شاری
كه‌ركوك
له‌گه‌مه‌ی نوسینی ده‌ستوردا ... عبدالله مه‌حمود
abdulla. mahmud@gmail.
com
له‌دوای روخانی
رِژێمی به‌عسه‌وه شاری كه‌ركوك كراوه‌ته سه‌نتێزی كێشمه‌كێشكی
خه‌ته‌رناكی بێوێنه له نیوان ناسیونالیزمی كورد. ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب و
توركمان و ئیسلام و شیعه‌ی سیاسی. "كه‌ركوك شارێكی عه‌ره‌بیه""كه‌ركوك
قودس و دڵی كوردستانه""كه‌ركوك شارێكی توركمانیه‌و تا ئه‌به‌د توركمانی
ئه‌مێنێته‌وه" ئه‌مانه دروشمی هه‌ركام له‌ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب و كورد‌و
توركمانن. كه‌هه‌ركام له‌و بزوتنه‌وانه له‌رێگای به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئه‌م
دروشمانه‌وه ئه‌یانه‌وێ ناسنامه‌ی قه‌ومیه‌تی خۆ بده‌ن له شاری كه‌ركوك و
ناسنامه‌ی قه‌ومی به باڵای ببرن.
ئه‌گه‌ر ئه‌م
دروشمانه‌و ئه‌و خاوه‌ندارێتی یه جۆراوجۆرانه. مێژوویه‌كی هه‌یه.
هه‌ریه‌ك له‌م بزوتنه‌وانه. دیكۆمێنتی جۆراوجۆریان بۆئه‌وشاره داتاشیوه.
ئه‌وا له‌هه‌ر برگه‌و ده‌وریه‌كی سازان و سات وسه‌ودای نێوانیاندا بۆ بردنی
به‌شی زیاتر له ده‌سه‌ڵاتی مه‌ركه‌زی و كورسی زۆرتر. كه‌ركوك ده‌كرێته
سه‌نتیزو خاڵی به‌یه‌كدادان و به‌ریه‌ككه‌وتنی هه‌ركام له‌و بزوتنه‌وه
كۆنه‌په‌رستانه. له گه‌مه‌ی ده‌ستوری كاتی بۆ قۆناغی گواستنه‌وه.
له‌گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق و كوردستاندا. له‌گه‌مه‌ی وه‌رگرتنی
پۆستی سه‌روك كۆماری‌دا. له‌كێشمه‌كێشی نیوان یه‌كێتی و پارتیدا. ئیستاش
له‌گه‌مه‌ی دوباره‌ی دارشتنه‌وه‌ی ده‌ستوردا. كه‌ركوك هێنراوه‌ته‌وه
مه‌یدان. هه‌ریه‌ك له‌م بزوتنه‌وانه به‌هه‌گبه‌ی فاشیستی و شۆفینستی و
نه‌ژادپه‌رستیه‌وه. له‌ژێرناوی به‌رگری و دڵسۆزی نواندن بۆ كه‌ركوك
ژه‌هراوی قه‌ومچێتی و تایفه‌چێتی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
ئێستا كه گه‌مه‌ی
دارشتنی ده‌ستور به‌رێوه‌یه. به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌م دروشمانه‌ی سه‌ره‌وه.
كه‌هه‌رله‌یه‌ك له‌م بزوتنه‌وانه كه‌ركوك به هی خۆیان ئه‌زانن. ته‌نها
باسی دیكۆمێنت سازی نیه. ته‌نها دروشم نین. وه‌ته‌نها مێژوو
ئاودیوئاودیوكردن نیه. ته‌نها نیشاندانی ره‌مزه‌كانیان نیه. ته‌نها
قیافه‌ی سروده دڵكونكه‌ره ئینسانیه‌كان نیه. ته‌نها باسی جغرافیا و
جیۆپۆلیتیكی ئه‌م شاره نیه. ته‌نها. . . . به‌ڵكو باسی گێرانه‌وه‌ی ئه‌م
شاره‌یه بۆ باوه‌شی دایك!!. هه‌ریه‌ك له‌م بزوتنه‌وانه كه‌ركوك به
به‌شێك له نیشتمانی دێرێنی خۆیان و خه‌ڵكه‌كه‌شی به به‌شێك له‌نه‌ته‌وه‌ی
رِه‌سه‌نی خۆیان پێناسه ده‌كه‌ن. هه‌ریه‌كه‌یان دایكێك به‌رِه‌سه‌ن و
دوانه‌كه‌ی تر به "زر" ناوزه‌د ئه‌كه‌ن.
كێشمه‌كێشی نێوان
ئه‌م خیزانه بورژوازیه له‌سه‌ر كه‌ركوك. زورجار كاره‌ساتی دڵته‌زێنی
به‌دواوه بووه. به‌ڵام هیچ كام له‌كاره‌ساته‌كان. ده‌رهاویشته‌ی
قانونمه‌ندی خۆرسكی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌بوون. ده‌رهاویشته‌ی دوژمنایه‌تی نێوان
دانیشتوانی شاره‌كه نه‌بووه. به‌رهه‌می به‌یه‌كه‌وه‌هه‌ڵنه‌كردنی
خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌بووه. ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ی به‌عس له‌وپه‌ری ده‌سه‌ڵاتدا
بووه. سه‌رباری هه‌موو هه‌وڵێكی بۆشۆركردنه‌وه‌ی ململانێ ی خۆی له‌گه‌ڵ
بزوتنه‌وه‌ی ناسیونالیزمی كورد‌و حزبه‌كانی بۆ ناوخه‌ڵكی كه‌ركوك و
به‌گژیه‌كداكردنیان. مایه پوچ ده‌رهاتووه.
به‌ڵام له‌وكاته‌وه
ئه‌م رژێمه درنده‌یه گۆر به‌گۆربووه. له‌جیاتی ئه‌وه‌ی برینی جه‌سته‌ی
ئه‌م شاره هه‌توانباران بكرێت و ئاسه‌واری ناسیونالیزمی عه‌ره‌بی
له‌ده‌سه‌ڵاتكه‌وتووی له‌سه‌ر وه‌لابنرێت. له‌ئاكامی نه‌بونی ده‌وڵه‌ت و
حكومه‌ت و یاسای مته‌مه‌دینانه و له‌ئاكامی مه‌یدانداربونی
بزوتنه‌وه‌كۆنه‌یه‌رسته قه‌ومی یه‌كانی كورد‌و عه‌ره‌ب. به‌قه‌ومی و
ئیسلامی و شیعه سیاسیه‌كه‌یه‌وه. ئه‌م شاره كه‌وتۆته به‌رشاڵاوی
فاشیزمی قه‌ومی كورد‌و عه‌ره‌ب وشیعه‌ی سیاسی یه‌وه. هه‌ركام له‌و
بزوتنه‌وانه به‌نه‌خشه‌وه كه‌وتونه‌ته گیانی ئه‌م شاره‌و
دانیشتوانه‌كه‌ی. كه‌ركوك كراوه‌ته كارتی سات و سه‌وداو ره‌مزی
یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێی نێوانیان.
ئه‌م بزوتنه‌وانه‌و
ئه‌م باڵانه‌ی بورژوازی سه‌رباری ئالوگۆر له مه‌ودای نفوز و پانتایی
قه‌لَِه‌مره‌وی سیاسی‌یان. هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه بوون
كه‌به‌سه‌ر شاری كه‌ركوكدا هێنراوه. پێم وانیه كه‌سێك هه‌بێت نه‌زانێت
كه ناسیونالیزمی عه‌ره‌ب چی به‌سه‌ر ئه‌م شاره هێناوه؟ و چۆن
هه‌وڵیداوه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك سیمای ئه‌م شاره و دیمۆگۆافیاكه‌ی
بگۆرێت. و خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌زۆر به‌عه‌ره‌ب بكات؟ به‌به‌عسی بكات؟ وه
رِاگواستنی ده‌یان هه‌زار خێزانی كورد و ئاواره‌كردنیان نه‌بینێت؟ دیاره
ئه‌مه له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی شۆفینستانه و سه‌ركوتی سیاسی‌دا. ئێستاش
هه‌وڵه‌كانی ئه‌م ناسیونالیزمه له‌ده‌سه‌ڵاتخراوه له شێوازی تری
قه‌ومپه‌رستی عه‌ره‌بیدا و له لایه‌ن قوتابیانی به‌عسی وه‌كو عه‌لاوی و
یاوه‌روچه‌له‌بی به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی كوردستان و خواستی ریفراندۆم و
جیابونه‌وه. . . . . . . به‌رده‌وامه. ئه‌وه باسی شیعه‌ی سیاسی و
له‌چه‌شنی مه‌جلس ئه‌علی ئیسلامی و ده‌عوه‌و. . . . ده‌یان ده‌سته‌وتاقمی
تر. سه‌باره‌ت به‌كه‌ركوك و كێشه‌ی چاره‌سه‌نه‌كراوی خه‌ڵكی كوردستان و
هه‌ڵواسراومانه‌وه‌یه‌دا له‌هی ناسیونالیزمی عه‌رب كۆنه‌په‌رستانه‌تره.
فاشیزمی ئیسلامی هه‌مووان وه‌كو برا! ده‌بینی. باسی ریفراندۆم جیابونه‌وه
و ته‌فره‌قه‌ی نیوان خه‌ڵكه‌و ئیراده‌ی خه‌ڵكیش مانای نیه چونكه به‌پێ
حوكمی قورعان و شه‌ریعه‌ت هه‌موان ملكه‌چی ئیراده‌ی ئیلاهین.
ناسیونالیزمی كوردیش
به‌جیا له‌ناكۆكی نێوان خۆیان له‌سه‌ركه‌ركوك بۆخۆلكردنه چاوی خه‌ڵكی
كودستان یه‌كێكێان دڵ و ئه‌وی تر قودسی به‌سه‌رابرِیوه. كه‌چی ئه‌وه‌نده‌ی
بۆیان كرابێت له‌دژی خه‌ڵكی ئه‌م شاره درێغیان نه‌كردووه. تائێستاش
ئاواره‌كانی ده‌ستی به‌عس چ له‌هه‌ولێرو سلیمانی وسۆران. و چ له‌ناوشاری
كه‌ركوكدا هه‌ر ئاواره‌و بێخانه‌و لانه و موحتاجی سه‌ره‌تاییترین
پێداویستیه‌كانی به‌رێوه‌چونی ژیانن. ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ریای
نه‌وته زستانان محتاجی چه‌ند ده‌به نه‌وتن. ئه‌وه به‌جیا له‌وه‌ی
میراتگرانی كوردبونی كه‌ركوك سوپای پاسدارانیان بۆ سه‌ركانگای"زێرِ!!"ی
قودس پێشله‌شكری كرد. وه ئه‌وانه‌یش كه خۆیان به میراتگری تورك بوونی
كه‌ركوك له‌قه‌ڵه‌م ئه‌ده‌ن. جگه له‌میراتگرانی ئه‌تاتورك و میتی توركی
زیاتر نین.
هه‌ركام له‌م
بزوتنه‌وه كۆنه‌په‌رستانه كارنامه‌یان هه‌مان كارنامه‌ی به‌عسه. لێ
به‌ئه‌ندازه‌ی توانایان مماره‌سه‌ی ده‌كه‌ن. ببینن. به‌ئیسلامی كردن و
به‌سه‌دركردن. به پارتی كردن و به‌یه‌كێتی كردن. به عروبه‌كردن. و
به‌بارمته‌گرتنی پاروی ده‌می خه‌ڵك بۆ ملدانیان به‌هه‌ركام له‌وانه. چی
له‌وه‌ی به‌عس جیایه؟ كارده‌ستكه‌وتن و دامه‌زراندن به ته‌زكیه‌ی هه‌ركام
له‌و لایه‌نانه. چی له‌سیاسه‌تی به‌عس كه‌متره؟ ده‌ركردنی كوردزمانه‌كان
له پۆست و وه‌زیفه‌كانیان. كه‌ئه‌م ماوه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی جه‌عفه‌ریه‌وه رِاگه‌یه‌نرا. و ده‌ركردنی ئه‌و
عه‌ره‌ب زمانانه‌ی ده‌یان ساڵه له‌وشاره‌دان" به‌وانه‌شه‌وه كه‌به‌عس به
ئیمتیاز هێناونی" ده‌ركردنیان و كوشتاریان و هه‌ره‌شه لێكردنیان.
له‌لایه‌ن ناسیونالیزمی كورده‌وه. و كردنه‌وه‌ی حسه‌ینیه‌كان و په‌ره‌دان
به ده‌مارگیری مه‌زهه‌بی. . . . تاد. له‌لایه‌ن شیعه‌ی سیاسی یه‌وه.
مه‌گه‌ر ئه‌مانه هه‌مویان فاشیزمی به‌عسیزمی قه‌ومی و ئیسلامی
ده‌رهاویشته‌ی شه‌رو داگیركاری ئه‌مریكاو سیناریۆ ره‌شه‌كه‌ی نین؟
ئێستا كه باسی
ده‌ستورهێنراوه‌ته‌وه پێشه‌وه. روبه‌ده‌ره‌وه هه‌ر ئه‌م لایه‌ن
وهێزانه‌ی سه‌رچاوه‌ی مه‌رگه‌ساته‌كانی كۆمه‌ڵگای عیراق به‌گشتی وشاری
كه‌ركوكن به‌تایبه‌تی. روبه‌ده‌ره‌و به مه‌به‌ستی گێژكردنی خه‌ڵك و
خۆڵكردنه‌چاویان. و به‌مه‌به‌ستی سات وسه‌وداو كورسی زیاتر له‌ده‌سه‌ڵاتی
مه‌ركه‌زیدا. هه‌ریه‌كه‌یان خه‌ریكی هه‌ڵوه‌راندنی فرمێسكی درۆینه‌ن بۆ
خه‌ڵكی شاری كه‌ركوك و خاك و ئاو نه‌وت و مێژووه‌كه‌ی. له‌ژێریشه‌وه و
ته‌نانه‌ت به‌ئاشكراش خه‌ریكی پلاندانان و پلان بارانن بۆ خه‌ڵكی عیراق و
كه‌ركوك. پلان ئه‌وه‌یه كه‌ده‌یانه‌وێ قوربانیانی كوردزمانی دوێنی بكه‌نه
جه‌لادی ئه‌مرۆی خه‌ڵكی عه‌ره‌ب زمان. و عه‌ره‌ب زمانه‌كانی قوربانیانی
دوێنێش بكه‌نه جه‌لادی خه‌ڵكی كووردزمانی ئه‌مرۆ و تورك زمانه‌كانی
قوربانیانی دوێنی بكه‌ن به جه‌لادی خه‌ڵكی تر‌و وه‌كیلی ده‌وڵه‌تی شوفینستی
توكیا. . . . . . و كێشه‌و ته‌فره‌قه‌ی قه‌ومی و به‌یه‌كدادانی قه‌ومی
بكه‌نه دێوه‌زمه‌یه‌ك بۆ هارینی دانیشتوانی ئه‌م شاره. له‌وانه‌ش واوه‌تر
ته‌فره‌قه‌ی مه‌زهه‌بی سونه‌و شیعه په‌ره‌پێبده‌ن و تۆوی چه‌ندبه‌ره‌كی
وه‌كو فایرۆسی كوشنده بكه‌نه دیاری خه‌ڵكی زولم لێچوو برینداری شاری
كه‌ركوك. بۆ ئه‌ومه‌به‌سته گڵاوانه‌شیان. پاره‌هه‌ڵرشتن. پاره‌ی دزروای
قوتی خه‌ڵكی. و ده‌زگای هه‌زارسه‌ری راگه‌یاندنیان خستۆته‌گه‌ر تا ئینتمای
نه‌ته‌وه‌یی ببه‌خشنه‌وه‌و بكرِن و دانیشتوانی ئه‌م شاره بكه‌ن
به‌گژیه‌كتریداو سه‌رئه‌نجام بیكه‌ن. به‌عه‌شوه‌ی بۆمبه
ماڵوێرانه‌كه‌ره‌كانی ده‌وره‌ی ئاینده.
باسی یاسایی
كردنه‌وه‌ی باری شاری كه‌ركوك و برگه‌ی 58 ی یاسای كاتی بۆ قۆناغی
گواستنه‌وه"سه‌رباری ته‌ره‌دودو په‌شیمانی و په‌نجه‌گه‌زینی هه‌ندێكیان"
گه‌رم كراوه. گوایه ئه‌م برگه‌یه زه‌مانه‌تی گێرانه‌وه‌ی باری ئاساییه.
چ درۆ‌و بێشه‌رمیه‌كه؟ یاسای به‌رێوه‌بردنی كاتی ده‌وڵه‌ت بۆ قۆناغی
گواستنه‌وه. بنه‌ما ئه‌ساسیه‌كه‌ی دینچیتی قه‌ومگه‌رایی و تایفه‌چیتی یه.
و له‌سه‌ربنه‌مای ته‌وافق و له‌سه‌روی خه‌ڵك مۆركراوه. و خۆی هه‌ڵگری باری
نائارامی شاری كه‌ركوك و ته‌واوی خه‌ڵكی عیراقه. كه‌چی بێشه‌رمانه ده‌ڵێن
ئه‌م یاسایه زه‌مانه‌تی ئاینده‌ی شاری كه‌ركوكه‌و به‌تایبه‌تی
ناسیونالیزمی كورد ده‌ڵێن ئه‌مه مساوه‌مه‌ی له‌سه‌ر ناكرێت!!"ئه‌هلی
مساوه‌مه نین!"
باری نائاسایی شاری
كه‌ركوك خۆی به‌رئه‌نجامی له‌مه‌یداندابونی هێزه‌كۆنه‌په‌رسته قه‌ومی
ودینیه‌كانی كورد‌و عه‌ره‌ب و توركمان و داگیركاریه. ئه‌گه‌ر بریار بێت
ئه‌م شاره ئارامی به‌خۆیه‌وه ببینێت پێش مه‌جه‌كه‌ی ده‌بێ ئه‌و هێزانه و
میلیشیاكانیان له‌وشاره بكرینه‌ده‌ره‌وه. ئه‌وكات ده‌بینین. خه‌ڵكی شاری
كه‌ركوك كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر نیه. وه‌كو هه‌میشه هاوسێ و
هاودوكانن. هاوخوێنكارو هاوكارمه‌ندن و مناڵه‌كانیان به‌یه‌كه‌وه یاری
ئه‌كه‌ن. كرێكاره‌كان له ژێر یه‌ك سه‌قفدا كارئه‌كه‌ن. و به‌یه‌كه‌وه
جه‌ژن و شین ئه‌گیرن.
گێرانه‌وی باری
نائاسایی كه‌ركوك له‌گره‌وی ئه‌وه‌دایه:
1.
بنكه‌و
باره‌گای چه‌كداری حزبه‌كان له‌شار بچنه‌ده‌ره‌وه. ده‌سه‌لات و به‌ریوه
بردنی شار بدریته ده‌ستی نوینه‌رانی هه‌لبژیردراوی ئازادانه‌ی خه‌لكی
ئه‌وشاره خۆی.
2.
خه‌ڵكی
راگوێزراوی ده‌ستی به‌عس ئازادبكرێن له‌وه‌ی كه‌ده‌یانه‌وێ بگه‌رێنه‌وه بۆ
كه‌كوك یان نا. به قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیانه‌وه.
3.
خه‌ڵكی
عه‌رب زمان. به‌هه‌رهۆیه‌كه‌وه هاتبن یان هێنرابێتن. ئازادبن له‌وه‌ی
ده‌مێنه‌وه یان نا. به‌قه‌ره‌بوی زیانه‌كانیانه‌وه.
4.
دادگای
كردنی هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌سه‌ركوت. شكنجه. . . . . بووه.
له‌دادگایه‌كی جه‌ماوه‌ری ئاشكرادا. به‌عه‌ره‌ب و كورد‌و توركمانه‌وه.
5.
دابین
كردنی شوێنی نیشه‌ته‌جی بوونی شیاو بۆ ئه‌وخیزانانه‌ی كه ده‌گه‌رێنه‌وه.
به‌كوردو عه‌ره‌به‌وه.
6.
وه‌سه‌رئه‌نجامیش به‌ره‌سمی ناسینی ریفراندۆم بۆ خه‌ڵكی ئه‌وشاره بۆ
ئه‌وه‌ی به‌ئازادانه له‌هه‌لومه‌رجێكی سالم و دور له هێزی چه‌كدارو
هه‌ره‌شه‌ی ده‌ره‌كیدا. و له‌ژێرچاودێری مه‌رجه‌عه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
بریاری مانه‌وه له‌گه‌ڵ عیراق یان جیابونه‌وه‌یان وپه‌یوه‌ست بونیان
به‌كوردستان و به‌وریفراندۆمه سه‌راسه‌ریه‌ی كه ده‌بی سه‌رئه‌نجام
له‌كوردستان به‌ریوه بچیت. بده‌ن.
7.
. . . . .
. . . . . .
8.
. . . . .
. . . . . .
سه‌ر ئه‌نجام ماوه
بڵێم. ئه‌گه‌ر كه‌ركوك وه‌كو زۆرێك ئه‌لێن وه‌كو مێشك وایه و ئه‌بێت
نه‌شته‌رگه‌ری وردی بۆبكرێت. هۆكه‌ی دانیشتوانی شاره‌كه نین. هۆكه‌ی یاسای
كۆنه‌په‌رستانه‌ی بزوتنه‌وه‌كۆنه‌په‌رسته‌كانه. هۆكه‌ی بونی ئه‌و
بزوتنه‌وانه‌یه كه فایرۆسی قه‌ومچیتی و دینچیتی و تایفه‌چیتی
بڵاوده‌كه‌نه‌وه. و هێزی چه‌كداریان به‌سه‌رسه‌ری ئه‌م خه‌ڵكه‌وه
راگرتووه‌و بۆمبارانی راگه‌یاندیان بۆ خستۆنه‌ته گه‌ر. ئه‌گه‌ر ده‌ستی
ئه‌م بزوتنه‌وانه‌و داگیركاری له‌سه‌ریان كۆتابكرێت. نه‌شته‌رگه‌ر پێویست
نی یه. شوێنی ژیانی هه‌موانه به ئاسوده‌یی.
7-7-2005
|