رِاگه‌یاندراوی كۆتایی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كگرتووی خوشكانی
ئیسلامی كوردستان |
به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
رِاگه‌یاندراوی
كۆتایی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كگرتووی خوشكانی ئیسلامی كوردستان
-
جه‌ماوه‌ری ئافره‌تانی
كوردستان.
-
خوشكانی ماندوو نه‌ناس.
له‌رِۆژانی (12-13-14ی ته‌مووزی 2005) دییه‌كگرتووی خوشكانی ئیسلامی
كوردستان به‌ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی یه‌كگرتووی خوشكان له سه‌رتیسه‌ری
كوردستان و ناوچه ئازادكراوه‌كان. چواره‌مین كۆنگره‌ی خۆی له سلێمانی
گرێدا.
پاش تاوتوكردنی كارنامه‌ی كۆنگره‌و گفتوگۆكردنی چرِو پرِ له‌سه‌ر برِگه‌و
بابه‌ته‌كانی كه بریتی بوون له هه‌ڵسه‌نگاندنی كار‌و چالاكییه‌كانی نێوان
هه‌ردوو كۆنگره‌و ده‌ستنیشانكردنی خاڵه به‌هێزو لاوازه‌كان. چه‌ندین
ته‌وه‌ره‌ی گرنگ خرانه به‌ر باس‌و خواسی ئاماده‌بووان كه سه‌رجه‌میان
تایبه‌ت بوون به مه‌سه‌له هه‌نوكه‌یی و چاره‌نوسسازه‌كانی
له
مه‌ودوای
كاری رێكخراوه‌یی خوشكان له‌وانه:-
-
وه‌ستانه‌وه به‌رِووی هه‌موو
ئه‌وشالإوه
توند‌و تیژییه فیكری و ده‌روونی و جه‌سته‌ییانه‌ی كه ده‌رهه‌ق به ژنان
ئه‌نجام ده‌درێن. ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ك به‌ناوی هاورده‌یی هه‌ندی چه‌مك و
زاراوه‌ی نوێوه ده‌بێت. له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌ناوی
داب‌و نه‌ریتی كۆمه‌لإیه‌تی و مێژوویی
و
ژینگه‌ییه‌وه.
-
داكۆكی كردن له قه‌واره‌ی خێزان و تۆكمه‌كردنی و پاراستنی نه‌وه‌ی نوێ
و
هه‌وڵدان بۆ دانه‌برِانیان له ناسنامه‌ی ئاینی و نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییان
و. پاراستنی به‌ها
رِه‌وشتییه‌كان و پاراستنی لاوان له لادان و. له هه‌مان كاتدا
دانانی
میكانیزمی گونجاو بۆ ئاوێته‌بونیان به‌دنیای زانستی سه‌رده‌م و رِێزگرتن
له خولیا‌و به‌هره‌و داهێنانه‌كانیان و تێرِوانین بۆیان وه‌ك توێژێكی
ئاكتیف و كاری
ئێستا‌و دوارِۆژی
كۆمه‌ڵگه.
-
جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر خۆشگوزه‌رانی ژنانی لادێ
و
ئاشناكردنیان به مافه كۆمه‌لإیه‌تی و ئابوری و رِۆشنبیرییه‌كان.
-
ئاورِدانه‌وه‌یه‌كی دڵسۆزانه‌و جدی له پاشماوه‌ی ئه‌نفال
و
كیمیاباران و هه‌موو قوربانیانی سیاسه‌ته شه‌رِه‌نگێزه‌كانی رِژێمی
دیكتاتۆری پێشوو.
-
خوێندنه‌وه‌ی بار‌و گوزه‌رانی كه‌م ئه‌ندامو به‌سالإچووان و بێ
نه‌وایان و ده‌روون شێواوه‌كان. ئه‌مه‌ش به پرِۆژه‌كردنی هه‌ندی له
پێداویستییه‌كانیان و گه‌یاندنی داواكارییه‌كانیان به‌دام
و
ده‌زگیبه‌رپرسه‌كان.
-
هه‌ڵسه‌نگاندنی ئیجابیانه‌ی پێگه‌و رِێژه‌ی ئێستای ژنان له ده‌سه‌لإتو
ناوه‌نده‌كانی برِیارداو. كاركردن بۆ زیاتر به‌هێزكردنی رِۆڵیان له‌سه‌ر
بنه‌مای توانا‌و لێهاتنه‌كانیان له‌و ناوه‌ندانه‌دا.
-
خوێندنه‌وه‌ی واقعی رێكخراوه‌یی ئێستای كوردستان‌و هاوكاریكردنیان بۆ زیاتر
كرانه‌وه‌و یه‌كتر قبوڵكردن و پێشكه‌شكردنی پرِۆژه‌ی هاوبه‌ش به‌جۆرێك
زیاتر له خزمه‌تكردنی پێداویستییه هه‌نووكه‌ییو ستراتیژییه‌كانی
ئافره‌تاندیبێت.
ئه‌مه‌و چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ی تر باسكرا‌و پاشان ئه‌ندامانی كۆنگره جه‌ختیان
له‌سه‌ر
ئه‌وه
كرده‌وه.
كه‌سه‌رجه‌م ئه‌م ته‌وه‌رانه پێویسته له رِوانگه‌ی بۆچوونی نوێی ئیسلامی
و ئیجتهادی سه‌رده‌مه‌وه بۆ ده‌قه قورئانییه‌كان.
پرِۆژه‌ی چاكسازی بۆ بارودۆخی ژنان ئاماده‌بكرێت.
پاشان له‌چه‌ند دانیشتنێكی گه‌رم و گورِدا
رِه‌شنوسی پێرِه‌وی نوێی رێكخراوه‌كه خرایه به‌ر باس و گفتوگۆ‌و. له
ئه‌نجامدا
چه‌ندین گۆرِانكاری نوی]َ
وه‌ك ستراتیژی قۆناغی داهاتووی كاری خوشكان.
په‌سه‌ندكرا.
دواتر له‌كه‌ش و هه‌وایه‌كی ئازاد‌و
پرِ له
گیانی خۆشه‌ویستیدیده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی خوشكان كه‌پێكهاتبوو له (45)
خوشك هه‌ڵبژێردران.
پاشان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌رێز (بێخاڵ
ئه‌بوبه‌كر) به سكرتێری یه‌كگرتووی خوشكانی ئیسلامی كوردستان.
هه‌ڵبژێردرا.
ئه‌مه‌و له دواهه‌مین دانیشتن‌دا
كۆنگره به كۆمه‌ڵێك پێشنیار‌و رِاسپارده‌ی پێویست كۆتایی به‌كاره‌كانی
هێنا:
راسپارده‌كانیش بریتی بوون له:-
1- هه‌ریه‌كه له سه‌رۆكی كۆماری عێراق‌و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به
یه‌ك چاو برِواننه كۆمه‌لإنی خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و رێكخراوه‌كانی
ئافره‌تان به‌تایبه‌تی له دابینكردنی پێداویستی و مافه‌كانیاندا.
2- په‌رله‌مانی كوردستان له برِیارو كاره‌كانیدا
رِه‌چاوی تایبه‌تمه‌ندی ئافره‌تان بكات و پێداویستییه ماددی و
مه‌عنه‌وییه‌كانیان بۆ دابین بكات.
3- لیژنه‌ی ده‌ستوری كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عێراق و په‌رله‌مانی كوردستان
مافه‌كانی ئافره‌ت وه‌ك به‌شێكی گرنگ باسی
بكه‌ن. له ده‌ستوری داهاتووی عێراق و كوردستاندا.
4-
بانگهێشت كردنی حیزب و لایه‌نه سیاسیه‌كانی كوردستان و عێراق بۆ زیاتر
كاراكردنی رِۆڵ و به‌شداری ژنان له سه‌ركردایه‌تی سیاسی حیزبه‌كان و
ناوه‌نده‌كانی برِیاردا.
5-
ده‌سته‌به‌ركردنی پرِۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی وه‌ك دایه‌نگاو
باخچه‌ی ساوایان و موچه‌ی تایبه‌ت به‌دایكایه‌تی. له‌لایه‌ن ده‌زگا
ئیداری حكومیه‌كانه‌وه.
6- تفرغ كردن به‌ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی بالیله رِێكخراوه‌كانی ژنان‌و خوشكان‌و
ئافره‌تانو ئه‌ژماركردنی
كاری رێكخراوه‌یی
وه‌ك خزمه‌ت بۆیان.
7- دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌لایه‌ن رێكخراوه‌كانی
ژنان و خوشكان‌و ئافره‌تان
به‌مه‌به‌ستی
به‌رزكردنه‌وه‌ی یاداشێك سه‌باره‌ت به یاسایی كردنی زۆرێك له مافه‌كانی
ژنان بۆ لیژنه‌ی ده‌ستوری عێراق و كوردستان.
8- به‌هێزكردنی گیانی ته‌باییو پێكه‌وه‌ژیان و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كتری
له‌سه‌ر بنه‌مای خاڵه هاوبه‌شه‌كان به جیاوازی دیدو ئایدیای جیاواز له
ئاستی كوردستان و عێراقدا.
9- جه‌ختكردنه‌وه له ده‌زگیبه‌رپرسه‌كان بۆ زیاتر به‌ده‌مه‌وه‌چوونی
كێشه‌و پێداویستیه ماددی‌و مه‌عنه‌وییه‌كانی ژنانی پاشماوه‌ی ئه‌نفال و
كیمیاباران‌و كه‌م ئه‌ندامو دابینكردنی ژیانێكی شایسته بۆیان.
10- پاراستنی تایبتمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریمان
له چوارچێوه‌ی ئاین‌و نه‌ریته په‌سه‌نده‌كانو به‌هیبالإكاندا. له‌كاتی
په‌سه‌ندكردنی مادده‌و برِگه‌ی رێكه‌وتننامه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كاندا.
11- به‌رگرتن له به‌كالإكردنی ئافره‌ت به‌ناوی هونه‌رو چه‌مكه هاورده
نامۆكان پاراستنی كه‌سایه‌تییان.
12- دیاریكرنی بودجه‌ی تایبه‌ت به رێكخراوه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه
وه‌ك نه‌ریتێكی یاسایی به بێ
جیاوازی ئینتیمای
حیزبی بۆ حیزبی ده‌سه‌لإت.
13- زه‌مینه‌سازی بۆ كاراكردنی رِۆڵی كاری رێكخراوه‌ییو
به قۆرخ نه‌كردنی ده‌ستكه‌وتو
ده‌رفه‌ته‌كان بۆ رێكخراوی سه‌ر به‌ده‌سه‌لإت.
14- ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو جۆره تیرۆرێك له‌ژێر هه‌ر ناو‌و
بیانوییه‌كدا
ی‌بێت.
15- خستنه‌رِووی
هه‌موو دیارده دزێوه‌كان به مه‌به‌ستی چاكسازی‌و
به‌رگرتن لێیانو زیاتر ته‌شه‌نه‌نه‌كردنیان.
له‌كۆتایدا
كۆنگره هیوای خواست كه‌سه‌رجه‌م ئامانج
و
پلانه‌كان جێی
ئومێدی
هه‌مووان بێت و له كوردستانێكی ئارام و گه‌شه‌سه‌ندوو به‌دی بهێنرێت.
[
وقل اعملوا فسیری الله عملكم ورسوله والمۆمنون]
په‌سه‌ندكراوی
كۆتایی كۆنگره‌ی چواره‌می
یه‌كگرتووی خوشكانی ئیسلامی كوردستان
14/7/2005
|