وه‌رامێک بۆ پرسیارێکی کوردستان (تی. ڤی) . .  خاڵه‌حه‌مه‌

 

له‌باشووری کوردستاندا قوڕێکی خه‌ستیان بۆ کوردی هه‌ژار گرتۆته‌وه‌ و ئێستاش پرسیاری بێ جێ و گه‌وره‌ گه‌روه‌و قه‌به‌ له‌خه‌ڵکی ده‌که‌ن و ئه‌یانه‌وێ کوردی نه‌گبه‌تی سه‌رلێشێواو گیرۆده‌ی وه‌ر‌امدانه‌وه‌ی ئه‌و هێزه‌ بکه‌ن که‌ سه‌دان جار له ‌دڕنده‌کانی سه‌دام دڕنده‌ترو قیمترن. . ئه‌یانه‌وێ به‌رپرسیاری له‌سه‌ر شانی خۆیان و سه‌رۆکه‌کانیان لابه‌رن و خه‌ڵکی سڤیلی کورد رووبه‌رووی ئه‌نجامی هه‌ڵه ‌زۆره بێسه‌وروبه‌ر‌کانیان بکه‌نه‌وه‌ ‌که‌چاره‌سه‌ریان بوو به‌ گریکوێره‌و چاوه‌ کوتوکوێرکان و مێشکه‌ بچکۆلانه‌‌که‌ی کورد هه‌رگیز بۆی نا‌یکرێته‌وه‌و‌ ‌ته‌نها لای دوژمنه‌کانمان ماوه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌ر به‌زه‌ییه‌کیان به ڕابوردووی خوێناویماندا بێته‌وه‌. . . .

کوردستان (تی. ڤی) زۆر به‌ڕاشکاوی و بێخه‌مانه‌ ئه‌پرسێت هه‌ندێ له‌ شیعه‌کان ڕێگرن له‌ به‌رجه‌سته‌کردنی بڕگه‌ی (58) و کارپێکردنی له‌پێش نوسینه‌وه‌ی (ده‌ستوور) دا (وه‌ڵامی ئێوه‌ وه‌ک کورد چییه‌؟؟؟ به‌ڵام چ که‌رێکه‌ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی لانه‌بێ. بێجگه‌ له‌مووچه‌خۆره‌کانی به‌غدای تاوان و خوێن. . چ ده‌ماخ سسزیکه‌ وه‌رامی ئه‌وپرسیاره‌ نه‌زانێ که‌ شیعه‌ش وه‌ک سه‌دام بیرده‌کاته‌وه‌و نایه‌وێت کورد ده‌ستی هه‌بێت سه‌ری خۆی پێ بخورێنێت. . چ گێله‌مرۆڤێکه‌ که‌نه‌زانی ورامی ئه‌و پرسیاره‌ سوێند خواردنه‌که‌‌ی (سوڵتان جه‌عفه‌ری) خۆیه‌تی و که‌مته‌رخه‌می و ده‌به‌نگی خه‌ڵکی ناسیاسی کورد. . چ مناڵێکه‌ وه‌رامی ئێوه‌ی پێ نه‌بێت!!!. . ئێوه‌‌خۆتان ده‌بێت وه‌رامی ئه‌وپرسیارانه‌ بده‌نه‌وه‌. خۆشتان به‌پرسیارن له‌ڕووی هه‌موو کارێکی ناڕه‌واو ناشاییسته‌دا که‌ ڕووبه‌ڕووی کوردی باشوور ئه‌بێته‌وه‌. . من نازانم ئێوه‌و ئاغاکانتان که‌ی (گووتان به‌کڵاوی ئێمه‌ پێواوه) !!‌ تاوه‌کوو ئه‌مڕۆ بمانخه‌نه‌ ژێر پرسیارێکه‌وه‌ له‌ژێر باری گرانیا بناڵینێن. یاخود ده‌سته ‌چه‌وره ‌خوێناویه‌کانتان به‌م پرسیارانه‌ پاک ئه‌که‌نه‌وه‌ که‌گه‌ردی (14) ساڵی دوو ده‌وڵه‌تی کارتۆنی و (39) ساڵ براکوژیان له‌سه‌ر که‌ڵه‌که‌ بووه و ئه‌تانه‌وێت وه‌ک هه‌موو تاوانه‌کانی رابوردوتان به‌ ئاسانی ئه‌م تاوانه‌شتان له‌سه‌رشان لابچێت که‌‌له‌پێناو کورسی و سه‌رۆکایه‌تی گه‌و‌ره‌کانتانا چاوتان له‌گه‌وه‌ره‌یی کورد پۆشی و‌ سه‌نگی گه‌وره‌یی گه‌وره‌کانیشتان پوشێک نییه‌ لای دیندارو بێ دینی عه‌ره‌ب. . .

که‌مێک کات ماوه‌و‌ که‌مێکیش ڕێز. به‌بێ بوونی کورد‌ ناتوانن (ده‌ستوور) بنوسنه‌وه‌. خوێنی شه‌هیدانمان وون مه‌که‌ن. ئه‌وانه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستانیش خه‌باتیان نه‌کردوه‌ بۆشیان نییه‌ خاکی کورد‌ ببه‌خشنه‌وه. کوردستان خاکی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌ ده‌ست له‌ مافی خۆی هه‌ڵناگرێ. بیر له‌ سبه‌ینێ مناڵه‌کانتان بکه‌نه‌وه‌و نه‌وه‌کانی کورد مه‌که‌ن به‌ دوژمنیان!!. . . . لای کورد گه‌وره‌بن باشتره‌ تا لای دوژمن گه‌وره‌تربن. . .

خاڵه‌حه‌مه‌/دانمارک/7/7/2005