سه‌رۆکێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستانم نه‌بێ گه‌وره‌ی ماڵی خۆیه‌تی!! ...
خاڵه‌حه‌مه
من ده‌رویش نیم
له‌خۆمه‌وه به‌شانوباهوی که‌سێکدا هه‌ڵبده‌م که له ڕوی دوژمنان و
داگیرکارانمداووشه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی کوردستانی بیربچێت و وه‌ک بزمار
داینه‌یکوتێت به‌چاویاندا. . من سۆفی به‌رخانه‌قایه‌ک نیم به‌نانی سواڵی
شێخه‌که‌م گه‌ده‌م تێر بکه‌م و چاوه‌ڕوانی فه‌رمانی بێسه‌روبه‌ری بکه‌م
تابه‌ئه‌نجامی بگه‌ێنم. . من نوسه‌رو شاعیری ده‌ربار نیم به‌دۆلار ده‌مم
بئاخنن و خواسته‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مم لێ بکڕن. من ڕۆحم پێیه بۆ که‌سێک
بوێرێ سه‌رۆکایه‌تیم بکات. . من قوربانیم پێیه بۆ که‌سێک توانای
سه‌رۆکایه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌می هه‌بێت. . ده‌ناشێره‌کوڕانی نه‌ته‌وه‌که‌م
چه‌ندانساڵه خه‌ووخۆراکیان له‌دوژمنانم تاڵ کردوه‌و هه‌رشه‌وه‌ش له‌پاڵ
به‌ردێکدا پێڵاوه‌کانیان کردوه به‌سه‌رین و شایان به‌سه‌پانی خۆیان
نازانیوه. .
ده‌نا من خۆم خاوه‌نی
گه‌وره‌یی خۆمم و که‌سێک بۆی نییه به‌سه‌رما گه‌وره‌یی بنوێنی ئه‌گه‌ر
شاییسته‌ی ئه‌و گه‌وره‌ییه نه‌بێت. . من خوین ئه‌ده‌م. . من گیان
ئه‌به‌خشم. . من هه‌موو ئاوات و خۆزگه‌کانی خۆمم له‌ژێر پێم‌دا داناوه‌و
به‌چوار وه‌رزی ساڵ شه‌ونوخونی ئه‌که‌م تاخه‌و له چاوانی ئه‌وانه بفڕێنم
که‌ئازادیان له نیشتمانم قه‌ده‌غه کردوه‌و سه‌ربه‌خۆییم پێ ڕه‌وانابینن.
. من هه‌ڵگری دوا په‌یامی پێشمه‌رگه‌که‌ی دوێنێم و په‌یمانم داونه‌تێ تا
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌نگی دلێری ئه‌وانبم و سڵ له هیچ هێزێک نه‌که‌م
که‌ئاواته‌کانیان له‌گڵ بنێ. .
ئای له‌وڕۆژانه
چه‌ند گه‌وره بوین. . چه‌ند سه‌رمان به‌رز بوو که‌باسی ئازادی و
سه‌ربه‌خۆیی کوردستان‌مان ئه‌کرد. چه‌نده ئاواته‌کانمان گه‌وره‌بوون. چه‌ند
خۆزگه‌کانمان شیرین بوون. . چه‌نده‌یه‌کتریشمان خۆشده‌ویست. ئای
له‌ورۆژانه که‌پێنوسه‌که‌م له‌سه‌نگه‌ری ئه‌وپێشمه‌رگانه‌دا داستانی
نه‌مری تۆمار ئه‌کردو یه‌ک به‌یه‌ک به‌سه‌ری ئه‌کردنه‌وه. .
به‌ڵام (کێ کردی. . .
کێ بردی) ؟؟!!
کێ کردی ئێستا
شه‌هیده‌و مناڵه‌کانی بۆیاخچین وله‌ژورێکداکرێچین. چه‌نددۆلاریکیش
مانگانه‌یان بۆ بڕیونه‌ته‌وه. . . . . که (موویه‌ک له‌به‌راز بێته‌وه)
باشتره. .
کێ بردی ئێستا
له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات دانیشتوه‌و شان به‌شانی هه‌ردوو سه‌رۆک (ێدق الله
سرهم) فه‌رمان به‌سه‌ر میلله‌تدا ده‌رئه‌که‌ن وه‌ک نه‌بایان دیبیت و
نه‌باران. له‌هه‌موی سه‌یرتر له‌ناو ئه‌م (کێ بردی) یانه‌دا ژن هه‌یه
که‌به‌عسی بووه‌و ئێستاش به شێوه‌یه‌کیتر به‌عسی یه!!. . .
ده‌مه‌وێت
هاوڕه‌گه‌زو هاوزمان و ته‌واوی دنیاش گویێ له‌ده‌نگم بێت من سه‌ربه‌خۆییم
ئه‌وێت. . هه‌رکه‌سێک توانای به‌دیهێنانی ئه‌وکاره‌ی هه‌بێت من پێشمه‌رگه‌م
سه‌ر ئه‌به‌خشم. گیان ئه‌به‌خشم.
هه‌رکه‌سێک توانای
به‌ده‌ستهێنانی خۆزگه‌کانمی هه‌بێت منیش خوینی ئه‌ده‌مێ. . ئه‌گه‌ر به
پێچه‌وانه‌شه‌وه بێت هه‌رکه‌سه له‌به‌رگی خۆیدا پیاوه‌و نۆکه‌ری ناکه‌م و
(شا به سه‌پان ڕاناگرم) .
خاڵه‌حه‌مه
ادانمارک/4/7/2005 |