پاراستنی ئاڵاکه‌ی پێشه‌وا. له‌لایه‌ن بارزانی نه‌مره‌وه. به‌رز و پیرۆز
ئه‌شه‌کێته‌وه له کوردستانی باشوور ... ساسان ده‌روێش
هۆڵه‌ندا
ئه‌گه‌ر بێت وباس.
له سه‌ر مێژووی هه‌ڵ کردنی ئاڵای کوردستان بکه‌ین. ڕه‌نگه ڕه‌وڕه‌وه‌کانی
مێژوو زۆ ر بمانگه‌ڕێنێته دواوه. بۆ ده‌ست پێکی سه‌رهه‌ڵدان وشۆڕش
وڕاپه‌ڕینه‌کانی کورد. له هه‌رسه‌ربسته‌خاکێی کوردستانی گه‌وره‌بووبێ.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمن باسی لێوه‌ده‌که‌م. مێژوویه‌کی هێنده کۆن
وله‌به‌رچاو وون بوو نی یه. باس له‌وئاڵایه‌ی پێشه‌واقازی محه‌مه‌د
ده‌که‌م. که‌به‌بارزانی نه‌مری سپاردوئێستا له کوردستانی باشوور
ده‌شه‌کێته‌وه. به ڕاسپارده‌وفه‌رمانده‌کانی به‌ڕێز مه‌سعودبارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان.
ناوهێنانی ئاڵای
کوردستان وهه‌ڵ کردنی. زۆر ووتن نیه. ئه‌گه‌ربڵێم لای بنه‌ماڵه‌ی بارزانی
وکه‌سایه‌تی به‌ڕێز مه‌سعودبارزانی شتێکی نامۆنییه. که له‌ڕۆژه‌سه‌خت
وئاڵۆزه‌کانی کوردستان وهه‌ڕه‌شه‌کانی. تورکیاوووڵاتانی
دراوسێ وعه‌ره‌بی
ونه‌زانینی پێش هاته‌کانی گۆڕانکاری عیراق. هه‌مووکات بێ دوودڵی وگومان
وچه‌واشه‌کردن دووپاتی کردۆته‌وه‌و سوور بووه له چه‌سپاندنی ئاڵای پیرۆزی
کوردستان. به‌پێچه‌وانه‌ی به‌ڕێزیانه‌وه له لای هه‌ندێک خه‌ڵکی تر تا
ئێستاش بڤه‌بووه وله‌ته‌کیا ئاڵای عێراقی ئه‌نفال چی دائه‌نرێ. بۆیه‌ساڵی
ئه‌م ساڵ له‌ڤیستیڤاڵی مه‌هاباد وپێشه‌واقازی محه‌مه‌د له هه‌ولێری
پایته‌خت. له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
سازکرابوو. به‌ئاماده‌بوونی ڕێزدارنێچرڤان بارزانی سه‌رۆکی حکومه‌تی
هه‌رێمی کوردستان ئاماده‌ی ڕێوڕه‌سمی کردنه‌وه‌ی بوو. که‌چه‌ندین
که‌سایه‌تی ناسراوی کوردوبیانی له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان
ئاماده‌بوون. له‌به‌رچاوی هه‌مووکامێراکانی کوردستان وبیانی. مێژووخۆی
دووباره‌کرده‌وه. چۆن پێشه‌وا دوای کۆماره ساواکه‌ی مهاباد ئاڵای
کوردستانی به‌خشی به‌بارزانی نه‌مر. ئه‌وڕۆژه‌ش له‌وڤیستیڤاڵه‌گه‌وره‌یه‌دا
نه‌وه‌ی ئه‌ودووسه‌روه‌رانه‌ی کورد. له کوردستانێکی نیمچه‌ئازادا دووباره
به‌یه‌کتریان به‌خشیه‌وه. مێژووی ئه‌م ئاڵایه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌بۆپاش
کۆتایی هاتنی جه‌نگی ماڵ وێران کاری جیهانی دووه‌م. له‌کوردستانی ڕۆژ
هه‌ڵات به‌سه‌رۆکایه‌تی پێشه‌وای شه‌هیدقازی محه‌مه‌دی نه‌مر خه‌ونی
دێرینه‌ی هه‌موونه‌ته‌وه‌ی کورد هاته‌دی. به‌وه‌ی که‌یه‌که‌م کۆماری
کوردستان له‌شاری مهابادله‌مه‌یدانی چوار چراڕاگه‌یاندراوئاڵای پیرۆزی
کوردستان له‌ژێر ئاسمانی به‌شێکی ڕزگارکراوی کوردستان به‌رزوپیرۆز
شه‌کایه‌وه. دوای چه‌ندڕۆژێک له‌ڕاگه‌یاندنی دامه‌زراندنی کۆماری
دیموکراتی کوردستان یه‌که‌م کابینه‌ی حکومه‌ت دامه‌زرا. ده‌بێ هه‌موومان
ئه‌وه‌ش له‌یادنه‌که‌ین بارزانی نه‌مر وهه‌ڤاڵانی له‌وڕێ و ڕه‌سمه‌دا
به‌شداربوون وله‌شکری بارزان به‌سه‌رکرده‌یی بارزانی نه‌مر به‌ڕۆحی
نه‌ته‌وه‌یی به‌رگریان له‌کۆماری کوردستان کرد. که‌هێزی سه‌ره‌کی
وڕاسته‌قینه‌ی کۆماره‌که‌بوون. به‌داخه‌وه له‌وسات وکاته‌دا بۆ به‌د
به‌ختی کوردوبێ پشته‌وانی وگه‌مه‌ی نێوده‌وڵه‌تی گه‌لێک له‌خه‌ون وخواستی
کورد گه‌وره‌تربوون. کۆماری مه‌هاباد بووه قوربانی بازرگانانی پاش جه‌نگ
وبه‌خوێن وفرمێسک وماڵ وێرانی کوردته‌واوبوو. دوای 330 ڕۆژ. ڕووسیا
له‌به‌رانبه‌رئیمتیازی ده‌ر‌هێنانی نه‌وتی باکووری ئیران له‌به‌ڵێنه‌کانی
خۆی وپشتگیری له‌میلله تێکی سته‌م دیده‌ی کورد په‌شیمان بووه. قوام
إلسلێنه‌ی سه‌ره‌ک وه‌زیرانی ئه‌وده‌مه‌ی ئیران وهاوکاری کردنیان له‌داگیر
کردنه‌وه‌ی کوردستان وئازه‌رباینجاندا. ئه‌مه‌فاکته‌ری سه‌ره‌کی بووبۆ
ڕووخانی کۆماره‌که‌و. سوپای ئێران گه‌ێشته‌شاری مه‌هابادوکۆماری کوردستان
له‌بار براوقازی محه‌مه‌دوهاوڕێکانی له گۆڕه‌پانی چوارچراله‌سێداره‌دران.
شایانی باسکردنه‌پێش ئه‌وه‌ی سوپای ئێران شاری مه‌هابادکۆنتڕۆڵ بکات
وبیخاته‌وه‌ژێر ڕکێفی خۆی. پێشه‌واقازی محه‌مه‌دکه‌هه‌ست ده‌کات
له‌هه‌موولایه‌که‌وه‌گه‌مارۆدراون بانگی بارزانی نه‌مر ده‌کاوله‌ناوگیرفانی
خۆی ئاڵای پیرۆزی کوردستان ده‌ردێنێ به‌چاوێکی به‌فرمێسک وقوڕگی پڕ
له‌گریانه‌وه ده‌ی داده ده‌ست بارزانی نه‌مرو. به‌بارزانی نه‌مر ده‌ڵێ
تۆشایسته‌ترین که‌سی که‌ده‌توانی پارێزگاری له‌وئاڵایه‌بکه‌ی. پاش
ئه‌وکاره‌ساته‌گه‌وره‌یه‌ی که به سه‌ر نه ته وه‌ی کوردی سته‌م دیده‌هات
زۆر له میلله‌تانی ژێر ده‌سته‌که‌خاوه‌نی نه‌ده‌وڵه‌ت و نه‌کیانی سیاسی
وئاڵابوون. به‌رامبه‌رمیلله‌تی کورد. نه‌خه‌باتیان هه‌بووله‌خوێن ڕشتن وماڵ
وێرانی وڕێژه‌ی دانیشتوان وسنوری جوگرافی. ئه‌ومیلله‌تانه‌بوونه‌ده‌وڵه‌ت
وخاوه‌ن ئاڵا. نه‌ته‌وه‌ی کوردیش وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی سته‌م دیده هه‌نگاوی
ماندوونه‌ناسانه‌ی خۆی نابه‌ره‌وخه‌باتی ڕزگاری خوازی. دوای ئه‌ومێژوو وه
دوورودرێژخایه‌نه‌ی خه‌باتی کورد له هه‌ردووشۆڕشی ئه‌یلولی مه‌زن وگوڵانی
پێشکه‌وتنخواز. نه‌به‌نسکۆو نه‌به‌ئه‌نفال وکیمیاوی ودێهات ڕووخاندن وکۆچ
وزیندان وخوێن ڕشتنی ڕژێمه یه‌ک له‌دوایه‌که‌کانی عێراق. شۆڕ ش وخه‌باتی
کورد ماندوونه‌بوون وچاوله‌ئاسۆبوون. ئه‌وه‌تابه‌به‌رچاوی
هه‌موودنیاوه‌له‌پێش پرۆسه‌ی ڕزگارکردنی عێراق. ئاڵای کوردستان
به‌به‌رزوپیرۆزی ده‌شه‌کێته‌وه‌له‌سایه‌ی سه‌رۆک مه‌سعودبارزانی و کابینه‌ی
چواره‌می حکومه‌تی هه‌رێم به‌رزوپارێزراوبووه‌وله‌هۆڵی په‌رله‌مان یه‌ک
لایه‌نه‌دایان نا. بارزانی نه‌مر وکوڕان ونه‌وه‌ی بارزانی
به‌کرداردڵسۆزترین وپارێزه‌ری ئه‌وئاڵایه‌بوون وهیواوئاواته‌کانی خودی
بارزانی نه‌مرووبه‌ڵێنه‌که‌یان که‌به‌پێشه‌واقازی محه‌مه‌دیان دابوویان.
ئه‌مڕۆ ئه‌وخه‌ونه هاته‌دی. ئه‌بیننین چۆن کاک مه‌سعودبارزانی
بوێرانه‌ئاواته‌که‌ی هه‌موونه‌ته‌وه‌ی کوردیان هێنایه‌دی به‌هه‌ڵ کردنی
ئاڵای کوردستان.
به‌ڕیز
مه‌سعودبارزانی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆخوێنی
شه‌هیدان وڕێزگرتن له‌ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یمان به‌بۆنه‌ی 16ی ئاب
له‌ئاهه‌نگی 53 هه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
له‌هاوینه‌هه‌واری پیرمام ووتارێکی به‌نرخ ومێژووی پێشکه ش کرد. که‌ئه‌م
ووتاره‌ی به‌ڕیزیان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی گه‌وره‌وکاردانه‌وه‌یه‌کی سه‌یری
هه‌بووبۆ دوژمنانی پارتی وکوردستان. به‌ڕیزیان فه‌رمووی. . . .
ئه‌گه‌رمه‌به‌ستیش ئه‌وه‌بێ باسی هه‌ندێ شت نه‌کرێ که‌بۆته به‌شیک
له‌موقه‌ده‌ساتی ئێمه‌وه‌کوئاڵای کۆماری کوردستان که‌له46 هه‌ڵکرامن خۆم
له‌وڕۆژه‌له‌دایک بووم له‌ژێرسێبه‌ری ئاڵای کوردستان له‌سابڵاخ له‌دایک
بووم وهه‌موو ده‌قیقه‌یه‌کیش ئاماده‌م له‌ژێر سێبه‌ری
ئه‌وئاڵایه‌وبۆئه‌وئاڵایه‌ش بمرم. ئێمه‌ناتوانین باسی موقه‌ده‌ساتی خۆمان
نه‌که‌ین. ده‌بێت تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی میلله‌تی کوردله‌به‌رچاوبگیرێت
ئاڵاش یه‌کێکه‌له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌کان.
دوابه‌دوای ئه‌م
ووتاره‌مێژوویه دوژمنانی کوردوناحه‌زانی پارتی که‌وتنه‌خۆیان بۆدژایه‌تی
کردنی که22 په‌رله‌مانته‌ری حیزبی فه‌زیله‌له‌تورکیاداوایان له‌ڕه‌ئیسی
په‌رله‌مانی تورکی کردووه‌کۆبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌تی بکه‌ن بۆئه‌وه‌ی
گوایه‌مه‌سعودبارزانی خۆی ئاماده ده‌کات بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی
کوردستان. دوابه‌دوای ئه‌م مشت و مڕه‌ی ناحه‌زانی پارتی ودوژمنانی کوردستان
به‌ڕێز مه‌سعودبارزانی به‌دێڕیک وه‌ڵامی دانه‌وه وفه‌رموو بڕۆن چاره‌سه‌ری
کێشه‌ی خۆتان بکه‌ن ده‌ست نه‌خه‌نه‌ئیش وکاری ئێمه‌وه.
بۆیه دوابه‌دوای
وه‌ڵامه‌که‌ی سه‌رۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان به‌ڕێز مه‌سعودبارزانی.
حوسنی مه‌حلی ڕۆژنامه‌نووس. دیمانه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز
مه‌سعودبارزانی ئه‌نجام دا‌و. ده‌قه‌که‌شی له‌ژماره9433ی ڕۆژی 22/9/1999
له‌ڕۆژنامه‌ی اڵقبس دابڵاوکراوه‌ته‌وه. که‌تیایدا چه‌ندین پرسیاروبابه‌تی
گرنگی تایبه‌ت به‌ڕه‌وشی هه‌رێمی کوردستان وپاشه‌ڕۆژی ئه‌زمونه‌که‌ی
خراوه‌ته‌ڕوو. ئه‌مه ش ئه‌وچه‌ندپرسیاره‌یه‌که‌کارمان
پێ یه‌تی ئێستا.
القبس / به‌م ئاڵایه
تازه‌شه‌وه‌که‌له‌سه‌رهه‌رێمی کوردستانی بارزانی ده‌شه‌كێته‌وه؟
بارزانی / ئه‌م
بابه‌ته زۆر زێده ڕۆیی تیاکرا کۆمپانیابازرگانیه‌کان وتیمه‌کانی فتبۆڵ
وحیزبه‌کان هه‌موویان ئاڵای تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه له‌سیسته‌می
فیدڕاڵیشداهه‌رویلایه‌تێک یان ناوچه‌یه‌ک ئاڵای تایبه‌تی خۆی هه‌یه هه‌ر
بۆیه‌هه‌تائه‌گه‌ر ئاڵای هه‌رێمی کوردستانیش هه‌بێت.
القبس/ بابه‌تی
ئاڵامشتومڕێکی وروژاند. له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وئاڵایه‌هه‌ڵتان بژاردووه.
ئاڵای کۆماری مه‌هابادی کوردی ساڵی 1946؟
بارزانی /به‌ڵێ ئه‌م
ئاڵایه ئاڵای مێژوویی ونه‌ته‌وه‌یی هه‌مووکوردانه. ئه‌م ئاڵایه‌ساڵی 1946
بڕیاری لێدراوه‌وله‌ڵایه‌ن کوردانه‌وه‌به‌سیمبولێکی پیرۆزداده‌نرێت.
هه‌روه‌کوگوتم ده‌بێ تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی میلله‌تی کوردله‌به‌رچاوبگیرێت
ئاڵاش یه‌کێکه‌له‌تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی.
وه‌له‌هه‌مان ساڵدا
له‌به‌رمشت ومڕی زۆری دوژمنانی کوردوپارتی وبه‌رپه‌رچ دانه‌وه‌یان
وسووربوونی به‌ڕێز مه‌سعودبارزانی بۆهه‌ڵ کردنی ئاڵای پیرۆزی کوردستان
وچه‌سپاندنی.
ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پرۆژه‌ی هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستانی
خسته‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی کوردستان ڕۆژی 9/6/1999. بڕیاردرا که‌پرۆژه‌ی
یاسای هه‌ڵکردنی ئاڵای هه‌رێمی کوردستان. هاوشێوه‌ی ئالای کوردستان بێ.
که‌ڕه‌نگه‌که‌ی سوورلای سه‌ره‌وه. سپی له‌ناوه‌ڕاست. سه‌وز له‌خواره‌وه و
له‌ناوه‌ڕاستی سپیه‌که‌شداڕه‌نگی خۆری زه‌رد پێک بێ. ئه‌م بڕیاره‌ش له‌ڕووی
یاساییه‌وه‌شتێکی ته‌واو گونجاو یاساییه‌له‌گه‌ڵ دروشمی فیدرالیزم.
هه‌رخودی ئاڵای
کوردستانیش. له‌زۆر نێوه‌ندی سیاسی وجوگرافیاییدا به‌سمبولی کوردوئاڵای
ڕه‌سمی کوردستان هاتۆته‌قبووڵ کردن له‌ساڵی 1991 له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌ی
جوگرافیای – سیاسی جیهانی به‌ریتانیاکه باره‌گاکه‌یان له‌له‌نده‌نه.
له‌ته‌ک به‌ڕه‌سمی ناساندنی 3 ئاڵای تری ووڵاتان فه‌له‌ستین وسیغ
وئه‌ریتری. دا که چه‌ندساڵێ له‌مه‌وبه‌ربڕیاریان له‌سه‌ربه‌ڕه‌سمی
ناساندنی دابوو. شان به‌شانی ئه‌وانیش ئاڵای پیرۆزی کوردستان بووه.
جگه‌له‌وه‌ش هه‌ڵ کردنی ئاڵا مافێکی ڕه‌وای خۆمانه‌وکه‌س ناتوانێ نکوڵی
لێبکات.
میلله‌تی کورد
چه‌ندزوڵم وزۆری لێ کرابێ وماڵ وێران وده‌ربه‌ده‌رکرابێ وخاکی داگیرکرابێ
وکوشتاروخوێنی زۆری لێ ڕژابێ. هه‌رده‌م پیرۆزی ئاڵای بیرنه‌چۆته‌وه.
هه‌ستی کردوه‌که‌خاوه‌نی ئاڵابێ. واته خاوه‌نی ده‌وڵه‌ته وزمان وکلتوری
خۆی جیاوازه‌له‌گه‌ڵ هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌کداکه به‌یه‌که‌وه‌لکێنرابێ.
بۆڕاستی ووته‌کانیشم
له‌بیره‌وه‌ری ڕۆژی مافی مرۆڤی جیهانی له‌ساڵی 1977 له‌نیویۆرک بارزانی
نه‌مر بانگ کرابووبۆ ئه‌م مه‌راسیمه ویه‌که‌م که‌س داوای لێ
کرابووقسه‌بکات.
بارزانی نه‌مر پێش
ئه‌وه‌ی بچێته‌شوینه‌که‌بۆ قسه‌کردن. چووه به‌رده‌م په‌نجه‌ره‌که‌ی
به‌رامبه‌رباره‌گای نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان. ماوه‌ی چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ک
سه‌یری ده‌ره‌وه‌ی ده‌کرد. تاچووه سه‌رسه‌کۆی قسه‌کردن وڕووی له‌دانیشتوان
کرد وفه‌رمووی ؛- ده‌زانن بۆ که‌مێک
به‌رله‌ئێستاچوومه‌به‌رپه‌نجه‌ره‌که‌به‌ڵێ بۆئه‌وه‌چووم که‌مێک سه‌یری
ئاڵای ئه‌و گه‌لانه‌بکه‌م که‌له‌به‌رده‌م باره‌گای نه‌ته‌وه
یه‌کگرتووه‌کان هه‌ڵدراوه وزیاتر 150 ئاڵای تیایه هه‌رله‌گه‌لانی
چه‌ندهه‌زارکه‌سی. تاده‌گاته گه‌وره‌ترین ئه‌وگه‌لانه‌ی که‌ژماره‌یان
له‌هه‌زارملیۆنی تێ په‌ڕاندووه که‌چی له‌نێوه‌ندی هه‌مووئه‌وئاڵایانه
ئاڵای کوردستانم نه‌بینی. سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌گه‌له‌هه‌ره‌کۆنه‌کانی
جیهانه‌وله30 ملیۆنیش زیاترن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که ئێمه‌ته‌نهاداوای
ئۆتۆنۆمیمان کردووه. که‌چی پێمان ڕه‌وانابیینن ونایه‌ڵن له‌ووڵاتی خۆمان
له‌سه‌رخاکی خۆمان به‌ئاسووده‌یی وئاشتی بژین ئه‌وه‌یه‌مافی مرۆڤ
له‌جیهاندا؟ کوامافی ڕه‌وای 30 ملیۆن که‌س؟
ئه‌مه بیروبۆچوون
وهه‌ڵوێست وده‌ربڕینی سه‌رکرده‌یه‌کی مه‌یدانی کوردبێت وه‌ک بارزانی نه‌مر
که‌له وپێناوه‌دا خه‌باتی بێ ووچانی ده‌کرد له‌شۆڕشه مه‌زنه‌که‌ی ئه‌یلول
دا. هه‌تاکودواهه‌ناسه‌کانی ژیانی نه‌مری ولێ که‌وتنی دڵه‌مه‌زنه‌که‌ی.
له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابووڕای گشتی جیهانی بۆلای کێشه ڕه‌واکه‌ی میلله‌تی
کوردڕاکێشێ وئاڵا
پیرۆز وبه‌رزه‌که‌ی
بناسێنێ. ئاخۆده‌پرسین له‌دوای ئه‌وهه‌مووگۆڕانکاریه‌ی که‌به‌سه‌ر عێراق
وناوچه‌که داهاتووه له‌گه‌ڵ ئه‌وهه‌مووماڵ وێران وقوربانیه‌ی که‌کورد
به‌خشی له‌پێناوی سه‌ربه‌خۆی وئاڵاکه‌ی ئێستا نه‌وه‌کانی بارزانی نه‌مر
به‌تایبه‌تی کاک مه‌سعودبارزانی هه‌مان په‌یامی بارزانی نه‌مری جێ به‌جێ
کردوه‌له‌پاراستن وهه‌ڵ کردنی ئاڵاکه‌ی پێشه‌وای شه‌هید قازی محه‌مه‌د.
بێگومان ئه‌وپرسیاره. وه‌ڵامه‌که‌ی نه‌ک لای خه‌ڵکی کوردستان ڕوون
وئاشکرایه‌به‌ڵکوله لای دوژمنانی کوردوکوردستانیش ئاشکرایه. که‌کاک
مه‌سعودبارزانی وه‌ک سه‌رکرده‌یه‌کی بوێروچاونه‌ترس وئازاڕووبه‌ڕووی
دوژمنانی کوردوکوردستان. ده‌ست پێشخه‌ر بوو ه له کوردستان بۆ هه‌لکردنی
ئاڵای پیرۆزی کوردستان. بۆیه‌به‌رامبه‌رمیوانه عه‌ره‌به‌کان وعێراقیه‌کان
له‌کۆنگره‌ی فراوانی ئاشتبوونه‌وه‌ی نیشتیمانی
له‌ووتاره‌به‌نرخه‌که‌یداله‌نێوه‌ندیائاماژه‌ی به‌ئاڵای عێراق دا‌و
فه‌رمووی:-
ئاڵا ڕه‌مزێکی
پیرۆزه هه‌ندێک له‌برایان ئیعترازیان گرت وده‌یان گووت ئاڵا کۆنه‌که.
ئاڵای عێراقه له‌سه‌رده‌می مه‌له‌کیه‌تدا. ئاڵای عێراق دووئه‌ستێره‌ی
تێدابووکه ڕه‌مزی هه‌ردوونه‌ته‌وه سه‌ره‌کییه‌که‌بوو. چاکمان له‌بیره
ئاڵای کۆماری 14ی ته‌موز شمشیروخه‌نجه‌ری تێدابووکه‌ئاماژه‌ی
به‌هه‌ردوونه‌ته‌وه‌سه‌ره‌کییه‌که‌ده‌کرد. ئه‌م ئاڵایه‌ی ئێستاله18ی
شوباتی 1963 دادانراوه. ئاماژه‌ی تێدایه بۆیه‌کێتیه‌سێ قۆڵییه‌که‌ی عیراق
ومیسرو سوریاکه‌هه‌رنه‌هاته‌دی.
وه‌هه‌ر وه‌ها به‌ڕێز
مه‌سعودبارزانی له‌درێژه‌ی ووته‌که‌یدا ڕووله‌میوانه‌کانی گۆنگره‌که
ده‌کات وئاماژه به‌نه‌بوونی ئاڵای عێراق ده‌کات که‌له‌هۆڵه‌که‌دادایان
نه‌ناوه. فه‌رموون له‌گه‌ڵ درێژه‌ی ووته‌که‌ی به‌ڕیزمه‌سعودبارزانی:-
من هه‌ست به‌ئیحراجی
ده‌که‌م وهه‌ست ده‌که‌م که‌موکورتیه‌ک له‌ئارادایه که ئاڵای عێراق لێره
نییه. به‌ڵام به‌داخه‌وه حاڵی حازر ئاڵای عێراق له‌ئارادانییه. داواله
ئه‌نجومه‌نی حوکم ده‌که‌م. داواله‌ئێوه‌ش ده‌که‌م ڕاسپارده‌یه‌ک بۆ
ئه‌نجومه‌نی حوکم به‌رزبکه‌نه‌وه‌که‌ئاڵایه‌کی عێراقمان بۆ دابنێت گوزارشت
له واقیعی عێراق بکات تا ئه‌و خاڵانه به‌سه‌روله‌دڵ
وفکرماندابشه‌کێته‌وه. لێم ببورن وئیهانه‌ش نییه به‌که‌س
وسووکه‌سه‌رنجدانی که‌سیش نییه. به‌ڵام ئه‌وئاڵایه‌ی ڕژێمی پێشوو به‌رزی
کرد بۆوه ته‌عبیر له‌واقیعی عێراق ناکات. به‌ڵکوئه‌وئاڵای ڕژێمه یه که
به ئینقلانێکی عه‌سکه‌ری هات. ده‌رباره‌ی ئاڵاکه پرسی به‌گه‌لی عێراقیش
نه‌کرد وهیچ ئاماژه‌یه‌کی بۆ پێکهاته‌کانی گه‌لی عێراق تێدانییه. هه‌ر
له‌سایه‌ی ئه‌م ئاڵایه‌دا4500 گوندی کوردستان خاپوورکران. له‌سایه‌ی ئه‌م
ئاڵایه‌دا هه‌ڵه‌بجه کیمیاباران کراوهه‌زاران کوژران. هه‌ر له‌سایه‌ی ئه‌م
ئاڵایه‌داشاڵاوه‌کانی ئه‌نفال ئه‌نجام دران وتائێستاش شوێن 182 هه‌زار
ئینساندا وێڵین له به‌رئه‌وه برایان گله‌یی مه‌که‌ن. تکاده‌که‌م ڕه‌چاوی
هه‌ستی برایانی کوردتان بکه‌ن جارێکی دیکه دووپاتی ده‌که‌مه‌وه ڕێگه
به‌که‌س ناده‌ین موزایه‌ده‌ی عیراقیمان له‌سه‌ربکات لایه‌نگیری ئێمه‌بۆ
عیراقه. به‌ڵام هه‌رگیزاوهه‌رگیز لایه‌نگری حاکمێکی زاڵم نه‌بووین ونابین.
. . . . . . . . . لێره‌دا ووته‌کانی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی کۆتایی هات.
خه‌ڵکی کوردستانیش
ئه‌وڕاستیه ئه‌زانن. جگه له‌هه‌ڵوێست وبۆجوونی بارزانی نه‌بێ له‌مه‌ڕ
ئه‌وئاڵایه که گوزارشت له خواسته‌کانی گه‌لی کوردناکات هیج که‌سێکی تر
تائێستا ئه‌وهه‌ڵوێسته‌ڕوونه‌ی نه‌بووه‌و به‌ڵکوله‌هه‌ندێک شوێنی کوردستان
له‌ته‌ک ئاڵای کوردستان یشداهه‌ڵ ئه‌کرێ. که‌بوونی ئه‌و ئاڵایه‌ی ئێستا ی
عیراق مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ کودتا ڕه‌شه خوێناویه‌که‌ی شوباتی
ساڵی 1963 کاتێک به‌عسیه‌کان له‌دژی عه‌بدولکه‌ریم قاسم ئه‌نجامیان دا‌و
جڵه‌وی ده‌سته‌ڵاتیان گرته ده‌ست وئاڵای سه‌رده‌می کۆماریان سڕیه‌وه‌و بۆ
ماوه‌ی چل ساڵ تاکو9 ی نیسانی ساڵی 2003. له جێی ئه‌وئاڵایه ئاڵایه‌کیان
دانا که ئه وکاته ناوده‌برا به‌ئاڵای کۆماری عه‌ره‌بی یه‌کگرتوو
که‌له‌سێ ڕه‌نگی سووروسپی وڕه‌ش له‌گه‌ڵ دوو ئه‌ستێره له‌ناوه‌ڕاستی که
ئاماژه بوون بۆ ئه‌ندامانی ئه‌وکۆماره یه‌کگر تووه واته میسر وسوریا.
به‌ڵام عه‌بدولسلام عارف ئه‌ستێره‌یه‌کی دیکه‌شی بۆ زیادکرد که ئاماژه بێ
بۆ گه‌یشتنی عێراق به‌کۆماره یه‌کگر تووه ده‌گه‌یه‌نێت. سه‌دامی دیکتاتۆر
یش له‌دوای تێشکانی له‌جه‌نگی که‌نداوی دووه‌م به‌ده‌ستی خۆی ووشه‌ی
الله‌اكبری له سه‌ر نووسی بۆ ڕاکێشانی ڕای گشتی جیهانی ئیسلامی وسێ
ئه‌ستێره‌که‌شی هێمابوون بۆ یه‌کێتی وئازادی وئیشتراکی.
له دوای یه‌ک خستنی
نێوماڵی کوردویه‌ک بوونی کوردوهه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری فیدڕاڵی عێراق. و
هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان وکۆبوونه‌وه‌ی خولی دووه‌می
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان. ئه‌وه‌سێ یه‌هه‌مین مه‌راسیمی گه‌وره
یه‌له‌پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕیوه‌ده‌چێت. ئاڵای سه‌رده‌می به‌عس
هه‌ڵ ناکرێت له‌ته‌ک ئاڵای پیرۆزی کوردستان.
بۆجاری یه‌که‌م
له‌مه‌راسیمی پێشوازی کردنی. به‌ڕیزمه‌سعودبارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی
کوردستان. له‌به‌ڕیزجه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ.
له‌فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌وڵێر له‌ڕێوڕه‌سمێکی فه‌رمیدا. پاسه‌وانی
شکۆی کوردستانیان پشکنی. که‌به‌ڕێزجه‌لال تاڵه‌بانی به‌مه‌به‌ستی یه‌که‌م
کۆبوونه‌وه‌ی خولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه‌ته‌شریفی
هێنابووه. ئاڵای به‌عس هه‌ڵ نه‌کرا به‌ڵکوله‌پاڵ ئاڵای پیرۆزی کوردستان
ئاڵای سه‌رده‌می شۆڕشی 14ی ته‌موزی ساڵی 1958 هه‌ڵکراوبۆجاری دووه‌م هه‌مان
ئاڵابرابۆهۆڵی کۆبوونه‌وه‌ی یه‌که‌می خوولی دووه‌می هه‌ڵبژاردنی
په‌رله‌مانی کوردستان وله‌ته‌ک ئاڵای پیرۆزی کوردستان هه‌ڵ کرا.
که‌ئه‌مه‌په‌یامێکی ئاشکرابوو بۆ عیراقیه‌کان که‌کوردله‌هیچ کات
وساتێکدائاماده‌نیین ئاڵای سه‌رده‌می به‌عس هه‌ڵ بکه‌ن. له‌و ڕۆژه‌دا
به‌ڕیزسه‌رۆک کۆماری عێراقی فیدڕاڵ وسه‌رۆکی په‌رله‌مانی عیراق له‌بن ئه و
ئاڵایه‌ووتاریان خوێنده‌وه‌له‌گه‌ڵ میوانه‌کان که‌ئاماده‌بوون.
وه‌هه‌روه‌ها بۆ جاری سێ یه‌میش له
14/6/2005
له‌مه‌راسیمی هه‌ڵبژاردنی به‌ڕیزمه‌سعودبارزانی بۆسه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستانه‌وه‌دیسان هه‌مان ئاڵای کۆنی عیراق له‌ته‌ک
ئاڵای پیرۆزی کوردستان هه‌ڵ کرا ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه‌که‌کوردبڕیاریان
داوه‌تادیاریکردنی ئاڵایه‌کی نوێ بۆ عێراق کاربه‌و و ئاڵایه‌ی به‌عس
نه‌که‌ن که‌عێراقیه‌کان به‌گشتی بڕوایان پێ ی نیه.
ئیتر بۆ لێره‌وه
هه‌مووبه‌یه‌ک ده‌نگ و یه‌ک هه‌ڵوێست. ئاڵای کۆنی عێراق ڕه‌ت
که‌ینه‌وه‌وهه‌مووسووربین له‌سه‌ر هه‌ڵ کردنی ئاڵای کوردستان وگۆڕینی ئاڵای
عێراقی ئێستا. جونکه‌هه‌رگیزئه‌وئاڵایه‌گوزارشت له‌کۆی پێکهاته‌ی عیراق
وکوردی لکێنراوناکات. ئه‌گه‌ربمانه‌وێ ئاسه‌وارومیراتیه‌کانی به‌عس
له‌عێراق وکوردستان نه‌هێڵین. باهه‌موو داوای گۆڕینی ئه‌وئاڵایه‌بکه‌ین.
به‌ئاڵایه‌کی نوێ که‌گوزارشت له‌کۆمه‌ڵگای عێراقی بکات.
|