مه نیشه له كارێك كه بۆت ناكرێ (تف هه ڵده ی به ره وڕووی با ڕووی خۆت ئه گرێته وه) ... جه‌مال ئه‌زیز

 

ئه و حیزب و ڕێخراوه یكه ئایدۆلۆژیات یان فكرو سیاسه تت له گه ڵی دا نه ئه گونجا له ئه نجامی كاری چه وتی خۆت كردت به هێزی دووه م له دوای خۆت له ململانێی حیزبایه تی له هاوشانتایه چونكه هه وڵ ئه ده ی بۆ له ناو بردنی. به ڵام به ڕێگه ی هه ڵه ئه وه بوو بۆت له ناو نه برا بگره زیاتر به هێز بوو. له ئه نجامدا تۆ چوویته ژێر باری ئه و وه پێی ئه ڵێی برا گه وره. واتكرد له ململانێدا شان بدات له شانت زۆر به ئاشكراش ده زانیت كه چه ند دژه سیاسه ت و ئایدۆلۆژیای تۆیه به ڵام له به ر لاری بارت ناتوانیت پێی بڵێیت وه ره ژێر باری خۆت. . !!

 (به هۆی شه ڕی براكوژیه وه)

به هۆی شه ڕی براكوژیه وه. كوردستان یه ك كوردستانه یه ك نه ته وه ی له سه ر ئه ژی ئه ویش كوردی به سته زمانه هه موو حیزبه كان ده نگیان نووساوه ئه وه نده هاواریان كردوه یان كوردستان یان نه مان. به ڵام له به دبه ختی كوردی هه ژار له باشوری كوردستان به ڵێ له باشوری كوردستان چه ندێك گچكه یه ئه وه نده به ڵاكه ی گه وره یه. دوو میر نشینه دێرینه كه زیندوو بۆته وه وهه ر یه ك داوای میراتی خۆی ده كات یه كێكیان ده ڵێت میر نشینی سۆران ئه وی تریان ده ڵێت میر نشینی بادینان به خت یارمانه كه میر نشینی ئه ر ده ڵانه كانیش ئاگادار نین چونكه ئه وانیش داوای به شیان ئه كرد . !!

 (به ڕاستی چاو به ست له گه لی هه ژار هه روا ده بێت)

چه كی بایلۆژی و شێوه ی به كارهێنانی ووڵاتانی دۆستی ئه مڕۆمان خۆیان دایان به دوژمنه كه مان بۆ له ناو بردنمان كه چی ئێستا له به ر خاتری چاوی كاڵمان په ڵپی پێ ده گرن و داوای ده كه نه وه بۆ له ناو بردنی له جیاتی ده ست خۆشی ئه ڵێم ماڵتان كاول بێت. ئه گه ر ئه تانه وێ باشتر له سه ر ژمێری ئه و جۆره چه كانه بگه ن یان ده ستان بكه وێ بچن یاداشته كانی وه زیری ده ره وه یان وه زیری به رگری ووڵاتانی به ناو دۆستمان بگه رێن ئه زانن كه دوژمنه كه ی ئێمه و دۆسته كه ی دێرینتان چه ندێك چه كی كۆمه ڵ كوژی ماوه و چه ندیشی له سه ر كوردی هه ژار دا تاقی كردۆته وه. . !!

 (له به ر مه رامی كاری كاری خۆم به دۆستی دایكم ئه ڵێم خاڵه)

ئێمه ی كوردوحیزبه كانیش چونكه هێنده كۆك و ته با نین له ناو یه كدا وه به یه كه وه ناگونجێین وكوردستان به ڕێوه ناچێ له به رشه ڕو ئاژاوه به هۆی حیزبایه تی ته سك وبه رژه وه ندی تایبه تی. بۆ ڕێك خستنه وه ی نێو ماڵی كورد و نه مانی ئاژاوه له نێوانماندا به ئه مه ریكایی دژه گه لان ئه ڵێین دۆستی گه لان زۆر به ئاشكرا و به ڕاشكاوی دان به و ‌ه هه ڵه یه دا ئه نێین نه ك ته نها ئێستا بگره له كۆبونه وه كانی دبلن و واشنتۆن دا به دیار كه وت. ده با هۆشمه ند بین و پێویستمان به ئه مه ریكا نه بێت. . !!