چاوپێکه‌وتنێک
له‌گه‌ڵ خوای بوختان گۆڵمه‌زی کوردستان
پۆست‌دا.. ئه‌نجامدانی:
له‌یلا مۆریاسی
بوختان
دروستکه‌ر،ببورن ئاماده‌که‌ری گۆشه‌ی
گۆڵمه‌زی ک. پۆست، که کاری ڕۆژانه ی
بووه‌ته
بوختان و درۆ
دروستکردن بۆ لایه‌نێکی دیاری کراو و کاری بووه‌ته په‌لاماردانی
هه‌رکه‌سێک ،گه‌ر
ته‌نیا دێڕێک بنووسێت
که له‌گه‌ڵ بوختانه‌کانی ئه‌ودا یه‌ک نه‌گرێته‌وه. جا به حوکی ئه‌وه‌ی
که
جه‌نابی هه‌زه‌لی و
قسه خۆشه، بۆیه خاتوو قل قل ئه‌م چاوپیکه‌وتنه‌ی له‌گه‌لدا سازکرد.
خاتوو قل
قل:
سه
ره‌تا ملشکاوی، ببورن به خێرهاتنتان لێده‌که‌ین بۆ دیداری ئه‌وڕۆی
به‌رنامه‌ی
درۆبکه تا ئه‌تونی.
گۆڵمه‌ز
:سوپاستان ده‌که‌م بۆ ده‌رفه‌ت ڕه‌خساندنتان تا وه‌کو بتوانم به ڕاشکاوی
تر و به
ئاشکرا تر درۆ و بوختانی تازه‌تان بۆ بکه‌م.
خاتوو قل قل:
بێگومان ئاشکرایه که ئه‌مه یه‌که‌م ئه‌ڵقه‌ی به‌رنامه‌که‌مانه، به
باشمان زانی
که شه‌ره‌فی یه‌که‌م میوانداری به ربه‌ڕێزتان بکه‌وێت.
گۆڵمه‌ز
:
سوپاس که ئاوا ئامانجی ڕاسه‌قینه‌ی خۆتان پێکاوه‌و گه‌یشتونه‌ته ئه و
قه‌ناعه‌ته‌ی
که من یه‌که‌م بوختان چیم، وا ئه‌و شه‌ره‌فه‌تان دامێ.
هیوادارم که‌له‌ئه‌ڵقه‌کانی تری
به‌رنامه‌که‌تاندا هه رخۆم میوانتان بم و به درۆ و
بوختان به‌رامه‌که‌تان وه‌ک
ک. پۆست بڕازێنمه‌وه.
خاتوو قل
قل:
سه‌ره‌تا خۆت بناسێنه.
گۆڵمه‌ز
: ئه
قسه‌یه چیه؟ خۆم بناسێنم!. بۆ پێتان وایه که خه‌ڵکی نامناسن. جاخۆ من
به حسابی خۆم هیچم نه‌هێشتۆته‌وه‌و خه‌ڵکی ده‌مناسن..
ده‌ک موباره‌ک نه‌بێت،
جاخۆ من وام تصورده‌کرد، که به‌حساب له‌ڕێگه‌ی گۆشه‌ی
بوختان(گۆڵمه‌ز) ه‌زه‌وه
خه‌ڵکی ده‌مناسن.
خاتوو قل
قل:
برای
بوختان چی! پێویست به خه‌م وخه‌فه‌ت ناکات.ئه‌وه‌ش ده‌سڕی کاغه‌زه
له‌سه‌ر مێزه‌که، ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته چاوتان پێویستی
پێیان بوو.
گۆڵمه‌ز
:
وه‌ڵا
من ناگریم، به‌ڵام من به حسابی خۆم هه‌زه‌لیم گۆڵمه‌زم گێڕاوه، که وا
تازه
به تازه ده‌بێت خۆم بناسێنم!!.
خاتوو قل
قل:
بفه‌رموو
گۆڵمه‌ز
:
من به
حساب له‌دایکبووی سلێمانیم، خاوه‌نی چاوو برۆیه‌کی ڕه‌ش وجوانم.
ناوه‌که‌شم له‌گه‌ڵ که‌سایه‌تیمدا له‌بارو گونجاوه. وه
به‌حوکمی ئه‌وه‌ی که درۆ‌و
بوختان دروست ده‌که‌م، دیاره خه‌ڵکی ده‌زانن که‌چه‌ند
پاقژ، ببوره که‌چه‌ند
طاهر و صالح وشه‌ریفم. هه‌رچه‌ند من گله‌ییه‌کی گه‌وره‌م له
دایک و باوکم هه‌یه،
که جۆن ناویان نه‌ناوم صادق، دیاره به‌حوکمی ئه‌وه‌ی
ڕاستیه‌کان ده‌ڵێم!.
خاتوو قل
قل:
ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگت تاناوت له پاقژه‌وه ببێت به‌صادق.
دیاره ئه‌گه‌ر
به‌حه‌ق صادق نه‌بویتایه، ئه‌وا نه‌ده‌بویته یه‌که‌م
میوانی به‌رنامه‌ی
درۆبکه‌تاده‌توانی
گۆڵمه‌ز
:
صدقت... سوپاس بۆ په‌روه‌ردگار که له ماهیه‌تم تێگه‌یستوون.
خاتوو قل
قل:
بۆ
دژایه‌تی ناحه‌قی کوردستان نێت ده که‌ن؟
گۆڵمه‌ز
: له
داخا، ئه‌ی بۆچی زۆربه‌ی نوسه‌ره‌باشه‌کان، نووسین بۆ ک. نێت
ده‌نیرن؟چونکه
ئاوان وه‌ک ئێمه بوختان و درۆ بڵاوناکه‌نه‌وه!.
خاتوو قل
قل:
خه‌ڵکانێکی
زۆر نازانن که نازناوی( پور بسمیل) کا کاتی خۆی به سه‌رتادابڕا
له چییه‌وه هاتووه؟ خۆزگه باست ده‌کرد..
گۆڵمه‌ز
:
داده
گیان برینی کۆن مه‌کولێنه‌ره‌وه. من هاتوم له به‌رنامه‌که‌تاندا درۆ
بکه‌م، نه‌ک
باسی ڕابردوی خۆمتان بۆ بکه‌م. ئه‌م قسه هه‌له‌ق و
مه‌له‌قانه چییه؟
خاتوو قل
قل:
ببوره پرسیاره‌که به شێوازێکی تر ده‌که‌ین.. په‌یوه‌ندی نازناوی( پور
بسمیل ) به
چاوه ڕه‌ش و جوانه‌کانته‌وه چییه؟
گۆڵمه‌ز
: ئاخر
تۆ قسه به پیاو ده‌که‌یت!!.من چاو و برۆیه‌کی ڕه‌ش و جوانم هه‌یه، کاتی
خۆی و ئێستاش پێیان ده‌ووتم و پێمده‌ڵێن که له پیرێژنی
قه‌ڵادزێیی ده‌چم. جارێکیان
سه‌ر و سمێلم پاك تاشی جلی ژنانه‌م له به‌ر کرد و له ماڵ
هه‌روا نزیکه‌ی 200
مه‌ترێک دوور که‌وتمه‌وه. تصور بکه یه‌ک که‌س نه‌یزانی
که پیرێژنی قه‌ڵادزێی نیم!!
مناڵێکی ساخته‌چی ناسیمیه‌وه و ووتی. ئه‌رێ به‌دین ،
ئه‌وه کاک تاییره، ئیتر به
پور بسمیل پور بسمیل دوام که وتوو مناڵانی تری لێ ووروژاندم
هه‌تا کردیانم به ناو
به ناو ماڵدا. ئیتر له دوای ئه‌وه وه سه‌ری خۆم هه ڵگرت
بۆ هه‌نده‌ران و نازناوی
( پور بسمیل)یان به‌سه‌را بڕیم، بۆیه ناچار بووم شار به‌جێ
بهێڵم و ڕوو له‌هه‌نده‌ران
بکه‌م.
خاتوو قل
قل:
ده‌ڵێن له
که‌نه‌دا عاشقی کیژێکی زۆر جوان بویت، (موساره‌حه‌شت کرد) به‌ڵام ئه‌و
(ڕه‌فزی
کردی) و ......
گۆڵمه‌ز
: تکات لێ
ده‌که‌م با ئه‌م پرسیاره ته‌رک بێت و برینم مه‌کولێنه‌ره‌وه.
خاتوو قل
قل:
له‌نوسینه‌کانتانه‌وه ئه‌وه به‌رچاوده‌که‌وێت، که ئێوه به حه‌ق
وناحه‌ق په‌لاماری
لایه‌نێک ده‌ده‌ن و چاوه ڕه‌ش و جوانه‌کانتان له‌وانی تر
ده‌نوقێنن.. بۆ؟
گۆڵمه‌ز
:
به‌ڵێ،
فه‌لسه‌فه‌ی من و بوختان که‌رانی تری وه‌ک من له ک. پۆست‌دا یه‌ک شته.
باسی هه‌رچی بکرێت،هه‌نگاوی باش بنرێت یان نا، ئه‌وا ئێمه
ده‌یبه‌ینه‌وه سه‌ر
یه‌ک لایه‌ن و سه‌ر سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی . حه‌زده‌که‌یت باسی
ڤایرۆسی کۆمپیوته‌ر بکه،
ئێمه حه‌قمان به‌سه‌ره‌وه نییه و ده‌یبه‌ینه‌وه سه‌ر
پارتی.
خاتوو قل
قل:
ئێ باشه بۆ؟
گۆڵمه‌ز
:
وایه
داده گیان، وامان پێوتراوه، تعلیماته و پێویست ناکات بچیته
تفاصیله‌وه.
خاتوو قل
قل:
چاوه‌ڕوانی هیچ ده‌که‌ن له به‌رامبه‌ردا؟
گۆڵمه‌ز
:
طبعا..چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین، که له سلێمانی ده‌زگایه‌ک له‌به‌رامبه‌ر
ده‌زگای ئاراس
به‌ناوی ده‌زگای (ئارام) ه‌وه دروست بکرێت، ئه و‌سا ئه‌و
ده‌زگایه خه‌ڵات ده‌داته ئێمه
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که حه‌قده‌ستی ئه‌و مه‌قالانه به
مفتی وه‌رده‌گرین.
خاتوو قل
قل:
حه‌قی ئه‌ونوسینانه به گۆتره‌یه، یان به‌پێی به‌قوه‌تی درۆ و
بوختانه‌که‌یه؟
گۆڵمه‌ز
:
داده گیان تۆ باسی چی ده‌که‌یت!به‌پێی ووشه‌یه. ئه ی نابینی بۆچی وا
به‌په‌له
پروسکێ و یه‌ک له‌سه‌ریه‌ک مه‌قاله داده‌به‌زێنم.هه‌موو
ووشه‌یه‌ک قیمه‌تی خۆی
هه‌یه، دیاره له‌به‌ر سریاتی مهنة ناتوانم بیڵێم.
ته‌نانه‌ت ماڵیان ئاوا بێت،(
له، لا،
بۆ...هتد)
به ووشه حساب ده‌که‌ن.. ئه‌نجا ئیتر خۆت سه‌ر پشک به و حسابی بکه!!.
خاتوو قل
قل:
کاسپیه‌کی
خراپ نییه؟
گۆڵمه‌ز
:
طبعا.
ئه ی وا ده‌زانیت گاڵته‌یه!!.
خاتوو قل
قل:
به ڵام دڵنیابن که خه‌ڵکی باوه‌ڕ به وبوختان و درۆیانه‌تان ناکه‌ن..
گۆڵمه‌ز
:
داده گیان، ئێمه بوختانی خۆمان ده‌که‌ین و پاره‌ی مفت ده‌خه‌ینه
ته‌نکه‌ی
گیرفانه‌وه.
خاتوو قل
قل:
له‌وه‌ڵامێکتدا بۆ به‌ڕێزێک، نووسیبووت، که گوایه له سلێمانی به پێی
توانا‌و
بێ که‌مته‌رخه‌می دژایه‌تی به‌عست کردووه. ده‌کرێت پێمان
بڵێیت چۆن چۆنی؟
گۆڵمه‌ز
:
طبعا..
ئه‌وه‌نده‌ی من دژایه‌تی به‌عسم کردووه، که‌س نه‌یکردووه. با بۆتان
باسکه‌م.
ئه‌وکاتانه‌ی مۆدی دیوار نووسین بوو له‌سلێمانی، به‌یانیان
که‌ده‌چوم بۆ مه‌کته‌ب،
له‌ڕێگا به‌دزیه‌وه و له‌دڵی خۆمدا، ئه‌وه‌نده‌ی
بمتوانیایه و ترس ده‌رفه‌تی بدامایه
نوسینی سه‌ر دیواره‌کانم ده‌خوێنده‌وه. ته‌نانه‌ت له
ئاوده‌سته‌کانی مزگه‌وتی گه‌وره،
خانه‌قا، عه‌رزی خوشکی خۆمی بکه‌م مزگه‌وتی عبدالله لطفی،
کوره له‌هه‌موو
مزگه‌وتێک، به‌ده‌م خۆ خاڵی کردنه‌وه، ئه‌گه‌ر بڕوخێ به‌عس
بنوسرایه، ئه‌و
ده‌مخوێنده‌وه.. توخوا ئه‌وه خه‌بات نییه، له شارێکی
وه‌ک سلێمانیدا؟
خاتوو قل
قل: طبعا..کێ
ده‌توانێت بڵێت خه‌بات نییه؟خه‌باتی وا به‌هه‌موو که‌س ناکرێت!
گۆڵمه‌ز
:
جگه
له‌وانه،ئه‌گه‌ر له‌ماڵه‌وه بومایه و میوانمان نه‌بوایه و عێراق یاری
دوو گۆڵی
له دژی قطر یان هه‌ر ووڵاتێکی تر بکردایه، ئه‌وا حه‌زم
ده‌کرد عێراق بیدۆرێنێت.
که به‌زمی خفیفة داهات، حکومه‌تم زۆج کردبوو.یه‌ک
وه‌ره‌قه‌ی ته‌نکی خفیفه‌م
خستبووه گیرفانمه‌وه، سڵم له دێ‌و نه‌ده‌کرده‌وه. تصور
بکه ئه‌و حکومه‌ته زل و
زه‌به‌لاحه‌ی به‌عسم بۆ زۆج کردبوویت.حکومه‌ت به حسابی خۆی منی کردووه
به جاش، به‌ڵام
نه‌یده‌زانی من خفیفه‌م.
جگه له‌وانه..که‌سه‌یری ته‌له‌فزیۆنم ده‌کرد، شه‌وانه له
دوای فلیمی شه‌وه‌وه، ئه‌و
کاته‌ی ته‌له‌فزیۆن ته‌واو ده‌بوو، یه‌کسه‌ر
ته‌له‌فزیۆنه‌که‌م ده‌کوژانده‌وه ڕێگه‌م نه‌ده‌دا
به خۆم تا گوێم له‌سڵاوی كۆماری بێت.. ئه‌مه سه‌رباری
ئه‌وه‌ی چه‌ندین جار له‌دڵی
خۆمدا ووتومه بڕوخێ به‌عس.. به ویژدان سوێندت ده‌ده‌م، چۆن
خه‌باتێکه؟
خاتوو قل
قل:
شازی
خه‌باته.. ئه ی باشه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو خه‌باته له‌بن نه‌هاتوه‌ت
زیندانی
نه‌کراویت؟
گۆڵمه‌ز
:
نه‌خێر.. ئاقڵ ئه‌وه‌یه ، که بزانێت چۆن خه‌بات ده‌کات.که‌سانی واهه‌بوون
ده‌چون
ده‌بونه پێشمه‌رگه، یان ده‌بونه ڕێکخستن،، ئه‌ی طبیعی
ده‌کوژرێت و ده‌گیرێت!!.
تصور
بکه،که‌سانی
واهه‌ن که پێشمه‌رگایه‌تی به خه‌بات داده‌نێن..نازانن ئێمه‌و
مانان له شاردا چ خه‌باتێکی سه‌ختی له‌بن نه‌هاتوومان
کردووه.
خاتوو قل
قل:
کاک
پاقژ، نوسیوته، که گوایه سه‌رچاوه‌ی ئاگادار له کوردستانه‌وه هه‌واڵت
بۆ
ده‌نێرن.. تو ئه‌سحابه ئه‌وه چۆنه؟
گۆڵمه‌ز
:
ئێوه
تیزه‌جاڕ به نووسه‌ری صادق و طاهر ده‌که‌ن.وا چاکه احترامی نووسه‌ری
صادقی وه‌ک من بگرن. به نیسبه‌ت سه‌رجاوه‌ی
ئاگاداره‌وه.. ده‌مه له‌چیت که‌مه!!
به‌ڵی ئه‌وه زۆر ئاسانه، له‌خۆته‌وه بڵێ سه‌رچاوه‌ی
ئاگادار، ئیتر خۆ خه‌ڵکی
ده‌ستیان به ..... نییه بزانن ڕاست ده‌که‌یت یان
نا.له‌ڕاستیدا نه‌سه‌رچاوه‌ی ئاگادار
نه ته‌ڕه‌ماش. هه‌موی کۆمه‌ڵێک بوختانن که خۆمان ڕۆژانه
دروستیان ده‌که‌ین.. به‌ڵام
ئه‌و جۆره چه‌واشه کردنانه قوه‌ت ده‌ده‌ن به
مه‌قاله‌کان.. دوای ئه‌وه، خۆ هه‌ر من
به‌ته‌نها نیم، که‌سه‌رچاوه‌ی ئاگادارم هه‌یه،، براده‌ری
ترمان هه‌یه، که‌سه‌رچاوه‌ی
له‌نزیکه‌وه ئاگادار له دادگایی کردنی سه‌ددام ئاگاداری
ده‌کات.
خاتوو قل
قل:
ئای
که وانییه!!
گۆڵمه‌ز
:
ڕاسته، خۆی خوا‌و ئه‌مریکیه‌کان نه‌بێت، که‌س نازانێت، ڕێڕه‌وه دادگایی
کردنی
سه‌ددام به چ ئاقارێکدا ده‌چێت؟به‌ڵام ئه‌وبراده‌ره‌ی
ترمان به قودره‌تی قادر‌و
به درۆی باڵدار سه‌رچاوه‌ی ئاگادری هه‌یه.. به شه‌رتێک
له‌سویدیش ده‌ژی. ها..
خاتوو قل
قل: کاک پاقژ..درۆ
له‌هه‌موو که‌س نایه‌ت!!
گۆڵمه‌ز
:
چاوت
لێیه!!! ڕه‌حمه‌تت لێ بێت..
خاتوو قل
قل:
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه، ئه‌وه‌یه، که درۆ‌و بوختان زیاتر له ک. پۆست‌دا
بڵاوده‌بێته‌وه.
گۆڵمه‌ز
:
عه‌ره‌ب قسه‌یه‌کی هه‌یه( منا و بنا)، داده گیان ئه‌وه به گاڵته
نه‌وتراوه.ئێمه‌ش
واده‌که‌ین، له خۆمانه‌وه بۆ خۆمان.دوای ئه‌وه،
ماڵپه‌ڕه‌کانی تر ده‌زانن، که درۆ و
بوختانن، بۆیه بۆمان بڵاوناکه‌نه‌وه.بۆیه ئێمه‌ش
بڕیارمان داوه، که بۆیان نه‌نیرین.
ده‌بخۆن ده‌ی ئاوایان لیده‌که‌ین، له و درۆ و بوختانه
ناسک و نازدارانه بی به‌شیان
ده‌که‌ین.
خاتوو قل
قل:
ده‌ڵێن به منداڵی خۆڵه په‌تانێی زۆرت کردووه.ئایا په‌یوه‌نده به‌و
کاره‌ی ئێستاته‌وه
هه‌یه؟
گۆڵمه‌ز
:
به‌ڵێ.. به منداڵی خۆڵه په‌تانێ،، به‌گه‌وره‌یی خۆڵ کردنه چاوی خه ڵکی
له‌ڕێی
درۆ و بوختان دروست کردنه‌وه.
خاتوو قل
قل:
باشه بێتاقه‌ت نابیت؟
گۆڵمه‌ز
:
داده گیان تۆ زۆر سه‌یر بیرده‌که‌یته‌وه.. تا(عملة صعبة) هه‌بێت،
نه‌وه‌ڵڵا بێتاقه‌ت
نابم. به پێچه‌وانه‌وه، تابێت درۆکان گه‌وره‌تر و
باڵدار تر ده‌بن. داده گیان. وا مانگی
8 به رێوه‌یه. جا بزانه چیده‌که‌ین. مه‌گه‌ر ئه و
خوایه بۆ خۆی بزانێت..نان هه‌بێت
له مانگی 8 دایه. یادی دامه‌زراندنی پارتیه، یادی له
دایک بوونی سه‌رۆکی هه‌رێمه
کوره به خوشکی خۆم بڵێم، باسی 31 مانگه..کوڕ ئه‌و
کوڕه‌یه له‌و مانگه‌دا ده‌ست
بوه‌شێنێت و پاره‌ی خۆی بپچڕێت!!!.
خاتوو قل
قل:
چاوه ڕه‌ش و جوانه‌کانت ته‌نها یه‌ک لایه‌ن ده‌بینیت و باشه کانی خراپ
ده‌کات و
له ئاست خراپه‌کانی لایه‌نه‌که‌ی تردا ده‌بنه که‌ڕه‌ی
شه‌ربه‌ت.. ئه‌رێ بۆ؟
گۆڵمه‌ز
:
سه‌ره‌تا ئه‌وه سری مهنه یه... پاشان ده‌توانیت نموو‌نه‌یه‌کمان پی
بڵێیت؟
خاتوو قل
قل:
کوڕه سه‌دانت بۆ ده‌ژمێرم.. تازه‌ترینیان چاو پێکه‌وتنه‌که‌ی سه‌رۆک
کۆماره، له‌گه‌ڵ
ڕۆژنامه نووسێکی تورک‌دا..که ده‌ڵێت: ( ئه‌گه‌ر سه‌رۆکی
ده‌وڵه‌تێکی کورد بومایه،
ئه‌وا نه‌مده‌توانی له‌گه‌ڵتاندا ماسی بخۆم).
گۆڵمه‌ز
:
ڕاست
ده‌کات، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی کورد هه‌بوایه، ئه‌وا ئه‌و نان و ماسی ده‌ست
نه‌ده‌که‌وت.تو ویژدانت، به‌راوردێک هه‌یه له نێوان
ماسی و ده‌وڵه‌تدا؟
ده‌وڵه‌ت نانه ئاوه، چییه؟ ده‌وڵه‌ت هه‌بێ یان نه‌بێت
چییه؟بۆ نمونه، ده‌وڵه‌ت
ناخورێت، ماسی ده‌خورێت..ده‌وڵه‌ت نابرژێنرێت، ماسی نه‌ک
هه‌ر ده‌برژێنرێت،
به‌ڵکه سوریش ده‌کرێته‌وه..اشهد بالله ماسی خراپه‌یه‌کی
هه‌یه.. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه،
ماسی دڕکی هه‌یه و ده‌وڵه‌ت دڕکی نییه!
خاتوو قل
قل:
ئه‌گه‌ر له ده‌وڵه‌تدا گوڵ هه‌بێت، ئاوا ده‌وڵه‌تیش دڕکی هه‌یه.
گۆڵمه‌ز
:
ڕه‌حمه‌تت لێبێت.. که‌واته به‌هه‌موو حسابێک ماسی له ده‌وڵه‌ت باشتر وله
پێشتره
.یحیی الرئیس بۆ خۆیی و بیرکردنه‌وه‌ی..
خۆ ئێمه ده‌زانین که سه‌رکرده‌ی ناوبراو به سه‌دان
قسه‌ی بێ سه‌ر و به‌ره‌و
هه‌ڵوێستی تری سه‌قه‌تی هه‌یه، به‌ڵام بۆ معلوماتت، به
دێڕێک باسی ناکه‌ین.
داده گیان، مه‌پرسه بۆ؟ چونکه له‌وه‌ڵامدا ده‌ڵێم،
تعلیمات وایه.
خاتوو قل
قل:
ئه‌ی که به به‌رچاوی دنیاوه. له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن نوکته‌ی له‌سه‌ر کورد
کرد، یان
که به به‌رچاویه‌وه سوێندی سه‌قه‌ت خورا. نه‌ک هه‌ر
به سه‌ریدا تیپه‌ڕ ی ، به‌ڵکه
چه‌پڵه‌شی لێدا... ئه‌ی ئه‌وه‌یان بۆ نقه‌تان لێوه
نه‌هات؟
گۆڵمه‌ز
:
داده به کوردییه‌که‌ی تۆ ده‌ته‌وێت نان بڕاومان بکه‌یت!.
خاتوو قل
قل:
جا
ئه‌وه ویژدانه؟
گۆڵمه‌ز
:
نه‌وه‌ڵڵا.. به‌ڵام بیرت نه‌چێت، نان په‌یدا کردن هه روا گاڵته نییه!!.
خاتوو قل
قل:
ئه‌رێ به‌ڕاست جارێک شتێکت له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی نووسیبوو!جانازانم
بۆیان
نووسیبویت یان نا، چونکه، ئه‌وه له گه‌ڵ
فه‌لسه‌فه‌که‌ی ئێوه‌دا، که دژایه‌تی کردنی
لایه‌نێکی تره ناگونجێت.
گۆڵمه‌ز :
طبعا
خۆم نوسیوومه.. من باس له‌کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌که‌م، که خۆم تا سه‌ر
ئێسقان نامه‌ده‌نیم و فڕم به سه‌ر مه‌ده‌نییه‌ته‌وه
نییه..من وا ده‌زانم مه‌ده‌نی بوون
ئه‌وه‌یه، که باسی پارتێک بکه‌یت و به عه‌شایه‌ر
له‌قه‌ڵه‌می بده‌یت.
خاتوو قل
قل:
کاتت
زۆر پێویسته بۆ بوختان دروست کردن؟که‌س یارمه‌تیت ده‌دات؟
گۆڵمه‌ز
:
نه‌وه‌ڵڵا جاری واهه‌یه، هه‌ر به‌هه‌وای شان له‌مه‌قاله‌یه‌کدا ده‌یان درۆ
و بوختان
دروست ده‌که‌م و ده‌یان ڕاستی ده‌شێوێنم، ته‌نانه‌ت
به‌فۆتۆ شۆپ ڕه‌سمیش
ده‌ستکاری ده‌که‌م، به خبره‌ی خۆڵه په‌تانێ، خۆڵ
ده‌که‌مه چاوی خه‌ڵکی، گه‌ر بۆم
بکرێت..هه‌رچه‌ند به‌ینی خۆمان بیت، ده‌زانم خه‌ڵک هێند گێل
نییه ، تا به و
بوختابانه‌ی ئێمه و مانان بڕوا بکات..به‌ڵام ده‌شبێ
بیکه‌ین.
خاتوو قل
قل:
ده‌ک
موه‌فه‌ق نه‌بن!!
گۆڵمه‌ز
:
ده‌مخۆش وفیق سامه‌ڕائی لای پارتییه!!
خاتوو قل
قل:
برا گیان کێ باسی وفیی کردووه.. تۆ بۆ هه‌موو شتێک ده‌به‌ستیته‌وه به
پارتییه‌وه!
من ووتم موه‌فه‌ق نه‌بیت.
گۆڵمه‌ز :وام
زانی پرسیارت کرد وفیق لای کێیه؟ڕاسته ئێستا ڕاوێژکاری طویل العمر سه‌رۆک
کۆماره بۆ کاروباری ئاسایش. به‌ڵام خوا ئاگای لێیه،
ناوی بێنی، بوختان ده‌که‌م و
ده‌ڵێم لای پارتییه.
خاتوو قل
قل:
پرسیارێکی ناوه‌خت، حه‌زت له ده‌نگی (خه‌لیل مراد وه‌ندی) ه؟
گۆڵمه‌ز
: ئا
ئه‌وه پرسیاره، طبعا ئاشکرایه که برایم خه‌لیل، خاڵی گومرگیه و به
ده‌ست
کێوه‌یه؟
خاتوو قل
قل:
ئه‌رێ ئه‌وه تۆ ته‌ریق نابیته‌وه؟ کێ باسی گومرگی کردووه، من پرسیارم
له سه‌ر
ده‌نگی گۆرانی بێژ کرد. تۆ به‌چی برده‌وه سه‌ر پارتی؟
گۆڵمه‌ز :داده
گیان، ئه‌وه کاری ئێمه‌یه. حه‌ز ده‌که‌یت تۆ باسی مه‌ریخ بکه. من
ده‌یبه‌مه‌وه
سه‌ر پارتی. بالمناسبة مه‌ریخ زه‌رده.
خاتوو قل
قل:
واچاکه به‌رنامه‌که کۆتایی پێ بهێنین!
گۆڵمه‌ز
:
داده گیان، سوچم عوزرم، قه‌باعه‌تم. تۆ بۆ عاجز بوویت و به‌رنامه کۆتایی
پێدێنی؟
ڕێگه‌م بده تۆزێکی تر بوختاب بکه‌م، خۆ فریای هیچ
نه‌که‌وتم!
خاتوو قل
قل:
کاک پاقژ! کاتی به‌رنامه ته‌واو بوو.بینه‌رێکی ساڵح و شه‌ریفمان هه‌یه،
خۆ ده‌بێت
ئێمه‌ش له‌گه‌ڵیاندا صادق و طاهر بین.به خۆشحاڵیه‌وه
میوانداری ترت ده‌که‌ین.
گۆڵمه‌ز
:
به‌و
په‌ڕی په‌رۆشییه‌وه.. منیش به حوکمی صادقی و طاهریو ساڵح و شه‌ریفیمه‌وه
بێ به‌شتان ناکه‌م له درۆی ناسک و نازدارو له بوختانی
سه‌رچاوه‌دار. به‌س توخوا
جارێکی تر میوانداریم بکه‌نه‌وه. به‌خوا من وام ده‌زانی
مه‌شهورم و خه‌ڵک ده‌مناسێت
به‌ڵام دیاره که‌س دێڕێک له بوختانه‌کانم
ناخوێنێته‌وه.من به حسابی خۆم زۆر مهم و
حسابم بۆ ده‌کرێت، به‌ڵام دیاره سفری دوای فاریزه‌ش
نیـم.... سه‌رباری هه‌موو ئه‌وانه
به‌رده‌وام ده‌بم له سه‌ر نه‌هجی خۆم، که بوختان و خۆڵ
کردنه چاوه.
خاتوو قل
قل:
موه‌فه‌ق نه‌بن!!
له‌یلا مۆریاسی