هاوار خه‌ڵکینه. . . . هاوار ڕێکخراوه‌کان. . . . هاوار حیزبه‌کان. با
هاواری په‌نابه‌رانی مانگرتوو دوای زینده به‌چاڵکردنیان به گوێمان
نه‌گات.
بۆ:
-
هاووڵاتیانی دانیشتووی سویسرا.
-
حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران.
-
کۆمه‌له‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی ئێران.
-
حیزبی کۆمۆنیستی ئێران- کۆمه‌ڵه.
-
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران-حیکمه‌تیست.
-
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران.
-
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق.
-
پارتی دیموکراتی کوردستان.
-
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان.
-
حیزبی شیوعی کوردستان.
-
حیزبی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان.
-
فدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی.
-
فدراسیۆنی په‌نابه‌رانی ئێرانی.
-
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی خه‌ڵکی کورد.
-
هه‌موو ماڵپه‌ڕ و سایده کوردی یه‌کان.
-
که‌سایه‌تی یه سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی
کوردستان.
-
هونه‌رمه‌ندان ونوسه‌ران و شاعیران له ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستان.
-
ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن وڕۆژنامهوگۆڤاره حیزبی و سه‌ربه‌خۆکان له‌ده‌ره‌وه‌و
ناوه‌وه‌ی کوردستان.
-
هه‌ر حیزب و ڕێکخراوێک گله‌ییمان لێده‌کات که ناویمان نه‌هێناوه
(گله‌ییه‌که‌یان ئه‌خه‌ینه سه‌ر چاوان) .
ژماره‌ی مانگرتووان
هه‌روا دێت ڕوو له زیاد بوون ده‌که‌ن. پڵانێکیش که یوئێن و تورکیا
پێکه‌وه خه‌ریکین. وورده وورده جێ به جێ ی ده‌که‌ن له دژی ئه‌م
په‌نابه‌رانه‌ی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات. جگه له‌وه‌ی سێ ساڵ زیاتره به
دڵڕه‌قانه‌ترین شێواز ماف و ڕێزی ئینسانی یان پێشێل ده‌کرێت. ئه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆش که ده‌یبینین ته‌نها بریتی یه له توندکردنه‌وه‌ی ته‌وقی
چهوساندنهوهوپێشێلکاری و ئه‌م جاره زینده به‌چاڵکردنیان. دوای ئه‌وه‌ی
چه‌ندین ساڵه له ناوجه‌رگه‌ی مه‌رگی چاوه‌ڕوانیدا. ساده‌ترین مافی ئه‌م
ژیانه‌یان پێ ڕه‌وا نه‌بینیون. بگره هه‌موو مافه‌کانی ژیانیشیانیان به
بارمته گرتووه. تا ناچاریان بکه‌ن به خواستی خۆیان ڕێگای مه‌رگ
هه‌ڵبژێرن. ئه‌گینا به زۆره ملێ ڕاده‌ست ده‌کرێنه‌وه به جمهوری مه‌رگ.
ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی که یوئێن جێ به جێ ی ده‌کات له گه‌ڵ تورکیا.
ده‌رچوونێکی ڕوون و ئاشکرایه له چوارچێوه‌ی ئه‌رک و مه‌هامه ڕێکخراوه‌یی
یه‌کانی. که له جیاتی ئه‌وه‌ی بێته پشت قوربانی وکۆمه‌ک به لێقه‌وماو
بکات له به‌رامبه‌ر ڕژێمه دڕنده‌کان. که‌چی به پێچه‌وانه‌وه له ناو
ماڵی یوئێن پڵانی ناردنهوهوڕادهستکردنهوهیان داده‌ڕێژرێت و (UN)
یش چاوی خۆی لێ ده‌نوقێنێت. بۆیه په‌نابه‌رانی بێ [په‌نا و پشت]. به
ناچاری ئه‌م شێوازه له ناڕه‌زایه‌تی هه‌ڵده‌بژێرن. دوای ئه‌وه‌ی به
درێژایی زیاتر له سێ ساڵ هه‌موو شێوازه مه‌ده‌نی و مۆدێرنه‌کانیان بێ
هووده له به‌رامبه‌ر [ڕژێم و یوئێن]ی تورکیا تاقی کرده‌وه. که ئه‌م بێ
ده‌ربه‌ستی یه‌ی [یوئێن] تاوانێکه پێش وه‌خت ده‌ست نیشان کراوه. بیری لێ
کراوه‌ته‌وه. داڕێژراوه‌و ئه‌وه‌تا زۆر بێ شه‌رمانه خه‌ریکی جێ به جێ
کرنین له دژی په‌نابه‌ران.
ڕێکخراوی [UNHCR]
ڕژێمه دیکتاتۆر و دڕنده‌کان ئیتر ئه‌وه‌نده جیاوازیان له نێواندا
نه‌ماوه له ته‌واوی دونیادا. به تایبه‌تی له مه‌سه‌له‌ی گرتنه به‌ری
شێوازی چه‌وساندنه‌وه‌ی بێ په‌رده بۆ ناچارکردنی جه‌ماوه‌ری به‌رین وڕوو
له زیادی شه‌پۆڵی په‌نابه‌ران. تاکوو ووڵاته‌کانی خۆیان جێ نه‌هێڵن. که
ئه‌مه کارێکه [UNHCR]
له گه‌ڵ هه‌موو ڕژێمه سه‌رکووتگه‌ره‌کان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات. له‌وه‌ش
خراپتر ئه‌وه‌یه. که‌سی وا هه‌یه به هه‌زارو یه‌ک مه‌رگه سات له‌به‌ڵای
له سێداره‌دانی سه‌د ده‌رسه‌دی ڕژێمێک ڕزگاری ده‌بێت و هه‌موو مه‌رجه
یاسایی یه‌کانی په‌ناهه‌نده‌ی تێدایه که‌چی به‌تایبه‌تی ئه‌و که‌سه به
شێوه‌یه‌کی پۆلیسی ڕه‌ها توشی ده‌یه‌ها چه‌رمه‌سه‌ری ده‌کرێت. که ببێت به
په‌ند بۆ هه‌زاران که‌سی تر که له ژێر جه‌ورو سته‌می ڕژێمه
دیکتاتۆره‌کاندان. قه‌ت بیر له گۆڕان نه‌که‌نه‌وه. واتا[
UNHCR]. .
. . (بڕس المێیر) به په‌نابه‌ر نیشان ده‌دات. تاکوو خه‌ڵک به دۆزه‌خی
ڕژێمه هارو دڕنده‌کان سوپاس گوزار بن. بۆیه ده‌بێت به‌هه‌موومانه‌وه
هه‌وڵی جدی بده‌ین. وه نه‌هێڵین چیدی مامه‌ڵه به ژیانی ئێمه ی
په‌نابه‌رانه‌وه بکه‌ن. وه هه‌موو په‌نابه‌ران له سه‌رانسه‌ری دونیا
بێنه مه‌یدان بۆ ڕسواکردنی ڕژێمه دکتاتۆر و فاشیسته‌کان وسه‌پاندنی
داواکاری یه ڕه‌واکانی مافی په‌نابه‌ری به‌سه‌ر [یوئێن]دا. تاکوو هه‌رچی
زووتر پاشه‌کشه به‌سه‌ر ئه‌م ده‌ست تێکه‌ڵ کردنه‌یان داسه‌پێنین
وناوه‌ڕۆکی پڵانه گڵاوه‌کانیان بۆ کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی وجه‌ماوه‌ری
پێشکه‌وتووخواز ئاشکراتر بکرێت. ئه‌مه‌ش به هاتنه‌مه‌یدان و
سه‌رشه‌قامه‌کان وکوتانی ده‌رگای یوئێن ده‌کرێت. کاتیش زۆر خێرا
تێده‌په‌ڕێت. ته‌نها چرکه‌یه‌ک زۆره بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره‌ی مانی گرتووه
له نان خواردن. ئێمه نابێت کات به فیڕۆ بده‌ین. ده‌بێت کارێکی وا بکه‌ین
به هه‌موو توانامانه‌وه داکۆکی له په‌نابه‌رانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات
بکه‌ین. با چه‌ند ڕۆژێک له ژیانی خۆمان بۆ ئه‌م کاره پیرۆزه ته‌رخان
بکه‌ین. دڵنیابن به‌رووبوومی ئێجگار گرینگی ده‌بێت بۆ سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
په‌نابه‌رانی مانگرتووله تورکیا به پله‌ی یه‌که‌م. هه‌روه‌ها بۆ سه‌ر
مه‌سه‌له‌ی په‌نابه‌ری له ئاستی هه‌موو دونیا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
خۆپیشاندان ساز ده‌که‌ین. کات وبه‌رواری ته‌واوی ئه‌م خۆپیشاندانه‌ی (جنێف)
له نزیکترین ماوه پێ ڕاده‌گه‌یه‌نین.
بانگه‌وازتان
ده‌که‌ین نامه‌ی هاوپشتی بنێرن بۆ (کۆمیته‌ی هاوپشتی له سویسرا) . که
خۆپیشاندانه‌که ڕێک ده‌خات.
بانگه‌وازه‌کانی
کۆمیته‌ی هاوپشتی له سویسرا به هه‌موو ڵایه‌ک بگه‌یه‌نن.
بانگه‌وازی
خۆپیشاندانه‌که‌ی شاری (جنێف) به‌ر فراوان بڵاوبکه‌نه‌وه.
بانگه‌وازتان
ده‌که‌ین بێن ئه‌م خۆپیشاندانه به هێز و فراوان بکه‌ین پێکه‌وه.
کۆمیته‌ی
هاوپشتی له په‌نابه‌رانی مانگرتوو له تورکیا/سویسرا
03/07/2005 |