زانکۆی
نایمیخن- هۆڵه‌ندا
﴿ ٣س
﴾ سێ سینه‌که!!!!!! ... د. کاوس عه‌زیز فه‌ره‌ج
بۆهه‌ندێک
له‌وانه‌ی به‌په‌له‌ناونیشانی ئه‌م وتاره ده‌خوێندنه‌وه‌و. تفه‌نگ
به‌ڕۆشناییه‌وه ده‌نێن نه‌ک تاریکی. پێش چوونه‌ناو هه‌ناوی فه‌لسه‌فه‌ی
سێ سینه‌که‌وه‌و بێوردبونه‌وه. له‌وانه‌یه‌وابزانن باسی سینه‌ده‌که‌م. من
خۆم به‌دوور ده‌گرم له‌و سینه‌یه. چونکه‌پێش من زۆر هۆنه‌ر خه‌ریکی بوون.
ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ڕێگای پڕ شکۆی سێ سینه‌که‌یان گرتۆته‌به‌ر براوه‌و شاد‌و
بێخه‌من. سه‌رفرازو شازی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵن!!!!!!!!! بۆیه‌ده‌کرێت هه‌ند ێک
قووڵتر به‌ره‌و باسه‌که‌بڕۆین.
من
مه‌به‌ستم هیچ کام له‌وانه‌نیه. مه‌به‌ستم سینه‌نوێکانه. ڕوونتر بڵێم باس
له‌سێ ووشه‌ده‌که‌م که‌به‌پیتی سین ﴿س﴾ ده‌ستپێده‌که‌نو بونه‌ته‌دروشمی
ئه‌و مافیا نوێیه‌ی که‌داهێنه‌رو بیریاری ئه‌م فه‌لسه‌فه‌نوێیه‌ی
کورده‌وارین.ئاشنا بوونم به‌م فه‌لسه‌فه‌به‌رزو سه‌نگینه‌له
ڕێگه‌ی ناسیاوێکی ڕاستبێژو ده‌روێشێکی شه‌یدای تێکه‌ڵ به‌بیریارانی سێ
سینه‌که‌وه‌بوو. که‌ئه‌و کات تازه‌براده‌ران خه‌ریک بوون به‌شار شاد
ده‌بونه‌وه. بڕواتان بێت ئه‌و یه‌کتر ناسینه‌مان پێچ به‌مێژوو
ده‌کاته‌وه‌بۆ ده‌ساڵی ڕه‌به‌ق به‌ر له‌ئه‌مڕۆ. له‌و کاته‌وه‌هه‌ر ڕۆژه‌و
به‌ئارایشتێکی دیه‌وه‌خۆیمان نیشانده‌دات. که‌چی هێشتا چرچێک له‌ڕوویدا
نا‌بینیت.
نه‌رمو
نیان‌و و قه‌د باریکو لێو به‌خه‌نده.
ئه‌و
ڕاستبێژه‌هه‌موو ئه‌و باسانه‌ی که‌ئه‌و ڕۆژانه‌ئێمه‌ی مه‌ستکردبوو. زۆر
به‌کورتیو به‌ڕوونی کۆتایی پێهێنانو سه‌رنجی هه‌موانی بۆ لای زمانی پاراوی
خۆی ڕاکێشا. گه‌وهه‌ری ووشه‌ی له‌ده‌م باران. براینه‌ئێوه‌باسی چیده‌که‌ن.
خه‌می دنیاتان داوه‌به‌کۆڵتانا. ئێوه‌باس له......... تێکدانی بیناکان بۆ
دزینی شیش. کاولکردنی شه‌قامی نێوان شاره‌کان بۆ کێبڵی میحوه‌ری. ووردو
خاشکردنی شووشه‌ی خوێندنگا‌و فه‌رمانگه‌کان. تواندنه‌وه‌ی تێلی هێڵی ته‌زوی
کا ره‌باو. ئاودیو کردنی کارگه‌ی قیرو شۆفڵ و تاڵانکردن‌و. دوایی فرۆشتنی
به‌دراوسێ جوامێره‌که‌مان. هێرشی له‌شکری ئاڕ ئاڕ ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌که‌کلی
له‌چاوان ده‌ڕفان......... چی‌و چی ده‌که‌ن…….
هیچی
سێ سینه‌که‌ناهێنێت. ئێوه‌له‌کوێن. سێ سینه‌که‌ده‌رمانی
ده‌ردانه. ئامانجی دوور‌و نزیکی شه‌یدایانی کورسی و ده‌سته‌ڵاتدارانه.
لێره‌له‌کوردستانی ئازاد‌و گڕگرتوو. ڕۆشنکه‌ری ئه‌م ده‌یجوره‌ی
ژیانه......ئینجا با پێتان بڵێم ئه‌م سێ سینه‌چیه‌که‌خه‌وی له‌چاوان
ته‌راندوه:
سینی
یه‌که‌م به‌مانای سو ڵته‌یه
سینی
دووهه‌م ئاماژه‌یه‌به‌سکرتێره
سینی
سێهه‌م سه‌یاره‌یه
ئینجا
خۆشتان سه‌رپشک بن له‌ورده‌کاری هه‌ر یه‌ک له‌م سینانه.
ئه‌و
کاته‌و ئێستاشی له‌گه‌ڵدابێت. بیریارانی سێ سینه‌که‌له‌ده‌ریای بێ‌بنی سێ
سینه‌که‌دا سه‌ر قاڵی داهێنانی نوێن. دوای ئه‌و گۆڕانکاریه‌بروسکه‌ییانه‌ی
که‌نیشتیمانه‌ئازیزه‌که‌مانی گرته‌وه‌به‌تایبه‌تی له‌دوای ٩ی چواری ٢..٣
ه‌وه‌و. تا جێ نه‌مێنین له‌کاروانی عه‌و له‌مه‌و
ئینته‌رنێتو مۆبایل‌و بارهه‌ڵگره‌سه‌ر داپۆشراوه‌کانی پڕ له‌ڕاوو ڕووتی
ئه‌و دیو سنوری هه‌رێم. پێویستی قۆناغه‌که‌وا ده‌خوازێت له‌بری سینی
﴿٣﴾ سێ
که‌بۆ سه‌یاره‌کاری پێده‌کرا له‌وه‌و به‌ر. وه‌بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سینه‌مان
تێکه‌ڵ به‌کاروانی نه‌بڕاوه‌ی سسسسینه‌کانی سه‌یاره‌علوجه‌کان﴿هه‌ر
له‌ئه‌ڤه‌لۆنو ماکسیماوه‌تا ده‌گاته‌نیسان پاتڕۆڵو ئه‌وانی دی..﴾ نه‌بێتو
پیرۆزی‌و گرنگی خۆی بمێنێت. براده‌ران گه‌یشتنه‌خاڵێکی وه‌رچه‌رخان.
به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریاندا خاڵی سێ له‌په‌یمانی شه‌ره‌ف بگۆڕن
له‌مه‌ودوا بۆ سامان نێت. چونکه‌ئه‌مه‌یان تۆڕێکی پانتره‌و مه‌ودای
فراوانتره. نه‌ک سه‌یاره‌به‌ڵکو له‌توانایدا هه‌یه‌سه‌دان دۆنم زه‌وی
﴿له‌پێده‌شت بێت یان له‌شاخ یا له‌ڕۆخی ده‌ریاچه‌ی ئاوی شیرین‌و پاک﴾ و
کۆشک‌و ڤییه‌للاو کۆمپانیاو چی‌و چی له‌خۆی بگرێت‌و بگره‌له‌چاوتروکانێکدا
قووتیاندا.
له‌م
ڕوانگه‌یه‌وه‌و له‌به‌ر ناسکی بارودۆخه‌که‌و له‌ده‌ستنه‌دانی هه‌ل. بۆ
ئه‌وه‌ی ئاسووده‌بژی گه‌ل. بیرکردنه‌وه‌له‌شێوازی مۆدێرن‌و نه‌بیستراوو
نه‌بینراو درێژه‌ی هه‌یه.
بۆیه‌براده‌ران خه‌ریکی داڕشتنی ڕیوشوێنو پلانی تۆکمه‌و نهێنین. شه‌وو
ڕۆژیان پێکه‌وه‌گرێداوه. بێئه‌وه‌ی خۆیان بانگه‌واز بڵاوبکه‌نه‌وه‌وو داوا
له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیو ده‌زگاکانی کارگێڕی و ئۆرگانه‌کانی بکه‌ن.
سوپایه‌ک له‌هه‌وادارانیان به‌سوپاسه‌وه‌خۆبه‌خشانه. وه‌ک دوومه‌ڵان
له‌خۆیانه‌وه به‌ته‌نها چه‌خماخه‌یه‌کی ئه‌وان هه‌ڵتۆقیون.
ئه‌مڕۆ
ئه‌و بیریارانه‌تۆڕێکی ئاڵۆزتر له‌تۆڕی جاڵجاڵۆکه‌یان چنیوه. ته‌نا نه‌ت
گه‌نده‌ڵیو گه‌نده‌ڵه‌کانیش بۆ ساتێکیش بێت. به‌زه‌حمه‌ت بتوانن
دزه‌بکه‌نه‌نێو ئه‌و تۆڕه‌چنراوو داخراوه‌وه.
|