به‌ عسیه‌كان. . . به‌رلێبوردن كه‌وتن!!! ...  فه‌رمان ساڵح

 

شه‌رِله‌ په‌رتوكی زیندووی ژیاندا. هیچ میسداقیه‌تێكی نیه‌و پرۆسه‌یه‌كی كاولكاریه‌ و تاكیپرِله‌ مه‌عریفه‌ و پرِشیان ته‌سلیم به‌مردن ده‌كات. كه‌سیش له‌ناوه‌وه‌ی پرسه‌ی ژیاندا یان له‌نێو بازنه‌كانی بێده‌نگی دا. حه‌زله‌ ده‌نگۆی شه‌رِناكات. . چونكه‌ ئێمه‌ی مرۆڤه‌كان ده‌مێكه‌ پێمان وایه‌ شه‌رِ هه‌موو ساتێكی له‌ززه‌ت ده‌كوژیوبه‌ره‌و زه‌مه‌نی مه‌رگ دۆستی به‌رِێمان ده‌كات. . .

لی له‌سێهه‌مین جه‌نگی كه‌نداودا زۆربه‌مان شه‌رِمان خۆشده‌ویست. چونكه‌پێمان وابووشه‌رِبه‌ تاڵمان ده‌كاته‌وه‌ له‌ ساته‌كانی ترس و سه‌ركوت كردن. ده‌مانبات به‌ره‌و به‌هه‌شته‌ كانی خۆشنودی ورِزگارمان ده‌كات له‌گه‌نده‌ڵیه‌تیبه‌عسیه‌كان وماڵێكی خاڵی له‌ بیری پۆخڵی به‌عسیه‌ت بنیاتده‌نێینه‌وه‌. . .

جێگه‌ی داخه‌ ئێستا خه‌ریكه‌ خه‌ونه‌كانمان ده‌بنه‌ فۆرمێكی به‌تاڵ وسیس ده‌بن له‌بێده‌نگی وماڵه‌كانمان پرِاوپرِده‌بن له‌كۆنه‌ به‌عسی وسه‌ره‌ك جاش!!

كۆرِسه‌كانی ده‌سه‌لاَتیش له‌وێوه‌ تائێره‌ له‌ سه‌ر چاویان داده‌نێن. كیبرِكییانه‌ له‌سه‌ر كۆنه‌به‌عسیه‌ك. كه‌ تادوێنیچه‌مكه‌كانی ئازادبوونی منی مرۆڤیده‌خسته‌ ژێر رِكێفیخۆییورِۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌می ئه‌نفال ده‌كردن وبۆنی سێوی ده‌كرده‌ جه‌ژنانه‌ بۆمندالاَنیبێنازی هه‌ڵه‌بجه‌ وناسنامه‌كه‌ی ده‌سووتاندن. . .

تۆبڵیی چاوه‌رِیی چیله‌عیراقی ئاینده‌ بكه‌ین؟. . كه‌ هه‌رهه‌موو ئه‌وسه‌ربازو ئه‌فسه‌رو پله‌ دارانه‌ی پێشتر له‌ترسی لاوازبوونی رِژێمی سه‌دام هه‌لاَتبوون بۆئه‌ورِوپا. ئێستاباسی دیموكراتیه‌ت وكۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی بكه‌ن ونه‌خشه‌ی ئاینده‌ی ئه‌م گه‌له‌ سته‌م دیده‌یه‌ بكێشن. . . یا ئه‌و سه‌ره‌ك جاشانه‌ی تادوێنی هوتافیان بۆسه‌دام لێده‌داو كورِو كچی ئه‌م میلله‌ته‌یان ده‌كوشتن وناوی ئه‌نفالیان ده‌هێنا كوردستان. ئێستا له‌ دیوه‌خانی به‌رپرسه‌كانی ئێره‌دا خواردنی به‌تام بخۆن وپێشوازی گه‌رمیان لیبكرێت ووه‌به‌ر لێبوردن بكه‌ون. . . !!!