جه‌لالی (جه‌لالیزم) به‌تێگه‌یشتنی هه‌وادارانی پارتی و یه‌كیه‌تی ...
شه‌یدا
خۆشی وناخۆشی شه‌ڕ و
ئاشتی. له‌دوای خۆیان كاردانه‌وه‌و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ربابه‌ت و
ده‌وروبه‌ر له‌په‌یوه‌ندی ودیارده‌كانی تر دا په‌یدا ده‌كه‌ن. كۆمه‌لگای
كورده‌واریی ئێمه‌ش له‌باشوری كوردستان له‌ئه‌نجامی شه‌ری خۆكوژی و
مالوێرانی ناونراو به‌شه‌ری براكوژی. له‌درێژایی 40 سالی رابردودا گه‌لێ
دیارده‌و شێوه‌په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ل خۆ هێنا كه‌به‌دیدی من زۆربه‌ی
هه‌ره‌زۆریان له‌خانه‌ی نێگه‌تیف دان.
ئه‌لبه‌ت فشاری
میلله‌ت وپێویستیه‌كانی قۆناغی هه‌نوكه‌یی گه‌لێ جار وای به‌سه‌ر دۆ
خه‌كه‌دا سه‌پاندوه كه‌ده‌بێ به‌دوای رێگه‌چاره‌یه‌كی كاتی بۆ ئه‌م ناكۆكی
و مل ملانێیه گه‌ر بۆ چه‌ند سالێك یا بلێین چه‌ند مانگێك جاری وابوه بۆ
چه‌ند رۆژێك دا بگه‌رێن. تا له‌قۆناغی شه‌ری به‌ره‌دا بچن بۆ قۆناغی شه‌ری
ڕاگه‌یاندن یا مل ملانێی ژێر له‌ژێره‌وه.
ئومێد به‌خشانه له
پێگه‌یشتنی نه‌وه‌ی نوێی دژ به‌شه‌رو ئاشوب و له‌ئه‌نجامی ئاوه‌ژووبونی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی شه‌ری ناوه‌خۆ له‌گه‌ل به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی هێزه
ده‌ره‌كیه‌كانی زلهێزه‌كان بار‌و دۆخێكی نوێ هاته‌كایه‌وه.
ده‌توانین سالی 1998
بكه‌ین به‌پێگه‌یه‌كی قۆناغی كۆتایی هاتن به‌و شه‌ره‌نه‌گریزه كه
به‌سه‌رپه‌رشتی شالیاری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا خاتو مادلین ئۆلبرایت رێك
كه‌وتنی واشنتۆن له‌نێوان هه‌ردوو هێزه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی كوردستان یه‌كیه‌تی
و پارت دا مۆركرا له‌سێبه‌ریه‌وه میلله‌ت هه‌ناسه‌یه‌كی هه‌لكێشا وئارامی
بالی به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا كێشاوه.
دیاره كه له
وساوه و له‌رۆژی دامه‌زراندنی ئه‌م دوبه‌ره‌كی و شه‌ره‌خۆكوژیه
كۆبونه‌وه‌هاوبه‌شه‌كان به‌رده‌وامن و له‌ژماوه‌نایه‌ن. چ له‌ئاست
سه‌ركردایه‌تی و م. س ه‌كان چ له‌ئاست لوتكه‌كان. ئه‌م هه‌موو
دانیشتنانه‌خالی ناكۆك نامێنێ باسی لێوه‌نه‌كه‌ن پرسی كۆن و تازه‌دروست بوو
پرسی قۆناخی و ستراتیژی به‌كورتی و به‌كوردی ئه‌وه‌ی لایه‌نێك پێی
ناره‌حه‌ته‌ده‌بێ لایه‌نه‌كه‌یتر بۆ سه‌ركه‌وتنی دان و ستانه‌كه چاوپۆشی
لێ بكات ده‌نا ریسه‌كه ده‌بێته‌وه خوری.
دانیشتن و
دیالۆگه‌كان دیاره‌كه بۆ خاله ناكۆكه‌كانن. ئه‌وه‌ی به‌درێژایی ئه‌و 40
ساله به‌خالی ناكۆك ماوه‌ته‌وه‌كت و مت له‌م 10 ساله‌ی دوایی بو به‌خالی
هاو به‌ش و خالی خۆ لێ بێده‌نگ كردن. ئه‌ویش خالی به‌كارهێنانی زاراوه‌ی
جه‌لالی و مه‌لایی یه‌ئه‌وه‌ی سه‌رنجه بۆ
نوسینه‌كه‌م جه‌لالی یه كه‌له‌فه‌رهه‌نگ
سیاسی دا ده‌كاته جه‌لالیزم لای هه‌مو
مان رونه‌كه‌ئه‌م زاراوه‌یه له‌تێگه‌یشتنی پارتی و دۆستانی پارتی دا بۆ
په‌ست كردن‌و به‌كه‌م ناوزه‌دكردنی ئه‌ندام و دۆستانی یه‌كیه‌تی ده‌ناسرێ
وبه‌كارده‌هێنرێت.
به‌كار هێنانی ئه‌م
زاراوه‌یه له‌سه‌ر ئاستی كادره تێگه‌یشتوه‌كانی پارت ی و به‌زانینی كادره
به‌رز ووشیاره‌كانی یه‌كیه‌ت ی و خۆ بێ ده‌نگ كردنی هه‌ردو لایه له‌م
زاراوه‌یه ئه‌مبێ ده‌نگیه هه‌لوێستێكه وورد بونه‌وه‌و شێكردنه‌وه‌ی
ده‌وێ. گه‌لێ جاربه‌بیستنی ئه‌م زاراوه‌یه‌من هه‌ستم به‌ئیهانه‌كردوه‌ناچار
توشی ده‌مه‌قار هاتوم له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی من هیچ كاتێك خۆم به‌جه‌لالی
نه‌زانیوه ئه‌گه‌ر یه‌كیه‌تیش بوبم به‌لام جه‌لالی نه‌بومه. سه‌رده‌مانێك
به‌بیستنی ووشه‌ی جه‌لالی له‌به‌رامبه‌ریدا ووشه‌ی مه‌لایی ده‌بیسترا.
من پێم وایه
كه‌به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی لایه‌نگران و دۆستانی پارتی خزمه‌ت به‌جه‌لالیزم
ده‌كه‌ن دۆستان و لایه‌نگرانی یه‌كیه‌تی ئه‌وه‌نده‌خزمه‌ت به‌جه‌لالیزم یان
ناكه‌ن له‌روی رێكلام و ئاشناكردنی خه‌لكی به‌م زاراوه‌یه.
فه‌یله‌سوف
وزانایانی وه‌ك. ماركس. لینین. ما‌و. گه‌نجینه‌ی ژیانیان له‌پێناو رێباز و
باوه‌رێكدا به‌خشی وته‌نها دۆست ولایه‌نگرانی بۆ په‌خش كردن وناساندنی
زاراوه‌ورێبازه‌كه‌یان ده‌خه‌بتین وتا نه‌ش مردن
ئه‌ورێبازه‌به‌ناویانه‌وه‌بلاو نه‌بۆوه‌ونه‌ناسرا. به‌لام دیاره‌مامی
ئێمه‌له‌وان زیره‌ك تربوو. ئه‌وه‌تا به‌زیندویی و به‌درێژایی 40 سال
له‌سه‌ر ده‌ستی ركه‌به‌ره‌كانیش به‌رله‌دۆست ولایه‌نگرانی زاراوه‌ی
جه‌لالیزم به‌دونیا ده‌ناسێنن.
شه‌یدا 08 -07-2005
qelaty@hotmail. Com
|