مانه‌وه‌ی فایل چیه‌كان و دامه‌زران دنیان له‌ناو ئیداره‌ی كوردستان. . .
باوكی هه‌لۆ گه‌رمیانی
جێی سه‌رسورمان نیه
گه‌رببینین كه‌سێك كه‌خاوه‌ن فایل بوبێت هه‌رده‌سه‌ڵات داربێ له‌كوردوستان
دا یا ئه‌وانه‌ی كه‌فایلیان هه‌یه‌و تائیستا ده‌رنه‌كه‌وتوون پۆستی
ئیداریان بده‌نێ وه‌ك (قائمقامی بنه سڵاوه)
چونكه سه‌ركره‌كان ئه‌زانن ئه‌وه‌ی به‌وان ئه‌كرێ به‌زۆر كه‌سی تێ كۆشه‌رو
خاوه‌ن رابوردویه‌كی دیاری كرا‌و ناكرێ كه له‌ژیانی دا ساتێك خیانه‌تی
له‌گه‌ل ونیشتمان نه‌كردوه. وه‌ئه‌م كارانه‌ی كه‌سه‌ركرده‌كان ئه‌ی كه‌ن
چه‌ند
خالێك له‌خۆی
ئه‌گرێ؟
-ناتوانن ئه‌و فایل
چیانه دووربخه‌نه‌وه وه‌ده‌ریان بكه‌ن له‌ناو ئیدره‌ی كوردوستان وه
ئه‌وانه‌ی كه‌تائیستا به‌رچاو نه‌كه‌وتون پۆستیان نه‌دراوه‌تێ خۆیان
ئه‌نێرن به‌دوایان دا و رێزیان لێ ئه‌گرن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ممكنه
هه‌ندێ كیان رابردوی
لێپرسراوان بزانن و ئاشكرایان بكه‌ن. وه‌ك چۆن ئه‌مریكا نایه‌وێ سه‌دام
دادگایی بكرێت.
-ئه‌وه‌ی فێر بوبێت
جاشایه‌تی بكات و چه‌كی خیانه‌ت هه‌لبگرێ هه‌ربه نۆكه‌ری ژیاوه بۆیه
ئیستاش لێپرسراوان زیاتر ئه‌وانیان لامه‌به‌سته چونكه ئه‌وه‌ی پێ یان
بوترێ ئه‌یكه‌ن.
- سه‌ركرده‌كان
ئه‌زانن پێشمه‌رگه‌ی كوردوستان ئه‌وانه‌ی بۆ هێنانه‌دی ئاواتی شه‌هیدانی
كوردوستان كه هاوسه‌نگه‌ری خۆیان بوون چه‌كیان كردۆته‌شان كاری ناره‌وا
ناكه‌ن. به‌ڵام فایل چیه‌كان خۆیان خاوه‌ن ئه‌وكارانه‌ن.
-هه‌ردوو لپێرسراوانی
ئیداره‌ی كوردوستان ئه‌زانن ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌یان له‌هه‌لبژاردن دا دوا
سه‌ركه‌وتنیان ئه‌بێ وه‌جارێكی تر كوردوستانی ده‌نگ ناده‌ن به كه‌سانێك
یاخود پارتێك كه هیچ ده‌ست كه‌وتێكی نه‌بێ بۆ كوردوستان بیێ جگه له بیری
ته‌سكی پارتایه‌تی و لیستی داخراو پێش كه‌ش به جه‌ماوه‌ربكه‌ن
له‌هه‌لبژاردن دا.
-هه‌ریه‌كه‌ی
له‌ودووپارته له‌به‌رئه‌وه ئه‌م فایل چیانه له‌لای خۆیان ئه‌هێلنه‌وه
نه‌وه‌ك بچنه ناو لایه‌نێكی تروه یاخود جارێكی تریش فه‌وج دروست بكنه‌وه
چونكه ئه‌زانن دوارۆژی كورد به‌روه دواوه ئه‌روات.
منیش
ده‌نگم ئه‌خه‌مه‌پال ده‌نگی كوت كراوی بنه سڵاوه و ئه‌لێم ئه‌توانن به‌بێ
ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌ولێر
(نه‌به‌ز حامید)
ده‌ربكات ودووری بخاته‌وه هه‌رچه‌نده ئه‌مه
نابێ ئێوه‌ێ كۆل نه‌ده‌ری خاوه‌ن شه‌هیدو ئه‌نفال خۆتان ده‌ربه‌ده‌ری بكه‌ن
وه به‌ربه‌ره‌كانی بكه وه‌هه‌ر لێپرسراوی فه‌رمانگه‌یه‌ك به‌پێی بریاری
ئه‌و كار بكات دلسۆزی جه‌ماوه‌ری بنه‌سڵاوه نیه‌و دانیشتوه بۆ رۆژ
به‌سه‌ربردن و كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت وسامانی هاوڵاتیان.
|