رۆژنامه‌وانی جیهانی ودرزی ده‌رگایه‌ك بو َ كورد ... چیمه‌ن ساڵح
له میدیا
وراگه‌یاندنه‌كانی جیهاندا زیاتر دۆزی باسی كورد و هه‌واڵی كورد به پێی
خواست و ئاره‌زووی ئه‌و نووسه‌رو رۆژنامه نووس یان نووسه‌ره‌ی كه بو
َئه‌و رۆژنامه‌و راگه‌یاندنه كاری كردووه نووسراوه‌و ئه‌و كه‌سه زۆربه‌ی
هه‌ره زۆری جاره‌كان كورد نه‌بووه یاخود شاره‌زایی له سه‌ر كورد ته‌واو
نه‌بوو یاخود شاره‌زایی خواست و ویستی خه‌ڵكانی دیكه بوو زیاتر به‌و هه‌ست
و زانینه‌وه ده‌هات له سه‌ر كوردی ده‌نوسی یاخود هه‌واڵی بڵاو
ده‌كرده‌وه و ئێستاش ئه‌و حاڵه‌ته هه‌ربه‌رده‌وامه. ئه‌وه‌ی له
هه‌مووشی مه‌ترسیدار تر بووه سه‌رباری ئه‌وه‌ش خه‌ڵكانێك به ناوی
میدیاوه بو َسیاسه‌ت كاریان كردووه و زیانی زۆریان به كورد گه‌یاندووه
ئه‌و هه‌له‌شیان به كار هێناوه كه كاریگه‌ری و چالاكی كورد له میدیای
نێو ده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت ده‌وروبه‌ریشدا زۆر لا وازه. كورد كه‌متر
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵی هه‌بووه كه باسی خۆی بۆجیهان بكات و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش
كه ده‌یانویست باسی كورد بكه‌ن به ئاره‌زووی خۆیان باسیان كردووه.
سی َساڵ به‌ر له
ئێستا ته‌له‌فزیۆنی وڵاتێكی ده‌ورووبه‌ر له سه‌ر بار‌و دۆخی كوردستان راپو
َرتێكی ئاماده كرد. له نێو راپو َرته‌كه‌دا چه‌ند پرسیارێكی لێكردم له
په‌خش كردن‌دا هه‌موو ئه‌و برِگانه‌ی برِیبوو كه من ده‌مگوت " راپه‌رِینی
1991 " بیژه‌ره‌كه خۆی پێی گوتم بڵێم رووداوه‌كانی 1991 و به رِاپه‌رِین
ناوی نه‌به‌م به‌ڵام من گوتم ئیمه ئه‌و رووداوه به راپه‌رِین ناو
ده‌به‌ین و پیرو َزترین سه‌روه‌رییه له مێژووی كوردا. به‌ڵام دیاربوو
ئه‌وان به برِین چاره‌سه‌ریان كردبوو. ئه‌مه ته‌نیا نموونه‌یه‌كه له
مامه‌ڵه‌ی میدیای ده‌ره‌وه له گه‌ڵ كورد. راگه‌یاندنی جیهانی له
كۆرِه‌وه‌كه‌ی 1991 دا نه‌بی َ كه روووداوێكی زیندوو بوو ئه‌گینا هه‌میشه
سه‌ر چاوه‌ی هه‌واڵی له ق بووه. راگه‌یاندنی ده‌ورووبه‌ریش به تایبه‌تی
من عه‌ره‌بی و توركیم له به‌ر چاوبووه زیاتر ئاشنایان بووم تا خراپ هه‌بی
َ چاكیان نه‌گوتووه ئێستا له لووتكه‌ی ئه‌و ئه‌رك و كاره‌دان. له‌م رو
َژانه‌دا سایتی ئیلاف كه له سایته هه‌ره باش و لیبراڵه‌مانیشه‌و زۆرجار
توند رِۆ عه‌ره‌به‌كان به فۆكس نیوزی ئه‌مریكی ناوی ده‌به‌ن. بابه‌تێكی
بڵاو كردبووه له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌سایه‌تی كورد. ته‌نیا ئه‌و كه‌سه
به و شێوه‌یه ده‌نوسی كه له رقدا تواوه‌ته‌وه. به‌ڵام سستی ده‌نگی
كورد له وناوه‌ندانه‌دا وایكردووه ئه‌و بابه تانه هه‌مووی زۆر به
ئاسانی تێپه‌رِببن جا چ به هۆی نه‌زانینی زمانه‌وه بی یان به هۆی
نه‌بوونی خه‌ڵكی شاره‌زا بی َ یاخود خه‌مساردی بی. كه هه‌موو هۆكاره‌كان
كۆ بوونه‌ته‌وه. له‌م دووساڵه‌ی دوواییدا ژماره‌یه‌ك رو َژنامه‌نووسی كورد
له میدیا بیانی و جیهانییه‌كاندا شوێنێكیان دۆزیووه‌ته‌وه و تا راده‌یه‌ك
بوونه‌ته سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ بو َ ئاژانسی وده‌زگا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان
ئه‌وه‌ش كاریگه‌رییه‌كی ئیجابی و زۆر گه‌وره‌ی ده‌بی َله ئاینده‌دا
ئه‌گه‌ر زیاتر بتوانن كاری خۆیان په‌ره پێبده‌ن. له لایه‌كه‌وه
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌كان كوردییه و ده‌ربرِی ویستی كورده و له لایه‌كی
تریه‌وه له زمانی سه‌ر چاوه‌یه‌كی كوردییه‌وه هه‌واڵ به زمانێكی دیكه
ی كه هه‌میشه زمانێكی جیهانییه له سه‌ر كورد بڵاوده‌بێته‌و ه‌و
خه‌ڵكانێكی تریش ده‌یخوێننه‌وه كه به كوردی تێی ناگه‌ن و به زمانی
خۆشیان زۆر شتی نا رِاست ده‌بیستن. ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ره‌تایه په‌ره‌بسێنی َ
بو َ پێگه‌یشتی خه‌ڵی شاره‌زا بو َ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هه‌ر شتێكی نا رِاست و
هه‌ڵه‌و به ئه‌نقه‌ست كه‌له سه‌ر كورد ده‌نوسری َ دیاره كارێكی زۆر گرنگ
و گه‌وره ده‌بی َ. دیاره ئه‌وه‌ی تا ئێستا هه‌یه درزی ده‌رگایه‌كه
له‌كورد كراوه‌ته‌وه له چاو ئه‌و كاریگه‌ری و هێزو ده‌نگ و
كه‌ره‌سته‌یه‌ی كه دوژمنكاران هه‌یه و ره‌نگه ئه‌وانه‌ی كه كاری
دیپلۆماسی‌یان بۆ كورد كردووه‌زیاتر ئه‌و راستییه بزانن و زیاتر شاره‌زای
ئه‌و هه‌موو ئاسته‌نگه بن كه هه‌یه. به‌ڵام هموو كارێكیش ده‌بی َده‌ست
پی َ بكه‌ی ئگینا ئۆمێدێكت لا دروست نابی َ. |