پشکۆم ... سارا کیانفه‌ڕ
پشکۆم. پشکۆی ئاوره
زه‌رده‌که‌ی ئاورگای 22 قه‌ڵای مادانم.
ده‌توێنمه‌وه.
مێشکه‌سه‌ری زۆحاکه‌کان.
هێز و پشتیوانم بۆ
لاوه‌کانم.
پشکۆم. پشکۆێ له
ئاوره زه‌رده‌که‌ی ئاورگای 22 قه‌ڵای حه‌وزه‌گه‌وره‌م
پشکۆم. پشکۆێ له
ئاوره زه‌رده‌که‌ی ئاورگای 22 قه‌ڵای شاریکه‌ند و بۆکانم.
هاوشار و ئاوکه‌نم.
پشکۆم. پشکۆێ له‌و
ئاوره زه‌رده‌م.
چه‌شنی بورکان پڕشک
ده‌هاوێژم.
قاو ده‌ده‌م هێزی
داگیرکه‌ران.
ته‌فر و توونای
ده‌که‌م له‌شکری نه‌یاران له خاکی کوردستانم.
به سه‌مبولی
ده‌وڵه‌تی نه‌ورۆزمه‌وه دێم و
هه‌واڵی به‌یانی
ئازادی دێنم بۆ نه‌ته‌وه‌ی کوردم
نه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی
مه‌دیا و که‌ی‌خوسره‌وانم.
21-3-2003
5 به‌یانیکاتژمێری
Hawan_90@hotmail. com |