عه‌فوت فه‌رموو ئاغای جه‌عفه‌ری ... مه‌لا عه‌بدوللا مه‌لا سه‌عید گرتكی

 

ئاغای جه‌عفه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق هه‌ر لێدوانێك بدات و هه‌رچی بیلێت نابێت ئێمه‌ وه‌كو كورد پێمان سه‌یر بێت چونكه‌ به‌و ماوه‌یه‌ كه‌مه‌ی كه‌ سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عیراقه‌ هه‌موو هاولاتیه‌كی كورد شاره‌زایی بووه‌ كه‌ عه‌ره‌بێكی شۆفینیه‌ و به‌ بیرێكی ته‌سك بیر ده‌كاته‌وه‌ و هه‌ول ده‌دات سیاسه‌تی حزبه‌ ئیسلامیه‌كه‌ی له‌ عیراقی ئیمرۆدا جێ به‌جێ بكات. ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی دوایی جه‌عفه‌ری بۆ برۆكسل و واشنگن و لندن و كوێت كۆمه‌لی لێدوانی سه‌یری دا وه‌ك جارانی تر شعوری كوردی بریندار كرده‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ی وا هه‌ست ده‌كات كه‌بێ هاوپه‌یمانیه‌تی كوردستان گه‌یشتووته‌ ئه‌م پله‌ و پایه‌یه‌. من باس له‌ هیچ كام له‌م لێداوانه‌ سه‌یر و سه‌مه‌رانه‌ ناكه‌م و نامه‌وێت ولامی بده‌مه‌وه‌. به‌لام زۆر سه‌یرو گالته‌م به‌ لێدوانێكی ئه‌م به‌رێزه‌ هات كه‌ بۆ رۆژنامه‌ی (تایمز) ی لندنی رۆژی 27/6 ـــــه‌وه‌ فه‌رمووبوی (عیراق ولاتێكی عه‌ره‌بیه‌) . نازانم له‌بیری چووته‌وه‌ كه‌ له‌ یاسای كاتی به‌رێوه‌بردنی ده‌وله‌ته‌وه‌ كه‌خۆی ئیمزای له‌سه‌ر كردووه‌ چۆن پێناسه‌ی عیراقی كردووه‌!!! ئه‌ی نه‌گوتراوه‌ (ته‌نها گه‌لی عه‌ره‌ب له‌ عیراق به‌شێكه‌ له‌نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب) ! وه‌ وابزانم كه‌س له‌ ئاماده‌بووانی لێدوانه‌كه‌ جورئه‌تی نه‌كردوه‌ پێ ی بلی ( (ئه‌مه‌ ج ده‌وله‌تێكی عه‌ره‌بیه‌ كه‌ سه‌رۆكه‌كه‌ ی و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانه‌كه‌ی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و كۆمه‌لی وه‌زیری كارای حكومه‌ته‌كه‌ت و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و 27% ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان عه‌ره‌ب نه‌بن) ) به‌ شێوه‌یه‌ چۆن ده‌لێت (عیراق ولاتێكی عه‌ره‌بیه‌) و به‌ ده‌وله‌تێكی عه‌ره‌بی له‌قه‌له‌می ده‌دات. . . عه‌بیه‌. . . شوره‌یی یه‌ كه‌ له‌ عیراقی نوێ باس له‌ عروبه‌و عه‌ره‌بچیایه‌تی بكرێت! وه‌ ناشزانم ئه‌م سوكه‌ لێدوانه‌ی جه‌عفه‌ری به‌ جی لێك بده‌ینه‌وه‌. ده‌بێ ئه‌مه‌شیان وه‌ك مه‌سه‌له‌ی سوێند خواردنه‌كه‌ نه‌بێت!!!

Mala_2004_59@yahoo. com