دوای پێنج مانگ له‌ هه‌ڵبژاردن بۆ یه‌كه‌م جار په‌رله‌مانی كوردستان بابه‌تی كه‌ركوك و مادده‌ی (58) ی كرده‌به‌رنامه‌ی كاری خۆی. ... ئاسۆ حه‌مید

 

سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌وه‌كاله‌ت (كه‌مال كه‌ركوكی) له‌ گوته‌یه‌كدا گرنگی كێشه‌ی كه‌كوكی باس كردله‌ میانه‌یدا ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی:ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی راپرسی بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی ئه‌وكێشه‌یه‌پێویست نه‌بوو. به‌لام سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان له‌به‌ر چه‌ند هۆكارێك ئه‌وه‌ی قه‌بوڵ كرد هاوكات به‌ڵێنی ره‌سمی حكومه‌ته‌كه‌ی (د. ئه‌یاد) وسه‌رۆك كۆماری پێشوو و باڵوێزی ئه‌مریكا و به‌ریتانیای به‌بیر ئاماده‌بوان هێنایه‌وه‌له‌پیاده‌كردنی مادده‌ی (58) وه‌ك مه‌رجێك بۆ به‌شداری كردنی كوردله‌ هه‌لبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك په‌رله‌مان تارانیش سه‌باره‌ت به‌ودۆزه‌چه‌ندین راسپارده‌و داواكاریان خسته‌به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان.

په‌رله‌مانتار (محمدی حاجی محمود) ئه‌وه‌ی به‌ گرنگ زانی له‌ده‌ستوری كوردستانداسنوری جوگرافی و ئیداری كوردستان تا چیای حه‌مرین دیاری بكرێت هه‌رله‌م روانگه‌شه‌وه‌كاربۆپیاده‌كردنی مادده‌ی (58) بكرێت. له‌رووی یاسایشه‌وه‌په‌رله‌مانتار (د. نوری تاڵه‌بانی) كه‌پسپۆری بواری یاسایه‌ ئه‌وه‌ی به‌دوورزانی برگه‌كانی ئه‌ومادده‌یه‌ بتوانێت به‌شیوه‌یه‌كی بنه‌ره‌تی ئه‌وكێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ربكات ئه‌گه‌رهاتووبه‌ته‌واوه‌تیش برگه‌كانی پیاده‌كران. هه‌روه‌ها (د. نوری) داوای كرد ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ده‌ستوری له‌لیستی كوردستان به‌شداری خۆیان له‌لیستی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور راگرن.

په‌رله‌مانتار (محمد فرج) پیاده‌نه‌كردنی مادده‌ی (58) ی به‌سته‌وه‌به‌وپرسیاره‌وه‌ بۆچی تائێستا جێبه‌جی نه‌كراوه‌ له‌كاتیكدا ئه‌ومادده‌یه‌ وه‌سیقه‌یه‌كی فه‌رمی یاسایی به‌هێزه‌به‌ده‌ست گه‌لی كوردستانه‌وه‌ كه‌پۆل بریمه‌رو ئه‌نجومه‌نی حوكم موساده‌قه‌یان كردووه‌؟

ناوبراو هه‌ر خۆی له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێ:لاوازی خۆمانه‌ ئه‌وان به‌هێز ده‌كات له‌ پیاده‌نه‌كردنی مادده‌ی (58) له‌وه‌ی دوای پینج مانگ له‌هه‌لبژاردن تاوه‌كو ئێستا نه‌مانتوانیوه‌ حكومه‌تێكی یه‌كگرتووی كوردستان پێك بهێنین. گه‌لی توركمان له‌ئاستی عێراقدا سێیه‌م نه‌ته‌وه‌ن دوای عاره‌ب و كورد. به‌لام له‌كوردستاندا دووه‌م نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كین دوای كورد له‌وروانگه‌وه‌ په‌رله‌مانتاره‌ توركمانه‌كانی ناو په‌رله‌مانی كوردستان پێیان وایه‌ وه‌كو گه‌لی توركمان له‌كه‌ركوك مادده‌ی (58) له‌قازانجی ئه‌واندایه‌ هه‌روه‌كو په‌رله‌مانتار (كه‌رخی ئالتی به‌رماخ) ده‌ڵێ:تا بتوانین به‌ژماره‌ی زۆرتر له‌په‌رله‌مان و به‌پۆستی كاریگه‌رتر له‌حكومه‌تی هه‌رێم به‌شداربین.

شایانی باسه‌ ئه‌وبۆچونه‌ی (ئالتی به‌رماخ) ته‌واو پێچه‌وانه‌ی بۆچونه‌كانی به‌ره‌ی توركمانیه‌ كه‌ده‌خوازن ئه‌وان باڵا ده‌ست بن له‌ كه‌ركوكداو دژی مادده‌ی (58) ن.

 

هه‌ولێر / 5-7-2005