شازی نووسه‌ر و هه‌زه‌لی .. له‌یلا مۆریاسی

 

ئێمه‌ی نووسه‌رانی ک. پۆست. ئیدیعای ئازایی ده‌که‌ین

به‌ ڕاست و چه‌پ. حه‌ق و ناحه‌ق هه‌موو کاره‌کانی پارتی

نه‌ک هه‌ر مه‌حکوم. به‌ڵکه‌ دژایه‌تیش ده‌که‌ین

یه کیه‌تییه‌ حه‌یاته‌که‌ش هه‌رچی بکا

حه‌قمان به‌سه‌ره‌وه‌ نییه‌ و وا خۆمانی لێ که‌ڕ ده‌که‌ین

سه‌رکۆماریش هه‌رچی بکا

گه‌ر نوکته‌ له‌سه‌ر کورد بکا

گه‌ر چه‌ته‌کانی موقته‌دا به‌ جه‌نگاوه‌ر وه‌سف بکا

گه‌ر سیستانی به‌نیعمه‌تی خوای سه‌ر زه‌وی ناوزه‌د بکا

ئه‌گه‌ر تورکیا به‌ فریاد و به‌ په‌نای کو‌رد وه‌سف بکا

گه‌ر بۆ خومه‌ینیه‌ ڕیشپان فاتیحا ڕه‌وانه‌بکا

گه‌ر مه‌دح و سه‌نای ئه‌سه‌دی شۆڤێنستی سوریا بکا

گه‌ر له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هیچ شتێکیش بۆ کورد نه‌کا

ئێمه‌ی نووسه‌رانی بوێر. ئازا و چاونه‌ترسی ک. پۆست

فززه‌مان لێوه‌ نایه‌ت و

ڕێگه‌ش ناده‌ین که‌سێک به‌دێڕێکی خراپ باسی بکا

له‌ ئاست ئه‌وانی تریشدا

گه‌ر یه‌کێکیان له‌ زستاندا قه‌مسه‌ڵه‌یه‌ک له‌به‌ر بکا

ئه‌وا ئێمه‌ ده‌هۆڵی بۆ لێده‌ده‌ین و

 مه‌قاله‌ی له‌سه‌ر ده‌نووسین

هێند بێ ویژدان. قین له‌دڵین

گه‌ر ئاڵای پیرۆزی کوردان به‌رز بکا

ئه‌وا ئێمه‌ حه‌قمان نییه‌. ڕه‌خنه‌ی خۆمانی لێده‌گرین

وا مه‌قاله‌ی پڕ بوختانیشی له‌سه‌ر داده‌به‌زێنین

منم تاهیر نه‌وه‌ی ساڵح نه‌وه‌ی شه‌ریف

له‌ ئاست کا‌ره‌کانی پارتی ده‌بمه‌ عه‌ریف

هه‌رچی شتێ پارتی بیکا من ڕه‌خنه‌ی خۆمی لێده‌گرم

هه‌ر نووسه‌رێک. ته‌نانه‌ت نه‌ک وه‌سفی پارتی

گه‌ر به‌دێڕێک ڕه‌خنه‌بگرێ

من په‌لاماری ده‌ده‌م و یه‌خه‌ی ده‌گرم

له‌ گۆشه‌ ‌ی قۆڕ و بێمانای گۆڵمه‌زیشدا

هه‌زار درۆی بۆ ڕێک ده‌خه‌م هێند بێ شه‌رمم

به‌ ویژدانتان سوێندتان ده‌ده‌م

توخوا من شازی نووسه‌ر نیم

توخوا من بۆ عه‌رزه‌و پاره‌ سه‌رلێشێواو خڵه‌فاو نیم!؟