له گیرفانی جه‌نگدا ئه‌م (سێ) ووته‌یه‌م دۆزییه‌وه ... حه‌مه‌شوان
شه‌ریف
1- ئــاشتی
هه‌رگیز مه‌هێڵه
بگه‌یته‌ئه‌وه‌ی
شمشێرێک له‌کێلان هه‌ڵکێشی
که‌هه‌ڵتـکێشا
مه‌ڵێ شووره‌ییه
په‌شیمانی
ده‌بێت به‌خوێن
به‌رچاوم ڕوناکه‌مه‌وه.
ده‌نا دۆڕاوم:.
!
ده‌ڵێم. . چۆن
هه‌ڵتکێشا
شه‌رم نه‌تگرێ
ئاواش بیگه‌ڕێنه‌ره‌وه بۆ دۆخی خۆیی!:.
2- ڕه‌قـتر له‌به‌رد
ئه‌وه‌نده
تکامان له‌به‌رد کرد تا
دڵی نه‌رم بوو
بوو به‌شاخ و بوو به سه‌نگه‌ر
که‌چی دیکتاتۆرێک
به‌قوبووڵکردنی و
ملکه‌چی فه‌رمه‌نه‌کانی
تا ده‌هات دڵی
له‌به‌رد ڕه‌قترده‌بوو و
سڵاویشی جنێو. .
3- سه‌ربازێک و دڵدارێک
بردنه‌وه
له‌جه‌نگدا ڕوویداوه
به‌ڵام
له دڵداریدا
بردنه‌وه
مه‌حاڵه
. . 20030113
سوید-ماشته‌راند