كات
.. دۆستی دڵسۆزی پارتی و یه‌كێتی و دوژمنی ترسناكی گه‌لی كورد ... سمكۆ
مه‌لا
ئاوازی درۆی
برایه‌تی ڕۆژ نیه‌له‌میدیاكانی پارتی و یه‌كێتی یه‌وه‌نه‌گاته‌گوێمان.
له‌ساڵی 1998 ه‌وه‌ئه‌مه‌پیشه‌ی هه‌موو هه‌فته‌یه‌كیانه. هه‌موو ڕۆژێكیانه.
هه‌موو ده‌رفه‌تێكیانه. ئێمه‌براین. هه‌رده‌م وامان پێ ده‌ڵێن.
هاوسه‌نگه‌رین. وا خۆیانمان پیشان ده‌ده‌ن. بۆ مان دووپات
ده‌كه‌نه‌وه‌كه‌خاوه‌ن یه‌ك ستراتیژ و یه‌ك ئامانجن و دروشمی گه‌شیان
له‌سه‌ر به‌خۆییدا ئارام ده‌گرێت.
حه‌وت ساڵه‌ئه‌و درۆ
زه‌به‌لاحانه‌ی سه‌ركردایه‌تی كورد هه‌ر بێ گیانن و نه‌بوونه‌یه‌ك
چركه‌له‌راستی و له‌واقیع. كه‌ده‌دوێن. هه‌زاری وه‌كو ئه‌ریستۆ و سوقرات و
ئیفلاتۆن به‌شاگردی خۆیان نازانن. كه‌سیش ناهه‌قیان ناگرێت. ئاخر
كه‌ئه‌وانی ڕابه‌ڕ و پێشه‌وامان ده‌دوێن. هه‌موومان وه‌ك كۆیله‌ی خودا.
له‌جاوه‌ڕوانی وه‌حیه‌كی نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی مۆدێرندا سه‌ما ده‌كه‌ین.
تا ئه‌وان درۆی فینك
ترمان بۆ بكه‌ن ئێمه‌ی كۆیله‌سه‌مامان گه‌رمتر ده‌كه‌ین. به‌نرخترینی
كاته‌كانمان گوزه‌ر ده‌كه‌ن و. ئه‌وا ن هه‌ر درۆ ده‌كه‌ن و. ئێمه‌یش هه‌ر
سه‌ما ده‌كه‌ین. ئه‌وان له‌دووی كات ده‌گه‌ڕێن. بۆ چی؟ نازانم. به‌ڵام
ده‌زانم كه‌كاتیان زۆر له‌لا مه‌به‌سته. له‌هه‌ر شتێكی تر گرنگتر. له1994
ه‌وه. سه‌دان لایه‌نگری یه‌كتریان له‌زیندانه‌كانی خۆیانه‌وه‌بردوو
گوله‌بارانیان كردن. به‌بێ ئه‌وه‌ی كه‌هه‌رگیز ئاره‌زوو بفه‌رموون و
لاشه‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن. ئه‌وان له‌بواره‌شدا په‌له‌یان نیه. له‌دووی كات
ده‌گه‌ڕێن. له‌ساڵی 1991 ه‌وه‌كه‌بوونه‌سه‌رداری كوردستان تا ئه‌مڕۆ.
به‌به‌رچاویانه‌وه. هه‌زاران په‌نا هه‌نده‌ی سیڤیلی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات
ڕه‌دوو ده‌نرێن و قه‌لاچۆ ده‌كرێن. به‌ڵام ئه‌وان كاری زۆر گرنگتریان
هه‌یه. كاتی ئه‌وه‌شك نابه‌ن له‌به‌رامبه‌ر پرۆژه‌تیرۆریستیه‌كانی كۆماری
ئیسلامی‌دا ووشه‌یه‌ك بدركێنن.
ئه‌وه‌زیاد
كه‌دووساڵه‌كه‌ده‌یان هه‌زار ده‌ربه‌ده‌ركراوی كه‌ركوكی. به‌زستان و
به‌هاوین. چاوه‌ڕوانی خه‌یمه‌یه‌ك ده‌كه‌ن تا زارۆكه‌كانیانی له‌سایه‌دا
بحه‌وێنن. به‌ڵام سه‌ركرده‌كانمان كه‌به‌سه‌دان ملێۆن دۆلار له‌به‌ر
ده‌ستیان دایه. كات شك نابه‌ن كه‌بۆ ساتێكیش هه‌ژار و ده‌ربه‌ده‌ره‌كان
به‌دی بكه‌ن.
خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیمان
خنكا و ئۆقره‌مان گرت.
سوره‌تی 58 ی
ده‌ستووری فیدێراڵی ڕۆژی سه‌د جار ئه‌تك ده‌كرێ و ئۆقره‌مان گرت. سه‌دان
لاوی بێ سه‌روو شوێنی نێو زیندانه‌كانیان هه‌ر بێ سه‌روو شوێنن و ئێمه‌هه‌ر
ئۆقره‌مان گرت.
تیرۆریزمی ئیسلامی
له‌دنیا دا بۆ زبڵدان فڕێ ده‌درێت. كه‌چی سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌ر سوێند
به‌گۆڕی عه‌لی ئه‌بی تالیب ده‌خۆن و خزمه‌ت به‌دیوه‌خانی مه‌رجه‌ع ده‌كه‌ن
و. كه‌چی له‌م ڕه‌فتاره‌پڕ شه‌رمه‌زاریه‌شیاندا پێمان ده‌ڵێن ئۆقره‌بگرن.
كاتمان ده‌وێت. فه‌رموو جه‌نابی سه‌رۆك فه‌رموون. فه‌رموو سه‌ردارانی
شه‌ڕی برا كوژی و سیڤیل كوژی فه‌رموون. ئێمه‌كه14 سه‌ده.
كوێرانه‌خزمه‌تمان به‌ئامانجه‌ڕه‌شه‌كانی قورئان و شه‌ریعه‌ت كردبێت. چه‌ند
ساڵێكیشمان بۆ ئێوه‌هه‌ر له‌لا په‌دا ده‌بێت. كاتی ته‌واوتان وه‌رگن.
ڕه‌نگه‌ئێمه‌ته‌نها شایانی ئه‌وه‌بین. فه‌رموون خاون شكۆ. هه‌موو
كاته‌كانمانتان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
simkomala@yahoo. fr
|