هێندستان
ئالگۆیی سه‌رکه‌وتنی ئه‌زموونی دیموکراسی له باشووری ئاسیا ... پارێزه‌ر /
هه‌ڵکه‌وت حیکمه‌ت مه‌لاعلی
له
گرنگترین ئه‌نگیزه‌کانی ئه‌م بابه‌ته ئه‌وه‌یه که هه‌ندێک له ده‌وڵه‌تان له
بواری سیاسی و حکومی دا و له پێناو گه‌یشتن به سه‌باتی سیاسی و
گه‌شه‌سه‌ندن و په‌ره‌پێدانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و کلتووری خاوه‌ن
ئه‌زموون گه‌لێکی په‌ڕ به‌هان که به تێ په‌ڕبوونی زه‌مان توانیویانه به
ده‌ستی به‌هێنن.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر
ووڵاتێک بتوانێت بگات به جۆرێک له‌و دامه‌زراوه دیموکراسی و سیاسیانه
پێویسته ئاشنایه‌تییه‌ک هه‌بێت له گه‌ل ئه‌و جۆره ده‌وڵه‌تانه‌دا که له
ڕووی که‌لتووریه‌وه تا ڕاده‌یه‌ک هاونزیک بۆنه‌وه‌یک هه‌یه و توانیویانه
ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتووی دیموکراسی پیاده بکه‌ن وه تا ڕاده‌ی توانا
بتوانرێت سوود له ئه‌زموونه‌که‌یان وه‌ربگیرێت. ئه‌مڕوکه عێراقی نۆی به
قۆناغێکی هه‌ستیارو گرنگ دا تێ ده‌په‌ڕێت که ئه‌ویش نوسینه‌وه‌ی ده‌ستووری
هه‌میشه‌یه بۆ عێراق. ئه‌و ده‌ستووره‌ی که ده‌بێته به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی
نوسراو وه جۆری سیسته‌می سیاسی و چۆنیه‌تی مۆماره‌سه‌کردنی ده‌سه‌ڵات و
سیسته‌می سیاسی له ووڵاتدا دیاری ده‌کات. ئایا گه‌لانی عێراق و یاساناس و
سیاسه‌ت کار‌ه‌کانی تا چه‌ند ده‌توانن سوود له ئه‌زموونی ئه‌و گه‌لانه‌ی که
مێژوو پێشینه‌یکی ده‌وڵه‌مندیان هه‌یه له‌م بواره‌دا وه‌ربگرن چ
ڕوژئاوایه‌کان یان ئاسیاویه‌کان نمونه‌یان هێندستان که له‌م نوسینه‌دا
ئاماژه‌ی بۆ ده‌که‌ین. یه‌کێک له‌و ووڵاتانه‌ی که ئه‌مڕوکه له زه‌مینه‌ی
به‌دی هێنان و به‌کار بردن بنه‌ما دیموکراتیه‌کان له هه‌ڵبژاردنی ئازاد‌و
ته‌ندروست و هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری و هه‌رێمی. دیموکراسی په‌رله‌مانی.
چاپه‌مه‌نی و بڵاوکراوه‌ی ئازاد و ته‌حمول کردنی ڕاو بۆچوونه جیاوازه‌کان.
توانیویه‌تی سه‌رکه‌ۆتنێکی به‌رچاو به ده‌ست به‌هێنێت کۆماری هێندستانه که
ئه‌مڕوکه به وڵاتێکی گه‌ور‌ه‌ی دیموکراسی ده‌ناسرێت. هێندستان به‌هۆی ئه‌و
ئه‌زموونه په‌نجاساله که‌هه‌یه‌تی له دیموکراسی په‌رله‌مانیدا توانیویه‌تی
لایه‌نی که‌م له هه‌ندێ بواردا به‌بێت به نموونه‌ێکی باش بۆ هه‌ندێ
له‌وڵاتان بۆ نموونه هاوڵاتیانی هێندستان له گه‌ل بوونی تنۆعی نه‌ژادی و
نه‌ته‌وه‌ی و ئایینی وفیکری وکه‌لتووری و ڕێزگرتن له بیروباوه‌ر و بۆچوونی
یه‌کتری بگه‌ن به جۆرێک له سه‌باتی سیاسی بۆ نموونه پرۆفیسۆر عبدللکلام که
له که‌مایه‌تیه‌کی موسلمانه ده‌بێت به سه‌رۆک کۆماری ئه‌و ووڵاته وه دکتۆر
من موهان سیغ که له که‌مایه‌تیه‌کی سیغه ده‌کریت به سه‌رۆکی وه‌زیران له
گه‌ل ئه‌وه‌شدا نه‌ژادو مه‌زهه‌بی جۆراوجۆری هێندی پێکه‌وه ده‌ژین و
ده‌سه‌لاتی سیاسی ووڵات به ڕێزه‌وه گۆیڕایه‌لی ده‌نگو ڕه‌نگی هه‌مه‌لایه‌نه
ده‌بێت. هێندستان پێش ساله‌کانی 1990 ده‌توانین بڵین دووچاری قه‌یرانی
ئابووری هاته‌بووهه‌ر چه‌نده ئه‌م ڕه‌ووشه به ته‌واوه‌تی بنبه‌ڕ نه‌کراوه
وه تابه ئێستاش ده‌گات که‌سانێکی زۆر له بارودۆخێکی نائارامی ئابووری دا
ده‌ژین بوویه هێندیه‌کان هه‌ستان به گۆڕینی سیسته‌می سۆسیالیستی بۆ
سیسته‌می بازاری ئازاد ئه‌مه‌ش بووه هۆی تا ڕاده‌یه‌کی زۆرگه‌شه‌سه‌ندن و
په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری وڵات ئه‌م گۆڕانه‌ش له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌کاندا
ده‌ستی پێ‌کرد.
ڕه‌وندی دیموکراسی و
دامه‌زراوه‌یی سیاسی له هێندستاندا:
له ئه‌نجامی
ڵێکۆلینه‌وه له سیسته‌می سیاسی له‌م کیشوه‌ره‌دا ئه‌وه به‌ده‌ر ده‌که‌وێت
که دووهه‌م ووڵاته له ڕووی ڕوبه‌ره‌وه له هه‌مان کاتدا به دووهه‌م وڵات دێت
له ڕووی ڕێژه‌ی دانیشتوان له جیهاندا کۆمه‌لگای ئه‌م ووڵاته پێکهاته‌وه له
جۆره‌ها مه‌زهه‌ب. نه‌ژاد. که‌لتوور. زمان. وه ته‌نانه‌ت ته‌مه‌دونی
جۆراوجۆر. ڕه‌وندی دیموکراسی له‌م کیشوه‌ره‌دا به شه‌وێک له دایک نه‌بووه
به‌ڵکو پێشینه‌یه‌کی مێژووی هه‌یه‌و وه ئه‌نجامی کارکردن و ماندوبوونێکی
په‌نجاودووساڵه‌یه و به‌رجه‌سته بوونی سیسته‌می دیموکراسی له هه‌ر
وولاتیکدا ده‌بێته فاکته‌ری پێکهینانی دامه‌زراوه‌ی دیموکراتی له جۆری
په‌رله‌مان. سیسته‌نی حیزبی. چاپه‌مه‌نی و بڵاوکراوه‌ی ئازاد. وه معیارێکی
بنچینه‌یی دیکه‌ی دیموکراسی له وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ و ئازاد ئاماده‌یی
هاوڵاتیانه له‌به‌رده‌م سه‌ندوقه‌کانی ده‌نگداندا وبه‌شداری کردنیان له
دیاری کردنی چاره‌نووسی خۆیان له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌وه هێندیه‌کان پێش
سه‌ربه‌خۆیی بوون ئه‌و کات که کۆلونیالی به‌ریتانیا بوون ڕێژه‌ی به‌شداری
کردنیان له پروسه‌ی هه‌ڵبژاردندا له سه‌دا 60 بووه که ئه‌مه‌ش نیشانده‌ری
ئاماده بوونی ئه‌وانه له ێحنه‌ی سیاسه‌تدا.
ئاشنایه‌تییه‌کی گشتی
له مه‌ڕ هێندستان:
هێندستان ده‌که‌ویته
باشووری کیشوه‌ری ئاسیا له زوبانی ئینگلیزی دا پێ ده‌ڵین (إیندیا) وه له
زوبانی سانسکریت دا (به‌هارات ورشا) پێ ده‌ڵین ڕێژه‌ی دانیشتوانی ئه‌م
کیشوه‌ره به پێ ئاماری سالی 2001 یه‌ک ملیاردو بیست و حه‌وت میلیون ده‌بێت
و زوبانی ره‌سمی ئه‌م وولاته هێندیه و وه له سه‌دا 30 دانیشتوانی به‌م
زوبانه ده‌ئاخافن به‌لام له گه‌ل ئه‌وه‌شدا له ده‌ستووره‌که‌یاندا 16
شانزده زمانی دیکه‌ی وه‌کو ئاسامی. بنگال. گجراتی. کانارائی. کشمیری.
کوکانی. مالایالم. مانی پوری. نیپالی. اوریا. پنجابی. سانسکریت. سندی.
تامیل. تلگوواردو به ڕه‌سمی ناسراوه. ئه‌م کیشوه‌ره له سالی 1947 دا توانی
سه‌ربه‌خۆی به‌ده‌ست به‌هێنێت خۆیان رزگار بکه‌ن له کۆلونیالی
به‌ریتانیه‌کان وه هێندستان له 28 هه‌رێم و حه‌وت ناوچه‌ی یه‌کگرتوو پێک
دێت وه له سالی 2000 دا سێ هه‌رێمی دیکه‌ی زیاد کرد به‌مه‌ش کۆی گشتی
هه‌رێمه‌کان بوو به سی ویه‌ک هه‌رێم گه‌وره‌ترین هه‌رێم اورتاپرداش که
دانیشتوانه‌که‌ی سه‌دو چل میلیونه و بچوکترین هه‌رێم گوا که دانیشتوانی500
هه‌زاره.
سیسته‌می سیاسی
هێندستان:
هێندستان ده‌وڵه‌تێکی
کۆمارییه و سیسته‌مه سیاسیه‌که‌ی په‌رله‌مانییه. سه‌رۆک کۆمار به‌رزترین
ده‌سه‌ڵات و پله‌وپایه‌ی وڵاته وه دیاری کردنی سه‌رۆک بۆ هه‌ر هه‌رێمێک له
ده‌سه‌لاتی ئه‌ودایه. ده‌سه‌لاتی یاسادانان له هێندستاندا له دوو
ئه‌نجوومه‌ن پێک دێت
1) لوک سابا: واته
ئه‌نجوومه‌نی نۆینه‌ران که له 545 ئه‌ندام پێک دێت له و ژه‌ماره‌یه 530 یان
ڕاسته‌وخۆ هاوڵاتیانی دانیشتوی نیۆ سی ویه‌ک هه‌رێمه‌که هه‌ڵیانده‌بژێرن وه
سیانزه‌ی دیکه‌یان له کۆی حه‌وت فه‌رماندارییه‌وه دێنه دیاری کردن و وه
سه‌رۆک کۆمار بۆی هه‌یه دووان ده‌ست نیشان بکات بۆ ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه.
2) راجیا سابا: واته
ئه‌نجوومه‌نی سه‌نا که له 250 ئه‌ندام پێک دێت 238 یان له لایه‌ن
ئه‌نجوومه‌نی نیۆنه‌رانی هه‌رێمه‌کان بۆ ماوه‌ی چوار سال هه‌ڵده‌بژێرن و ه
سه‌رۆک کۆمار له‌م حاله‌ته‌شدا ده‌سه‌ڵاتی دانانی دوازده ئه‌ندامی هه‌یه بۆ
نیۆ ئه‌نجوومه‌ن. سه‌رۆک وه‌زیران سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی جێ به‌جێ کردنه
سه‌رۆکایه‌تی کابیینه‌ی وه‌زیرانی ده‌وڵه‌ت ده‌کات. هێندستان به‌و پێکهاته
ئاڵوزیه‌ی که هه‌یه‌تی له ڕووی جیاوازی ئایینی وکه‌لتووری و مه‌زهه‌بی
وزمان وبیروباوه‌ڕه‌وه توانیویانه له ڕه‌وشێکی زۆر ئارام و ئاشتیدا پێکه‌وه
بژین هه‌ر چه‌نده ئه‌م شێوه پێکه‌وه بوونه فاکته‌ری جۆراوجۆری هه‌یه
به‌لام پێ ده‌چێت چوار چێوه‌یه‌کی یاسای یه‌کێک له گرنگترین فاکته‌ره‌کانی
بێت له به‌ر ئه‌وه‌ی له ده‌ستووری ئه‌و وڵاته‌دا که له سالی 1949 نوسراوه‌و
چه‌سپاوه وه ساڵیک پاش واته له سالی 1950 هاتوه‌ته واری جێ به جێ کردنه‌وه
له‌م ده‌ستووره‌دا هێچ مه‌زهه‌بێک وه‌ک مه‌زهه‌بێکی فۆرمی وه‌لات
نه‌ناسراوه و سه‌ڕه‌ڕای ئه‌وه‌ش له سه‌دا 80 ی هێندیه‌کان ئایینیان هێندیه
وه له سه‌دا 12 تا15 ئایینی ئیسلامی یان هه‌یه که گه‌وره‌ترین که‌مایه‌تی
نیۆ وڵات پێک ده‌هێنن له گه‌ل ئه‌مشدا ئایین ومه‌زاهیبی دیکه هه‌ن وه‌کو
مه‌سیحیه‌ت. بۆدی. سیغ. جین و زه‌رده‌شتی.
سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی هێندستان:
بێ گۆمان یه‌کێک له
بنه‌ما بۆنیادیه‌کانی دیموکراسی له هه‌ر وڵاتێک‌دا پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی
ئازاد‌و بێ سانسۆر که به ڕه‌گی سیسته‌می دیموکراسی ده‌ژمێردرێت وه ئه‌م
ڕه‌گه هه‌ر چه‌ند پاک و خاوێن و دوور بێت له موزاعفات بێ شک کاریگه‌ری زۆری
ده‌بێت له‌سه‌ر ته‌ندروست بوونی سیسته‌نی سیاسی وه له‌م نێوه نده‌دا
هێندستان قۆناغ و ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتووی تێ په‌ڕانده‌وه له
موماره‌سه‌کردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و یه‌که‌م و سه‌ره‌تاییترین هه‌ڵبژاردن
له سالی 1952 بووه وه دوا هه‌ڵبژاردن سالی 2004 بوو بۆیه هێندستان وڵاتێک
بووه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مافی ده‌نگدان و مافی خۆپاڵاوتنی بۆ هه‌موو
هاوڵاتیه‌ک به فۆرمی ناسانده‌وه و تاوه‌کو ئیستا سیازده جار هه‌ڵبژاره‌دنی
سه‌رتاسه‌ری بۆ ئه‌نجوومه‌نی نیۆنه‌ران لوک سابا کراوه ئه‌مه جگه له
هه‌ڵبژارده‌نه ناوچه‌یه‌کان که له هه‌رێمه‌کاندا ده‌کرێت. ڕه‌وندی
دیموکراسی هێندستان له ماوه درێژه‌دا ته‌نها بۆ دوو سال حاله‌تێکی
ڕاوه‌ستانی به‌خۆوه بینی ئه‌ویش له نیوان سالانی 1975 بۆ 1977 له سه‌رده‌می
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئه‌وکات که ئیندریاگاندی بوو هۆکاره‌کاشی ناکۆکی که‌وته
بووه نێوان نه‌ته‌وه جیاوازه‌کانه‌وه به‌لام ئه‌م بارودۆخه نه‌یتوانی
به‌رده‌وام بیت وئاگری ناکۆکی له‌و ماوه‌یه‌دا کۆتایی پێ هات به‌مه‌ش
جارێکی تر پروسه‌ی دیموکراسی له وڵات‌دا چووه‌وه سه‌ر سکه‌ی جارانی خۆی.
ئه‌حزاب و هێندستان:
وه‌ک پێشتر ئاماژ‌ه‌م
پێ داکه سیسته‌می سیاسی ئه‌م وڵاته دیموکراسی په‌رله‌مانیه له‌م شێوه
سیسته‌مانه‌دانۆینه‌ره‌کان له په‌رله‌مان یان به‌شیۆه‌یه‌کی تر نۆینه‌رانی
ئه‌حزابی سیاسی وڵات که هاوڵاتیان ده‌نگیان بۆ ده‌ده‌ن وه په‌رله‌مان که
نۆینه‌ری پارته سیاسیه‌کانه سه‌رۆک وه‌زیران و ده‌وڵه‌تی ئاینده پێک
ده‌هێنن به‌م جۆره له سیسته‌مه په‌رله‌مانیه‌کاندا ئه‌حزاب یان ته‌شکیلاتی
حیزبی گرنگتر له‌مه‌ش به‌رنامه‌ی کاری سیاسی ئه‌حزابی جیاواز ده‌بنه
یه‌که‌م ئامرازی گفتۆگو کردن بۆ به‌ڕیوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات له وڵات‌دا. چاڵاکی
سیاسی پارته‌کان له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ پێش سه‌ربه‌خۆیی بوون
بۆ نموونه پارتی کۆنگره که له سالی 1885 دا هاتوه‌ته دامه‌زراندن هه‌ر
چه‌ند ئه‌و کاته سه‌رۆکی پارتی کۆنگره که‌سێکی ئینگلیزی بوو به ناوی ئالن
که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ڕیوه‌به‌ری کومپانیای هێندی شه‌رقی بوو به‌ڵام
ئه‌م پارته توانی یه‌که‌م سه‌رۆکی که که‌سێکی بێگانه بوو بگۆڕیت وه ئه‌م
جاره به شێوه‌یه‌کی دیکه بێته نیۆ گۆره‌پانه‌که‌وه وه وه‌ک پارتێکی ده‌ژ به
کۆلونیالی به‌ریتانی خۆی بناسێنیت و ڕوڵیکی به‌رچاوی هه‌بوو له
به‌رجه‌سته‌بوونی سه‌ربه‌خۆیی وڵات‌دا ئه‌م پارته توانی پاش سه‌ربه‌خۆیی
ڕوڵیکی ئه‌ساسی به‌بینێت و بۆ ماوه‌ی چوار ده‌یه‌ش پێش سه‌ربه‌خۆیی تاکه
پارتی فه‌رمانڕه‌وای بوو وه پاش سه‌ربه‌خۆییش بۆ ماوه‌ی سی سال تاکه پارتی
ده‌سه‌ڵاتدار بوو له ێحنه‌ی سیاسی وڵات‌دا پارتی کۆنگره نه‌ک له ئاستی گشتی
دا ده‌سه‌ڵاتدار بوو بگره له ئاستی ناوچه هه‌رێمه‌یه‌کانیشدا خاوه‌ن
ده‌سه‌ڵات و جێ باوه‌رو خۆشه‌ویستی هێندیه‌کان بوو. له گرنگترین
فاکته‌ره‌کانی سه‌رکه‌وتنی پارتی کۆنگره له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به
هه‌ردوو جۆره‌که‌ی سه‌رتاسه‌ری و ناوچه‌یی ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ: 1) خۆشه‌ویستی
سه‌رۆکه‌کانی ئه‌م پارته وه‌کو گاندی. نهرو که له نێوان هاوڵاتیاندا هه‌یان
بوو ئه‌ویش به حوکمی ئه‌و ده‌ورو خه‌باته‌ی که نوانده‌بوویان بۆ
سه‌ربه‌خۆیی بوونی هێندستان. 2) ئاراسته کردنی سیاسه‌تێکی دور له
ده‌مارگیری مه‌زهه‌بی و ڕێزگرتن و گرنگی دان به جه‌ماوه‌ر. 3)
فه‌ڕمانڕه‌وای کردنی حکومه‌ت و موماره‌سه‌کردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به
ئاراسته‌کراوێکی گۆنجاو پۆزه‌تێڤ. 4) به ده‌زگای کردنی حیزب له سه‌رتاسه‌ری
وڵات‌دا به شێوه‌یه‌ک که ئه‌م پارته ته‌نانه‌ت له ئاست گۆنده‌کان دا
په‌یوه‌ندیه‌کی زۆر توکمه‌ی هه‌بوو له گه‌ل هاوڵاتیاندا. ئه‌حزاب له
هێندستاندا ده‌بێته دوو به‌ش: یه‌که‌م پارته گشتیه‌کان به‌و پارتانه
ده‌وترێت وه‌کو پارتی کۆنگره. پارتی بهاراتیاجاناتا. وپارتی کۆمه‌نیستی هتد
چاڵاکی ئه‌م پارتانه گشتگیره‌و تایبه‌ت نیه به ناوچه و هه‌رێمێکی دیاری
کراو دووه‌م: پارته ناوچه‌یه‌کان که به‌و پارتانه ده‌وترێت که ناوچه‌ی
چاڵاکیان کورت کراوه‌ته‌وه له ناوچه‌یه‌کدا. هه‌ر چه‌نده سیاسه‌توان و شی
که‌ره‌وانی هێندستان خۆازیاری ئه‌وه‌ن که سیسته‌می سیاسی دیموکراتی وڵات
له و ئاسته‌ی که ئیستا تێدایه فراوانتر بکرێت به شێوه‌یه‌ک که دیموکراسی
تر بێت وه‌هه‌روها به‌شدار بوونی سیاسی زیاتر بێت له‌وه‌ی که ئیستا هه‌یه و
هه‌نگاوه‌کان زیاتر به‌ره‌و دیموکراسی ڕوژئاوا بنرێت. ئه‌مڕوکه هێندستان
توانیویه‌تی ئه‌زموونێکی سه‌رکه‌وتووی دیموکراسی پێشکه‌ش به هاوڵاتیانی خۆی
بکات سه‌ره‌ڕای بوونی گرفتی ئابووری و ڕێژه‌ی زۆر بوونی دانیشتوان.
هێندستان ئه‌مڕوکه به وڵاتی ته‌ساموحی ئایینی و کۆمه‌لایه‌تی و سیاسی
ونه‌ژادی ناسراوه به هۆی ئه‌و پێکهاته‌ییه‌ی که هه‌یه‌تی بیل کلینتون
سه‌رۆک کۆماری ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کان له سه‌رده‌می سه‌رۆکایه‌تی خۆیدا
له سه‌ردانێکیدا بۆ هێندستان وتارێکی پێشکه‌ش کرد له ئه‌نجوومه‌نی
نۆینه‌رانی ئه‌و وڵاته‌دا له وتاره‌که‌یدا سه‌رسوڕمانی پێشاندا به‌و
پێکه‌وه ژیانه‌ی هاوڵاتیانی ئه‌م وڵاته و وه به وڵاتێکی سه‌رکه‌وتوو له
سیسته‌می دیموکراسی و ته‌ساموحی پێکه‌وه ژیانی هه‌موو چین و توێژه‌کانی نیۆ
هێندستان به جیاوازی ئایینی. نه‌ته‌وه‌یی. نه‌ژادی. مه‌زهه‌بی که‌لتووری
ناوزه‌د کرد.
سوێد.
سسته‌می سیاسی
هێندستانهێندستان ده‌وڵه‌تێکی کۆمارییه و سیسته‌می سیاسی په‌رله‌مانی
په‌یڕه‌و ده‌کات و سه‌رۆک کۆمار به‌رزترین ده‌سه‌لاته و به‌رزترین پۆست له
هه‌ر هه‌رێمێکدا که فه‌رمانداره له لایه‌ن سه‌رۆکه‌وه ده‌ست نیشان ده‌کریت.
ده‌سه‌لاتی یاسادانان له‌م وولاته‌دا له دوو ئه‌نجوومه‌ن پێک
دێهه‌ڵیانده‌بژێرن بۆ نیو ئه‌نجوومه‌نه‌که له سی ویه‌ک هه‌رێمه‌که‌وه وه
سیانزه‌یشیا له کۆی حه‌وت فه‌رمانداره‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن و دوو له وانه‌یش
لا لایه‌ن سه‌رۆک کۆماره‌وه ده‌ست نیشان ده‌کریت.
|