رِاگه‌یاندن

برِیاری كۆێركردنی چاوه‌كانی واحید رِاوه‌ستێندرا. . شێرزاد فاتیح

 

برِیاری دادگای جمهوری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به‌ لیژنه‌ی بالإی داگای جمهوری ئیسلامی ئێران. ئه‌مرِۆ له‌ رِاگه‌یاندنێكدا هه‌واَڵی برِیاری كۆیر كردنی چاوه‌كانی واحیدی به‌ درۆ خسته‌وه‌

 Radio Ferda - رِۆژی سێشه‌مه‌ ده‌سته‌ی بالإی دادگایی جمهوری ئیسلامی ئێران ئه‌و هه‌واَلإنه‌ی به‌ درۆ خسته‌وه‌ كه‌ باس له‌ حوكمی كۆێر كردنی چاوه‌كانی واحید ده‌كه‌ن له‌ لایه‌ن دادگایی جمهوری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌. گوزارشه‌كان باس له‌وه‌ دده‌كه‌ن كه‌ دادگای جمهوری ئیسلامی ئێران حوكمی ده‌رهێنانی چاوه‌كانی واحیدی داوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و له‌ ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا بووه‌ته‌ هۆی كوێر كرنی چاوی یه‌كێك له‌مناڵه‌ كرێكاره‌ هاوته‌مه‌نه‌كانی به‌ ناوی "غلام حسێن" ئه‌مه‌ش به‌ رِشتنی تێزابی پاتری به‌سه‌روچاویدا. به‌لإم واحید ده‌ڵێت كه‌ ئه‌م كاره‌ به‌ ئه‌نقه‌ست نه‌بووه‌ و به‌ رِێكه‌وت رِووداوه‌كه‌ قه‌وماوه‌. جمال كریمی قسه‌كه‌ری دادگای جمهوری ئیسلامی ئێران ئه‌مرِۆ به‌ په‌یامنێرانی رِاگه‌یاند كه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ هێشتا له‌ هه‌نگاوه‌سه‌ره‌تاییه‌كانیدایه‌و نه‌گه‌یشتۆته‌ قۆناغی بریاردان و جێبه‌جێكرن. هه‌روه‌ها ووتی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ شمولی ته‌مه‌نی 16 ساڵی ناكات.

سه‌نته‌ری به‌رگری له‌ مافه‌كانی منالإن سوپاس و ته‌قدیری خۆی بۆ هه‌موو ئه‌و رِێكخراو وكه‌سایه‌تی و لایه‌نانه‌ ده‌نێرێ كه‌ نامه‌ی نارِه‌زایه‌تیان له‌ دژی برِیاری دادگای جمهوری ئیسلامی ئێران سه‌باره‌ت به‌ كۆێركردنی واحید ئاراسته‌ی به‌رپرسانی جمهوری ئیسلامی ئێران كرد و ئیعترازو نارِه‌زایه‌تیان نیشاندا. وه‌ داواكارین له‌ هه‌موو ئازادی خوازان كه‌ به‌رده‌وام بن له‌ ناردنی نامه‌و مه‌یل و فاكس بۆ نارِه‌زایه‌تی ده‌برِین هه‌تا جمهوری ئیسلامی ئێران ناچار بكرێت به‌ پاشه‌كشه‌ كردن له‌م برِیاره‌و هه‌ڵی وه‌شێنێته‌وه‌ی ته‌واوه‌تی نه‌ك هه‌ر رِاوه‌ستاندنی.

ئاشكرایه‌ كه‌ دادگای جمهوری ئیسلامی ئێران كه‌ ده‌یه‌وێ یاسای نا مرۆڤانه‌ی جه‌نگه‌ڵ و دارِزیوی سه‌ده‌كانی ناوه‌رِاست به‌سه‌ر لاوان و منالإندا به‌سه‌پێنێ. له‌ ژێر فشاری نامه‌ی نارِه‌زایه‌تی و ئیعترازی رِێكخراوه‌كان و ئازادیخوازان و به‌ رگریكه‌رانی مافه‌كانی منالإندا. هاته‌ قسه‌و ناچار به‌وه‌ كرا كه‌له‌م باره‌وه‌ رِاگه‌یاندن و رِوونكردنه‌وه‌ بدات.

ئێوه‌ به‌ به‌شداری كردنتان له‌م هه‌ڵمه‌تی به‌رگریكرنه‌ له‌ واحید و نارِه‌زایه‌تییه‌تاندا له‌به‌رامبه‌ر جمهوری ئیسمی ئێران. به‌ردوامن بن. تا جمهوری ئیسلامی منالإن وه‌ك ئینسان چاو لێبكاو مافه‌كانیان پێشێل نه‌كات. بۆیه‌ لێره‌دا جارێكی ئادره‌یسی پۆستی و ئه‌لیكترونی و ژماره‌ی فاكسی ده‌سه‌لإتدارانی جمهوری ئیسلامی ئێران بلإو ده‌كه‌ینه‌وه‌.

سه‌نته‌ری به‌رگری له‌ مافه‌كانی منالإن

شێرزاد فاتح

06 - 07 - 2005

www. santarimnalan. com

 

 

 آیت الله سید علی خامنه ای

 


 

His Excellency Ayatollah Sayed ‘Ali Khamenei

The Presidency, Palestine Avenue, Azerbaijan Intersection, Tehran, Islamic Republic of Iran

 Fax:+ 98 21 649 5880 (please mark ‘For the attention of the Office of His Excellency, Ayatollah al Udhma Khamenei)

Email:       info@wilayah.org

Salutation:Your Excellency

رئیس قوه قضائیه

آیت الله محمد هاشمی شاهرودی

Head of the Judiciary

His Excellency Ayatollah Mahmoud Hashemi Shahroudi

Ministry of Justice, Park-e Shahr, Tehran, Islamic Republic of Iran

Salutation:      Your Excellency

 

رونوشت به:

سخنگوی مچلس

غلام علی حداد عادل

Speaker of Parliament

Gholamali Haddad Adel

      Majles-e Shoura-ye Eslami (Parliament)

      Imam Khomeini Avenue,

      Tehran, Islamic Republic of Iran

Fax:    + 98 21 646 1746

Salutation:      Dear Sir        

وزیر بهداشت و آموزش درمانی

دکتر مسعود پزشکیان

 

Minister of Health and Medical Education
His Excellency Dr Masoud Pezeshkian

Ministry of Health

Jomhuri-ye Eslami Avenue,

Hafez Crossing,

Tehran, Islamic Republic of Iran

Fax:                 + 98 21 6709088

Email: sadrizadehb@mohme.gov.ir

Salutation:Your Excellency