سلاو له‌ جنۆكه‌كانی مهدی ئومید. . . . جنۆكه‌یه‌ك

 

ماشه‌لا هه‌ر ده‌ لین كورد سینه‌مای نیه‌ ئه‌ی ئه‌وه‌ نیه‌ فلمی راوه‌ جنوكه‌ ی مهدی ئومید ئۆسكارو كان وهه‌موو فیسفالاكانی جیهانی به‌زاندوو سه‌ری كوردو كوردستانی به‌رز كرده‌ وه‌ و كیشه‌ ره‌واكه‌ی ئیمه‌ی به‌ دونیاو مۆزه‌بیق وره‌وه‌ندا وسۆمال ناساند. . . . .

هه‌رجه‌نده‌ هه‌ندیك له‌ سینه‌ما ده‌زانم وكه‌مندالیش بووم نه‌ده‌جومه‌ قوتابخانه‌و یه‌كسه‌ر ده‌جومه‌ سینه‌ما بۆ سه‌یر كردنی فلیمه‌كانی ئه‌و كاته‌ كه‌ زیاتر فلیمی هندی ووه‌ ك ئیستای راوه‌ جنۆكه‌ بوون به‌لام راستیه‌ك هه‌یه‌ كه‌ حه‌زم ده‌ كرد بۆ كاك مهدی ئومیدی رون كه‌مه‌وه‌ و نه‌شم زانی ئه‌م شكاره‌ گرینگه‌ بیشكه‌ش به‌ هونه‌ری گه‌وره‌ی كوردی ده‌كا و تا هه‌ندی دیمه‌نی راستی كۆجه‌ یه‌ك ملیونیه‌كه‌ی خه‌لكی كوردستانی باشور به‌ روداوی راسته‌وه‌ به‌رگویی كاك مهدی ئومیدم بدایه‌ تا نه‌كه‌وتبا ئه‌و هه‌موو هه‌له‌ گه‌وره‌یه‌یی كه‌ له‌فلیمی راوه‌ جنۆكه‌ تیی كه‌وتبوو.

سه‌ته‌لایتی كوردستان باش ریكلامیكی زۆرو جاوه‌روانیكی زۆر فلیمی راوه‌ جنۆكه‌ی كاك مهدی ئومیدی بیشكه‌ش كردین كه‌دلنیام به‌پاره‌ی ئه‌م فلیمه‌ هه‌ندی له‌ خانوه‌كانی ئاواره‌كانی مه‌كته‌بی سیاسی كۆنی یه‌كیتی نیشتمانی و هه‌ندیكی باره‌گای بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی پی نۆژه‌ن ده‌كراوه‌ جا ئه‌گه‌ر كاك مهدی ئومیدی به‌ریز ده‌رفه‌ت بدات ئه‌م جه‌ند خاله‌ی ده‌خه‌مه‌ به‌ر جاو تا وه‌لامیكی گونجاو بداته‌ بینه‌ران جونكه‌ له‌ سه‌ره‌تای فلیمه‌كه‌وه‌ تا كۆتایی من هیجی لی تی نه‌گه‌یشتم نازانم خلكی تریش. . . .

1- له‌ یه‌كه‌م دیمه‌نی فلیمه‌كه‌ كۆج ره‌وه‌كه‌ی له‌ سنوری پاریزگای هه‌ولیر ده‌ست پی كرد به‌لام وه‌ك بلی ی خه‌لكی هه‌ولیر كه‌سیان رایان نه‌كردبی تا كۆتای فلیمه‌كه‌ نه‌مان بیست یه‌كی به‌له‌هجه‌ی هه‌ولیری وتوو ویژ بكات یان له‌ ئۆردوگاكان میز به‌ جادره‌كان دابكا

2- شه‌ری كۆری قه‌د وا نه‌بوو ده‌كرا له‌ وه‌زیری بیشمه‌رگه‌ بپرسی وابزانم ئه‌و یه‌كی بوو له‌ به‌ژدار بوان جونكه‌ له‌ دیمه‌نیك ده‌ركه‌وت و شه‌ر ده‌ستی پی كرد دوای ده‌بابه‌ سوتاوه‌كانمان نه‌بینیوه‌ خۆ ئیستاش له‌وی ماون

3- شه‌ر ده‌ستی پی كردبوو له‌پاك راونده‌كه‌ هاتوو جۆی هه‌ندی مندال هه‌بوو وابزانم ئه‌و كاته‌ كۆری به‌ته‌واوی جول كرابوو هیزه‌كانی رژیمیش ته‌واوی شارۆجكه‌ی پیرمامیان كۆنرۆل كردبوو

4- من تا ده‌رۆژ له‌ پاش راكردنه‌كه‌ش له‌ شه‌قلاوه‌ بوم نه‌م دیت شه‌قلاوه‌ به‌فری لیی بباری نه‌مان زانی ئه‌و دوو براده‌ره‌ كه‌ گه‌یشتنه‌ شه‌قلاوه‌ ئه‌و به‌فره‌ زۆره‌ بۆ ئه‌ونده‌ باری جونكه‌ راكردنه‌كه‌ له‌ 31/3/1991 بوو با سی رۆژیشی بیته‌ سه‌ر نه‌م بیستوه‌ له‌مانگی جوار له‌ شقلاوه‌ به‌فر بباری وه‌ك باسیشم كرد من تا ده‌ی مانگیش له‌ شه‌قلاوه‌ بووم له‌وه‌ی پیشمه‌رگه‌ی یه‌كی له‌ حزبه‌كانی به‌ره‌ی كوردستانی بووم ته‌وای شه‌ری كۆریش ده‌زانم جۆن رووی دا

5- نه‌مان زانی دیمه‌نی ئۆردوگاكان دیمه‌نی ئاواره‌كانی شه‌ری ناوخۆ بوون یان ئاوره‌كانی به‌هاری كۆج ره‌وه‌ مه‌زنه‌كه‌. . . .

6- ئه‌و براداره‌ی وه‌ك سوبه‌رمان خه‌لكی رزگار ده‌كرد وام ده‌هاته‌به‌رجاو جلی مخاویری شینی له‌به‌ر بوو یان قه‌مسه‌له‌یكی له‌نگه‌ گرینگ نه‌مان زانی جۆن وا به‌ ئاسانی مندالكه‌ی دا به‌م خیزانه‌وه‌ جۆن وا ئازا بوو له‌ مجامه‌له‌كردنی كجان وابزانم ئه‌م هونه‌ره‌ش له‌په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان فیر بووه‌

7- زۆر دیمه‌نی شیوه‌كاری جوانمان بینی كه‌قه‌ت فریان به‌ سینه‌ما نه‌بوو له‌ وانه‌ وینه‌ی شه‌وه‌كه‌ كه‌ ئاگر له‌داركه‌ی ناو مه‌كتبه‌ی سیاسی به‌ربوو تا كۆتای ده‌كرا له‌ پیشنگایه‌كی شیوه‌كاری به‌ژدار بایه‌ جاك تر بوو

8- خه‌لك هیشتا له‌ ئۆردوگاكان نه‌گه‌رابوونه‌وه‌ ئه‌و دوو منداله‌ ملوانكه‌یان له‌ عینكاوه‌ ده‌فرۆشت له‌ به‌رده‌م ریكخراویكی بیانی وابزانم ئه‌و ریكخراوه‌ تا سالی 1993هیج ریكخراویكی بیانی وا به‌ ئاسانی بارگای خۆی له‌ هه‌ولیر به‌تایبه‌تی و له‌ عینكاوه‌ نه‌كردبۆوه‌

9- وابزانم هه‌رجی پیاوی ئۆردوگا هه‌بوو جاوییان له‌ میرم بوو تا مندلكاره‌كانیش وه‌ك ئه‌زمه‌ و قرانی ژن بی

10- ئه‌و هه‌مو جلی لنگه‌یه‌ جی بوو بكار هاتبوو تیمه‌كانی mag وه‌ك بلی تیمی تۆپین بن یه‌كی تراكسودی سوری ئه‌وی تر شین تد. . . . .

11- نه‌مان زانی كه‌ خه‌لكی ئۆردوگاكه‌ ده‌یان ویست دیواری به‌رلین برۆخینن قه‌سدم دیواركانی ناو خانوه‌كانی ئاواره‌كانی شه‌ری ناوخۆ بروخینن بۆ وابه‌ روونی دیمه‌نی قه‌لاو ئۆتیلی تاوه‌ری هه‌ولیر دیاربوون

12- تا ئیستاش نه‌م زانی ئه‌م ئۆردوگایه‌ ئیران بوو یان هه‌رله‌ ناو خاكی كوردستان بوو

زۆر داوی لیبوردن له‌كاك مهدی ئومیدو سه‌ته‌لایتی كوردستان ده‌كه‌م ئه‌گه‌ر هه‌له‌م كردبی به‌لام سینه‌مای كوردی به‌م جۆره‌ تاریكیه‌یی مهدی ئومید رۆناك نابیته‌وه‌

 سلاوله‌ تۆنیل