راگه‌یاندنی یه‌كێتی كۆمۆنیسته‌كان ده‌رباره‌ی تیرۆركردنی هاورێ" انصار عبدالامير مهدى"

 

شه‌وی 28/6/2005 هێزه‌ تیرۆریسته‌كان. كه‌به‌شێوازی ناسراو و دیكتاتۆریانه‌ی خۆیان به‌ربوونه‌ته‌ گیانی خه‌ڵكی عێراق. هه‌ستان به‌تیرۆركردنی هاورێ" انێار عبدالامیر مهدی" ئه‌ندامی یه‌كێتی كۆمۆنیسته‌كان له‌عێراق و سه‌رۆكی ئه‌ندازیاران له‌ كاره‌بای پارێزگای باقوبه‌.

هه‌وڵی تیرۆریستان بۆ ئه‌وه‌یه‌ رێگای بیناكردنه‌وه‌ی عێراق. كه‌له‌دوای رووخانی دیكتاتۆره‌وه‌ بووه‌ به‌كاوله‌یه‌ك. له‌خه‌ڵكه‌كه‌ی بگرن.

له‌كاتێكدا هاورِێی گیانبه‌ختكردوومان سه‌رقاڵی دانانی موه‌لیده‌ی گازوایل بوو بۆ كاره‌بای باقوبه‌. هێزه‌ تاریكه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وكاره‌ هه‌رِه‌شه‌یان لێكردو داوایان لێكرد واز له‌وكاره‌بێنێت ئه‌وان نه‌یانده‌ویست خه‌ڵكی رۆشنایی ببینێت چونكه‌ له‌رووناكیدا دزێوی و دڵرِه‌شییان ده‌رده‌كه‌وێت. به‌ڵام هاورِێی گیانبه‌ختكردوومان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌رِه‌شانه‌دا چۆكی دانه‌داو به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی بۆخزمه‌تكردنی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ی. ئه‌م خزمه‌ته‌ش پاڵی به‌ تیرۆریستانه‌وه‌ نا پلان بۆ كوشتنی دابنێن و له‌نیوه‌ی شه‌ودا له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا تیرۆری بكه‌ن.

ئێمه‌ له‌كاتێكدا كه‌ به‌ڵین به‌هاورِێی گیانبه‌ختكردوومان ده‌ده‌ین كه‌له‌ریزی پێشه‌وه‌ی به‌رگریكاران له‌ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی خه‌ڵكی عێراق و رزگاربوونی بین له‌چنگ داگیركاری ئه‌مریكا و ته‌واوی كاره‌ دزێوه‌كانی هێزه‌ سه‌له‌فی و ێدامی و شوفینیه‌كان. هاوكات پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان پێشكه‌شی هه‌موو ئه‌ندامانی رێكخراومان و دۆستانی هاورِێی گیانبه‌ختكردو و هه‌موو گرووپه‌ چه‌پ و دیموكراتخوازه‌كانی عێراق ده‌كه‌ین و داوایان لێده‌كه‌ین پێكه‌وه‌ و به‌جدیه‌ت و ده‌ربه‌ستی زیاتره‌وه‌ له‌دژی تیرۆر رابوه‌ستین و بۆ ریشه‌كێشكردنی به‌هه‌موو ره‌نگ و شێوازه‌كانیه‌وه‌ خه‌بات بكه‌ین. ده‌ست له‌ناو ده‌ست بنێین بۆ دامه‌زراندنی عێراقێكی عیلمانی و فیدراڵی به‌دوور له‌هه‌موو شێوازێكی زۆر و چه‌وسانه‌وه‌ و هه‌ڵاواردنی تائیفی و ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی.

له‌كۆتاییدا دووباره‌ سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئارِاسته‌ی خێزانی هاورِێی گیانبه‌ختكردوومان و فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تی كاره‌با و سه‌ندیكای به‌رگری له‌مافه‌كانی فه‌رمانبه‌رانی دائیره‌ كاره‌با ده‌كه‌ین كه‌ هاورێی ئازیزمان تیایدا به‌رپرسی لیژنه‌ رۆشنبیریه‌كه‌ی بوو.

نه‌مری بۆ هاورێی هێژامان و نه‌نگی و سه‌رشۆرِی بۆ تیرۆریستان و دووژمنانی كۆمۆنیزم.

بژی چینی كرێكاری عێراق

بژی كۆمۆنیزم

یه‌كێتی كۆمۆنیسته‌كان له‌عێراق

كۆمیته‌ی ناوه‌ندی

سه‌ره‌تای ته‌موزی2005