له حکومه‌ته‌کانی تورکیا و ئێران و سوریا بکه‌ن. با به
گژ ئیتیلاعاتی ئێران و میتی تورکی و ئیستیخباراتی سوریدا بچنه‌وه. که
به‌ڕاستی دژ به کوردن و ده‌یانه‌وێت له ڕه‌گ و ڕیشه‌وه هه‌ڵمان کێشن.
با له‌م ئه‌زموونه ساوایه‌مان نه‌خوێنن که بووه‌ته تروسکاییه‌ک بۆ
کوردستانی گه‌وره. با خه‌ڵکی کورد سارد نه‌که‌نه‌وه و ڕێگه خۆشنه‌که‌ن
بۆ ئه‌نفالێکی تر و هه‌ڵه‌بجه‌یه‌کی تر.
خه‌ڵکی کوردستانی باشوور ده‌بینن له چی مێرده‌زمه‌یه‌ک ڕزگاریان بووه و
دڵیان به ئه‌زمونه‌که خۆشه. گه‌ر دڵیشیان پێخۆشنه‌بێت. ئه‌رکی
ڕۆشنبیرانه پشتگیری له‌و ئه‌زموونه بکه‌ن و وره‌ی خه‌ڵکی
به‌رزبکه‌نه‌وه. نه‌ک ساردیان بکه‌نه‌وه و به وته‌ی نا مه‌نتیقی له
خشته‌یان به‌رن.
ئه‌وه‌ی ئێمه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست هه‌مانه که‌م نییه ده‌بێت شانازی
پێوه بکه‌یین. له به‌شێکی بچوکی رۆژهه‌ڵاتی نێویندا به سه‌ده‌ها
رۆژنامه و گۆڤار مۆڵه‌تی کارکردنی پێدراوه و به ده‌یه‌ها ڕادیۆ و
ته‌له‌فیزیۆنمان هه‌یه که ئه‌مه که‌م وێنه‌یه و ناوچه‌که‌مان ئاوه‌دانی
به خۆیه‌وه بینیوه و ڕاده‌ی گوزه‌رانی خه‌ڵکی به‌ره‌و ئاستێکی گه‌ش مل
ده‌نێ و ده‌سه‌ڵات ده‌سه‌ڵاتێکی کوردییه.
گه‌ر ئه‌و هه‌موو ڕۆشنبییر و دوکتۆر و سیاسه‌تمه‌دار و پرۆفیسۆره‌شمان
هه‌یه و ده‌توانن گۆڕانکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی به سه‌ر کوردستاندا بهێنن. با
هه‌ر ڕه‌خنه نه‌گرن. ئێستا کاتی ئه‌وه هاتووه به هه‌موویانه‌وه
پارتێکی شۆڕشگێڕی لێهاتوو و کارامه درووست بکه‌ن و منیش تا ئێستا
بێلایه‌نم. گه‌ر کاری جوانتر بکه‌ن له‌و پارتانه‌ی که ئێستا له کوردستانی
بشوور ڕۆڵ ده‌گێڕن. ڕه‌نگه منیش په‌یوه‌ست بم پێیانه‌وه. |