دوو كه‌ناڵی له‌یه‌كچوو  ... شهرزاد سه‌دیق

 

 زۆر جار كه‌ قسه‌ له‌سه‌ر راكه‌یاندنه‌كانی كوردستان ده‌كرێت یان چاكتر وایه‌ بڵێین راكه‌یاندنی حزبه‌كانی كوردستان. . ده‌ڵێن: راگه‌یاندنی پارتی زۆر لاوازه‌ هه‌ر واشه‌ له‌دوای دامه‌زراندنی سه‌ته‌لایتی كوردستان كه‌ بۆ یه‌كه‌م جار بوو له‌ ناوكوردستان هه‌وال و روداوه‌كان بگات به‌ دونیا بوو به‌ هه‌نگاوێكی ده‌سپێشخه‌ر بۆ پارتی خه‌لكی ده‌یانگووت پارتی به‌ هۆش خوی هاتۆته‌وه‌ و گرنگی به‌ راگه‌یاندن ئه‌دا.

ئێستاش له‌ پاڵ سه‌ته‌لایتی كوردستان كه‌ناڵێكی تر كراوه‌ته‌وه‌ به‌ ناوی زاگرۆس ئیمه‌ وه‌ك كورد پێمان خۆشه‌ كه‌ كه‌ناڵه‌كانی كوردی چه‌ند زۆر بن. . به‌لاَم نه‌گبه‌تیه‌كه‌ی كورد له‌وه‌دایه‌ كه‌ تا ئیستا نه‌یتوانیوه‌ خوَی رێك بخا پارتی دیموكرات دوو كه‌ناڵی ئاسمانی هه‌یه‌ له‌یه‌ك كه‌ناڵدا سه‌ته‌لایتی كوردستان و زاگرۆس دووكه‌ناڵی له‌ یه‌كچوون هه‌ردووكیان وه‌ك یه‌ك كار ده‌كه‌ن یه‌ك په‌یامیان هه‌یه‌ هه‌ردووكیان كه‌ وه‌ك یه‌كن پرسیار ئه‌وه‌یه‌: ئایا به‌رپرسه‌كانی پارتی سه‌یری ئه‌م دوو كه‌ناڵه‌ له‌یه‌كچووه‌ ده‌كه‌ن؟ یان ئاگادارن؟. . ئه‌گه‌ر ئاگاداربن و قسه‌ نه‌كه‌ن ئه‌وا ته‌فسیرێك هه‌یه‌!!. . خۆ ئه‌گه‌ر به‌ نائاگایی به‌رپرسانی پارتی كراوه‌ ئه‌ویش ته‌فسیری خۆی هه‌یه‌!!!! كه‌ من ئه‌م ته‌فسیرانه‌ بۆ خۆیان جێدیڵم كه‌ دڵنیاشم خۆیان ته‌فسیری باشتریان لایه‌.

 لیره‌وه‌ من ئه‌م پرسیارانه‌م لا دروست بووه‌. . بۆیه‌ حه‌ز ئه‌كه‌م ئێوه‌ش له‌كاتی خوێندنه‌وه‌ی پرسیاره‌كان به‌ پیی بۆچوونی خۆتان وه‌ لاَمتان لا دروست بی:

یه‌كه‌م: پارتی بۆ ئه‌یه‌وێت دوو كه‌ناڵی ئاسمانی له‌ یه‌كچووی هه‌بی؟

دووه‌م: پارتی بۆ ئیمانی به‌ ئه‌رز نه‌ماوه‌و چۆته‌ ئاسمان؟. . روونتر بڵێین پارتی بۆ برِوای به‌ كه‌ناڵی ناوخۆ نه‌ماوه‌؟

سێهه‌م: ئایا پارتی پیی وا نییه‌ ئه‌و په‌یامه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی به‌ كه‌ناڵێك ناگاته‌ گویی خه‌ڵكی. . بۆیه‌ كردوویه‌تی به‌ دووان؟

چواره‌م: ئایا پارتی بۆ خزمه‌تی كۆمه‌لاَنی خه‌لكی كورد كه‌ناڵێكی دیكه‌ی زیاد كردووه‌ یان بۆ رِازی كردنی خه‌ڵكانێك؟ (ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی دووه‌میان بی) ئه‌وا پارتی پێویستی به‌ شه‌ش. . حه‌وت كه‌ناڵی تر هه‌یه‌.

پێنجه‌م: بۆ ناوی زاگرۆس هه‌ڵبژێراوه‌. . ئایا بۆ ئه‌وه‌یه‌ پارتی داستانیكی نه‌به‌ردی له‌ زاگرۆس به‌رپا كردووه‌؟. . ئه‌گه‌ر وا نییه‌ بۆ ناویان نه‌نا دیبه‌گه‌؟ یان پشده‌ر؟

شه‌شه‌م: پارتی به‌م كه‌ناله‌ نوی یه‌ی ده‌یه‌وی پێمان بڵی راگه‌یاندنی خۆم به‌ هێز كردووه‌. . یان ته‌نها زۆری و بۆریه‌و سه‌رلێشواندنی خه‌ڵكه‌؟

حه‌وته‌م: ئێوه‌ پێتان وا نییه‌ پارتی له‌ مسته‌قبه‌لێكی زۆر نزیكدا كه‌ناڵێكی دیكه‌ش ده‌كاته‌وه‌؟

هه‌شته‌م: تۆ بڵیی سه‌ركردایه‌تی سیاسی پارتی ئاگای له‌و كه‌ین و به‌ینی راگه‌یاندنه‌كه‌ی خۆی بی؟

 پارتی پیی وایه‌ كه‌ خه‌ڵكی ده‌وڵه‌مه‌ند له‌ ده‌وری كوَبوَ ته‌وه‌و پێویسته‌ مراعاتیان بكات. . بۆیه‌ كه‌ناڵێكی دیكه‌ی بۆ زیاد كردوون و خه‌ڵكی ره‌ش و رووتیش با له‌غه‌ما كه‌ناڵی محه‌لیان نه‌بی و یه‌خه‌ی خۆشیان دادرِن پارتی گوێیان لی ناگری.

پارتی پیی وایه‌ پێویستی به‌ خه‌ڵكی ره‌ش و رووت نه‌ماوه‌ و منه‌تی به‌ ده‌نگیشیان نه‌ماوه‌ بۆیه‌ كه‌ناڵه‌ ته‌له‌فزیۆنه‌ ناوخۆیه‌كه‌شیانی گواسته‌وه‌ بۆ ئاسمان.

ئایا ئیعلامی پارتی بی ته‌له‌فزیۆنی محه‌لی یه‌كسانه‌ به‌ چی؟ ده‌ڵێن: جاران له‌ سلێمانی به‌ ته‌علیقه‌وه‌ به‌ به‌عسیه‌كانیان ده‌گووت ئه‌وه‌نده‌ به‌رزه‌ (لای گوێیان به‌فر ده‌باری) ئه‌م ووته‌یه‌ رێك بۆ راگه‌یاندنی پارتی ووتراوه‌ له‌هه‌ولێر خه‌ڵك له‌گه‌رما ته‌قی كه‌چی له‌ راگه‌یاندنی پارتی به‌فر ده‌باری.