تیرۆریستان نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی عه‌ره‌ب و ئیسلام ... جمال فتاح
دوێنێ
به‌رواری 7/7/2005 چه‌ندقومبه‌له‌یه‌کی ترسنۆکانه‌ی تیرۆریستان بۆچه‌ند
کاتژمێرێک شاری ئارامومرۆڤ دۆست‌و ڕه‌وایه‌تی خوازی له‌نده‌نی بوکی
ئه‌وروپای هه‌ژاند که‌سه‌دان قوربانی وبرینداری لێکه‌وته‌وه ته‌نها
له‌خه‌ڵکی سڤیل وئافره‌تومنداڵی بێ‌تاوان. هه‌رپاش ته‌قینه‌وه‌کانیش له‌سه‌ر
تۆڕی ئه‌نته‌رنێت تۆڕی تیرۆریستی القاعیده ئه‌م هه‌واڵه قیزه‌ونه
دژه‌مرۆڤایه‌تیه‌یان بڵاوکرده‌وه که‌وتیان مژده‌بێت له عه‌ره‌بو ئیسلام
شاری له‌نده‌ن پایته‌ختی کافره‌کان ئێستا له‌ترسدا ئه‌سوتێت بوایه
له‌تۆڵه‌ی ئێراق وئه‌فغانستاندا ئه‌مکاره قیزه‌ونه‌یان کردووه؟؟!!. به‌م
مژده‌یه‌دا تیرۆریستان ئه‌یسه‌لمێنن که‌نونه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی عه‌ره‌ب
وئیسلامن. به‌ڵام وه‌ک هه‌مومان گواهی ئه‌وڕاستیه‌ین کاتێک ئه‌مریکاو
وڵاتانی هاوپه‌یمانی رژێمی دکتاتۆرو سته‌مکاری سیوپێنج ساڵه‌ی به‌عس
وسه‌دامیان له‌ڕیشه ده‌رهێناوله‌کۆڵی گه‌لانی ئێراقیان کرده‌وه
به‌هه‌مویه‌وه ده‌که‌سی سڤیل له‌ئێراقدا له‌ناونه‌چون به‌ڵام هه‌رپاش
ئه‌وه‌وله‌ماوه‌ی زیاتر له‌دووساڵی ڕابردوودا رۆژانه تیرۆریستان ده‌یان
که‌سی سڤیل‌و ژنومنداڵی بێ‌تاوان ئه‌کوژن رۆژهه‌یه ڕێژه‌ی کوژرانی خه‌ڵکی
سڤیل وژنومنداڵ له‌ئێراقدا به‌ده‌ستی تیرۆریستان خۆی له‌سه‌دانکه‌س ئه‌دات.
به‌مه‌شدا دیاره ده‌بێت تۆڵه‌ی ئێراقیه‌کان له‌تیرۆریستان وه‌ر
بگیرێته‌وه نه‌ک له‌خه‌ڵکی سڤیلومرۆڤدۆستی له‌نده‌ن وشونه‌کانی که.
دیاره شانینشینی بریتانیا به‌گشتی وشاری له‌نده‌نی پێته‌خت به‌تایبه‌تی
به‌درێژایی مێژویه‌کی دورودرێژ به‌تایبه‌تیش له‌پاش جه‌نگی جیهانی
دووه‌مه‌وه وڵاتێکی فره‌ئارامه‌و بوه‌ته سه‌رچاوه‌ومه‌ڵبه‌ندی
گه‌شه‌سه‌ندنی دیموکراسی وپاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ له‌جیهاندا به‌گشتی و
له‌ئه‌روپادا به‌تایبه‌تی. له‌ڕوی زانستیشه‌وه شانشینی بریتانیا
مه‌ڵبه‌ندی زانسته‌گشتیه‌کانه‌و سه‌دان هه‌زار دکتۆرو مامۆستا‌و پرۆفسۆرو
شاره‌زایانی گشت بواره‌کانی ژیانی بۆمرۆڤایه‌تی پێگه‌یاندووه بۆگشت جیهان.
ئه‌م وڵاته وڵاتی پێکه‌وه‌ژیانی گشت نه‌ته‌وه‌کانی جیهانه
چونکه‌کۆمه‌ڵانی خه‌ڵک له‌گشت وڵات ونه‌ته‌وه‌کانی جیهانه‌وه له‌به‌ر
هۆکاری چه‌وسانه‌وه‌ی سیاسی ئابوری کۆمه‌ڵایه‌تی مرۆیی وهتد. . له‌لایه‌ن
ڕژێمه‌داگیرکه‌ره چه‌وسێنه‌ره‌کانی جیهانه‌وه له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی
ڕابوردووه‌وه تاکوئێستاش به‌رده‌وام وبه‌لێشاو ڕویان له‌م وڵاته‌کردووه‌و
ڕووله‌م وڵاته‌ده‌که‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌شانشینی بریتانیا هیچ جیاوازی
وچه‌وسانه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی وئاینی وچینایه‌تی وڕه‌گه‌زی هتد. . نیه
بۆئه‌وکه‌سه‌ی که‌دێته وڵاتی بریتانیا هه‌رگیز خۆی به‌نامۆو مافخوراو
نابینێت. بێگانه‌کان که‌ڕویان له‌بریتانیا کردووه به‌ڕێژه‌ی یه‌که‌م
ڕه‌شپێسته به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گشت وڵاتانی کیشوه‌ری ئه‌فریقاوله‌گشت
وڵاتانی ئه‌مریکای باشوره‌وه ڕویان له‌م وڵاته کردووه بۆیه
ڕه‌شپێسته‌کان ڕێژه‌یان له‌بێگانه‌کانی که‌زیاتره ڕێژه‌ی دووه‌م
به‌رهندیه‌کان ئه‌که‌وێت وڕێژه‌ی سێیه‌م پاکستانیه‌و ڕێژه‌ی چوارهه‌م
عه‌ره‌به‌و ڕێژه‌ی پێنجه‌م تورکه‌و ڕێژه‌ی شه‌شه‌م فارسه‌و ڕێژه‌ی حه‌وته‌م
کورده‌و رێژه‌ی هه‌شته‌م نه‌ته‌وه‌کانی گشت وڵاتانی ئه‌وروپایه‌و ڕێژه‌ی
نۆیه‌م یابانی وسینی وکۆری وڤێتنامی وتایلاندی وگشت وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی
ئاسیایه‌و ڕێژه‌ی ده‌یه‌م بریتیه له گه‌لانی دۆڵی به‌ڵکان و ئه‌فغانی
وروسی وهتد. . ئه‌وبێگانانه‌ی که‌له‌وڵاتی بریتانیان ڕێژه‌یان زیاتر
له‌بیستوپێنج ملیۆنه ئه‌م بیستوپێنج ملیۆنه هرکه‌س خاوه‌نی
نه‌ریه‌توکه‌لتورێکی تایبه‌ت به‌گه‌لووڵاتی خۆیه‌تی. هه‌روه‌ها هه‌ڵگری
چه‌ندین ئاین ومه‌زهه‌بن که خۆی له‌سه‌رجه‌م ئاین ومه‌زهه‌به‌کانی جیهان
ئه‌دات. زۆر نه‌ریه‌ت هه‌یه که‌ته‌واو پێچه‌وانه‌ی نه‌ریه‌تی ئینگلیز‌و
به‌ریتانیایه وه‌ک دزی مرۆڤکوشتن نه‌پاراستنی ژینگه‌و کوشتنوئازاردانی
ئاژه‌ڵه‌کان وهتد. . که‌له‌ده‌ست هه‌ندێک خه‌ڵکی بێگانه ڕووئه‌دات به‌ڵام
جگه‌له‌جێبه‌جێ کردنی یاسا ئیتر له‌لایه‌ن هیچ به‌ریتانیه‌که‌وه نا‌بینیت
به‌شێوه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه ناڕه‌زایی پێشان بدرێت. لێره‌دا چه‌ند
نمونه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئازادی که‌لتورو نه‌ریه‌ت وئاینی بێگانه‌کان له
بریتانیا ئه‌هێنمه‌وه‌و به‌رانبه‌ری ئه‌که‌ین له‌گه‌ل ئازادی که‌لتوری
وئاینی ونه‌ته‌وه‌یی که‌له‌جیهاندا به‌گشتی له وڵاتانی عه‌ره‌بی
وئیسلامیدا به‌تایبه‌تی ئه‌گوزه‌رێت. شانشینی بریتانیا وڵاتێکی به‌واتای
وشه وبه‌ته‌واوی دیموکراسیه‌و سێ ده‌سه‌ڵاتی پاشایه‌تی ویاسادانان
وجێبه‌جێکردنی تێدایه ده‌سه‌ڵاته کانی شاژنی به‌ریتانیا جگه‌له‌قه‌درو
پیرۆزی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان له‌لای کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی شانشینه‌که‌یان به‌ڵام
ده‌سه‌ڵاتیان سنورداره‌و مافی ده‌ستێوه‌ردانی ڕاسته‌وخۆیان له‌کاروباری
ئیداری ئابوری سیاسی وڵاتدانیه به‌ڵکو ئه‌وده‌سه‌ڵاته بۆئه‌نجومه‌نی
په‌رله‌مان وئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه که‌ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و
جێبه‌جێکردنی وڵاتن. هه‌روه‌ها ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌کی دائیری
له‌لایه‌ن جه‌ماوری به‌ریتانیاوه هه‌ڵئه‌بژێردرێن وپه‌رله‌مانیش به‌پێی
ڕێژه‌ی زۆربه‌ی ژماره‌ی کورسی پارته‌سیاسیه‌کان حکومه‌ت پێکده‌هێنێت
که‌ئه‌م نمونه‌ی دیموکراسیه‌ی وڵاتی به‌ریتانیا له‌جیهاندا به‌باشرین
وڕه‌واترین دیموکراسی ئه‌نرخێنرێت. هه‌ربه‌وپێیه مافی هه‌موتاکه‌که‌سێکی
کۆمه‌ڵگا له‌شانشینی بریتانیا به‌ته‌واوی پارێزراوه گشت پره‌نسیپه‌کانی
مافه‌کانی مرۆڤ به‌ته‌واوی جێگیره‌و به‌توندی له‌لایه‌ن
یاساوده‌سه‌ڵاتدارانه‌وه جێبه‌جێ ئه‌کرێت و پارێزگاری لێئه‌کرێت. هه‌رکه‌س
ئازاده چ جلوبه‌رگێک ئه‌پۆشێت ئیتر ئه‌وجلوبه‌رگه بریتانی بێت یان
بێگانه وه‌ک یه‌ک ئازاده. هه‌رجۆره ئاین ومه‌زهه‌بێک ئازاده‌و مزگه‌وت
وکنێسه‌و دێرو جیگای بتپه‌رستی ومه‌جوسی وگاپه‌رستی مشک په‌رستی وفیل
په‌رستی وئه‌ستێره په‌رستی و هه‌رجۆره ئاینێکی که ئازاده
هه‌مومناسه‌به‌ته ئاینیه‌کان له پارک و شوێنه‌گشتیه‌کاندا بۆگشت
ئاینه‌کان ئازادن یادی ئانی خۆیان بکه‌نه‌وه دروست کردنی مزگه‌وتو جمعه‌و
جه‌ماعه‌ت به‌ته‌واوی ئازاده ته‌نها ڕیگای بانگدان به‌بڵندگۆ قه‌ده‌غه‌یه
ئه‌ویش زه‌نگی کنێسه‌کانی خۆشیان وهۆڕین لێدانی سه‌یاره‌وهه‌رجۆره
ده‌نگێکی به‌رز قه‌ده‌غه‌یه له‌به‌رهۆی مرۆیی وئارامی خه‌ڵک به‌تایبه‌تی
منداڵ‌و پیروپه‌ککه‌وته‌کان. له‌بازاڕو شوێنه‌گشتیه‌کاندا له‌پڕکه‌سێک
ده‌بینی ڕیشی نیومیتر درێژه جزداشه‌یه‌کی پاکستانی وهێله‌کێکی خاکی و
شه‌رواڵێکی کورتی له‌به‌ردایه ئه‌ڵێی برای بنلاده‌ن خۆیه‌تی سوێندی
له‌سه‌ر بخۆ هه‌فته‌یه‌ک نابێت تاقم‌و تفه‌نگه‌که‌ی له‌ئه‌فغانستان داناوه
به‌ڵام بریتانیه‌ک پێی ناڵی ئه‌م جۆره ڕیش‌و په‌شمو جلوبه‌رگه
له‌نه‌ریه‌تی ئێمه‌دووره به‌ڵکوهه‌ر سه‌یریشی ناکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
مرۆڤه‌و ئازاده هه‌ر چۆن ئه‌ژی. له‌هه‌رشارێکدا پێنج تا ده مزگه‌وتی
لێیه‌و که‌سانی موسڵمان نه‌ریه‌ته ئاینیه‌کانی خۆیانی تێدابه‌ڕێ ئه‌که‌ن
که‌سنیه بتوانێت یان به‌خه‌یاڵیدابێت بچوکترین سێبه‌ریان بۆبکات. ڕۆژێک
بتپه‌رستێکم بینی ژماره‌یه‌ک بتی له‌سه‌ر شۆسته‌یه‌ک دانابوو خۆشی به‌جلو
به‌رگی کۆنی وڵاتی خۆیه‌وه دانیشت بوو به‌لایانه‌و ئه‌یخوارده‌وه دیاربوو
دینی دارستانه کانی خۆرهه‌ڵاتی ئاسیابوو بته‌کانیش به‌شێکیان ڕه‌ش بوون
به‌شێکیان سپی کونی لوتیان گه‌وره چاویان هاتبووه‌ده‌ره‌وه مرۆڤی گه‌وره
لێیان ئه‌ترسا نه‌خاسمه‌منداڵ هه‌رکه‌س به‌وێدا تێئه‌په‌ڕی پاش سه‌رنجدان
ئه‌ڕۆیشت که‌سێک نه‌بووبڵێت ئێمه مه‌سیحین ئه‌وانه‌ت بۆداناوه یان بڵێت
ئه‌وانه قه‌ده‌غه‌یه. جامن لێره‌دا ئه‌پرسم ئایا کوردیك که ئه‌وه
هه‌شتاو پێنج ساڵه به‌زۆرکردویانه به‌ئێراقی ئێستا ئه‌توانێت
به‌جلوبه‌رگی کوردیه‌وه بچێته به‌غدا وگره‌نتی هه‌یه عه‌ره‌ب
وتیرۆریستان ته‌نها له‌سه‌ر کوردبونی نه‌یکوژن که‌بێگومان نه‌خێر. ئایا هیچ
ئاینێک ئه‌توانێت له‌یه‌ک وڵاتی عه‌ره‌بی و ئیسلامی‌دا به‌ئاشکرا نه‌ریه‌تی
ئاینی خۆی جێبه‌جێ بکات جگه‌له‌ئیسلام بێگومان نه‌خێر. ئایا له‌یه‌ک وڵاتی
عه‌ره‌بی وئیسلامیدا دیموکراسی ومافی مرۆڤ پایه‌داره بێگومان نه‌خێر. ئایا
وڵاتانی عه‌ره‌بی وئیسلامی له‌گه‌ل مرۆڤدۆستی و ویژدانپه‌روه‌ری دیموکراسی
وڵاتی شانشینی به‌ریتانیادا چۆن وبه‌چی زمانێک به‌رانبه‌ر بکه‌ین؟؟!!.
بێگومان قیاسێک نیه له‌نێوان دڕنده‌یی وده‌رون تاریکی وبه‌ربه‌ریه‌تی
وڵاتانی عه‌ره‌بی وئیسلامی داوله‌نێوان مرۆڤدۆستی ودیموکراسی خوازی وڵاتی
بریتانیادا.
له‌کۆتاییدا ئه‌ڵێم ئیسلام ئه‌گه‌ر له‌دینێکی ئارام وخزمه‌تگوزار بۆمرۆڤو
مرۆڤایه‌تی ده‌رچوو بوبه ئیسلامی سیاسی وبۆبه‌رژه‌وه‌ندی عه‌ره‌بو
کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی ده‌رون نه‌خۆشی کۆنه‌په‌رست ده‌ستی دایه ئیرهاب وتیرۆرو
کوشتن‌و تۆقاندنی ئافره‌ت ومنداڵ وخه‌ڵکی سڤیل وبێتاوان و مرۆڤدۆست‌و
دیموکراسی خواز ئه‌وه‌ئاین نییه به‌لکوکوفرو تاوانه‌و پێویسته هه‌موان
وه‌ک مرۆڤ دژیبین وهه‌وڵبده‌ین بۆتۆوبڕکردنی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا ئه‌رکی
مرۆڤایه‌تی ئێستامانه که‌بۆتۆوبڕکردنیان خه‌بات بکه‌ین. .
8/7/2005 |