سۆران عومه‌ر. . ! ده‌کرێت ته‌نهاو ته‌نها خۆت بخه‌ڵه‌تێنیت ... له‌یلا
مۆریاسی
له دنیای ئاژه‌ڵ
وباڵنده‌دا ته‌نها ووشترمرخ (النعامه) به‌وه به‌ناو بانگه. که ئه‌و
ته‌نها خۆی
ده‌خه‌ڵه‌تینیت. کاتێ
سه‌ری خۆی به ژێر لمدا ده‌کات. پێم وایه ئه‌و (سۆران عومه‌ر) ه‌ش. جگه
له‌خۆی که‌سی تری پێناخه‌ڵه‌تیت.
سۆران عومه‌ری
سیکڵدانه بچوک ئاگری تێبه‌ربووه. چونکه ڕه‌خنه‌ی لێگیراوه و پێی
ووتراوه
که لینگه‌وقوچ له
مێژوو و به‌رواره‌کان گه‌یشتووه. له وه‌لامێکی کرچ و کاڵ و منداڵانه‌دا
ده‌یه‌ێت جارێکی تر خۆڵ بکاته چاوی خه‌ڵکی و پێمان بڵێت که گوایه
مێژووه‌کان ڕاستن. خۆزگه جه‌نابت باست له هه‌ر 6 خاڵه بکردایه که من
سه‌رنجم له سه‌ر داوون. نه‌ک ته‌نها یه‌ک خاڵیان. خۆزگه کاکی برا چیرۆکی
(س و ش) باس بکردایه که من چۆن باسم لێکردووه.
ئه‌م براده‌ره پێم
ده‌ڵێ. گه‌ر خوێنده‌واریم هه‌بێت. ئه وا ده‌توانم ئه‌و کتێبانه
بخوینمه‌وه. که جه‌نابی باسیان ده‌کات. ئه و پێی وایه گوایه که‌س
تائێستا عه‌قڵی به‌وه نه‌شکاوه. تا ئه‌و کتێبانه بخوێنیته‌وه.
به‌سته‌زمانه نازانێت ئه‌وانه هه‌موو که‌س خوێندووننیه‌ته‌وه. من
خوێنده‌واریم نییه.
به‌ڵام دڵنیا به که
به سۆسیالیست یان سۆشیالیست ناڵێم شۆسیالیست.
که‌ی زمانت پاک بووه‌و فێر بوویت نه‌ڵێیت شۆسیالیست.
ئه و کاته ده‌توانیت پرسیاری خوێنده‌واری یان
نه خوینده‌واری له
خه‌ڵکانی تر بکه‌یت!!.
هێبده بێ ئاست و
زانیاریی و بێ به‌ڵگه‌یه. منی کردۆته ئه‌ندامی لایه‌نێک. . . ئاخر
ئه‌گه‌ر مسقاڵێک مانای نووسین و دیمه‌کراتیت بزانیایه. ئه‌وا بوونه
ئه‌ندامی پارتێکت نه ده‌کردی خاڵی لاوازی. یه‌کێک له سیفاته‌کانی مرۆڤی
لاواز ئه‌وه‌یه. که ده‌یه‌وێت خه‌لکانی تر به لاواز پیشان بدات. تاوه‌کو
لاوازییه‌که‌ی خۆی بشارێته‌وه. ئاده‌ی تاکه یه‌ک به‌ڵگه بده
به‌ده‌سته‌وه. که ئه‌ندامیتی من بسه‌لمێنیت. به حسابی تۆ ده‌بیت من سه‌ر
به‌لایه‌نیک بم. چونکه پێم ووتوویت مێژووت شێواندووه!!. ئای که هه‌ڵه‌یت
برا ی شۆسیالیست.
من لێره‌دا و جارێکی
تر ئه‌و کۆپله‌یه‌ی جه‌نابتان ده‌نووسمه‌وه‌و خاڵ به خاڵ سه‌رنجی
له‌سه‌ر ده‌ده‌م. جا با ئه‌وکاته خوێنه‌ران بزانن کاممان ڕاست ده‌که‌ین.
سۆران عومه‌ر
نووسیویه‌تی ( (بارزانی له ساڵی 1931 ه‌وه
به‌ژداری کاری کردووه‌له‌ڕاپه‌ڕینه‌کانی دژی ڕژێمی عێراقیدا. به‌و هۆیه‌وه
ڕاگوازرا بۆ ناسریه‌و هێنرایه سلێمانی تاساڵی 1943 مایه‌وه) )
ڕای
من: ڕاست ده‌که‌یت. که واته ئێستا ڕوون و ئاشکرایه که بارزانی تا ساڵی
1943 له عێراقدا بووه. بابزانین جه‌نابت دواتر چ شه‌کرێک ده‌شکێنیت؟.
سۆران
درێژه ده‌دات و ده‌نووسێت ( (له
ساڵی 1945 یش سه‌رپه‌رشتی ئه‌و ڕاپه‌ڕینه‌ی کرد که سوپای عبدالکریم قاسم و
هێزی ئاسمانی ئینگلستان به‌شداری تێدا کرد. پاش ئه‌وه په‌ڕینه‌وه بۆ
ئێران و چونه مه‌هاباد. که حه‌مه ڕه‌زا شا ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌س.
بارزانی خۆی و500 پێشمه‌رگه چوونه سۆڤیه‌ت. دوانزه ساڵ له سۆڤیه‌ت به
جه‌نه‌ڕاڵ مایه‌وه) ) .
ڕای
من:
دیققه‌ت بده‌ن خوێنه‌ران. به‌پێی ئه‌و نووسینه‌ی سۆرانه فه‌نی. بارزانی
له دوای ساڵی 1945. یان 1946 چووه‌ته سۆڤیه‌ت. ئالێره‌دا سود له
ماتماتیک وه‌رده‌گرین و ئه‌و دوانزه ساڵه‌ی جه‌نابی باسی ده‌کات. له‌گه‌ڵ
1945 یان 1946 کۆده‌که‌ینه‌وه. که ده‌کاته 1957 یان 1958. واته ئه‌مه
ئه‌وه ده‌گریته‌وه. که بارزانی لانی که‌م تاساڵانی 1957 یان 1958 له
سۆڤیه‌تدا ژیاوه. . ئه نجا بڕوانن جه‌نابی چۆن درێژه به باسه‌که‌ی
ده‌دات و چیتر ده‌نووسێت!!. من نه‌م بستووه که قاسم له ساڵی 1945 دا
ڕاپه‌ڕینی کردبێت (هیوادارم هه‌ڵه‌م بم له‌م زانیارییه‌مد) ا.
سۆران
درێژه ده‌دات و ده‌نووسێت ( (پاش
مردنی ستالین و داواکردنی چه‌ک له سۆڤیه‌ت به‌ینی له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ت تێک
چوو. که له 14 ی گه‌لاوێژدا گه‌ڕانه‌وه. له 16. 8. 1946 پارتی
دیموکراتی دامه‌زراند) ) .
ڕای
من: ده‌ڵێت به‌ینی تێک چوو. هه‌رباشه نه‌ینووسیووه به‌عزیان له‌گه‌ڵ
یه‌کدا کرد.
1/
به پیی ئه‌و باسه‌ی جه‌نابی وبه پێی ئه‌وه‌ی که دوای گه‌رانه‌وه‌ی له
16. 8. 1946 پارتی دروست کردبێت. ئه وه مانای وایه ستالین به په‌ێی
قسه‌کانی سۆرانه فه‌نی پێش ساڵی 1946 مردبێت. له کاتێکدا به‌رواری مردنی
ستالین ڕوون و ئاشکرایه که که‌ی بووه.
چونکه
نووسیویه‌تی به ده‌ق ( (پاش
مردنی ستالین و. . . . . هه‌تا. . . که له 14ی گه‌لاوێژدا گه‌ڕانه‌وه.
له 16. 8. 1946 دا پارتی دیموکراتی دروست کرد) ) .
2_
پێشتر به پێی قسه‌کانی سۆران حسابمان کرد که ساڵ گه‌یشت 1957 یان 1958.
که چی ئه‌م براده‌ره به بێ پرس به‌گ داده‌نێت و ئه‌و دونزه ساڵه قووت
ده‌دات و ده‌ڵێت پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له 14 گه‌لاوێژدا و له 16. 8. 1946 دا
پارتی دیموکراتی دروست کرد.
ئه‌نجا خوینه‌رانی هێژا. به ویژدانتان سوێنتان ده‌ده‌م. کاممان له‌سه‌ر
باسکردنی ئه‌و مێژووه له‌سه‌ر حه‌قین. ئاخۆ بارزانی دوای گه‌رانه‌وه‌ی له
سۆڤیه‌ت پارتی دروست کرد؟.
سۆران
واباسی 14 ی گه‌لاوێژ ده‌کات. که‌لای هه‌موو که‌س ئاشکرا بێت. نازانێت که
هه‌موو ساڵێک مانگی گه‌لاوێژی هه‌یه. ئه‌نجا جه‌نابی مه‌به‌ستی گه‌لاوێژی
کام ساڵه. ئه‌وا جێی ده‌هێلین بۆ خۆی تا سه‌رپشک بیت و ساڵێک هه‌ڵبژێریت
بۆ ئه‌و وه‌لامه‌ی که بۆ منی ده‌نووسیته‌وه.
سۆران
به‌من ده‌ڵیت ( (باشه
تۆ چی ساڵێکت پێخۆشه وای دابنێ) ) .
ئه‌م
براده‌ره وا ده‌زانێت یاری خه‌ت خه‌تێن ده‌که‌ین تا به ئاره‌زووی من بێت.
برا گیان ساڵ گۆڕینی مێژوو به ئاره‌زووی من و تۆ نابیت. ناحه‌قت ناگرم.
تۆیه‌ک تائێستاش بڵێی
شۆسیالیست.
ده‌کریت وا له مێژوو گه‌یشتبیت.
سۆران
واباس ده‌کات. که گوایه ناوی 24 سه‌رچاوه‌ی هێناوه. داماوه ژماردنی لێ
تێکچووه. ئه‌و که ژماره‌کانی داناوه‌و نووسیویه‌تی هه‌مان سه‌رچاوه‌ی
پێشوو. ئه‌وه‌شی کردووه به‌ماڵ به‌سه‌رمانه‌وه‌و جارێکی تر به سه‌رچاوه
حسابی کردۆته‌وه. برا گیان دانه دانه سه‌رچاوه‌کان
بژمێره. بزانه چه‌ند دانه‌ن له به‌رده‌ستدان. نه‌ک ئه‌وه حساب بکه‌یت.
که چه‌ند جار ئاماژه‌ت پێ کردووه.
ده‌ڵێت. که گوایه ئه‌و دێڕێکی له خۆیه‌وه نه‌نووسیوه‌و پشتی به
سه‌رچاوه به‌ستووه. من ده‌پرسم جائه‌گه‌ر دێڕیکی خۆتی تێدا نییه‌و
هه‌مووی هی سه‌رچاوه‌کانه. جه که‌واته نیاز بۆگه‌نی تۆ ده‌بێت چی بێت؟
خۆ خه‌ڵکی ده‌توانن بچن سه‌رچاوه‌کان راسته‌وخۆ بخوێننه‌وه. چ پێویست
ده‌کات. جه‌نابت جه‌ند کۆپله‌یه‌ک به سه‌قه‌ت کراوی نقڵ بکه‌یت و
بیخه‌یته سه‌ر ڕووپه‌لی ماڵپه‌ڕه‌کان؟؟.
دواجار
ده‌ڵێم هه‌وڵ بده وورده وورده فێر ببیت. که بڵێیت سۆسیالیت یان لانی
که‌م سۆشیالیست!!
تێبینی:
ئه‌وه‌ی به
ڕه‌نگی
سوور
نووسراوه. ده‌قی قسه‌کانی سۆرانه و من له هه‌ڵه ڕێزمانیه‌کانی
بێبه‌ریم. هه‌ندێک جار له زیاتر 8 دێڕدا ته‌نها یه‌ک جار خاڵ
(. )
ی
به‌کارنه‌هێناوه. ئیمانی شا ڕسته و پاڕسته‌ی سووتاندووه. که‌س نازانیت
سه‌ره‌تاو کۆتایی ڕسته له کوێدایه؟. له وه ده‌چێت ئه‌و براده‌ره
حسساسیته‌ی له‌گه‌ڵ س یان ش دا هه‌بێت. ئه‌وه‌تا ده‌ڵیت به‌ژداری
نه‌ک به‌شداری.
ئه‌رێ
باراست بیرت چوو بوو باس بکه‌ێت. که بۆ چی به بسم الله الرحمن الرحیم
ده‌ستت پێ‌کردبوو؟!.
له‌یلا مۆریاسی
|