ئــاگـــاداری
حیزب و رێكخراوه
كوردییه‌كان!
كۆر و كۆمه‌ڵه
به‌شه‌ردۆسته‌كان!
رێكخراوه سینفی و
كه‌لتووری و رۆشنبیری و پیشه‌یییه‌كان!
هاونیشتمانانی دڵسۆز!
رۆژی هه‌ینی
08/07/2005 خۆپێشاندانێكی هێمانانه له ژنێڤ وڵاتی سویسرا له لایه‌ن
ئازیز و دڵسۆزانی دانیشتووی ئه‌م وڵاته‌وه. بۆ به‌رده‌م كومیساریای به‌رزی
په‌نابه‌ران ورِی خرا و هاوكات خۆپێشاندانێكی دیكه له لایه‌ن
په‌نابه‌رانی كورد له توركیا ناسراو به شیمالی عێراق بۆ به‌ر ده‌م
باره‌گای
UNHCR له
ئانكارا به‌رێوه‌چوو. ناوه‌رۆكی هه‌ر دوو ئه‌و حه‌ره‌كه‌تانه بۆ یه‌ك
مه‌به‌ست و بۆ ئاگاداربوون له سه‌ر بارودۆخی په‌نابه‌رانی كوردی ئێران له
توركیه و فشارهێنان بۆ كومیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران بۆ رِوون بوونه‌وه‌ی
چاره‌نووسی ئه‌و په‌نابه‌رانه بوو.
له ژنێڤ هه‌یئه‌تێك
به نوێنه‌رایه‌تی خۆپێشانده‌ران كه بریتی بۆ له: خوشكه كه‌ژال
عه‌بباسی. كاك ته‌یمور. نوێنه‌ری حیزبی سه‌وزه‌كانی سویسرا و نوینه‌ری
حیزبی سوسیالیستی سویسرا له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تی
UNHCRبریتی
بۆ: به‌رپرسی به‌شی سیاسه‌ته گشتییه‌كانی ئه‌و رێكخراوه. به‌رپرسی به‌شی
ئه‌فریقا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رِاست و دوو وه‌كیل كه كاری یاساییه‌كانی
كومیساریای په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن كۆبوونه‌وه. له‌و دانیشتنه دا بارودۆخی
ناله‌باری په‌نابه‌ران به گشتی له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تی
UNHCRخرایه
به‌ر باس و داواكارییه‌كان پێشكه‌ش كران. به‌ڵام به داخه‌وه دوای تێپه‌ر
بوونی نزیكه‌ی 4 ساڵ به سه‌ر ناله‌بارترین رِه‌وشی ژیانی ئه‌و
په‌نابه‌رانه. به‌رپرسانی
UNHCR
شتێكی تازه‌یان بۆ هه‌یئه‌تی كومیته‌ی پشتیوانی په‌نابه‌ران پی نه‌بوو جگه
له دووباره كردنه‌وه‌ی شته كۆنه‌كانیان. پێویسته بگوتری به‌رپرسانی
UNHCR له
ئه‌نكاراش هه‌ر قه‌وانه كۆنه‌كه‌یان لی دایه‌وه و شتێكی تازه‌یان له
جانتا دا نه‌بوو. هه‌ر دوو دانیشتنه‌كه‌ی نوێنه‌رانی په‌نابه‌ران له ژنێڤ
و ئه‌نكارا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی
UNHCR دا
ئه‌و شتانه‌ی كه وه‌كو هه‌میشه ووترانه‌وه بریتی بوون له: 1. توركیه
ویزای خروجیتان ناداتی 2. توركیه وڵاتی سێهه‌م به حیساب دی 3. دێپورت
ناكرێنه‌وه 4. به‌رده‌وامین له به‌دواداچوونی كاره‌كانتان 5. ژماره‌ی
ئه‌و په‌نابه‌رانه زۆر و ناتوانین بیانگوازینه‌وه. ئه‌وه له كاتێك
دایه كه هه‌موو ساڵی زۆر زیاتر له‌و ژماره‌یه به به‌ر چاوی ئێمه دا بۆ
وڵاتانی دیكه ده‌رده‌چی كه هه‌ر ئه‌و رێكخراوه به‌رِێزه به‌رییان
ده‌كا. له هه‌موو سه‌یرتر ئه‌و خه‌ڵكانه هه‌موویان به ئیجازه‌ی كۆماری
ئیسلامی و به پاسپۆرت دێنه توركیه و هه‌ر به‌و پاسپۆرته‌وه خۆیان
ته‌حویلی
UNHCR
ده‌ده‌ن. جا له‌وه‌ش ده‌گه‌رێن كه چۆن كه‌سێك له‌گه‌ڵ رێژیمێكی وه‌كو
كۆماری ئیسلامی موشكیلاتی هه‌بێت و له رێگای قانونی و به پاسپۆرتی ره‌سمی
له ئێران دێته ده‌ری!؟ له لایه‌ن كومیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران هه‌ر
به زووی كاروباریان ره‌دیف ده‌كری و له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك ساڵ دا بۆ
وڵاتانی ئوسترالیا. ئه‌مریكا. كه‌نه‌دا و وڵاتانی ئوروپایی ده‌نێردرێن. له
ماوه‌ی یه‌ك مانگ دا 800 كه‌س له‌و خه‌ڵكانه ته‌نیا له شاری قه‌یسه‌ری
یه‌وه رۆیشتوون. به‌ڵام كه كار ده‌گاته سه‌ر په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی
ناسراو به شیمالی عێراق. كه موشكیلاتی جیددیان هه‌یه و گیانیان هه‌میشه
له مه‌ترسی دایه. بر و به‌هانه‌كانی
UNHCR
گوڵ ده‌كه‌ن.
رِه‌نگه هۆی ئه‌و كاره ته‌نیا خودی
UNHCR
بزانی و به‌س.
با لێره دا سوكه
گله‌ییه‌كیش له حیزیه‌كانی لای خۆمان بكه‌ین كه هه‌مووی ئه‌و
په‌نابه‌رانه ساڵانێكی زۆر زه‌حمه‌تیان له ریزی ئه‌وان دا بۆ گه‌یشتن بۆ
ئازادی كێشاوه و ئه‌ندامی ئه‌م حیزبانه بوون و له هیچ مه‌ترسیه‌ك
نه‌سله‌مینه‌ته‌وه و ئێستاش خۆیان به كور و كچی ئه‌و حیزبانه ده‌زانن و
شانازی به رِابردوویانه‌وه ده‌كه‌ن. كه‌چی له رۆژێكی وه‌كو ئه‌مرۆ دا
كه هه‌ر ئه‌و رۆلانه‌ی دوێنی له بارودۆخێكی ئاو كه‌وتوون. ئاورِێكیان لی
ناده‌نه‌وه. نموونه‌ی خۆپێشاندانی سویسرا بۆ به‌ر ده‌م باره‌گای
UNHCR له
ژنێڤ ئه‌وه‌مان به باشی بۆ رِوون ده‌كاته‌وه.
هیوادارین كه
نموونه‌ی ژنێڤ له وڵاتانی دیكه كه قه‌راره له ماوه‌ی داهاتوو دا
خۆپێشاندانی هاوچه‌شنه بكرێ دووباره نه‌بێته‌وه و حیزبه‌كان به جیددی
هاوكار و پشتیوان بن بۆ نه‌جات دانی رۆڵه‌كانیان و پاساو بۆ ئه‌وه
نه‌هێنه‌وه كه له‌به‌ر فلان شت نه‌چوون.
ئێمه لێره دا
له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌ری سوپاس و پێزانینمان بۆ هه‌موو لایه‌ك. دیسان داوا
ده‌كه‌ین كه ئه‌و هه‌وڵانه كه دراون و ده‌درێن هه‌ر وا به‌رده‌وام بن و
زیاتر په‌ره‌بستێنن تابه‌ڵكو ئاكامێكی باش. به زه‌حمه‌تی هه‌موو لایه‌ك
وه‌ده‌ست بێت.
كومیته‌ی
په‌نابه‌رانی كوردی ئێرانی له توركیه
09/07/2005
توركیه
ienirefugee@gmail. com
|