دابڕان سه‌مای سووتان  ... ئومێد محمد

 

دولبه‌رم ئای دولبه‌رم ئای دولبه‌رم

تاجی سه‌رم

رۆژی عه‌شقم بوو به ‌شه‌و

چۆن نامرم!

گڕ بڵێسه‌ی سه‌ندووه‌ له‌نێو ئه‌رته‌شگاکه‌ی دڵم

سه‌یره‌ ماوم هه‌ر ئه‌سووتێم

زۆر غه‌ریبه‌ نامرم

بووم به‌ پێناسه‌ی ئه‌وین و

که‌وتمه‌ ژێر پێداوی تۆ

بووم به‌ سۆفی لانه‌وازی خاڵه‌که‌ی رووخساری تۆ

دولبه‌رم ئای دولبه‌رم ئای دولبه‌رم

تاجی سه‌رم

رۆژی عه‌شقم بوو به ‌شه‌و

چۆن نامرم!

وا بڵێسه‌ی سه‌ندووه‌ ئه‌و گڕه‌ی دابووت له‌ من

سه‌راپام به‌ گڕ ده‌شۆرم

نووقمی عه‌شق و ئاگرم

050702 بورۆس

Omed954@hotmail. com