به‌ره‌و دامه‌زراندی حزبی مه‌ی خۆرانی كوردستان. . . . . رزگار كۆجه‌ر

 

زۆر ئیواره‌ كه‌ سه‌ردانی تایتانیكی شاره‌كه‌م ده‌كه‌م (مه‌خسه‌دم جایه‌خانه‌ی مه‌جكۆیه‌) زۆر دیمه‌نی سه‌یر سه‌رنجم راده‌كیشی هه‌رله‌ دیمه‌نی كه‌نجه‌ كه‌رو لاله‌كان كه‌ هه‌رمویان رۆژانه‌ گۆشه‌یه‌كی جایه‌خانه‌یان گرتوه‌و ته‌نها به‌ جولاندنی سه‌رو ده‌ست وجاوانیان باس له‌ گرفتو موعاناتی خۆیان ده‌كه‌ن ئه‌وان به‌قسه‌ بوختان بۆ كه‌س هه‌لنابه‌ستن ده‌نگیش به‌رز ناكانه‌وه‌ زۆر جاریش هه‌ندی مرۆفه‌ به‌ زمانه‌كان ئه‌وانه‌ی خریكی بوختان وزه‌م وزه‌م كارین به‌ جاوی كه‌م ئه‌ندام سه‌یریان ده‌كه‌ن. . .

له‌لایه‌كی تر پۆلی قوتابی به‌ شی شیوه‌ كاری په‌یمانگای هونه‌ره‌ جوانه‌كان خه‌ریكی هونه‌ری هیلكارین و رۆژانه‌ به‌هره‌كانی خۆیان له‌ مه‌جكۆ په‌ره‌ پی ده‌ده‌ن وینه‌ی پر به‌رئه‌تی ئه‌و پیاوه‌ پیرانه‌ ده‌كیشن كه‌ له‌گه‌ل توزیك هه‌سانه‌وه‌ جایه‌كیش له‌سه‌ر ده‌كه‌ن وبیر له‌ته‌مه‌ن و له‌ته‌مه‌نی مه‌جكۆ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ عه‌یامیكه‌ له‌ م شاره‌ خۆی خزاندۆته‌ لاپه‌راكانی میژوه‌وه‌ زۆر كه‌سیش رۆژانه‌ نه‌جیته‌ مه‌جكۆ ئارام نابیت. . . ده‌مه‌وی بلیم له‌ مه‌جكۆ زۆربه‌ی ئاماده‌بوان بیر له‌ كردنه‌وی پرۆژه‌یه‌ك هونه‌ری یان كاتیكی كارام ده‌كه‌نه‌وه‌

ئیواره‌یه‌ك هاوریه‌كم كه‌ خه‌دری رۆژكارو بیوه‌فایی براده‌ر وای لی كرد ئیدمان بیت له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی ماده‌ كهولیه‌كان زۆر به‌ خه‌ریبی ده‌نیشتبوو ئه‌و هاورییه‌م مامۆستایه‌ به‌ راستی هونه‌رمه‌نده‌ كوره‌ شه‌هیده‌ شه‌ هیدی سه‌نگه‌ر شه‌هیدی رۆژانی قورسی پیشمه‌رگایه‌تی ئیستا هاوریكه‌م زۆر جار له‌ مه‌جكۆ كه‌ جایه‌ك ده‌خواته‌وه‌ شه‌رم ده‌كاتن بجیته‌ ده‌ره‌وه‌ جونكه‌ زۆر جار ده‌ست پان ده‌كاته‌وه‌ تا پاره‌ی جایه‌ك په‌یدا بكاتن. . .

رۆژانیك ئه‌وپاره‌ی له‌ سه‌ر ئه‌و ئه‌و سه‌رف ده‌كرد میزی ده‌كه‌س كه‌زۆر جار نه‌شی ده‌ناسین له‌ سه‌ر گیرفانی ئه‌و بوو. . . . . . . . . . نامه‌وی زیاتر بجمه‌ ناوه‌رۆكی ژیانی ئه‌و براده‌ره‌ بۆ كاتیكی تری جی ده‌ هلم

به‌لام ئه‌م ئیواره‌یه‌ كه‌ به‌ته‌نها ده‌نیشتبوو جومه‌ لای گوتم (س) خه‌ریكی جیت بیر له‌ جی ده‌كه‌یته‌وه‌ تاكه‌ی ده‌یه‌وه‌ دۆخی جارانت كه‌ی وه‌ك خه‌لك جیژ له‌ خواردنه‌وه‌ وه‌رده‌گری له‌گه‌ل زۆر پرسیاری تر ئه‌و كاته‌ قه‌له‌م و كاغه‌زیكی له‌ به‌ر ده‌ست بوو هه‌ندی ناوی له‌سه‌ر كاغه‌زه‌كه‌ نوسیبوو گوتم ئه‌و ناوانه‌ جین؟ ده‌لیی خه‌ریكی پرۆژه‌یه‌كی هونه‌ریت؟

هاوریكم لیم هاته‌ قسه‌ كردن و گوتی خه‌ریكم حزبیك داده‌مه‌زرینم ئه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ ماده‌ی 15/یان 18سالی1993مافی به‌ هه‌ر 15 كه‌س نه‌داوه‌ ریكخراو بۆ خۆیان دامه‌زرین من نه‌وك 15 ده‌توانم 15 هه‌زار ئه‌ندم كۆ بكه‌مه‌وه‌ هه‌رله‌ هه‌ولیر وسلیمانی وتا ده‌گاتی به‌ سره‌و فاو ئه‌ندامم هه‌بیت بروا بكه‌ ده‌توانم هه‌ندی پیاوی ئاینیش له‌ ئیران بكه‌مه‌ ئه‌ندام قه‌سدم ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌به‌ر ده‌م خه‌لك كه‌واو سه‌لته‌یان له‌ به‌ره‌ له‌ گیرفانه‌كانیشیان بیره‌و وبیسكیان شاردۆته‌وه‌ ئه‌و ده‌ی ویست بلی من به‌ته‌نها نیم ئیمه‌ زۆرین. . . .

ئه‌و ده‌ی گوت ئیمرۆ له‌ كوردستان دیموكراتیه‌ت به‌رقه‌راره‌ هه‌موو كه‌س بۆی هه‌یه‌ ریكخراوو كۆمه‌ل دروست بكات ته‌نانه‌ت حزبی كه‌رانی كوردستانیش هه‌یه‌ ئه‌ی بۆ مه‌ی خۆرانی كوردستان حزبیان نه‌بیت وئه‌ی كی له‌ په‌رله‌مان داوای هه‌رزان كردنی خواردنه‌وه‌مان بۆ بكات وكردنه‌وی یانه‌ی خواردنه‌وه‌ له‌ ئه‌ستوی كی بیت ئه‌و هه‌موو جۆره‌ مه‌شروباتانه‌ی كه‌له‌شه‌وی فیستیفال وداوه‌ تو داوه‌ ته‌كانی به‌ربرسان ده‌خوریته‌وه‌ كی باجیان بخاته‌ سه‌رو كی كه‌میان كاته‌وه‌ ئه‌ی ئه‌وه‌ش كاریكی نیشتمانی نیه‌و هه‌ول وكۆششی ناویت

rawa20@maktoob. com