كوردینه. . . . فریای شۆرِشی به‌ردی شاری مه‌هاباد بكه‌ون ... ناوه‌ندی
چاك کۆمیته‌ی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان
سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان
په‌رله‌مانی كوردستان
لایه‌نه سیاسییه‌كان
له هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان
كۆرِو كۆمه‌ڵه
جه‌ماوه‌ری و رِۆشنبیرییه‌كان.
رِێكخراوه‌كانی مافی
مرۆڤ
خۆشه‌ویستان
ئه‌وه چه‌ندین
رِۆژه خه‌ڵكی شاری مهاباد رِاپه‌رِیوون دژ به كۆماری ئیسلامی ئێران. شار
سیمای شۆرِشی به‌خۆوه گرتووه. تا ئێستا 2 شه‌هید هه‌یه و سه‌دان كه‌سیش
زیندانی كراوه. مانگرتنی گشتی به‌رده‌وامه. تا ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ 18-7
رِاپه‌رِین له شاری مهاباد درێژه‌ی هه‌یه. شه‌وانه ته‌جاوز به
ئافره‌تانی كورد ده‌كرێت له لایه‌ن پاسداره‌كانه‌وه. كه له ناوچه‌كانی
دیه‌كی ئێرانه‌وه هێنراون بۆ شار. شار و ده‌وروبه‌ری سیمای حكومه‌تی
نیزامی به‌خۆوه گرتووه. شۆرِشی به‌رد له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه له‌شاری
مهاباد ده‌ستی پێ كردووه.
ئه‌م رِژێمه
كۆنه‌په‌رسته ئه‌مرِۆ له‌هه‌موو كاتێك زیاتر له‌ئاستی جیهانی به‌تاق
كه‌وتۆته‌وه و بێ پشت و په‌نایه. ئێستا بۆ درێژه دان به ته‌مه‌نی خۆی
كه‌وتۆته سه‌ركوتی خه‌ڵكی شاری مهاباد.
بێده‌نگی ئێمه
ده‌ستی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاواڵه ده‌كات له سه‌ركووتی ئه‌و خه‌ڵكه
تێكۆشه‌ره. بۆیه داوا له هه‌موو لایه‌ك ده‌كه‌ین:
-
له هه‌رشوێنێك هه‌ن كۆرِو كۆمه‌ڵه‌ی هاوپشتی له گه‌ڵ خه‌ڵكی شاری
قاره‌مانی مهاباد پێك بهێنن.
-خۆپیشاندان بۆ
به‌رده‌م سه‌فاره‌تخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران رِێك بخه‌ن و ئاڵای
كۆماری ئیسلامی ئێران بسوتێنن.
-ناوه‌نده‌كانی مافی
مرۆڤ له وڵاتانی جیهان له‌م سه‌ركووته ئاگادار بكه‌نه‌وه.
- پێویسته هێزه
سیاسییه كوردستانییه‌كان فریای ئه‌و خه‌ڵكه بكه‌ون. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
پێویسته هه‌ردوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌یی كوردستانی باشوور كۆتایی به
زیندانی كردنی پارته‌كانی كوردستانی خۆرهه‌ڵات بهێنن ده‌ستیان ئاواڵه
بكه‌ن له‌وه‌ی فریای رِۆڵه‌كانی مهاباد بكه‌ون.
- پێویسته
جه‌ماوه‌ری كوردستانیش فریای خه‌ڵكی شاری مهاباد بكه‌ون. هه‌موو كات ئه‌وان
پشت و په‌نای كوردی پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان بوونه. ئه‌مرِۆ چاوییان
له به‌ده‌نگه‌وه هاتنی ئێوه‌یه.
-سه‌رۆكی هه‌رێمی
كوردستان و ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی سوێندییان به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی
خه‌ڵكی كوردستان خوارد. ده‌بێت ئێستا به‌رامبه‌ر به كوشت و برِ و
رِاپه‌رِینی خه‌ڵكی مهاباد هه‌ڵوێست وه‌ربگرن.
- ناوه‌ندێكی
یه‌كگرتووی هه‌واڵ پێك بهێنن و هه‌واڵه‌كانی شار به زمانه جیاجیاكان
بڵاوبكه‌نه‌وه.
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفال و جینۆسایدكردنی گه‌لی كورد-چاك
(كۆمیته‌ی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان) 18-7-2005
www. chak. info
chak_org@yahoo. com
|