بۆ هه‌ردوو كه‌نالی كوردستان وزاگراوس تی فی. . .  هونه‌رمه‌ندیكی هه‌نده‌ران

 

زۆر نانوسم و ناشمه‌وی سه‌رتان بهیشینم لای من كورد جه‌ند كه‌نالی ئاسمانی هه‌بیت ئه‌ونده‌ دلخۆشوو وكامه‌ران ده‌بم. . . .

به‌ریزان دیاره‌ كردنه‌وه‌ی كه‌نالی زاگرۆس ده‌ستكه‌وتیكی تری مه‌زنی گه‌لی كورده‌ به‌لام ئه‌وی من به‌رجاوم ده‌كه‌وی ده‌ی خوینمه‌وه‌ زاگرۆس تی فی لایه‌كه‌ی تری دراوه‌ ئاسنیه‌كه‌یه‌ كه‌ ناوی كوردستان تی فییه‌ زاگروس تی فی هه‌رله‌ گورانیه‌كانی كورستان تی فی تا ماسك وده‌م جاوی بیشكه‌ش كارو بیژه‌ره‌كانی تازه‌ نین لای بینه‌ری كوردی ناوه‌و ده‌ره‌وه‌و كه‌ خه‌ریكه‌ له‌ ده‌مو جاوی هه‌ندیكیان بیزار ده‌بیت و بیویست به‌ گۆرانكاری و نویكردنه‌ویان ده‌كات. . . . .

بۆیه‌ زاگرۆس تی فی ده‌كرا به‌كۆمه‌لیك ماسكی تازه‌ یان بلین ده‌م وجاوی تازه‌ خۆی به‌ بینه‌رانی ناوه‌وه‌ ده‌ره‌وی كوردستان شادكردبا جونكه‌ وه‌ك له‌سه‌ره‌وه‌ باسمان كرد ئه‌وانه‌ی ده‌یان بینین تازه‌ نین.

جالیره‌ من پرسیاریك له‌ خودی به‌رپرسی راگه‌یاندی بارتی دیموكراتی كوردستان وهه‌ردوو به‌ریوه‌ به‌ری كوردستان تی فی وزاگۆس تیفی ده‌كه‌م خوای گه‌وره‌ش شایه‌ده‌ هیج شتیكی له‌ دواوه‌ نیه‌ ئه‌و برده‌رانه‌ی باسیشان ده‌كه‌م تكایه‌ به‌هه‌له‌ تیمان نه‌گه‌ن پیش هه‌موو شتیك نه‌م زانیوه‌و نه‌م دیوه‌ پیشكه‌ش كاریك ئیواران وه‌رزش له‌ كوردستان تی فی پیشكه‌ش بكات و ودوای جه‌ند رۆژیكی تریش له‌ زاگرۆس تی فی به‌رنامه‌یه‌كی ترفهیی بیشكه‌ش كات یان كجه‌ پیامنیریك له‌هه‌وله‌كان راپورتی هه‌بیت ودوای توزیكی تریش خوی هه‌واله‌كان له‌ زاگرۆسه‌وه‌ پیشكه‌ش بكات بیجگه‌ له‌ دوباره‌ بوونه‌وه‌ی ماسكی هه‌ندیك كجه‌ بیژه‌ر كه‌ خه‌ریكه‌ له‌ هه‌موو به‌رنامه‌كان وه‌ك زه‌لاته‌یان لیدیت جا من وای تی ده‌گه‌م بارتی دیموكراتی كوردستان له‌ ئه‌زمه‌ی نه‌بوونی كا دری بسپۆر ده‌ژیت ئه‌گه‌ر نا بۆ فورسه‌ت بۆ خه‌لك تریش نا ره‌خسینن جونكه‌ دلنیام كه‌سیك له‌ جه‌ندشوینیك كاربكات سه‌ركه‌وتو نابیت جونكه‌ مرۆف ده‌توانیت له‌یه‌ك بیشه‌ سه‌ركه‌وتو بیت. .

ئه‌و پرسیاری من هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گریته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ردوو شوین كارده‌كه‌ن به‌راستی من وای تی ده‌گه‌م مه‌سه‌له‌كه‌ ته‌نها موجامه‌له‌ی ئه‌و كادرانه‌یه‌ كه‌ به‌یانیان له‌ كوردستان تی فین وئئیواران له‌ زاگرۆس تی فین یان به‌ پیجه‌وانه‌وه‌ جاله‌ سه‌ر هه‌ردوو به‌ریوه‌ به‌ری ئه‌و دوو كه‌ناله‌ به‌ریزه‌ پیویسته‌ ئه‌و مه‌سه‌له‌ یه‌ك لا بكاته‌وه‌ له‌ خه‌لك تیك نه‌دا كوردستان تی فی یان زاگرۆس تی فی یان ته‌نها گۆرانی ناوه‌كانه‌. . .

له‌ كۆتایش زۆر زه‌روره‌ هه‌ردوووكه‌نال ده‌رفه‌ت به‌ كه‌سانی تریش بده‌ن و خه‌لكیك نه‌كه‌نه‌ پاله‌وانی هه‌مووشاشه‌كان جونكه‌ به‌راستی لیمان تێك چوه‌ وه‌ك باسم كردبینه‌ریش پیویستی به‌ گورانكاری هه‌یه‌و جاكه‌ ئه‌و به‌ریزانه‌ش كه‌ له‌ سه‌ره‌وه‌ ناومان هیانان وه‌ك شیوه‌كه‌ی عاشورایان لی نیت ده‌رفه‌ت به‌كه‌سانی تریش بده‌ن جونكه‌ ده‌بی ئه‌وانیش بزانن راگه‌یاندن دیویكی تریش هه‌یه‌ لای بینه‌رو خوینه‌ران كه‌ ئه‌ویش دیوه‌ ناشیرنه‌كه‌یتی كه‌وا بیزار بوونه‌له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ماسك وناو ده‌نگه‌كان

ahmadhawre@yahoo. com