قورئانی گوانتانامۆ و قورئانی ئێمه ... مه‌لا عبدالله مه‌لا سعید گرتكی
قورئانی پیرۆز ووته‌ی خوای گه‌وره‌یه پێویسته موسوڵمانان به تێكرایی
پارێزگاری بكه‌ن و گوێرایه‌ڵی بن. وه بێ رێزی به‌رامبه‌ر به قورئان
له‌هه‌ركه‌سێك و هه‌ر لایه‌نێك بێت پێویسته موسوڵمانان له‌سه‌ری به
وه‌لاَم بێن و بێده‌نگ نه‌بن. ماوه‌یێكه له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن و
سایته‌كانی ئه‌نته‌رنێت له‌لایه‌ن هه‌ندإ زانا‌و كه‌سایه‌تی عه‌ره‌ب
مشتومرێكی زۆر هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بێ رێزی به‌رامبه‌ر به قورئانی
پیرۆز كراوه له زیندانی (گوانتانامۆ) . من نامه‌وی لێره‌دا بچمه ناو
وورده‌كاری بابه‌ته‌كه‌و چونكه بروام وایه هه‌رچی بكرێت به‌رامبه‌ر به
قورئانی پیرۆز تاوانباران به سزای خۆیان ده‌گه‌ن. چ له دونیا‌و چ له
دوارۆژو قورئانی پیرۆزیش هه‌ر به پارێزراوی ده‌مینێته‌وه و خوای گه‌وره
پارێزگاری ته‌واوی ئه‌م قورئانه ده‌كات (إنا نحن نزلنا الژكر وإنا له
لحافڤون) به‌لاَم ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وانه‌ی ئیمرۆ بانگه‌شه بۆ
پارێزگاری له قورئانی پیرۆز ئه‌كه‌ن له كوێ بوون ئه‌و كاته‌ی
قورئانه‌كانی زیاتر له چوار هه‌زار گوندی كوردستان به‌ده‌ستی جه‌لاده‌كانی
به‌عس ده‌سوتێنران ولاپه‌ره پیرۆزه‌كانیشی له زه‌ویه‌وه به‌ره‌و ئاسمان
به‌رز ده‌بوونه‌وه‌و بێ رێزیان ده‌رحه‌ق ئه‌كرا؟ زۆر جار پیاوه‌كانی به‌عس
پۆستاڵه ره‌شه‌كانیان له‌سه‌ر لاپه‌ره‌كانی قورئان داناوه بۆ ئه‌وكات گوێ
بیستی به‌یاننامه‌یه‌ك یان ناره‌زایی ده‌ربرینێك له رۆشنبییران و زانایانی
عه‌ره‌ب نه‌بوین؟ مه‌گه‌ر سووكایه‌تی كردن نه‌بوو به‌قورئانی پیرۆز ئه‌و
كاته‌ی ماڵ و خوێن و كه‌رامه‌تی میلله‌تێكی موسوڵمانی ئاشتیخوازی وه‌كو
كورد له ژێر ناوی سوره‌تی (ئه‌نفال) تالاَن و پێشێل ده‌كرا؟ من دڵنیام
ئه‌و سووكایه‌تیه‌ی كه ئیمرۆ له گوانتانامۆ به‌رامبه‌ر به قورئانی پیرۆز
كراوه. ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن سه‌ربازێكی عه‌ره‌به‌وه كرابا ئه‌وا ئه‌وه‌نده
له‌سه‌ری به‌جواب نه‌ده‌هاتن و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری رۆشنبیر‌و
خواناسه‌كانیان خۆیان لێ بێده‌نگ ئه‌كرد!
Mala_2004_59@yahoo. com
|