های ... چیرۆكه گه‌شتێك بۆ به‌غداد ... سدیق عه‌لی
های
های
ده‌توانم بتناسم؟ به‌ڵێ. به‌ڵام باش زمانه‌كه‌ت نازانم. كێشه نیه
له‌یه‌كتر تێده‌گه‌ین. ناوت چیه؟ ئیبن كوردستان. ناوی راسته‌قینه‌ته؟ نا
بۆ چات به‌كاری ده‌هێنم. له‌كوێ داده‌نیشی؟ به‌غداد. ئه‌ی تۆ؟ من سلێمانی.
ناوت؟ سدیق عه‌لی. زۆر خۆشحاڵم.
ئه‌وه سه‌ره‌تای گفتوگۆیه‌كم بوو له‌گه‌ڵ كورِێكدا. رۆژانه چه‌ندین
گفتوگۆی له‌وجۆره ده‌كه‌م. به‌ڵام ئه‌وجاره‌یان جیاواز ده‌رچوو. هه‌رچه‌ند
وتم من كورِم. كێشه‌ی نه‌بوو وه‌ك گه‌نجه‌كانی تری ناو ماسنجه‌ر. ته‌نیا
له‌گه‌ل َكچدا قسه بكات. وتی: من ده‌مه‌وێت. هاورِێیه‌كم هه‌بێت. تۆ
ده‌توانی؟ وتم: به‌ڵێ. ته‌له‌فونت هه‌یه؟ به‌ڵێ. باشه ئێستا ته‌له‌فونت
بۆ ده‌كه‌م. ته‌له‌فونی كرد‌و كه‌م لێی تێگه‌یشتم. به‌ڵام دایكی هاوكاری
كردین. چونكه ئه‌و كوردی ده‌زانێت.
ئه‌و كورِه ناوی ره‌عد عه‌لیه‌و خوێندكاری چوراه‌می گشتیه. به‌شێوه‌یه‌ك
كوردستانی خۆشده‌ویست. ناوی له‌خۆی نابوو كورِی كوردستان. بوینه هاورِێ.
رۆژانه ته‌له‌فونی ده‌كردو ده‌هاته ناو (چات) ه‌وه‌و منیش وورده وورده
باشتر لێی تێده‌گه‌یشتم. وتی دێمه سلێمانی پێم سه‌یر بوو. هات
به‌خێزانه‌وه. وتی تۆ ده‌بێ بێیته به‌غداد. نه‌موێرا. زۆر جه‌ختی
كرده‌وه. ترسام. بێزاری كردم. گومانی خراپم پێ برد. كه‌پرسم به‌دایك و
باوك و هاورِێكانم كرد. وتیان: بۆ كوێ ده‌چی؟ ئه‌وه عه‌ره‌به‌و ره‌نگه
بتفرۆشێ. به‌ڵام جاخت كردنه‌وه‌ی زیاتری هه‌راسانی كردم. برِیارم دا بچم.
بۆ ئه‌وه‌ی بزانم ئایا ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستیه. ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه بۆ
ده‌فته‌رێك دۆلار بمفرۆشێت؟. یان ئه‌وه خۆشه‌ویستیه‌كی براده‌رانه‌یه‌و
هیچی تر. چووم درِم به‌ترس و له‌رزی خۆمداو له‌ناو ئه‌وهه‌موو ترسه‌ی
هه‌مبوو. یه‌كه‌م جاره بچمه به‌غداد. زمانه‌كه باش نازانم. تاكه شوێنێك
نازانم. ته‌قینه‌وه‌و تیرۆریست و كاره‌ساتی سه‌یاره له‌رێگاو ناو به‌غداد
زۆر زۆرن. منیش كه‌یه‌كه‌مجاره ده‌چم و زۆریش ده‌ترسام. چووم. هه‌رچۆنێك
بوو له‌ترس رزگارم بوو. گه‌یشتم. هات به‌دوامداو چوینه ماڵه‌وه. داب و
نه‌ریتی ئه‌وان كه من له‌خه‌ڵكم بیستبوو. وانه‌بوو. ئه‌وان بۆ خاوێنی وه‌ك
خۆمان بوون. رێزی ناو خێزانیان زۆر له‌ئێمه باشتربوو. هاورِێیه‌تی
له‌نێوان كورِو كچ و دایك و باوك زۆر به‌هێز بوو. باوكی ره‌عد ناوی
عه‌لیه‌و دایكی ناوی كوێستانه. كوێستان خه‌ڵكی خانه‌قینه‌و ده‌مێكه
كه‌وتۆته به‌غداد. كچه‌كه‌یان ناوی روببا بوو كچێكی رۆشنبیر‌و تێگه‌یشتوو.
خوێندكاری زانكۆبوو. كورِێك هاتبوه ماڵیان ناوی سالار. كه كورِه پوری
ره‌عدبوو ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی میوان بكات. ئه‌و میوانه‌ش من بووم.
شۆفێری باوكی ره‌عد ناوی عه‌ممار بوو. زۆر جه‌ختی كرده‌وه. كه ئه‌گه‌ر
شتێكم نوسی. ناوی له‌بیر نه‌كه‌م. هه‌مویان ماندووبوون به‌منه‌وه.
ته‌نانه‌ت رۆژی پێش كۆتایی رۆشتینه ماڵی سالار كه‌ماڵی پوری ره‌عدبوو.
ئه‌وانیش خزمه‌تی زۆریان كردم. به‌بێئه‌ویه هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كیان
له‌گه‌ڵ مندا هه‌بێت. هه‌مو ئێواران بۆئه‌وه‌ی پیاسه‌یه‌ك به‌میوانه‌كه‌یان
بكه‌ن. خۆیان توشی مه‌ترسی ده‌كردو ته‌كسیان ده‌گرت. هه‌تا چه‌ند شوێنێكیان
پێنیشاندام و پیاسه‌مان تیایاندا كرد. رۆژانه 21 سه‌عات له‌ژووره‌وه
بووین. سێ سه‌عات ده‌چوینه ده‌ره‌وه. به‌ڵام هه‌رگیز بێزار نه‌بووم. كه
وتم ده‌چمه‌وه بۆ سلێمانی زۆر وتیان هیچ نه‌بێ ماوه‌ی مانگێك لێره‌به.
به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌متوانی. هاتمه‌وه. چونكه دواجار من خه‌ڵكی
ئه‌وماڵه نه‌بووم. من میوانێك بووم له‌وێ. به‌ڵام داخی ئه‌وه‌م ناچێ
نه‌متوانی به‌ته‌واوی سوپاسیان بكه‌م. كه‌چه‌ند زه‌حمه‌تیان كێشا
به‌تایبه‌ت روبباو سالار. چونكه كوردیان نه‌ده‌زانی. ته‌نانه‌ت ئه‌وكاته‌ی
كچه‌كه زه‌حمه‌تێكی ده‌كێشا به حه‌په‌ساویه‌وه. بزه‌یه‌كم ده‌كردو
نیشانه‌ی ئه‌وه‌م بوو كه‌ناتوانم پرِ به‌ده‌م هاوار بكه‌م و بڵێم:
ده‌سته‌كانت خۆش بێت. بۆیه ئه‌ویش هه‌ر به‌چاو وه‌ڵامی ده‌ست خۆشی منی
ده‌دایه‌وه. باوكی زۆر منی خۆش ویست به‌ڵام دیسانه‌وه زمان نه‌یهێشت پێی
بڵێم سوپاس. ته‌نیا ئه‌وه‌نده نه‌بێتـ كه‌رۆشتم فێری ئه‌وه بوبوم بڵێم فی
مان الله. هاتمه‌وه. به‌ڵام كه‌گه‌یشتمه‌وه تێگه‌یشتم من له‌كوێ بووم؟
زانیم من ئه‌و چوار رۆژه له‌ناو باخێك دا له‌گه‌ڵ په‌پوله‌كاندا ژیاوم.
زانیم من ئه‌و چوار رۆژه په‌پوله بووم.
سڵاو ره‌عد. سڵاو سالار. سڵاو كوێستان خان. سڵاو روببا. كه ئه‌وكاته
نه‌متوانی سوپاست بكه‌م. ئێستا له‌و مینبه‌ره‌وه سوپاست ده‌كه‌م. سڵاو.
سڵاو باوكی ره‌عد كاك عه‌لی فوئاد. سڵاو ماڵی سالار. دیاری و لانه‌و
ئه‌وانی تر كه‌ناوه‌كانتانم بیر نه‌ماوه‌و له‌خۆشه‌ویستی كوردستان ناوی
كوردیتان له‌خۆتان ناوه. سڵاو له‌هه‌موتان. هه‌ربژین. |