به‌ڕێز كاك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان... ناوه‌ندی چاک

 

به‌ڕێزم كه‌س و كاری ئه‌نفالكراوه‌كان و سه‌رجه‌م قوربانیانی گه‌له‌كه‌مان كۆمه‌ڵێك هیواو داخوازیان ڕوو له‌ به‌ڕێزتان هه‌یه‌ له‌ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیتاندا بۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن. سه‌رباری باشتركردنی باری ژیانیان. كۆتایی هێنانه‌ به‌و ئازاره‌ ده‌ره‌ونییه‌ی له‌ دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ به‌ره‌و ڕوی بونه‌ته‌وه‌. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ تاوانباران له‌ جیاتی ئه‌وه‌ی له‌ دادگایه‌كی دادپه‌ره‌وه‌رانه‌دا دادگایی بكرێن و به‌عس له‌ كوردستاندا ڕیشه‌كێش بكرێت. به‌ داخه‌وه‌ ئه‌و گرنگیه‌ی له‌ كوردستانی هه‌ڵه‌بجه‌و بارزانی و ئه‌نفال به‌وان دراوه‌. به‌ كه‌س و كاری قوربانیان نه‌دراوه‌. له‌ جیاتی دادگایی كردن پله‌و پایه‌ی حیزبی و حكومی شایسته‌یان وه‌رگرتووه‌.

یه‌كێك له‌و كێشانه‌ چه‌ند ڕۆژه‌ له‌ ڕێگه‌ی سایدی كوردستان نێت و ئه‌و نامه‌و داواكاریانه‌ی به‌ره‌و ڕومان ده‌بنه‌وه‌. گوایه‌ نه‌به‌ز كوڕی عه‌قید حه‌مید كراوه‌ به‌ قایمقامی بنه‌سه‌ڵاوه‌. ناوبراو به‌ گوێره‌ی زانیاری كه‌س و كاری قوربانیان كه‌ له‌ سایدی كوردستان نێت بڵاو بۆته‌وه‌. بۆخۆی 6 ساڵ خزمه‌تی جاشایه‌تی هه‌بوه‌و باوكیشی له‌ ئه‌نفاله‌كاندا پۆلێك ڕۆڵه‌ی كوردی كه‌ركوكی دڵ و قودسی كوردستانی به‌ ئه‌نفالكردن داوه‌. ئێمه‌ له‌ كاتێكدا له‌گه‌ڵ دادگایدایكردنی دادپه‌روه‌رانه‌داین نه‌ك تۆڵه‌. هه‌روه‌ها باوه‌ڕمان وایه‌ نابێت هیچ نه‌وه‌یه‌ك له‌ جیاتی باوكی سزای تاوان بكێشێت. بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌نفالكراوی بنه‌سه‌ڵاوه‌ هیچكه‌ به‌م ئازاره‌وه‌ نه‌تلێنه‌وه‌. وه‌ڵام به‌ داواكاریه‌كه‌یان بده‌نه‌وه‌ ناوبراو له‌و پۆسته‌ لابده‌ن و له‌ داره‌توو و بنه‌سه‌ڵاوه‌ی دووری خه‌نه‌وه‌. ئه‌م داواكارییه‌ پێش هه‌موو لایه‌ك له‌ خزمه‌ت خۆتاندایه‌. هه‌ولێر به‌و هه‌موو قوربانیه‌وه‌ كه‌سانی شایسته‌ی وای تێدایه‌ بۆ ئه‌و شوێنه‌ شیاو بێت. مێژووی جاشایه‌تی و تاوانی نه‌بێت.

له‌ كاتێكدا ئێوه‌ بڕیارتان داوا ئاڵای ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌ نابێت بێته‌ كوردستانه‌وه‌. باوه‌ڕه‌كه‌ین كه‌ نه‌هێڵن به‌عس و ئه‌نفالچییه‌كانیش بێنه‌ كوردستانه‌وه‌و ببنه‌ كاربه‌ده‌ست!. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ تا ئه‌م چركه‌یه‌ پێچه‌وانه‌كه‌ی ڕاسته‌.

بۆیه‌ داوا له‌ به‌ڕێزتان ده‌كه‌ین وه‌ڵام به‌ داواكاری خه‌ڵكی ئه‌نفالكراوو شه‌هیدی بنه‌سه‌ڵاوه‌ بده‌نه‌وه‌. با به‌عس به‌ مرۆڤ و ئاڵاو عه‌قڵییه‌ت و كلتورییه‌وه‌ له‌ كوردستان ڕیشه‌كێش بكرێت.

 ئاواته‌خوازین له‌ خولی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێزتان ئه‌م داوایه‌مان بگه‌یه‌نن به‌ ئه‌نجام.

ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفال و جینۆسایدی گه‌لی كورد-چاك 7-7-‏2005‏‏-‏07‏‏-‏07‏

www. chak. info

chak_org@yahoo. com