بۆ به‌رێز كاك
كه‌مال شاكر سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان
...
گله‌ییه‌كی زانستیانه
... شیوعیه‌كی
له‌نگه فرۆش
سڵاو‌و. . . . . . . .
. .
وه‌ك دیار ده‌یه‌كی
زانستی باو. هه‌موو ئه‌و زاراوه سیاسیانه‌ی دێنه نێو ئه‌ده‌بیاتی سیاسی.
له‌سه‌ره‌تادا پێویستییان به ناساندن هه‌یه‌و به‌شێوه‌كی ورد رون
ده‌كرێنه‌وه. كه ئه‌م زاراوه‌یه چی ده‌گه‌ینێ. ئینجا ده‌كه‌وێته نێو
بواری پراكتیك. بــــه‌ڵام جه‌نابت له‌م گۆنگره رۆژنامه‌یه‌ی كه له یادی
12 ساله‌ی دامه‌زراندنی حزبی شیوعی به‌ستت. ده‌سته‌واژه‌یه‌كی نۆێت
هێناوه‌ته نێو ئهندهبیاتی شیوعی به‌مه‌ش سه‌لماندت كه جه‌نابت بێجگه
له داهێنانی نوكته ئیمكانیه‌تی داهێنانی دهستهواژهشت هه‌یه.
شیوعی له‌نگه هاته رێزی ئه‌و
دهستهواژانی تر. كه‌ماوه‌یه‌كه له‌نێو ئه‌ده‌بیاتی شیوعی ئاماده‌ییان
هه‌یه. وه‌ك كۆنه شیوعی. شیوعیه دابراوه‌كان. زیندانیه شیوعیه‌كان.
شیوعیه كڵاسیكیهكان. شیوعیه توند ره‌وه‌كان. شیوعیه روخاوه‌كان. پیره
شیوعیـهكان. . . . . . . هتد. به‌ڵام جه‌نابت پێش ناساندنی ئه‌م
ده‌سته‌واژه‌یه بۆ خه‌لكی عامیه یه‌كسه‌ر بهكـــارت هێنا. ئه‌مه‌یان
هه‌ر چه‌نده ته‌جاوزه به‌سه‌ر یاساكانی زانستی. كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌شت بۆ
ئه‌وانه‌ی خۆیان به شیوعی ده‌زانن. دروست كردیه. كـه ژماره‌یه‌كی زۆر
له شیوعیه‌كان نازانن ده‌كه‌ونه ئه‌م گرۆپه یان نا!!! باشه ئه‌وانه‌ی
خۆیان به شیوعی له‌نگه نازانن چ شیوعیهكهن. ئه‌و
ده‌سته‌واژه‌یه چیه
ده‌بێته ناوی ئه‌م گرۆپه!!! شیوعی كۆگا!!! چونكه ده‌بێت ناوێكیان
هه‌بێت. پێچه‌وانه‌ی له‌نگه‌ش كــوگایه.
به‌رێزم له روی
چینایه‌تیشه‌وه تهجاوزێكی گه‌ورت له‌سه‌ر خه‌لكی زحمتكیش كرد. له
خوێندنه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاییدا. وا ده‌رده‌كه‌وێت كه ناوی لهنگهت به‌كه‌م
نرخاند. له كاتێكدا بۆ ماوه‌یه‌كی باش له كاتی ئابلوقه‌ی ئابووری.
له‌نگه پۆشاكێكی باش بوو بۆ خه‌لكی زه‌حمه‌ت كێش. كه ئه‌گه‌ر ئه‌و
نه‌بایه رێژهكی زۆر له خه‌لكی زحمتكێش بێ پۆشاك ده‌بوون له‌ڵایه‌ك و
فروشتنیشی كار‌و پیشه‌یه‌كی باش بوو بۆ كۆمه‌لیك خه‌لكی زه‌حمه‌تكیش له
ڵایهكیتر (بۆ زانینت ئه‌وه هه‌ندێك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی
حزبه‌كه‌شت له‌نگه فرۆش بوون. له‌وانه‌یه لێیان شاردبیته‌وه) یان له
بیریان كردیه!!!!!!!!!!!!
هه‌رچه‌نده جه‌نابت
ئه‌و ده‌سته‌واژه نوێیه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌كار هێنا. كه به‌چاوێكی
رێزه‌وه سه‌یری خه‌باتی ئافره‌تان ناكه‌ن له رێزه‌كانی حزبی شیوعی
كوردستان. بۆیه وه‌زعی حزب له نێو ئافره‌تاندا مال وێرانه. نه‌مان زانی
ئه‌و شیوعی لهنگانه له سه‌ركردایه‌تین. یان له رێزه‌كانی خواره‌وه‌ن.
كه بوونه‌ته به‌ربه‌ست. له‌به‌ر ده‌م به‌جه‌ماوه‌ر بوونی حزب له نێو
ئافره‌تان. به ته‌كید ده‌بێت له سهركردایهتیدابن چونكه ئه‌وان
سیاسه‌تی حزب به‌رێوه ده‌به‌ن و ئه‌وان خاوه‌نی قسه‌ی یه‌كه‌م و كوتاین
ئه‌وان ده‌توانن به‌بنه رێخۆشكه‌ر یان به‌ربه‌ست بۆ هه‌ر كارێك. نه‌ك
ئه‌وانه‌ی خواره‌وه كه له تێرواننی جه‌نابت فه‌رمانبه‌رێكی حزبهكهتن.
به‌رێزم ئه‌وه
جه‌نابت بۆیته داهێنه‌ری ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه. بۆیه هه‌ر له‌سه‌ر
جه‌نابیشته پێناسه‌ی بكه‌یت. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وانه‌یه كه وه‌ك
به‌رێزت. هه‌لسوكه‌وت ناكه‌ن ئه‌وه به دلنیایه‌وه بێجه له‌جه‌نابت و
ئه‌وانه‌ی چوارده‌ورتی لێدهرچپت. ئه‌وانی تر
هه‌موو. شیوعی
له‌نگه‌ن. چونگه نه سه‌فیر بوونه له سۆڤیه‌ت نه وه‌زیر له كوردستان.
نه‌زانانه وه‌ك كێوی چه‌ندین سال له شاخ و پاش راپه‌رینیش. یان جوتیار
یان له‌نگه فرۆش یان ده‌ست فرۆش. تــــــــا ئێستاش نازانن پانتۆلێكی سپی
له‌به‌ربكه‌ن. دانیشتوی گه‌ره‌كه‌كانی گێمه‌دێ و باداوه و سیتاقان و
سیداون كه جه‌نابت هه‌ر نه‌تدیون. تا ئێستا ناومــــــالی وه‌زیرێكیان
نه‌بینیوه. له ژیانیان چه‌قو و چهنگالیان بۆ نان خواردن به‌كار
نه‌هێنایه. هیچ به‌یانیه‌ك شیریـان نه‌خواردۆته‌وه. نـــهخواسته خۆیان
پێ بشۆن. كه‌له‌ره‌ق به‌رامبه‌ر دوژمن. نازانن ماستاو بــــــكهن ئه‌وه‌ی
به‌رژه‌وندی شه‌خسی خۆیانه نایزانن. نوكته
ئه‌وه هه‌رهیچ. له كرینی دیاری بۆ كچه
نشمیلهكان كۆله‌وارن. كه‌سیان ته‌مه‌نی لـه گه‌ل خێزانه‌كه‌ی 30 سالی
نێوان نیه. كه‌سیان له‌یه‌ك كاتدا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی دوو حزب
نه‌بووه و بـــــــــهبێ بوونی هیچ ئه‌ركێك.
به‌رێزم هه‌رچه‌نده
ئه‌وانه‌ی له نزیكه‌وه شاره‌زایی توانای جه‌نابت نین له رووی
سه‌ركردایه‌تی. واده‌زانن له‌وه‌تی جه‌نابت بۆیته سكرتێر. حزب
پوكاوه‌ته‌وه. نازانن له شه‌رێكی تونددایت بۆ پاكسازی له نێو
رێكخستنه‌كان حزب. ئه‌وه‌ی ئـــــامادهیه وه‌ك شیوعیه‌كی كوگا ههلسوكوت
بــــــكا. ئه‌وه جێگا له نێو حزبدا ده‌بێته‌وه. ئه‌وانی تر به‌خۆشیبێت
یـان ناخۆشی. ده‌بێت حزب به‌جێبێلن. چونكه كاركردن له‌گه‌لیاندا مه‌حاله.
ئه‌وه‌نده لهنگهیین. كه هه‌ندێ جـــــار پیاو ناچار ده‌بێت
دۆقــــهیان لــهگهل بكات. ده‌بێت له دواییدا نیو سه‌عات ده‌ستت به
دیتۆل بهشۆیت (هه‌رچه‌ند جه‌نابت زۆر بــــــه ده‌گمه‌ن له‌نێو ئه‌مانه
ده‌بیندرێت. چونك جه‌نابت بێجگه له ده‌ستت پانتۆلكهشت تۆزاوی ده‌بێت) .
|