به‌ ناوی کوردستانی گه‌وره‌.

soransa@hotmail. com

 

کوردستانی گه‌وره‌ پێنج پارچه‌یه‌. نه‌ک چوار. ... ح. س. سۆران

 

ده‌ردی دژواری دابه‌ش کرانی وڵاتی توێکمه‌ی کوردستانی گه‌وره‌. له‌ نێو چه‌ند ده‌سته‌ڵاتی جۆربه‌جۆردا. بۆ له‌شی کورد وه‌ک شێر په‌نجه‌ وایه‌. که‌ له‌ زۆر نووسراوه‌ و شێعر دا. به‌ تاڵووکه‌ باسم کردوه‌. به‌ تایبه‌ت له‌ هۆنراوه‌ی { ده‌رده‌ کورد } دا. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌. بۆ ئه‌وه‌ی شته‌کان دوپاته‌ نه‌که‌مه‌وه‌ و برینی کۆن زۆر نه‌کولێنمه‌وه‌. له‌ باسکردنه‌وه‌ی روانگه‌ گشتیه‌کانی ئه‌م ده‌رده‌ساته‌ ده‌گه‌ڕێم و ته‌نیا باسی ته‌وه‌ره‌یه‌کی هه‌ره‌ چکۆله‌ له‌و مه‌به‌سته‌تان بۆ ده‌که‌م. که‌ که‌متر ئاماژه‌ی پێ ده‌کرێ:

ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ پلله‌ی ته‌مه‌نی به‌ره‌وژوورتر دان. زۆر باش له‌ بیریان دێ. که‌ تا چه‌ندین ساڵ پێش. کوردستان به‌ پێنج پارچه‌ ده‌ناسرا. که‌ بێجگه‌ له‌م چوار پارچه‌یه‌ی ئێستا. کوردستانی به‌شی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌تی. به‌ به‌شی پێنجه‌می کوردستان ده‌زانرا و ته‌نانه‌ت کۆمارێکی چکۆله‌ی کور دستانیش له‌وێ دروست بو. به‌ڵام. به‌ داخه‌وه‌. له‌ پاش رووخانی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت. له‌ پڕدا. ناوی پارچه‌ی پێنجه‌می کوردستان. له‌ سه‌ر ته‌ته‌ڵه‌ی مێژو سڕراوه‌ و وه‌ک شتێک تووڕ درا نێو سێ گۆشه‌ی بێڕموداوه‌.

 که‌چی. له‌ پاش رماندنی یه‌کیه‌تی سۆڤیه‌ت. بێجگه‌ له‌ کورد. زوربه‌ی نه‌ته‌وه‌کانی دیکه‌. نه‌ک هه‌ر نوقم نه‌بوون. به‌ڵکه‌ وڵاتیان بۆ دروست کراو سه‌ربه‌خۆییان پێ درا. له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ زۆر له‌ خۆشمان. ئیدی به‌و چه‌شنه‌ باسی پارچه‌ی پێنجه‌می کوردستان له‌ کووله‌که‌ی ته‌ڕیش دا ناکه‌ن.

به‌ڵام دۆزی کورد و لاگری له‌ راسته‌قینه‌. پێویست ده‌کا. که‌ گشتمان بڕوانینه‌وه‌ ئه‌م مه‌به‌سته‌ و به‌شێکی کوردستان و هاوخوێنه‌ کانی ئه‌وێ مان. به‌ فیڕۆ له‌ دڵ ده‌رنه‌که‌ین. جێگه‌ی سه‌رنجه‌. که‌ وه‌بیری بخه‌ینه‌وه‌. هه‌تا ساڵی 1980 ی زاینی. ئه‌ونده‌ی کتێب و بڵاڤۆکی کوردی له‌ به‌شی پێنجه‌می کوردستان چاپ کراوه‌. به‌ سه‌ر یه‌که‌وه‌. هێنده‌ له‌ ته‌واوی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بڵاو نه‌بوه‌ته‌وه‌ - بۆ سه‌لماندنی ئه‌م وته‌ چاوه‌ڕوان نه‌کراوه‌. وه‌بیری ده‌خه‌مه‌وه‌. که‌ تا ساڵی 1980. ته‌نیا ماموه‌ستا حاجی جندی. نزیکه‌ی چل کتێبی به‌ زمانی کوردی نووسیوه‌ و بڵاوی کردوه‌ته‌وه‌ و ره‌نگه‌ پتر له‌ چل ساڵه‌ که‌ رادیۆی کوردی ئێره‌وان. دایر بوه‌ و له‌ به‌شی پێنجه‌می کوردستان. خزمه‌تگه‌لی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بی وا ئه‌نجام دراوه‌. که‌ ره‌نگه‌ له‌ باشووری کوردستانیش. نه‌کرابێ.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌. ئه‌و کوردانه‌ی به‌شی پێنجه‌می کوردستان. کوردی هاورده‌ نین. به‌ چه‌شنی جوغڕافیایی. له‌ کوردستانی یه‌ک پارچه‌ جوێ نین. له‌ من کورد و کوردستانی ترن و نابێ به‌ دیاری و به‌ فیڕۆ بیانده‌ین به‌ که‌س. دڵنیام ئه‌وانیش. له‌ پارچه‌ی پێنجه‌می نیشتمان. چاوه‌ڕوانی هاودڵی و هاوکاری ئێمه‌ن و به‌ لای که‌مه‌وه‌. ره‌وا نیه‌ به‌ ناوبردنی کوردستان به‌ چوار پارچه‌. له‌ قه‌ڵه‌میان بخه‌یه‌ن.

تاران - 15ی پووشپه‌ڕی 2705