هه‌نسکی گریانێکی نه‌بیستراو.. هوشیار جاف – که‌نه‌دا
له‌سایتی کوردستان
نێت. له‌به‌رواری 5/7/2005 بابه‌تێکی نووسهرکاک ساسان ده‌روێشم
خوێنده‌وه. له‌ژێر ناونیشانی (دڵۆپێک فرمێسک له‌ده‌ریایه‌ک گریان بۆ یادی
له‌تیف قه‌ره‌داغی) نووسیبوو. زۆر سه‌رنجی ڕاکێشام چونکه‌کاتێک مامۆستا
له‌تیف گیانی له‌ده‌ست دا. لهنێوچوار دیواری بهقهوزه ته‌نراو. که‌س
ده‌نگی نه‌بیست. که‌س گوێ ی له‌گریانی نه‌بوو. به‌بێ ده‌سته‌ڵات ودوور
له‌دیتنی تیشکی خۆر دڵه پڕ کوردایه‌تییه‌که‌ی له‌لێدان که‌وت. به‌ڵێ
لهوکاتهداکهگیانت له‌ده‌ست داپێک وقاقای شه‌رابه‌کان ماچی ڕۆحی نۆشیان
دهکردودڵی چۆک نه‌داوی به‌ڕێزتیان دایه‌ده‌ست ئیزرائیل
وبهرهومهرگهساتێکی وون بوویان نارد. لهوکاتهدامووهکانی له‌شی من
وچایخانهی شه‌عب. تروسکه‌یه‌کی پیاهات و. په‌رتووک فرۆشه‌کانی به‌رده‌رکی
سهراهێدی هێدی په‌رتووکه‌کانیان کۆکردهوهوبهرهوگۆڕستانێ چوون.
تاههریهکێ له‌جیاتی چه‌پکێ گووڵ ووشه‌یه‌کی پیرۆزلهسهربێ ناونیشانت
بنووسن. ئه‌وڕۆژه ژن ومناڵانی کانێسکان وئیبراهیم پاشا نم نم ڕوندک
له‌چاوه‌کانیان داده‌باری. نه‌شیان ده‌توانی ده‌نگ بڵندکه‌ن. نهبائهوانیش
به‌قه‌ره‌ی تۆبچن. ووشه‌ی نێو په‌رتووکت. شیعره نازداره‌کانت هاتنهگووتن
وووتیان که‌م که‌س هه‌بوون به‌وێنه‌ی کاکه‌له‌تیف کوردبێ. بۆچی زوبانی
خاوهنمانیان بڕی. . خۆ له‌ئێمه و پێڵاوه دڕاوه‌کانی وبهرگهخاکیهکهی
که‌سی تری نه‌بوو. ده‌بوو به‌زه‌ییتان بهڕیشهماش
وبرنجییهکهیدابێتهوه. ڕۆژانێک بوو گه‌نجان خۆشیان ده‌ویست. کاکهساسان
گه‌نجێکی ته‌مه‌ن منداڵ بوو. به‌ڵام هاوڕێ ی کاکه له‌تیف بوو وه‌ک
ههمووئهوگهنجانهی که تینووی ووشهجوانهکانی بوون. ده‌بێ ئه‌وانی دوای
ئه‌وچی بڵێن ئایاههمان چاره‌نووس له‌خۆیاندا ده‌بینن. ئایابێ ده‌نگ بوون
لهوپهڕهناسکهی کهلهکهژاوهی شاره‌که‌ی سلێمانی هه‌ڵ قرچێنرا. بۆ
نووسه‌ران وهاوڕیان وهاوبیرانت نایه‌ن گۆ؟ من نازانم کێ بێ بتوانێ خه‌نده‌ی
سه‌رلێوی ئێوارانی کاکه له‌تیف له‌بیر بکات. زۆر به‌داخه‌وه. ئه‌وه‌ی دیم
چهندپێنوسێکی که‌م بوون زۆر بهتر سهوهتوانیان پڕوشکێ
بخهنهسهرڵاپهڕهی ڕۆژنامه‌وگۆڤاره‌کان. ساتی ئهوهنهبووئێوهدهست
له‌نێودڵی کاکه‌له‌تیف بخه‌سێنن. ئه‌وزۆر
لهوهگهورهتربووکهئێوهبهودهردهی ببه‌ن. به‌ڵام ئاخ مرۆڤ؟؟؟؟؟؟؟
چهپکهگووڵی دڵی پڕ
ئاخم پێشکه‌ش به‌تۆ بکه‌م. کاکه‌له‌تیف پێت وانییهچهندچاوێکی زیت
ئێسته‌یش چاوه‌ڕوان بن ئهودهستانهلهبنداببڕن کهدێتهسهرگۆڕت. پێت
وانییهئهگهرکهسێک ووشه پیرۆزه‌کانت لهئاههنگێکدابدرکێنێ. زمانی
لهبنداببڕن. پێت وانییههاوڕێیانی چایخانهوکتێب فرۆشه‌کانی به‌رده‌رکی
سهراچاوهڕوان بن. ڕۆحی پیرۆزت سه‌ردانیان بکات. هۆماڵ ئاواسڵاووت لێ بێ.
|