باری
کورد به‌گشتی ئاڵۆزه ... جمال فتاح
بارودۆخی کورد
به‌گشتی ئالۆزه به‌تایبه‌تی له‌ڕوی سیاسی ونه‌ته‌وایه‌تیه‌وه. ئه‌م
ئاڵۆزیه‌ش گشت به‌شه‌کانی کوردستانی گرتووه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی کوردستانی
باشور. دیاره له‌کاتی نوسینی ئه‌مبابه‌ته‌دا پێویسته سه‌ره‌تا
ئاماژه‌یه‌کی کورت بۆدواوه بده‌ینه‌وه بۆئه‌وه‌ی وتاره‌که به‌باشی
ئامانجه‌کانی خۆی بپێکێت. له‌په‌لاماری هێزکانی هاوپه‌یمانان بۆسه‌رڕژێمی
دکتاتۆری به‌عس وله‌ڕیشه‌هه‌ڵکه‌ندنی ئه‌وڕژێمه به‌دیدی من کورد‌و
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستانی باشور هیچ ستراتیج وپرۆژه‌یه‌کی دیاری
کراویان نه‌بوو بۆپاش رووخانی ڕژێم که‌کوردپێویسته چیبکات ئه‌م
بێبارنامه‌ییه‌ی کورد وایکرد که‌به‌شه‌داگیر کراوه‌کانی کوردستانی باشور
هاوسنور له‌گه‌ل عه‌ره‌ب به‌شاری که‌رکوکیشه‌وه رزگارنه‌کرێت. له‌لایه‌کی
که‌ش دوژمنانی نه‌ته‌وه‌ی کورد له‌سه‌روی هه‌موویانه‌وه ڕژێمی چه‌وسێنه‌رو
داگیرکه‌ری تورکیا له‌وسه‌رده‌مه‌دا به‌رده‌وام هه‌ڕه‌شه‌ی له‌کوردو
له‌هێزه‌کوردیه‌کان ئه‌کرد که‌ئه‌گه‌ر هێزه‌کانی کورد بچنه‌ناوکه‌رکوک
ئه‌وا تورکیا له‌شکری خۆی دێنێته ناوهه‌رێمی کوردستانه‌وه بوایه
به‌نیازی داگیر کردنی که‌رکوک وه ولایه‌تی موسڵی جاران واته نزیکه‌ی
ته‌واوی کوردستانی باشور. به‌ڵام وه‌ک ڕوونه ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی
داگیرکه‌ری تورکی له‌لایه‌ک شتێکی بێبنه‌ماو ناوه‌رۆک ودورله‌پره‌نسیپی
یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌واته ڕژێمی تورکی له‌ڕوی
یاسانێوده‌وڵه‌تیه‌کانه‌وه نه‌ی ئه‌توانی کاری وا‌بکات. چونکه هیچ
بیانویه‌کی یاسایی به‌ده‌سته‌وه نه‌بوو بۆکردنی ئه‌و هێرشه
بۆسه‌رکوردستان له‌وکاته‌دا جگه له‌وبیانوه‌ی که‌کاتی خۆی له‌گه‌ل ڕژێمی
به‌عسدا پرۆژه‌یه‌کیان دژی کورد واژه‌کردبوو که‌بۆیان هه‌بێت به‌قوڵایی ده
تابیست کیلۆمیتر بێنه‌ناوخاکی یه‌کتری بۆسه‌رکوت کردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
کوردستان. به‌ڵام کاتی ئه‌وهه‌ڕه‌شانه‌ی تورکیا ڕژێمی به‌عس رووخابوو
وه‌هێزی هاوپه‌یمانان وهێزی کورد تاکه ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعی عێراق بوون.
له‌لایه‌کی که‌ش تورکیا له‌گه‌ل ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی هیچ
هاوکاریه‌کی نه‌کرد بۆ ڕوخانی ڕژێمی به‌عس وهه‌روه‌ها بنکه‌ی ئه‌نجه‌ر‌لیکی
تورکی پێگه‌کانی به‌ته‌واوی نه‌نرایه ئه‌ختیاری فرۆکه‌جه‌نگیه‌کانی
ئه‌مریکا هه‌روه‌ها ڕژێمی ده‌سه‌ڵاتداری ئه‌وکاته‌وتاکوئێستای تورکیا
ده‌سه‌ڵاتێکی ئیسلامی سیاسیه که‌حزبی فه‌زیله‌ی تورکیه‌و به‌شێکه
له‌ئیخوانین مسلیمینی جیهانی که‌ئه‌مڕۆ به‌هه‌موهێزیان دژی
به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئه‌مریکاوبه‌ره‌ی دیموکراسی به‌ته‌واوی ڕاوه‌ستاون.
ئه‌م کرده‌وانه‌ی تورکیا ساردی ته‌واوی دروستکرد له‌نێوان په‌یوه‌ندیه‌کانی
ئه‌مریکاوتورکیادا به‌ئێستاشه‌وه ئه‌وساردیه به‌سه‌رڕووپه‌ڕی
په‌یوه‌ندیه کانیانه‌وه به‌ڕونی هه‌ستی پێده‌کرێت. به‌ڵام
ئه‌وهه‌ڕه‌شانه‌ی تورک له‌وکاته‌دا بارنامه‌ڕێژییه‌کی پێشکاتی داگیرکه‌ری
تورکی بوو که‌بۆئه‌وبارودۆخه ئاماده‌کرابوو ته‌نها وه‌ک پروپاگه‌ندیه‌ک
بۆشێواندنی هزرو بارودۆخی کوردستانی باشور له‌وکاته تایبه‌ته‌دا که‌ئێراق
و کوردستان به‌بارودۆخێکی زۆرناسکو هه‌ستیاردا تێپه‌ڕی ئه‌کرد. ئه‌و
پڕوپاگه‌نده‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی تورکیا بۆئه‌وه‌بوو که‌بارودۆخی کورد
وه‌کوئێستای لێبه‌سه‌ربێت وبه‌شه‌داگیرکراوه کانی کوردستانی باشور
به‌که‌رکوکیشه‌وه نه‌که‌ونه‌ده‌ستی کورد. دیاره پێویسته لێره‌دا
ئاماژه‌به‌وه‌ش بکه‌م که‌تورکیا خاوه‌نی له‌شکرێکی سه‌ربازی بێهاوتایه
له‌ناوچه‌که‌داو له‌ڕوی ستراتیجی سه‌ربازیه‌وه هیچی له‌وڵاته زلهێزه‌کانی
جیهان که‌متر نیه بۆیه زۆر جار جێبه‌جێکردنی ستراتیجی سه‌ر بازی مه‌رج
نیه به‌چه‌ک بێت بۆی هه‌یه له‌ڕووی وه‌ها نه‌خشه‌یه‌که‌وه گه‌وره‌ترین
سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت. .
دیاره دوژمنانی
نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌رده‌وامن له‌دوژمنایه‌تی کوردوکێشه‌ڕه‌واکه‌ی و پلان
دانان بۆئه‌ودوژمنایه‌تیه. وه بۆدوژمنایه‌تی کردنی کورد
هه‌مووستراتیجه‌کانیان له‌گشت ڕووه‌کانی سه‌ربازی و سیاسی ودبلوماسی و
ڕاگه‌یاندن وهه‌واڵگری وتابوریپێنج و هتد. . ده‌خه‌نه‌گه‌ڕو به‌هه‌رجۆرێک
بۆیانبکرێت هه‌وڵئه‌ده‌ن که‌نه‌یه‌ڵن کورد به‌مافه‌ڕه‌واکانی خۆی بگات
هه‌میشه له‌ناخدا تورک وعه‌ره‌ب و فارس وهه‌رچوار ڕژێمه‌داگیر که‌ره‌که‌ی
کورد به‌دوژمنی ژماره‌یه‌کی خۆیان ئه‌نرخێنن بۆیه هه‌رگیز که‌مته‌رخه‌م
نه‌بون وکه‌مته‌رخه‌م نابن له‌دوژمنایه‌تی کردنی نه‌ته‌وه‌که‌مان به‌گشتی.
که‌چی کورد له‌پاش ڕوخانی ڕژێمی به‌عس وڕوخانی پایه‌یه‌کی هه‌ره‌به‌هێزی
دوژمنانی کورد له‌باتی ته‌نها له‌بیری سه‌ربه‌ستی کوردابن وبه‌بێ گوێدانه
فشه‌وفاڵی دوژمنان هه‌له‌کانیان بقۆستایه‌ته‌وه وبه‌شه داگیرکراوه‌کانی
تری کوردستانی باشور به‌که‌رکوکیشه‌وه ڕزگاربکه‌ن و به‌ڕیکوپێکی ئیداره‌ی
کوردی تێدا دامه‌زرێنن ته‌واو به‌پێچه‌وانه‌وه به‌بێ هیچ ستراتیجێکی
تۆکمه‌و پێشتر نه‌خشه بۆکێشراو که‌وتنه ناو ڕوداوه‌که‌وه‌و سه‌رکردایه‌تی
کورد له‌باتی ئازادکردنی کوردستان چاکیان لێکرد به‌لاداو جارێکی تر
حکومه‌تی ئیراقی ڕوخاویان دروستکرده‌وه و ئه‌مجاره له‌باتی سونیه‌کانی
ئێراق شێعه‌کانی ئێراقیان کرده‌وه به‌براگه‌وره‌ی کورد‌و وئیبراهیم جافری
شیان دانا که‌له‌باتی سه‌یدول ڕه‌ئیس دوژمنایه‌تی کێشه‌ی ڕه‌وای
گه‌له‌که‌مان بکات. ئه‌مه‌ش له‌لێکدانه‌وه‌ی هه‌رستراتیج زان وسیاسه‌ت
زانێکی دنیادا نه‌بووه‌و نه‌هه‌شه گه‌لێک دوژمنه‌سه‌رسه‌خته‌که‌ی بڕوخێت
وهه‌ره‌س بێنێت پاشان نه‌ته‌وه داگیرکراوه تاوان
به‌رانبه‌رکراوه‌که‌هه‌ستێت به‌دروستکردنه‌وه‌و یارمه‌تیدانی دوژمنه‌که‌ی
وخۆشی به‌به‌شێک له‌دوژمنه‌که بژمێرێت تاکو دوژمن ڕاست ئه‌بێته‌وه‌و
به‌هێزئه‌بێته‌وه‌و ئه‌که‌وێته‌وه دوژمنایه‌تی کردنی. بۆیه ئه‌مه‌ش
هه‌ڵه‌یه‌کی ئاشکرای سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورده که‌پێویسته به‌خۆیاندا
بچنه‌وه‌و چیتر هه‌ڵه له‌سه‌ر هه‌ڵه دوباره نه‌که‌نه‌وه. وه زیان
له‌هه‌رکوێ بوه‌ستێت سوده‌و تاکو هه‌له‌کان هه‌موویان له‌ده‌ستی کورد ده‌ر
نه‌هێنراون بڕیاری ئازایانه‌و یه‌کجاری له‌چاره‌نووسی خۆیان و نه‌ته‌وه‌ی
کورد بده‌ن وه‌کورد هه‌ربڕیارێک له‌چاره‌نوسی خۆیبدات دڵنیابین دوژمنان
چیتر له‌وه‌زیاتریان پێناکرێت که‌کردوویانه وه‌بارودۆخی نه‌ته‌وه‌ی کوردیش
به‌گشتی له‌م قۆناخه‌دا پێویستی به‌ڕیاری په‌له‌ی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد
هه‌یه له‌سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه بڕیاری سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان جه‌نابی
کاک مه‌سعودبارزانی. .
3/7/2005 |