(سۆران عومه‌ر) ی کوردستان پۆست ده‌یه‌وێت کێ بخه‌ڵه‌تێنێت؟ ... له‌یلا مۆریاسی

 

سۆران عومه‌ر له‌ کوردستان پۆستداو له‌ ڕۆژی 6. 7. 05 دا نووسینێکه‌ بڵاوکرده‌وه‌. له‌ ژێر ناوی مێژووی چه‌ند پارتێکی سیاسی کوردی ئه‌م سۆران ناوه‌ تایتڵێکی گه‌وره‌ی نووسیوه‌. که‌ گوایه‌ ده‌یه‌ویت باس له‌ مێژوی هه‌ندیك پارتی کوردی بکات. دیاره‌ خۆی لێ بوه‌ته‌ مێژوو نووس. وا ده‌زانێت. گه‌ر ک. پۆست مه‌قاله‌که‌ی بۆ بڵاو کرده‌وه‌. ئه‌وا ئیتر جه‌نابی بێ سێ و دوو ده‌بێته‌ مێژوو نووس.

لێره‌دا ده‌مه‌ویت زۆر به‌ کو‌رتی و سه‌رپێییانه‌ چه‌ند سه‌رنجێک له‌ سه‌ر نووسینه‌که‌ی بده‌م:

1_ سه‌ره‌تا ی ووتاره‌که‌ی به‌ بسم الله‌ الرحمن الرحیم ده‌ست پێ کردووه‌. دیاره‌ ده‌یه‌ویت

 به‌ خه‌ڵکی بڵێ که‌ گوایه‌ جه‌نابی له‌ خوا ترسه‌ و ڕاستی ناشێوێنیت. یاخود ده‌یه‌وێت به‌ پشتیوانی خوای گه‌وره‌ خۆڵ بکاته‌ چاومان.

2_ که‌ باس له‌ چوونی بارزابی بۆ هاریکاری کۆماری مه‌هاباد ده‌کات. بڕوانن چۆن کاکی مێژوو

نووس باسی ده‌کات. نووسیویه‌تی ( (پاش ئه‌وه‌ په‌ ڕینه‌وه‌ بۆ ئێران و چوونه‌ مه‌هاباد. که‌ حه‌مه‌ ڕه‌زا شاش ده‌سه‌ڵاتی گرته‌ ده‌س. بارزانی خۆی و 500 پێشمه‌رگه‌ چونه‌ سۆڤیه‌ت. دوانزه‌ ساڵ له‌سۆڤیه‌ت به‌ جه‌نه‌ڕاڵ مایه‌وه‌. پاش مردنی‌ ستالین و داواکردنی چه‌ک له‌ سۆڤیه‌ت به‌ینی له‌گه‌ڵ سۆڤیه‌ت تێک چوو. که‌ له‌ جوارده‌ی گه‌لاوێژدا گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ 16. 8. 1946 پارتی دیموکراتی دامه‌زراند) ) .

جا خه‌ڵکینه‌ بڕوانن:

إ_ ئه‌م کاکی موسسڵمانه‌ مێژوو نووسه‌. به‌ ته‌نها دێڕێک باسی کۆماری مه‌هابادی نه کردووه‌. ده‌ڵێت چونه‌ مه‌هاباد. یه‌کێک نه‌زانێت. وا ده‌زانێت بۆ سه‌ردانی خزم چوونه‌ته‌ مه‌هاباد. دیاره‌ له‌ بوغز له‌ دڵیدا پێی حه‌یف بووه‌ ناوی کۆماری مه‌هاباد بهێنیت. تاوه‌کوو ناچارنه‌بێت. باسی ئه‌وه‌ بکات. که‌ بارزانی بۆ هاریکاری کۆماری مه‌هه‌باد چووه‌ ئه‌وێ.

ب _ باس له‌ ساڵی 1946 ده‌کات و ده‌ڵێت. پاش ئه‌وه‌ی چوونه‌ سۆڤیه‌ت. 12 ساڵ له‌وی مانه‌وه‌. ئیتر بیری چووه‌ که‌ 1946 + 12 ده‌کاته‌ ساڵی 1958. هاوکات واباسی مردنی ستالین ده‌کات. که‌ ساڵی 46 بوبێت. وه‌ له‌ هه‌موی نوکته‌ تر. نوسیویه‌تی. که‌ له‌ گه‌لاوێژدا گه‌ڕانه‌وه‌. ئیتر

له‌ 16. 8. 1946 پارتی دیموکراتی دروست کرد. به‌ ڕاستی ئا‌گادری مێژوو و به‌رواره‌کانیت!!

ئه‌م کۆپله‌یه‌. هیچی تری له‌ سه‌ر ناڵێم. چونه‌ خوێنه‌ر خۆی ده‌زانێت. که‌ جه‌نابت. چه‌ند مێژوو

نووس و چه‌ند ڕاستگۆیانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ مێژوودا ده‌که‌یت. مه‌ خابن بۆ قه‌ڵه‌م. که‌ هه‌موو که‌س ده‌توانیت بیگریته‌ ده‌ست. هیوادارم دوای ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م نووسراوه‌ی من ده‌خوێنیته‌وه‌. نه‌چیت له‌

کوردستان پۆستدا چاکی بکه‌یت. من بۆ میژوو لای خۆم خه‌زنم کردووه‌. ئه‌و کۆپله‌یه‌ت هێنده‌بێماناو

نادروسته‌. پیاو ڕشانه‌وه‌ی یپێدێت.

2_نووسیویه‌تی ( (ناوی شۆڕشگێڕان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ساڵی 1972 و په‌یوه‌ندی به‌ په‌یمانی 11ی

ئازاری جه‌زائیره‌وه‌ هه‌یه‌) ) .

ئه‌رێ به‌کام سه‌رچاوه‌. کاکی مێژوو نووس. به‌یانی 11 ی ئازار له‌ جه‌زائیردا بووه‌؟ کاکی براجه‌نابت له‌گوێ ی چیدا نووستویت. وا به‌یانی 11ی ئازار و ڕێک که‌وتن نامه‌ی جه‌زائیرت

لێ بووه‌ته‌ یه‌ک؟.

3_نووسیویه‌تی ( (پاش تێک چونی به‌ینی برایم ئه‌حمه‌دو جه‌لال تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ مێگفی بارزانی

له‌ 9. 4. 1964 دا. . . هه‌ تا. . جه‌لال تاڵه‌بانی و تاقمه‌که‌ی چوونه‌ ئێران و تاساڵی 1960 مانه‌وه‌) )

کاکی مێژوو نووس. ئه‌م به‌رواره‌ لینگه‌وقوچانه‌ له‌ کوێوه‌ ده‌هێنیت؟ ئاخر چۆن باس له‌ جیابونه‌وه‌ی باڵی مه‌کته‌بی سیاسی ساڵی 1964 ده‌که‌یت. دوایی وا باس ده‌که‌یت. که‌تاڵه‌بانی تاساڵی 1960 له‌ ئێران ما‌وه‌ته‌وه‌. کاکی برا ساڵی 1960 تاڵه‌بانی ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی بوو. . برای مێژوو شێوێن. جارێکی تر به‌ خۆتدا بچۆره‌وه‌. ڕووی ته‌کنۆلۆژیاو پێشکه‌وتن ڕه‌ش بێت. که‌ ئیته‌رنێت دۆزراوه‌ته‌وه‌و جه‌نابتان ده‌توانن به‌ و ئاسانییه‌ بابه‌ت بڵاو بکه‌نه‌وه‌.

ئه‌گینا کێ گوێ له‌ مێژووی وا سه‌قه‌ت ده‌گرێت؟.

4_ له‌سه‌ر هه‌موو مێژووی پارتی گه‌ل ته‌نها ئه‌مه‌ی نوسیوه‌ ( (له‌ ڤییه‌ننا له‌ناو ئوتلێکدا دروست کرا. که‌له‌جه‌نگی جیهانی دوومدا وه‌ک نه‌خۆشخانه‌ به‌کارهاتبوو. له‌ ئوترووش. ساڵی 1981 پێکهێنرا) )

سه‌راتا بڕواننه‌ ئه‌و زمانه‌ کو‌ردییه‌ پاراوه‌ی کاکی مێژوو شیوێن. پاشان واباسی پارتی گه‌ل ده‌کات که‌ شوره‌یی بێت بۆی‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ئوتێلێکدا دروست بووه‌. ئوتێله‌که‌ 5 ئه‌ستیره‌ نه‌بووه‌!! ئه‌م کاکی مێژوو شێوێنه‌. واده‌زانێت حیزبی کو‌ردی دروست کردن ئه‌وه‌نده‌ ئاسان بووه‌.

که‌نه‌ده‌بوایه‌. له‌ ئوتێلدا دروستیان بکردایه‌!!. پاشان ئامه‌ هه‌موو مێژووی پارتی گه‌له‌. کاکی میژوو نووس. ته‌نها ئه‌و دوو دێڕه به‌سه‌. وانییه‌؟؟.

5_ده‌رباره‌ی پاسۆک نووسیویه‌تی ( (پارتی شۆسیالیستیکورد- پاسۆک به‌شێکی دابڕاوه‌ له‌ کاژیك ساڵی 1975 دروست بوون) ) .

ئه‌م براده‌ره‌ ئه‌ڵێی له‌ شاره‌زوره‌وه‌ هاتووه‌. ئێستاش به‌ سۆشیالیست ده‌ڵێت شۆسیالیست. . ئاخر ئه‌گه‌ر پارتی شۆسیالیستی کورد ناوه‌که‌ی بێت. ئه‌وا کورته‌ی نا‌وه‌که‌ی نابیته‌ پاسۆک. به‌ڵکه‌ ده‌بیته‌ پاشۆک. ( (له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ خه‌ڵکی شاره‌زوور. دیاری من مه‌به‌ستم سوکایه‌تی کردن نییه‌. قه‌د حه‌ددی سوکایه‌تی کردنم به‌که‌س نییه‌) ) .

له‌ لایه‌کی تره‌وه‌. کاکی برا!! پاسۆک هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به‌ کاژیک ه‌وه‌ نه‌بووه‌ و نییه‌. مه‌رج نییه‌ هه‌ر پارتێک هه‌ڵگری بیری نه‌ته‌وه‌یی بێت. ده‌بێت دابڕاوه‌ی کاژیک بێت. ته‌مه‌نی کاژیک ته‌مه‌نێکی کورت بوو.

6_ نووسیویه‌تی ( (پارتی شۆسیالیستی کوردستان- پاسک) ) .

 من به‌ عومرم ئه‌وه‌م نه‌بیستووه‌!!. (حسک و حسیک) م بسیتووه‌. به‌ڵام پاسک. . نازانم له‌ کوێوه‌ هێناویه‌تی؟؟

ئه‌نجا ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌. ئام کاکی مێژوو شێوێنه‌. به‌ ته‌نها دێڕێک باسی له‌ حسک وحسیک نه‌کردووه‌. له‌کاتێکدا که‌ هه‌تا ئه‌مڕۆش حسک له‌ گۆڕه‌پانی خه‌باتدایه‌. که‌ چی ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ ( (ببورن بۆ مێژوو نوسێکی وا ئاگادار سه‌یر نییه‌) ) . که‌ باس له‌ ئاش وه‌ک پارتێکی ته‌واو ده‌کات.

دیاره‌ ئه‌م براده‌ره‌ مێژوو شێوێنه‌. یه‌ک ئامانجی هه‌بووه‌ و هه‌یه‌. ویستوویه‌تی. ناوی هه‌ندێک که‌س بهێنێت. که‌ گوایه‌ له‌ سه‌ر ده‌ستی پارتی کوژراون. جگه‌ له‌م مه‌به‌سته‌ هیچ ئامانجێکی تری نه‌بووه‌ و نییه‌. خۆئه‌گه‌ر. له‌ مێژووی پارته‌کانی تریشدا باسی کوژرانی خه‌لکانی تری بکردایه‌. ئه‌وا ده‌مان ووت. دیاره‌ جه‌نابی مێژوو نووسه‌و ڕاستیه‌کان به‌یان ده‌کات.

کاک سۆران. خۆزگه‌ جاریكی تر. که‌ به‌به‌تێکت ده‌نووسی. پێشتر چه‌ند جارێک بتخوێندایه‌ته‌وه‌.

که‌ئاخۆ هه‌ڵه‌ی مێژوویی تێدایه‌ یان نا. چونکه‌ بزانه‌ که‌ خه‌ڵک گیای به‌ شاخه‌وه‌ نه‌خواردووه‌ و هیچ نه‌بیت. ئاگاداری مێژوویه‌کی نزیکه‌. به‌لام به‌داخه‌وه‌. کوردستان پۆست هه‌موو نوسینێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ناڕاست و دروستیش بێت. گرنگ ئه‌وه‌یه‌ زه‌مێکی پارتی تێدابێت.

دواجار ده‌ڵێم. ڕاست کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کان. هیچ مبررێک هه‌ڵناگرێت. نه‌چی به‌ خشپه‌یی. ئه‌و هه‌ڵانه‌ی من سه‌رنجم بۆ راکێشایت ڕاستیان بکه‌یته‌وه‌.