بۆ به‌رده‌م سه‌رۆكی كوردستان: تاكه‌ی مه‌رِجه‌عیه‌ت دانامه‌زرێت؟ ئایا كاتی به‌سه‌ر نه‌چووه‌؟ ...مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی

 

J_gwani2005@yahoo. com

رابردوو ئه‌گه‌ر هه‌ر هیچ نه‌بێت په‌ند و وانه‌ و عیبره‌ته‌ و هه‌میشه‌ ئایینده‌ له‌سه‌ر رابردوو بنیات ده‌نرێت. به‌وه‌ی په‌ندی لێوه‌ربگیرێت و ئه‌و هه‌ڵانه‌ی مرۆ له‌ رابردوو تێی ده‌كه‌وێت له‌ ئایینده‌دا دووباره‌ی نه‌كاته‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌وز هۆكارانه‌ چین كه‌ نه‌كگبه‌تی و ناخۆشی بۆ دروست ده‌كه‌ن چۆنی بلوێت بنه‌برِی بكات. ئێمه‌ش له‌ كوردستانی عێراق هه‌میشه‌ له‌ رابردو روو به‌ رووی كێشه‌ و نه‌گبه‌تی زۆر بووینه‌ته‌وه‌. ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌رمان هاتن زۆرن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه‌ ئه‌وه‌یه‌ چۆن بتوانین روو به‌ رووی ئه‌و رووداوانه‌ ببینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و نه‌گبه‌تنیانه‌یان دروست كردن؟ بێگومان یه‌كێك له‌و ناخۆشیانه‌ی به‌سه‌ر كورددا هات ته‌فسیراتی هه‌ڵه‌ و سه‌ره‌وژێری هه‌ندێك كه‌سی به‌رژه‌وه‌ندی په‌رست بوو بۆ قورئانی پیرۆز. بمانه‌وێت یان نا خه‌ڵكانێك به‌رژه‌وه‌ندییان له‌وه‌دایه‌ كه‌ خه‌ڵكی هان بده‌ن به‌ ناوی قورئان و ئیسلام له‌ دژی ئه‌زموونی كوردستان و ئه‌و حكومه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌ی ئێستا هه‌یه‌. حكومه‌تێك كه‌ هه‌موو چین و توێژ و حیزبه‌كانی كوردستانی له‌ خۆ گرتووه‌ به‌ جیاوازی بیر و رِاوه‌. به‌مه‌ش بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ له‌ گۆرِه‌پانی كوردستانه‌وه‌ هه‌بووه‌. كه‌ ئه‌وانه‌ بۆ خۆیان دۆزیوه‌ته‌وه‌. تا له‌ په‌نایه‌وه‌ قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاری بێنن. له‌ هه‌مووشی ناخۆشتر ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ ئیستیجابه‌ی هه‌ندێك كه‌سی نه‌فام له‌ ئیسلام بۆیان هه‌بوو. بۆیه‌ یه‌كه‌مین كاردانه‌وه‌ی ئه‌و بیرۆكه‌یه‌ به‌ كافردانانی كورد بوو. كاتێكیش كورد كافر بێت ئه‌وا جیهاد له‌گه‌ڵی ده‌بێته‌ واجبێكی حه‌تمی. ئێستاش ئه‌وانه‌ توانای ئه‌وه‌یان نییه‌ شه‌رِی روو به‌روو له‌گه‌لڕ كورد بكه‌ن. بۆیه‌ ئه‌وه‌ی له‌ توانایاندا هه‌یه‌ بۆ روو به‌ رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و كافرانه‌ ته‌نها كاری تیرۆریستییه‌. به‌مه‌ش چه‌ندان كاری تیرۆریستی له‌ ناو جه‌رگه‌ی شاره‌كانی كوردستان ئه‌نجامدران و كوردیش خه‌ساره‌تێكی گه‌وره‌ی دا. وه‌لی ده‌بإ ئه‌وه‌ بزانین ده‌بێت به‌ هه‌مان ئه‌و چه‌كه‌ی له‌ دژت به‌ كار دێت یان چه‌كێكی به‌هێزتر به‌ره‌نگاری ئه‌و دوژمنه‌ ببیه‌وه‌. ئه‌گینا سه‌ركه‌وتن له‌ به‌رامبه‌ریدا مه‌حاڵه‌. مه‌به‌ستی لێره‌دا خوا نه‌خواسته‌ ئه‌وه‌ نییه‌ ئێمه‌ش به‌ تیرۆركاری روو به‌رووی ئه‌وانه‌ ببینه‌وه‌. حاشا له‌وه‌ چونكه‌ كورد خاوه‌ن ئه‌خلاقه‌ هه‌رگیز ئه‌و كارانه‌ی لی چاوه‌رِإ ناكرێت. وه‌لی ده‌بێت هه‌ر چۆنێكی بێتئه‌و بیرۆكه‌یه‌ی ئه‌وانی له‌سه‌ر په‌روه‌رده‌ كراوه‌ ده‌بێت له‌ بیر و مێشكیان بهێته‌ ده‌ره‌وه‌ ئه‌گینا به‌ هره‌ شێوه‌یه‌كی دیكه‌ بێت راوه‌ستانیان كاتییه‌ و . هه‌ر كاتێكیش ده‌رفه‌تیان بۆ لوا ئه‌وا هه‌مان كاری خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

چه‌ندین جار له‌ روو په‌رِی رۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كان پێشنیاری مه‌رجه‌عێكی ئایینی كوردستانی باڵا كراوه‌. به‌نده‌ شانازی به‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌گه‌لڕ به‌رِێز (یه‌حیا به‌رزنجی) پێشه‌نگی ئه‌و پێشنیاره‌مان پإ برِاوه‌. به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاكو ئێستا هیچ ئاورِێكی له‌و مه‌سه‌له‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌ له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا كه‌ زۆر زه‌رور و پێویسته‌ تاكه‌ چه‌كی كارا بۆ روو به‌ رووبوونه‌وه‌یان ته‌نها ئه‌و كاره‌یه‌. تاكو ئێستاش شتێكی له‌و جۆره‌ كوردستان نییه‌. له‌ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف ئه‌نجومه‌نی زانستی هه‌یه‌. كه‌ له‌و بواره‌دا هیچ رۆڵێكی نییه‌ و هه‌ر بچووكترین ئاورِیش له‌و مه‌سه‌لانه‌ ناداته‌وه‌. زیاتر به‌ كاری تاقیكردنه‌وه‌ و دانانی پرسیاری قوتابیانه‌وه‌ سه‌رقالڕ ده‌بیت. هه‌روه‌ها له‌ یه‌كێتی زانایان لێژنه‌ی فه‌توا هه‌یه‌. ئه‌وه‌ چه‌ندین ساڵه‌ دامه‌زراوه‌ خوا قبولڕ ناكات له‌ بواری كاری كۆمه‌ڵایه‌تی هاوڵاتیان زۆر كاری باش ئه‌نجام ده‌دات به‌نده‌ ئاگای لێیه‌ مانگانه‌ هه‌ندێك جار 200 كه‌س زیاتر سه‌ردانیان ده‌كه‌ن. به‌ڵام له‌و بواره‌ی كه‌ زۆر له‌ هه‌مووئ ه‌وانه‌ گرنگتره‌ مه‌به‌ستم له‌ بواری روو به‌ روو بوونه‌وه‌ تیرۆر و ته‌فسیراتی هه‌ڵه‌ی ناحه‌زانی كورد بۆ قورئان و فه‌رمووده‌كانی پێغه‌مبه‌ر درودی خوای له‌سه‌ر بێت هیچ شتێكی ئه‌وتۆیان نه‌كردووه‌. ئه‌وان ته‌نها وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ ده‌ده‌نه‌وه‌ كه‌ خه‌نڵك لێیان ده‌پرسێت و تێكه‌ڵی ئه‌و واقیعه‌ خوێناوییه‌ نابن كه‌ كورد تێی كه‌وتووه‌.

بۆیه‌ به‌رِای من ئه‌گه‌رچی زۆر دره‌نگه‌ به‌ڵام چه‌ندی زووه‌ ده‌بێت هه‌ولڕ بدرێت بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌زگایه‌كی باڵای مه‌رجه‌عی ئایینی كه‌ تێیدا زۆر بوێرانه‌ و زانستیانه‌ روو به‌رووی رووداوه‌كان ببنه‌وه‌. له‌ هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت برِیارێك بدات به‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك به‌ پیچچه‌وانه‌ی ئه‌و مه‌رَجه‌عه‌ فه‌توا بدات. به‌تایبه‌تی له‌و فه‌توایانه‌ی زۆر زرور و پێویستن ئه‌وا سزایه‌كی تووندیان بۆ دابندرێت. به‌مه‌ش ده‌كرێت رێگا له‌ هه‌موو ئه‌و كاره‌ نارێكا بگیرێت كه‌ گه‌نجانی كورد به‌ره‌و هه‌ڵدێر ده‌به‌ن. هه‌روه‌ها ده‌بێت راگه‌یاندنی ئایینی گرنیه‌كی زۆری پێبدات و كاتێك فه‌توایه‌كی له‌و جۆره‌ ده‌رده‌كرێت زۆر به‌ گه‌رم و گورِییه‌وه‌ بڵاو بكرێته‌وه‌. به‌مه‌ش سه‌نگێكی زۆر گه‌وره‌ بۆ ئه‌و مه‌رِجه‌عه‌ دروست ده‌بێت. بۆیه‌ دووباره‌ی ده‌كه‌مه‌وه‌ تاكو زووه‌ با ئه‌و كاره‌ ئه‌نجام بدرێت و چیدیكه‌ ئه‌و مه‌جاله‌ بۆ نه‌یارانی كورد و كوردستان و هه‌ر رۆژه‌ و به‌ناوی فه‌توایه‌ك له‌ دژی كورد ده‌رنه‌چێت.