ئه‌و جاره‌ش كوردی شیعه ... جه‌عفه‌ر گوانی
J_gwani2005@yahoo.com
كاتێك له رۆژنامه‌ی (الحیاه) رۆژی (03/7/2005) هه‌واڵی دامه‌زراندنی
(مه‌رِجه‌عیه‌تی فه‌یلییه‌كان) خوێنده‌وه واقم ته‌واو ورِما. هه‌رچه‌نده
پێشتریش ئه‌و باسه‌م له نووسینه‌كانی به‌رِێز (فه‌له‌كه‌دین كاكه‌یی) له
رۆژنامه‌ی خه‌بات خوێند بووه‌وه. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان زۆر سه‌ر سورِما.
چونكه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌واڵه به شێوازێكی عاتیفیانه فرمێسكم هاتنه
خواره‌وه و بیرم له مه‌زڵومیه‌تی كورد كرده‌وه. له هه‌مان كاتتدا بیرم
له بێویژدانی نه‌یارانی كورد كرده‌وه. ئه‌و جاره گه‌یشتمه ئه‌و
برِوایه‌ی بڵێم مرۆڤ هه‌ر كاتێك ویژدانی نه‌ما ئه‌وا بێگومان هه‌ستی
مرۆییانه‌شی نامێنێت. كه ئه‌وه‌ش نه‌ما ئیتر هه‌موو شتێك به ئه‌نجام
ده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری هه‌رچه‌نده مه‌زڵومیش بێت هه‌ر له
ناوبردنی ده‌دات. چونكه كورد به درێژایی مێژووی خۆی به ده‌ست زوڵم و
سته‌می عه‌فله‌قی و (برا عه‌ره‌به!) به‌عسیه‌كانییه‌وه ده‌ناڵێنێت و .
هه‌رچی تاوانی له ده‌ستیان هات ده‌رهه‌ق به‌و میلله‌ته به‌كاریان هێنا و
(ئاردی!) كێمیایان به‌سه‌ر ده‌باراندن و . به تۆپ و سارِۆخ گوڵ بارانیان
ده‌كردن. له گوونده‌كان به شۆفه‌ڵ بناغه‌ی خانووه‌كانیان بۆ ده‌رده‌هێنان
و له گۆرِه به كۆمه‌ڵه‌كان بینایه‌ی جوانتریان بۆ دروست ده‌كردن.
له‌وه‌شدا جیاوازیان له نێو هیچ تائیفه و عه‌شیره‌تێكی كورد نه‌كرده‌وه.
به‌بێ جیاوازی (سۆرانی. بادینی. موسڵمان. كریستیان. یه‌زیدی. كاكه‌یی.
شه‌به‌ك. هه‌ورامی. . . ) به یه‌ك چاوی رق و كینه ته‌ماشای هه‌مووانیان
ده‌كرد. به‌مه‌ش ئه‌و نیعمه‌ته كێمیاوی و قه‌تل و عامه‌ی به‌عس به‌شی
هه‌مووانی كرد و هه‌مووان ئه‌و خۆشییه‌ی ئه‌و برایانه‌یان نۆشی. مه‌به‌ستم
كه ئه‌و ده‌رده‌مان به‌سه‌ر ده‌هات ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌وه بوو كه ئێمه
كوردین نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه سووننی یان شیعه یان كاكه‌یی و
هه‌ورامین. بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر ته‌ماشای دیرۆكی دۆزی كورد بكه‌یت كورد ته‌نها و
ته‌نها كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌بووه. كورد هیچ كاتێك كێشه‌ی ئایینی یان
مه‌زهه‌بی. یان تائیفی نه‌بووه. كێشه‌كه ته‌نها له‌وه دابووه كه
كورده و ته‌واو. دوای پرِۆسه‌ی ئازادی عێراقیش هه‌موو تاكێكی كورد هه‌ر
به‌و چاوه ته‌ماشای دۆزه‌كه‌ی خۆی ده‌كرد. بۆیه‌ش بینیمان ته‌نها كورد به
یه‌ك گوتاری و به یه‌ك هه‌ڵوێستی هاتنه گۆرِه‌پان و . به یه‌ك لیستیش
به جیاوازی بیر و بۆچوونی ئیسڵامی و عه‌لمانی و نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی
چوونه پێشه‌وه. لێره‌دا نه‌یارانی كورد باش دركیان به‌وه كردووه كه
ئه‌و كێشه نه‌ته‌وه‌ییه ده‌بێت گۆرِانێكی به‌سه‌ر دابێت. چونكه ئه‌گه‌ر
هه‌روه‌كو رووی راسته‌قینه‌ی خۆی بمێنێت ئه‌وا به‌رگرییه له یه‌كێتی
ریزه‌كانی كورد. به‌ڵام له بری ئه‌وه ده‌بێت گۆرِانێك دروست بكرێت.
به‌مه‌ش له زۆر ڵاوه ئه‌و هه‌وڵه درا. یه‌كه‌مین شت ئه‌وه بوو به‌ناوی
ئازادی ئایینی كار بۆ به مه‌سیحیكردنی هه‌ندێك گه‌نجی كورد ده‌ده‌ن.
به‌مه‌ش هه‌ستی ئایینی زۆرێك له‌و كوردانه له دژی دۆزی كورد ده‌بزوێنێت
چونكه ده‌بێ رێ له بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره بگرێت. دووه‌مین شت ئه‌و
كاره‌یه كه ئێستا به‌ناوی كوردی شیعه ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌وانه
ده‌یانه‌وێت به‌ناوی شیعایه‌تی كۆمه‌ڵێك ڵاوی دیكه‌مان لێ بستێنن و ئه‌و
یه‌كێتییه‌ی ریزه‌كانی كورد كز بكه‌ن. له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه
له‌وانه‌یه كه‌سانێكی به‌رژه‌وه‌ندی په‌رست پێی هه‌ڵبستن و خۆی بكه‌نه
قوربانی.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه ئه‌وه‌یه ئێمه بزانین زۆر جاری دیكه‌ش به‌و
ناوه و هاوشێوه‌كانی فێڵمان لێكراوه. زۆر به راشكاوییه‌وه ده‌یڵێم زۆر
جار به ناوی ئایینی و مه‌زهه‌به‌وه فیڵمان لێكراوه. سه‌ددام و به‌عسیش
كه ناوی خالید و عه‌لی و ئه‌بوبه‌كر و عومه‌ری له جه‌یشه به‌عسیه‌كه‌ی
خۆی ده‌نا و . خۆی به (عبد الله المجاهد) ناوده‌برد و . وشه‌ی (الله اكبر)
ی له‌ناو ئاڵای عێراق زیاد ده‌كرد. بۆ ئه‌وه‌ی بوو تا جارێكی دیمه‌ش فێڵمان
لێبكات. ئێستاش ئه‌وه فێڵێكی دیكه‌یه بۆ ده‌بێت به گیانی
نه‌ته‌وه‌ییانه و به قوڵكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌توانین
به‌ره‌نگاری ئه‌و فێڵه‌ش ببینه‌وه. به‌تایبه‌تی كه پێشتر شاره‌زاییمان
لێی هه‌یه. ئێمه كوردین وه‌كو كوردیش زوڵممان لێكراوه و وه‌كو كوردیش
به یه‌ك چاو فرِێدراینه زیندانه‌وه. هه‌روه‌كو كوردیش پارێزگاری له
مافه‌كانمان ده‌كه‌ین. ئه‌گه‌ر ئه‌و برا شیعانه ئه‌وه‌نده خه‌می
فه‌یلییه‌كانیانه بۆچی رۆژانه به هه‌زاران لاوی فه‌یلی داوای ئه‌وه
ده‌كه‌ن بگه‌رِێنه‌وه سه‌ر زێدیان و داوای چاككردنی ره‌وشی كه‌ركوك
ده‌كه‌ن و داوای پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی نه‌خشه پیسه‌كانی سه‌ددام ده‌كه‌ن.
كه‌س ئاورِیان لێناداته‌وه. له‌ڵایێكی دیكه‌ش ده‌یانه‌یوێت به‌مه‌ش
ریزه‌كانی گه‌لی كورد له‌ق بكه‌ن. به‌ڵام وه‌ك پێشتر گووتم تازه ئه‌و
سه‌رده‌مانه به‌سه‌ر چوون كورد به‌و شێوه‌یه هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێته‌وه.
|