ئه و بابه ته ی كوردستان نێت بریا هه ر تۆزی لێ بنیشتایه ...  جمال عزیز

له به رواری3-7-2005 كاك عمری به ڕێز به ده نگ ڕووبه ڕووی هاوڵاتیه ك بۆته وه له شاری سلێمانی و چه ند پرسیارێكی سه رپێێ لێده كات. به بۆچونی من هه موو پرسیاره كان دوورن له یاساو په یڕه و كردنی یاساكانی ڕۆژنامه وانی. له به ر ئه وه ی به شێوه یه كی ئاشكرا و له به ر چاوی گه لێك له خه ڵكانی ئاماده بووی ئه و جێگا و شوێنه به ئاشكرا بریندار كردنی هه ستی مرۆڤێكی پێوه دیاره له سه ره تاوه شێوه ی ناساندنه كه ی وایه كه ئه م مرۆڤه بێ ئاگایه له ژیان وه ك ئه وه ی كه شێت بێت. پرسیاری ئه وه ی لێده كات كه ئێره كوێیه؟ ئێره چی جێگایه كه؟ له چی شارێكی كوردستانه؟ له به رده وامی پرسیاره كان گه واهی یه كی دور له ڕاستی و زانستی ده ر ئه بڕێ بۆ حوكمه ته كانی هه رێم كه گوایه خه ڵكی ئازاده خه ڵكی تێره خه ڵكی خۆش گوزه ران ئه كه ن وه ك ئه وه ی كه بێ ئاگابێت له به سه ر هاتی ئه و دوو خوشكه ی له شاری هه ولێر له به ر برسێتی بران بۆ نه خۆشخانه و به ر پرسێكی نه خۆشخانه كه ئه وه ی پشت ڕاست كرده وه كه ئه م حاڵه ته یه كه م حاڵه ت نیه له شاری هه ولێر و ده وروبه ری. كاك عمر وه ك ڕۆژنمه وانێك ڕێگه ی به خۆی داوه كه ئه و هه موو پرسیاره یه ك له دوای یه ك له كاك ئارام بكات به ڵام ئه وه ی بیستراو بینرا ته نها كاك عمر به ر پرسی یه كه می ئه و چاوپێكه وتنه یه. ئه ی باشه چۆن ڕێگه ی به و خه ڵكه ی ده و رو پشتی خۆی وئارام دا كه ئارام به مرۆڤێكی دایع ناوزه ند بكه ن كه كاك عمر ئه زانێ ئه و ووشه یه مانای داوه شاو بێ ئاگا. من ئه ڵێم ئه گه ر بێ ئاگایه بۆ به ره و ڕووی ئه و هه موو پرسیاره ی كرده وه. له ناكاو كاك ئارام ئه بێت به پرسیار ووروژێنه رو ئه ڵێت بچۆ به دوا دا چوون بكه له سه ر دا نه خستنی به رده وامی ئه و چاخانانه كه بۆ چی به به رده وامی كراوه یه وه ڵامێكی ئاشكرایه كه مرۆڤی لانه وازو بێده ره تان گه لێكن جێگه ی شه و ڕۆژ كردنه وه یان سه ر شه قام و ناو چاخانه كانه. كاك عمر هه ڵوێستت چی بوو كه ئه و مرۆڤانه ی ده وروپشتت به ئاشكرا كاك ئارامیان ئه شكاندو وه ك گاڵته جاریه ك له و مرۆڤه یان ئه ڕوانی. له به ر چاوی تۆو ده نگی تۆمار نه واره كه ت به راورد كردنی كه سێك به بزن مانای بێڕێزی كردنه به مرۆڤێك كه به ده نگ له نه واره كه ی تۆدا ئه بیسترێت واباش بوو گاڵته جاریه كه ته نها له لایه ن تۆ وه بوایه. ئیهانه كردنی مرۆڤێك و هه ره شه ی سه ربڕینی وه ك بزن و خنكاندنی ئه مه خۆی له خۆیدا مانای بێ مافی مرۆڤه و كه م ته ر خه می به ر پرسانه هه ر له و ڕوانگه یه وه كاك ئارام وه ڕست بووه له ژیانه و پاساوه بۆ ئه وه ی كه ڕۆژانه به چه ندین شێوه كه رامه تی بریندار ئه كرێت. كاك عمر كاتێك ئارام باس له كاره با ده كات زۆر ڕوونه كه كاره با له م سه ده ی بیست و یه كه دا گه و ره ترین كێشه یه و مافی هه موو مرۆڤێكه كه باسی كێشه ی كاره با بكات به ڵام كاك عمر وه ك نوێنه ری بۆرژوای كوردستان به ئارام ئه ڵێت بۆ تۆ چێشتخانه ت هه یه دیاره ژیانی خۆش وسوود وه رگرتن له كاره با له لای كاك عمر ته نها بۆ خاوه ن پاره یه. كێشه ی كوردستان له هه موو ڕویه كه وه په یوه سته به حوكمه تی هه رێم و خه ڵكه كه یه وه هیچ پێوویست نیه كه به راورد بكرێت له گه ڵ ئێران وتوركیا له كاتێكدا ئێمه كوردستانه كه مان به پێشكه وت وتر به راورد ئه كه ین له چاو ووڵاتانی ده ورو به ردا. كاك عمر بۆ وه رگرتنی زانیاری زیاتر و پڕ كردنه وه ی نه واره كه ی دڵ خۆشی ئارام ئه دا ته وه كه نا نا!! كوڕی چاكه ئه مه ش یاسای ڕۆژنامه وانی نیه و دووره له و یاسایانه وه وای ده ر ئه خات كه ئارام شێته یان مندا ڵه یاخود ئه یه وێ ئیعترافی پێبكات. له كۆتایدا ئه مه وێت ئه وه بڵێم ئایه؟ كاك عمر هه ڵوێستت چی بوو به رامبه ر ئه و هه موو ئازاره ی كاك ئارام هه ڵیڕشت. ئایه؟ كێشه كه ت برده به رده م به ر پرسان وبه دواداچونت بۆ كرد له كاتێكدا كه گه وره ترین كێشه ی خۆی باس كرد به وه ی كه خێزانه كه ی جیا بۆ ته وه و مندا ڵه كه ی به دره نگ ده بینێ. ئایه؟ له كۆتایدا هه وڵ دا كه یارمه تی ده روونی بده ی به كاك ئارام و چه ندا نی تری وه ك ئارام. كاك عمر ئه و پارچه هۆنراوه یه ی كه تۆ ئه ڵێیت خۆشه به ئاشكرا دیاره كه ئارام وچه ندا ن ئارامی تریش به ئازری ده روونی و جه سته یی له كوردستاندا ئه ژین. له كۆتایدا ئه ڵێم ده ست خۆش كاك عمر هیوادارم كه كوردستانێكی ئازادو میلله تێكی به ختیار به ئه نجام بگات. . . . .