مه‌هابادی راپه‌ریو... ئه‌سعه‌د قه‌یدی

 

ئه‌وه‌ ماوه‌ی زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێ كه‌ خه‌ڵكی خۆراگر وشۆرشگێری مه‌هاباد. شاری سه‌ر چاوه‌ی به‌رخۆدان له‌ كوردستانی ئێران ده‌ستیان داوه‌ته‌ خۆپێشاندان دژی چه‌كداروچه‌ته‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران. له‌ شاری مه‌هاباد رۆله‌كانی پێشه‌وای نه‌مر قازی موحه‌مه‌د هه‌ر وه‌ك چۆن له‌ مێژوو دا نیشانیان داوه‌ كه‌حازر نین زوڵمو زۆری داگیركه‌ری كوردستان قه‌بووڵ بكه‌ن وهه‌رده‌م بونه‌ته‌ دیوارێكی پۆلإین له‌ به‌ر ده‌م جنایه‌تو وه‌حشیگه‌ری كۆماری ئیسلامی. وادیسان به‌ره‌نگاری جنایه‌تێكی دیكه‌ی جاشو وپاسداره‌ به‌كرێگیراوه‌كانی كۆماری ئیسلامی داسه‌پاو به‌ سه‌ر خه‌لكی به‌شه‌ره‌فی كوردستاندا بوونه‌وه‌. به‌ پێی هیندی له‌ سه‌ر چاوه‌كان شار زۆر شه‌و به‌ته‌واوی ده‌كه‌ویته‌ ژێركۆنترۆڵی لاوانی نه‌ترسی مه‌هاباد. سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م دوایانه‌ به‌ هۆی شه‌هید كردنی لاوێكی كورد به‌ ناوی سه‌ید شوانه‌ی قادری خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد رووی داوه‌. پاش شه‌هید كردنی شوانه‌ به‌كرێگیراوه‌كانی ره‌ژیم بێ حورمه‌تی به‌ ته‌رمی شه‌هیدی نه‌مر ده‌كه‌ن به‌ شێوازێك كه‌ دووره‌ له‌ هه‌موو داب ونه‌ریتێكی ئینسانی و مرۆڤایه‌تی. به‌ جۆرێك ته‌رمه‌كه‌یان شپرزه‌ كردبوو كه‌ناسینه‌وه‌ی زۆر محاڵ بوو هه‌ر ئه‌وه‌ بوو به‌ به‌هانه‌ بۆ كورانی كورد كه‌ دژی ئه‌م ره‌ژیمه‌ سه‌ره‌رۆیه‌ راپه‌رن. ره‌ژیم به‌ خه‌یاڵی خاوی خۆی ئه‌م كاره‌ی بۆ ترساندنی چاوی رۆله‌كانی شاری مه‌هابادی قاره‌مانكرد بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن له‌ جێگای خۆیان په‌لببزێون و برستیان لێ ببرێ. بێخه‌به‌ر له‌وه‌ی كه‌ كورانی هه‌رگیز نه‌به‌زی كوردستان به‌ تایبه‌تی لاوانی به‌جه‌رگی مه‌هاباد له‌ كوره‌ی شۆرشی كوردستان دا بارهاتوون و وه‌ك هه‌لگورد. قه‌ندیل وته‌ره‌غه‌ی سه‌ر به‌رز خۆ راگرن. ئه‌وانه‌ هه‌ر ئه‌و قاره‌مانانن كه‌ له‌ رۆژی هاتنه‌ سه‌ر كاری ئه‌م ره‌ژیمه‌وه‌ شێرانه‌ به‌ره‌نگاری جه‌لاده‌كانیان بوونه‌ته‌وه‌. هێرشه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی یێتاوانی كوردستان وهێرشكردنه‌ سه‌ر گونده‌كانی قارنێ وقه‌لاتان و بێ سه‌رو شوێن كردنی 59 لاوی مه‌هاد و ده‌یان وسه‌دان هه‌زار جنایه‌تی دیكه‌ ئه‌و ره‌ژیمه‌ له‌ رابردوودا ئه‌وانی زیاتر له‌ سه‌ر بیری كوردایه‌تی ورزگاری كوردستان سوورتر كرد. ره‌ژیمی وه‌زاله‌ هاتووی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ كاتێكدا گلۆله‌كه‌ی كه‌تۆته‌ لێژی و واوه‌یلایه‌تی. ده‌ستی كردۆ به‌ درۆو ده‌له‌سه‌ وقه‌ولی بێ بناغه‌ به‌ خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری شاری مه‌هاباد. به‌ تایبه‌تی فه‌رمانداری ترسنۆكی شارچۆته‌ سه‌ر رادیوو تلڤزون. خه‌ریكی فروو فیشال به‌با كردنه‌. كه‌چی ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و به‌ر هه‌ر ئه‌م به‌كرێگیراوه‌ داوای هێزی یارمه‌تیده‌ری له‌ شاره‌كانی میاندواو و وه‌رمێ و نه‌غه‌ده‌ ده‌كرد بۆ سه‌ر كوتی خه‌ڵكی راپه‌ریوی مه‌هاباد و چوارچرا. بێگومان خه‌لكی به‌شه‌ره‌فی كوردستان وشاری قاره‌مان په‌روه‌ری مه‌هاباد له‌ سێداره‌دانی پێشه‌واو سه‌یفی قازی وسه‌دری قازی و هاورێیانییان له‌ بیر نه‌چۆته‌وه‌و بروا به‌ درۆو ده‌له‌سه‌كانیێان ناكه‌ن ودرێژه‌ به‌ خه‌بات وراپه‌رینی خۆیان ده‌ده‌ن تا گۆركردنی ئه‌م ره‌ژیمه‌ داسه‌پاوه‌. چون سه‌ركه‌وتن زۆر نزیكه‌’. گه‌لی خۆراگری كوردستان ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی 26 ساڵه‌ ئاكار وكرده‌وه‌كانی به‌ ناو كۆماری ئیسلامی ده‌بینن. داوا له‌ هه‌موو شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان و ئێران ده‌كه‌ین كه‌ پالپشتی شاری مه‌هاباد بن بۆ هه‌رچی زووتر روخانی ره‌ژیمی گه‌نده‌لی كۆماری ئیسلامی ئێران. دڵنیا بن دونیا له‌ پشتانه‌. بۆ پێشه‌وه‌ نه‌سره‌وتن تا سه‌ر كه‌وتن.