چرپه‌یه‌ک بۆ له‌تیف قه‌ره‌داغی ... ته‌ها ده‌روێش نادر

هۆڵه‌ندا

ئه‌مڕۆ له‌سایتی کوردستان نێت دا. یه‌ک دوونووسراوم بینی. له‌سه‌رمامۆستا ی بێ ناز کاک له‌تیف قه‌ره‌داغی. منیش بۆخۆم ڕاچڵه‌کیم. که‌ نووسراوی ئه‌ولاوانه‌م دی. که‌له‌یادێکی وادا بۆ نووسه‌رێکی دڵسۆزو نه‌ته‌وه‌په‌روه‌ر. یه‌کێک هه‌ڵوێستی نه‌نواند. دیاره‌ یادویادکردنه‌وه‌ی مامۆستا له‌تیف. پێ ده‌چێ هێشتا سه‌رده‌می نه‌هاتبێ. ئه‌وه‌ی من ده‌یبینم خامه‌کان هه‌مووڕه‌نگ کراون. مامۆستای نه‌ته‌وه‌یش ته‌نهاوته‌نها بیری پیرۆزی نه‌ته‌وه‌ی نه‌بێ هیچ شتێکی تر گوزه‌ری نه‌ئه‌کرد له‌بیروهۆشی دا. به‌ڵام مه‌خابن هاوبیرانیشی گۆشه‌گیروبێ هه‌ڵوێستن. به‌ڵکو بۆجارێکیش نه‌مان دی هه‌ڵوێست بۆده‌یان تێکۆشه‌روڕۆشنبیری وه‌ک مامۆستا له‌تیف بنوێنن. بۆیه‌ ده‌ست خۆشی له‌ودوولاوه‌ده‌که‌م. هیوادارم نمونه‌یان زۆر بێ.

 مامۆستا گیان. . . . . له‌یادی تۆی ئازیزیش دا. . . . له‌نامۆیمه‌وه‌ چه‌پکێ گوڵی گریاوئه‌که‌مه‌ دیاری بۆ گوڵدانی تۆزاوی مه‌زاره‌بێ نازه‌که‌ت.

 دواجار ئه‌ڵێم پڕ ڕێبواربێ ڕێبازه‌گه‌وره‌وگرانه‌که‌ت.