له‌ یادی تاوانی قارِنێدا 2 سێپته‌مبه‌ر ڕۆژی جینۆساید كردنی كورد له‌ كوردستانی خۆرهه‌ڵات قارنه‌ هێمای كوشت و بڕی مرۆڤی كورد ..  یادی 26 ساڵه‌ی ئه‌م تاوانه‌... چاک

 

جه‌ماوه‌ری گه‌له‌كه‌مان

هێزه‌ سیاسییه‌كان

ڕێكخراوه‌ كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و جه‌ماه‌رییه‌كان

 

كۆماری ئیسڵامی ئێران له‌ ته‌مه‌نی 26 ساڵه‌ی نه‌گریسیدا. سه‌دان تاوانی به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجام داوه‌. سه‌دان هه‌زار له‌ ڕۆڵه‌كانی گه‌له‌كه‌مانی كوشت و بڕ كردووه‌. ناوی ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌ به‌ نوێژی نیوه‌ڕۆ ئه‌نجام دران. یاخود ئه‌و ئیعدامه‌ به‌ كۆمه‌ڵانه‌ی له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزوێن نیشان دران. یاخود وێنه‌یان گرترا. كه‌م نین بۆ هه‌موان ئاشكرایه‌. به‌ڵام تاوانی قارنه‌ له‌ پاڵ تاوانه‌كانی قه‌ڵاتان و ئیندرقاش و وسوكه‌ند كه‌ به‌ دوایدا هاتن. قه‌واره‌ی له‌ هه‌موو گه‌وره‌ترو به‌شێوه‌ی دڵڕه‌قانه‌ تر له‌ هه‌موو تاوانه‌كانی دیكه‌ ئه‌نجام درا. و قوربانیه‌كانیشی ژن و مناڵ و كه‌سانی سڤێل بوون.

ئێمه‌ بانگه‌وازتان ده‌كه‌ین. با هه‌موو پێكه‌وه‌ ڕۆژی كاره‌ساتی قارنه‌. بكه‌ین به‌ ڕۆژی جینۆساید كردنی كورد له‌ كوردستانی خۆرهه‌ڵات. ساڵانه‌ له‌و ڕۆژه‌دا یادی ته‌واوی تاوه‌نه‌كانی كۆماری ڕه‌شی ئیسڵامی ئێران به‌رامبه‌ر گه‌لی كورد بكه‌ینه‌وه‌. تا له‌م ڕێگه‌یه‌وه‌ تاوانه‌كانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ڕه‌شه‌ به‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بناسێنین. وا بكه‌ین ئه‌م تاوانبارانه‌و سه‌رجه‌م تاوانبارانی كه‌ نه‌توانن به‌ ئاره‌زوی خۆیان گه‌له‌كه‌مان قه‌سابی بكه‌ن.

ده‌با بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م ساڵی 2-9 ڕۆژی جینۆساید كردنی كورد له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان. یه‌كگرتوانه‌ تواناكانمان یه‌كخه‌ین بۆ ناساندنی تاوانه‌كانی ڕژێم به‌ بیرو ڕای جیهانی. یاد كردنه‌وه‌ی له‌ ئاستی قه‌واره‌ی تاوانه‌كه‌و قوربانییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان بێت.

ئه‌مساڵ له‌ كاتێكدا یادی ئه‌م كاره‌ساته‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌. یه‌كێك له‌ جه‌ڵادانی گه‌له‌كه‌مان ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بووه‌ به‌ سه‌رۆك كۆماری ئێران. درِنده‌یی ئه‌و هه‌ر به‌وه‌نده‌وه‌ نه‌وه‌ستاوه‌ وه‌ك پاسدارێك رِۆڵه‌ی گه‌له‌كه‌مانی له‌ سه‌دان تاوانی وه‌ك قارِنێ كۆمه‌ڵكوژی كردووه‌. بگره‌ له‌و دیو سنوریشه‌وه‌. نه‌خشی كێشاوه‌ بۆ تیرۆركردنی تێكۆشه‌ران و نه‌یاران. تاوانی شه‌هید كردنی د. عه‌بدوالرِه‌حمان قاسملو یه‌كێكه‌ له‌و تاوانانه‌. بۆیه‌ ئه‌ركمانه‌ ئه‌مساڵ هه‌موو به‌یه‌ك ده‌نگ له‌ یادی كاره‌ساتی قارِنێ تاواناكانمان یه‌ك خه‌ین بۆ به‌دادگایی گه‌یاندنی بكه‌رانی ئه‌م تاوانانه‌. پێویسته‌ سه‌رانی كۆماری ئیسڵامی ئێران له‌ پای تاوانه‌كانی بدرێنه‌ دادگا.

 

ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفال و جینۆساید كردنی كورد –چاك (كۆمیته‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان) ) - 4-7-2005 www. chak. info

Chak_org@yahoo. com

 

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

وێنه‌یه‌ك بۆ

حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران

سازمانی كوردستانی حزبی كۆمۆنیستی ئێران-كۆمه‌ڵه‌

كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان

پارتی ژیانی ئازاد (پژاك)

یه‌كێتی شۆڕشگێرانی كوردستان

نووسه‌ران و رِۆشنبیرانی كورد

تێكۆشه‌ری ناسراو كاك مسته‌فا شه‌لماشی

هونه‌رمه‌ندان و نوسه‌رانی كورد له‌ هانده‌ران

سه‌رجه‌م ڕێكخراوو كۆڕو كۆمه‌ڵه‌ كوردییه‌كان له‌ هانده‌ران

هه‌موو كه‌س و ڵایه‌نێكی دڵسۆز به‌رامبه‌ر ویست و داخوازه‌كانی گه‌لی كورد.

داواكارین ئه‌مساڵ گرنگی زیاتر به‌م رِۆژه‌ بده‌ن