دیوه‌كه‌ی تری تیرۆر ... كاوێزمه‌ڵاپه‌روێز كه‌ركوك

 

له‌ ماوه‌ی رابردوو دوو به‌رێوه‌به‌ر و چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی پله‌داری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی بنبركردنی تیرۆر له‌ كه‌ركوك تیرۆر كران جگه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ پیاوانی پولیس گیانیان شاد. لی پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و پیاوانه‌ی له‌ قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆرستان به‌رپرسیار بوون به‌ ده‌ستی ره‌شی تیرۆرستان بێنه‌ شه‌هێدكرن ما هاووڵاتی چڵۆن بتوانی به‌ ئارامی بژی؟!

ئه‌ز له‌و باوه‌ره‌دام كه‌ ئه‌وانه‌ی ئه‌مرۆ له‌ ژێر یه‌ك به‌ره‌دا یه‌كیان گرتوه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ كه‌ركوك مه‌رج نیه‌ ئه‌و تاخم و باندو كۆمه‌له‌ تیرۆرستیه‌ بن كه‌ له‌ پارێزگاكانی تری ئێراق كاری تیرۆرستی ئه‌نجام ئه‌ده‌ن به‌و مانایه‌ مه‌به‌ست له‌ ئامانجایان جیاوازی ده‌بینم لی راسته‌ یه‌ك ئالیه‌ت به‌كارده‌هێنن بۆ ده‌ست وه‌شاندن. ئه‌مه‌ به‌ڵایه‌ك دیوه‌كه‌ی تری ئه‌و كارانه‌ كه‌ ئێستا به‌ شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو رووی له‌ كه‌ركوك كردوه‌ كه‌ ده‌بی هێزه‌كانی پۆلیس و ڵایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كانی تری بواره‌كه‌ ئه‌و راستیانه‌ ده‌رك پی بكه‌ن كه‌ هه‌ندێك خه‌لكی نێوده‌زگاكانی پۆلیس و گاردی نیشتمانی ده‌ست تێكه‌ڵاون له‌ روودانی زۆر كاری تیرۆرستی یان كه‌مته‌رخه‌م و كه‌م شاره‌زان. هه‌رچیه‌ك هۆكاره‌كه‌ی بێت شێواوی بواری ئاسایش له‌ گه‌ردنی ئه‌و ڵایه‌نانه‌یه‌ كه‌ ئه‌مرۆ قراره‌ سه‌رو مال و گیانی هاووڵاتی به‌پارێزن؟!

دێمه‌وه‌ سه‌ر ئه‌سلی مه‌به‌ست كه‌ ده‌بی ده‌زگایه‌كی نیشتمانی (كه‌ركوكی) كارا هه‌بی له‌ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ست و تاخمانه‌ كه‌ پێده‌چی ڵایه‌ن و پارتی سیاسی به‌هێزیان له‌ پشت بێت. بۆ تێكدانی ره‌وشی ئارامی شاره‌كه‌ به‌و مه‌به‌سته‌ وه‌ك ده‌ركه‌وتوه‌ له‌ رووی سیاسیشه‌وه‌ هه‌ولێكی چرو پر بۆ په‌ك خستن و جێبه‌جێكردنی برگه‌ی 58ی مه‌شهور له‌ یاسایی ئیداره‌ی ده‌وله‌ت بۆ قۆناغی گواستنه‌وه‌. ده‌بی هۆكاری تریش زۆر بن لی ده‌رخستنی ئه‌و هێزه‌ له‌ ڵایه‌ن ئه‌و باندانه‌وه‌ له‌م قۆناغه‌دا ئاماژه‌یه‌كی روونه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه‌ كورد له‌ چوار چێوه‌ی یاسا ده‌یه‌وی وه‌ده‌ستی بخات دوابخرێت وه‌ك ئه‌و رایه‌ به‌ هێزه‌ له‌ ڵای چه‌ند ته‌ره‌فێكی به‌ هێزی شیعه‌ی ئه‌مرۆی ده‌سه‌ڵاتدارو سونه‌ی عه‌ره‌ب هه‌یه‌ بۆ دواخستنی پرسی كه‌ركوك بۆ دوای نوسینه‌وه‌ی ده‌ستور.

kawezparwez@yahoo. com