كام دیموكراسی؟ ... ئاسۆشێخ كه‌مال
زۆر جاران بی لێكۆلینه‌وه‌و شیكردنه‌وه و سه‌رنجدان و به شێوه‌یه‌كی
هه‌ره‌مه‌كی رای خۆمان ده‌رده‌برین. . هه‌ڵه به‌راست داده‌نێین و راستیش
چه‌واشه ده‌كه‌ین به‌بی ئه‌وه‌ی بنه‌مایه‌كی واقعی یا فكری یا نه‌ته‌وه‌یی
هه‌بێت و شوریشی له‌سه‌ر ده‌كه‌ین. بێگومان ئۆباڵی ئه‌و تێگه‌یشتنه ته‌نها
له ئه‌ستۆی تاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ نیه. به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی چه‌واشه
كاری و عه‌قڵی حزبی په‌روه‌رده‌یی كه ماوه‌یه‌كی زۆره یا به‌درێژایی
مێژویه‌ك له‌سه‌ره‌وه دابه‌زیوه‌ته خواره‌وه و ته‌واوی خه‌ڵكی پی
گۆشكراوه. بۆیه به‌رده‌وام روداوه‌كان به‌سه‌رماندا تێده‌په‌رن و
له‌چركه ساتێك‌دا له بیر ده‌چنه‌وه. به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش هه‌ڵوێسته‌یان
له‌سه‌ر ناكه‌ین. هه‌رگیزیش ناتوانین یا نه‌مانتوانیوه ره‌ش و سپی و باش و
خراپ لێك جیابكه‌ینه‌وه. لێره‌وه ده‌مه‌وی بابه‌تێك بوروژێنم كه تا
ئێستا هه‌رچی قسه‌ی له‌سه‌ر كردبێت بی سی و دو خراوه‌ته خانه‌ی تابوری
پێنج و به دوژمنی سه‌رسه‌ختی نه‌ته‌وه‌یی ناوزه‌ند كراوه.
عاره‌ب نه‌ته‌وه‌یه‌كی به‌رینن و جۆره‌هایان تێدایه له درنده‌و
دیموكراتخواز و شه‌رانی و ئاشتیخواز و تورك و فارسیش به‌هه‌مان شێوه.
به‌لاَم ئێمه‌ی كورد یه‌ك جۆر تێروانین باڵی كێشاوه به‌سه‌رماندا كه
هه‌رچی له‌زاری یاكرده‌وه‌ی عاره‌بێكدا بێ ئه‌وا بی سی و دو ره‌تی
ده‌كه‌ینه‌وه‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه بۆ له هه‌مو هه‌ڵوێستێك ده‌روانین!
كه عاره‌بێك به‌رچه‌وه‌ندی بالاَی نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌خاته پێش
به‌رچه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تری وه‌ك كورد زمانمان ده‌پچی و به جۆره‌ها
شێواز به‌ر په‌رچی ده‌ده‌ینه‌وه. به‌ده‌یان نه‌خشه‌ی ژه‌هراویش له زاری
سه‌ركرده كورده‌كانه‌وه ده‌بێته رێنمایی بۆ دوژمنان لێی بێده‌نگین و
بگره به‌رزیش ده‌ینرخێنین. با به‌راوردێكی بچوك بكه‌ین له نێوان هه‌ردو
په‌رله‌مانی كوردستان و ئوردونی عه‌ره‌بی كه ره‌نگه زۆر به‌دواكه‌وتو
سه‌یریان بكه‌ین. له‌م هه‌فته‌یه‌دا په‌رله‌مانی ئوردن رۆژێكی ته‌واو گفت و
گۆیان كرد له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌كی حكومه‌ت كه ئۆتۆمبێل بۆ په‌رله‌مانتاران
بكرێت. به‌لاَم ده‌ره‌نجام په‌رله‌مان خۆی بریاریدا (له‌به‌رئه‌وه‌ی كه
ئه‌ندامی په‌رله‌مان موچه‌كه‌ی 1800 دۆلاره و به‌شی هاتو چۆی ده‌كات. .
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه په‌رله‌مانتار فه‌رمانبه‌رێكی كاتیه‌و ته‌مه‌نی ته‌نها
چوار ساڵه له كاركرندا نابێت ئۆتۆمبێلیان بۆ بكردرێت و ئه‌و بره
پاره‌یه به‌هه‌ده‌ر ببرێت) ئه‌وه ده‌قی بریاری په‌رله‌مانێكی عاره‌بی
دواكه‌وتوه كه هه‌ندێك پێیان وایه ده‌بێت له كوردستانه‌وه دیموكراتی و
كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئازادی‌و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤیان بۆ ره‌وانه
بكرێت.
به‌راوردكردنی نێوان په‌رله‌مانی پر له نهێنی و شاراوه‌ی كوردستان و
په‌رله‌مانی ئاشكرای سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی ئوردونی دواكه‌وتو بۆ
خوێنه‌ر جێده‌هێڵم. به‌لاَم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌پێویستی ده‌زانم كه كاتی
ئه‌وه هاتوه له‌سه‌ر هه‌مو ورد‌و درشتێك قسه بكرێت. به‌تایبه‌تیش له‌سه‌ر
ئه‌و هه‌مو پاداشت و موچه‌و یارمه‌تی و په‌رله‌مانانه‌ی كه شوێنی
فه‌قیرانه‌و ناو‌و ناتۆره‌كانی تری ماوه‌ی رابردوی گرتۆته‌وه. كاتی ئه‌وه
هاتوه كه بڵێین له په‌رله‌مانی داهاتودا شه‌ری په‌رله‌مانی زۆر قورس‌تر
ده‌بێت نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه پرۆژه‌ی باشتر بێته ئاراوه. به‌ڵكو
شه‌ری ئه‌و هه‌مو موچه‌یه‌ده‌بێت كه هیچ مرۆڤێك له‌رێگه‌ی كۆمپانیاوه
چنگی ناكه‌وێت.
|