له
رانیه‌وه سڵاوی ریفۆرم خوازیتان لێ بێت .... ئۆژین بێستون
سلێمانی
شاری رِانیه وه‌ك
هه‌موو كات ده‌روازه‌ی شۆرِش و به‌رخودان بوه و له‌رِیزی پێشه‌وه‌ی
شاره‌كانی كوردستاندا ئه‌سپی مه‌ردانه‌ی خۆی تاوداوه. ئه‌م جاره‌شیان
به‌وێنه‌ی به‌هاری (ئازادی) چرای ریفۆرم خوازی داگیرساند و هه‌موو كوچه و
كۆڵانه‌كان و ناوبازارِی شار ته‌لیسمی داواكاری ریفۆرم و كۆتایی هێنان
به‌گه‌نده‌ڵی گرتی یه‌وه. ئه‌و شاره‌ی كه‌سومبولی خه‌بات و تێكۆشانی
گه‌لیكورده. ئه‌و شاره‌ی كه سیراونێك خوێنی كرده دیاری بۆ ئازادی
كوردستان ئه‌و شاره‌ی كه بێده‌نگی خۆی شكاند له‌شه‌وه‌زه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی
تۆتالیتاری به‌عسیزم و سیاسه‌ته شۆڤێنی یه‌كه‌ی و هاواری كرد (كه‌س نه‌ڵێ
كورد مردووه) . . . ئه‌وا ئێستاش بێ ده‌نگی هه‌موو گه‌لی كوردستانی
باشووری شكاند له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵییه‌ی كه‌له‌كوردستان
به‌گشتی و شاری رِانیه به‌تایبه‌تی هه‌یه. چونكه خه‌ڵكی بوێری رِانیه
بێ موجامه‌له‌ی سیاسی ئه‌وه‌یان له ڵا گه‌ڵاڵه بووه كه ئازادی و
خۆشگوزه‌رانی خه‌ڵاتی هیچ شار و ووڵاتێك ناكرێ به‌ڵكو به‌هه‌وڵی بێ
پشوودانی رِۆڵه‌كانی ئه‌و شار و ووڵاته ده‌سه‌نرێت. بۆیه تێكرِا به‌بێ
جیاوازی چینایه‌تی و حیزبایه‌تی خێڵ و عه‌شیره‌تگه‌ری سڵاوی رِیفۆرم
خوازیان له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان كرد و دروشمی نه‌هێشتنی
گه‌نده‌ڵیان به‌رزكرده‌وه. . . ئه‌گه‌رچی جوڵانه‌وه‌یه‌كی واگشتی و
یه‌كانگیرییه له‌هه‌ر ووڵاتێكی رِیفۆرم خوازیدا ئه‌نجام بدرایه
كه‌نه‌مامی ئازادی و دیموكراسی تێدا شین بووه. ئه‌وا به‌شۆرِشێكی مه‌زن و
به گۆرِانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی گرنگ ناوزه‌ند ده‌كرا. به‌ڵام ڵای ئێمه‌ی به‌ش
مه‌ینه‌تی خه‌فه‌كراو تینوو به‌ئازادی و نه‌دی دیموكراسی ئه‌م جوڵانه‌وه
مه‌زنه‌ی زۆر سانا و بێ نرخ له‌ڵایه‌ن عه‌قلڕ دۆگما و رِاگه‌یاندنه حزبیه
چه‌پێندراوه‌كانه‌وه باس كرد چونكه خۆیان ده‌زانن كوێیان دێشێ. باشه
داواكاریه‌كانی خه‌ڵكی رِانیه رِه‌وا نیه واكه‌س باسی ناكات؟بۆچی
جوڵانه‌وه‌كه‌یان سیمای نوێخوازی پێوه نیه؟بۆچی ئه‌و خه‌ڵكه زۆره‌ی
كه‌مانیان گرت له‌شاری رِانیه خۆ هیچیان كه‌متر نیه له‌خوێندكارانی
زانكۆی سلێمانی كه هه‌موومیدیاكان پێوه‌ی سه‌رقالڕ بوون یان مانگرتنی
زانكۆی سلێمانی چه‌ندین به‌رپرس له‌پشتیه‌وه ئاگری مانگرتنیان
فووده‌داهه‌تا گه‌یشتن به‌داخستنی و كوردگووته‌نی نه‌یانهێشت نه‌شیش بسوتێ
و نه‌كه‌باب. به‌ڵام مانگرتنی شارێكی داماو رِه‌شپۆشی وه‌ك رِانیه خاوه‌ن
ئه‌نفالی به‌عس و یه‌كێتی و پارتی هه‌ر چینی هه‌ژار و به‌شخوراو
له‌پشتیه‌وه‌یه. كه‌پیشمه‌رگه بوه و ماڵی تاڵان كراوه و سه‌روه‌ت و
سامانی فه‌وتاوه له‌سه‌فا و مه‌رواكانی یه‌كێتی و پارتیدا. . . كه هه‌تا
ئێستاش خاوه‌ن هۆشێكی ئه‌وها نیه تا ئاراسته‌ی بكات و پێی بڵێ (گه‌نده‌ڵی
هه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی تۆیه كه‌چه‌كت بۆ هه‌ڵگرتووه و . كه‌مته‌رخه‌می
هه‌ر ئه ومه‌سئوله‌ی تۆیه كه‌پاسه‌وانی بۆ ده‌كه‌ی. به‌كه‌م زانینی
جوڵانه‌وه‌ی تۆ هه‌ر گوناهی ئه‌و حیزبه‌یه كه په‌رِۆت بۆ به‌نێو
چه‌وانه‌وه ده‌كرد و له‌سه‌ر جادده‌كان هه‌لهه‌له‌ی عه‌فاجیانت بۆ
لێده‌دا) .
له‌ڵات سه‌یر نه‌بێ
له‌ووڵاتی دایكی مندا ئه‌گه‌ر داوای ئازادیت كرد تابووری پێنجه‌می و
ئه‌گه‌ر ده‌نگت له‌ناهه‌قی و گه‌نده‌ڵی به‌رزكرده‌وه نه‌یاری ده‌سه‌ڵاتی و
ئه‌گه‌ر مانگرتنت ئه‌نجام دا قائیمقام ووته‌نی:ده‌ستێكت
له‌پشته‌وه‌یه!ئایا ده‌بێ ئێمه‌ی خوێنده‌وار نه‌ك بیرمه‌ندیش تاكه‌ی به‌م
نه‌رمه ده‌هۆڵانه‌ی ئه‌وان په‌رِۆ رِه‌نگاورِه‌نگه جیاوازه‌كانیان
له‌سه‌ر چۆپی ئاهه‌نگی مه‌رگه‌ساتی كوشتنماندا هه‌ڵ سورێنین؟یاخود ئێمه‌ش
هه‌ر قه‌وانه كۆنه‌كه لێده‌ینه‌وه (حكومه‌ته‌كه‌مان ساوایه) . ئایا
خه‌ڵكی كوردستان تاكه‌ی چاویان ناكه‌نه‌وه و سه‌یری دنیای پێشكه‌وتن و
شارستانیه‌ت بكه‌ن پێشكه‌وتن و شارستانیه‌ت له‌عه‌قڵ و ته‌كنیك و
به‌رهه‌مدا نه‌ك له‌جل و به‌رگ و جوانكاریدا؟ئایا خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی
و شاری رِانیه‌ی رِیفۆرم خواز به‌تایبه‌تی ئه‌و به‌ڵێنه شه‌یتانیانه‌ی
سه‌رۆك حكومه‌ت و ئه‌و دوعا ده‌روێشانه‌ی قائمقام و ئه‌و ووته ڵاسكیانه‌ی
مه‌ڵبه‌نده‌كانی رِێكخستن چیتر وایان لێده‌كاته‌وه كه‌بڵێن (الله‌امین) .
یاخود هه‌موو به‌یه‌ك
ده‌نگ ده‌ڵێن: (انا من المجرمین منتقمون) . |