(ره‌گه‌ز ره‌شید) له‌ره‌گه‌زی ره‌شیده‌ بۆیه‌ كوێرانه‌ ده‌نووسێت؟ ... ئاشنا

 

 وه‌ك ویه‌ك دێته‌ به‌رگوێی پیاوی ئه‌حمه‌ق

 سه‌فیری بولبول و ئاوازی له‌قله‌ق

 سلیمانی

 له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌ رێكخراوێكی خوێندكاری كارده‌كه‌م بۆ یه‌ چه‌ند جارێك له‌كه‌ڵ كردنه‌وه‌ی سایتی كوردستان نێت چاویكم به‌ گۆشه‌ نیو مانگیه‌كه‌ی ره‌كه‌ز ره‌شیدیش گێراوه‌ كه‌ به‌شێكی زۆری ته‌رخانكردووه‌ بۆ كاری رێكخراوه‌یی خوێندكاران و گرفت و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پرۆسه‌ی خویندن و بێده‌نگی و خۆبه‌نوینه‌رنه‌زانینی رێكخراوه‌ خوێندكارییه‌كان له‌هه‌مبه‌ر ته‌واوی ئه‌و ره‌وشانه‌ی كه‌ بوونه‌ته‌ مۆتكه‌ی پیشڤه‌چوونی ڕه‌وتی خویندن به‌ ئاراسته‌ی سیسته‌میكی مودێرن و پرۆگرامێكی سه‌رده‌میانه‌. له‌وانه‌ به‌شیكی زۆری هاوڕام له‌گه‌ل كاك ره‌گه‌زدا (كه‌ هه‌رچه‌نده‌ ده‌زانم ئه‌مانه‌ی ره‌گه‌ز رشدیش له‌ پێناوی نووسینه‌ ئه‌گه‌رنا زۆریك له‌ڕووپه‌ری رۆژنامه‌ و بڵاوكراوه‌ خوێندكارییه‌كان بابه‌تی له‌وه‌ی ره‌گه‌ز ره‌شید جوانترو به‌به‌هاتر ده‌نووسن) . به‌لاَم زور جار زێده‌رۆیی ئه‌وه‌نده‌ زور به‌بابه‌ته‌كانی ره‌گه‌زه‌وه‌ ده‌بینرێت كه‌ شایایه‌نی ئه‌وه‌ن وه‌ڵام بدرێنه‌وه‌ (هه‌رچه‌نده‌ ده‌زانم به‌شێك له‌كادره‌ رێكخراوه‌ییه‌كان تاقه‌تی وه‌لاَمی ره‌گه‌زییان نه‌بیت) . چونكه‌ ره‌گه‌زیش ئه‌و ره‌گه‌زه‌ (عنێر) به‌هێزه‌ نیه‌ كه‌ بیه‌وێت له‌رێَگای ئه‌م ستوونه‌ نیو مانگیه‌ی خۆییه‌وه‌ شورشێكی خوێندكاران له‌شێوه‌ی شۆرشی 1968 فه‌ره‌نسا هه‌لگیرسێنی تا له‌وێوه‌ ته‌واوی بوونیادی كۆمه‌لگا بگۆرێت و گۆرانكاری مه‌زن له‌ڕه‌وتی پێشكه‌وتنی خه‌باتی خوێندكاران و هاتنه‌ مه‌یدانی گه‌نجان بهێنێته‌ ئاراوه‌. چونكه‌ كه‌سێتی ره‌گه‌ز له‌ناو زانكۆشدا ئه‌وه‌نده‌ لاموبالاتی و مه‌ستی بوو ئه‌وه‌نده‌ هه‌وڵدان نه‌بوو بۆ هێنانه‌دی یان لانی كه‌م هه‌وڵدان بۆ ته‌واوی ئه‌و پرسانه‌ی كه‌ ئێستا ره‌گه‌ز له‌رێگای نووسینه‌كانیه‌وه‌ ده‌یه‌وێت به‌ ئێمه‌ی ئاشنا بكات. ئه‌وه‌نده‌ كاری شێوه‌كاری بوو (كه‌خۆی ده‌رچووی كۆلیژی هونه‌ره‌) ئه‌وه‌نده‌ كاری رێكخراوه‌یی ورژینه‌ری خوێندكاران نه‌بووه‌. ئیستا نازانم چون ئه‌و كاك ره‌گه‌زه‌ كه‌پێشینه‌یه‌كی زێرینی له‌و بواره‌دانیه‌ خۆی لێمان كردووه‌ به‌ (خالد القشگینی) و گوشه‌یه‌ك له‌كوردستان نیت (فیێل القاسم) و به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌كه‌نالی ئاسمانی كوردستان وه‌رده‌گریت. ئینجا ده‌یه‌ویت له‌و ریگایه‌وه‌ شه‌لم كوێرم به‌ناو ریكخراوه‌ خویندكارییه‌كان بكه‌ویت و ته‌رو وشك پێكه‌وه‌ گر تێبه‌ربدات.

 من قسه‌ له‌سه‌ر ته‌واوی گۆشه‌كانی ناكه‌م هه‌روه‌ك بریارم داوه‌ كه‌چیتر چاوه‌كانم به‌خویندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌ (ناوازه‌كانی) كاك ره‌گه‌ز ره‌شید ئازار نه‌ده‌م. به‌لاَم له‌سه‌ر دواگۆشه‌ی خۆیدا كه‌باسی بلاوكراوه‌ (وه‌ك خۆی ده‌ڵێت بلاَڤكراوه‌) خوێندكارییه‌كان ده‌كات پَی وایه‌ كه‌ ئه‌وه‌نده‌ی خه‌ریكی دڵداری و خو ئه‌ڤینین له‌گه‌ل خۆیان حزبه‌كانیان ئه‌وه‌نده‌ له‌خه‌می گه‌یاندنی كیشه‌كانی خوێندكاران نین من لێره‌دا ته‌نها دوو شت به‌ كاك ره‌گه‌ز ره‌شید ده‌ڵێم:

1- ئێمه‌ رۆژنامه‌یه‌كی خوێندكاریمان هه‌یه‌ كه‌ناوه‌كه‌ی ناڵێم ئاماده‌یه‌ن بیخه‌یه‌نه‌ به‌رده‌ست به‌هه‌موو پێداویستیه‌كانیه‌وه‌ له‌ پێناو ئه‌وه‌ی له‌ ئێستا باشتری بكه‌یت (كه‌ به‌شایه‌تی خویندكاران یه‌كێكه‌ له‌رۆژنامه‌ باشه‌كان) .

 2-خو ئه‌ڤینی به‌لای تۆوه‌ چیه‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك دروشمه‌ كه‌ ئامانج و سترتیژی رێكخراوه‌كه‌یه‌. یان وه‌ك به‌رێزت بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبوومی وینه‌یه‌ كه‌ له‌هه‌موو گۆشه‌كانی تودا ده‌بینرێت.

 له‌گه‌ڵ ریزو خوشه‌ویستی.